×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن زانای پایه‌ به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن بازه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: حاجییه‌ك (هه‌دی) یه‌كه‌ی _مه‌به‌ست له‌ الهدي سه‌ربڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه‌ كه‌ حاجی سه‌ری ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر هاتوو نییه‌تی به‌ حه‌جی ته‌متوع و حه‌جی قیران هێنا _ له‌ عه‌ره‌فات سه‌ربڕی له‌ڕۆژانی دوای چه‌ژن و پاشان دابه‌شی كرد به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌وێ بوون؟ ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟.

    سه‌ربڕینی (هَدي) له‌ عه‌ره‌فات وده‌ره‌وه‌ی سنووری حه‌ره‌م

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    وه‌رگێڕانی:

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم ذبح هدي التمتع والقران في عرفات ﴾

    « باللغة الكردية »

    عبد العزيز بن باز

    رحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    سه‌ربڕینی (هَدي) له‌ عه‌ره‌فات وده‌ره‌وه‌ی سنووری حه‌ره‌م

    پرسیار : حاجییه‌ك (هه‌دی) یه‌كه‌ی _مه‌به‌ست له‌ الهدي سه‌ربڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه‌ كه‌ حاجی سه‌ری ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر هاتوو نییه‌تی به‌ حه‌جی ته‌متوع و حه‌جی قیران هێنا _ له‌ عه‌ره‌فات سه‌ربڕی له‌ڕۆژانی دوای چه‌ژن و پاشان دابه‌شی كرد به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌وێ بوون؟ ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟ وه‌ ئه‌گه‌ر دروست نییه‌ چ شتێك له‌سه‌ر ئه‌م حاجییه‌ واجبه‌ بیكات ئه‌گه‌ر جاهل بووبێت به‌ حوكمی یان به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست كردبێتی؟ وه‌ ئایا دروسته‌ هه‌دیه‌كه‌ی له‌عه‌ره‌فات سه‌ربڕێت ودواتر گۆشته‌كه‌ی له‌سنوری حه‌ره‌م دابه‌ش بكات؟ وه‌ ئایا ئه‌و جێگایانه‌ كوێن كه‌ دروست نییه‌ (الهدي) ئاژه‌ڵه‌كه‌ی تێدا سه‌رببڕرێت ؟

    وه‌ڵام : سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی حه‌جی ته‌متوع و قیران دروست نییه‌ له‌ سنووری حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا نه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو له‌غه‌یری حه‌ره‌می مه‌ككه‌ سه‌ری بڕێت وه‌ك له‌عه‌ره‌فات یان له شاری ‌جده یان له‌هه‌ر جێگایه‌كی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری حه‌ره‌م ئه‌وه‌ دروست نییه‌ وواجبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر بێتو گۆشته‌كه‌شی دابه‌ش بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی سنووری حه‌ره‌میشدا، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست ده‌كات جارێكی تر (هه‌دیه‌كه‌ی) سه‌رببڕێته‌وه‌ له‌ سنووری حه‌رمدا جا چی به‌ نه‌زانی ئه‌و كاره‌ی كردبێت یان به‌ عه‌مدی وده‌ست ئه‌نقه‌ست بووبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) هه‌دی یه‌كانی خۆی له‌ سنووری حه‌رم سه‌ربڕیوه‌، پاشان هه‌ر پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (خذوا عني مناسككم) واته‌ : له‌مننه‌وه‌ ئه‌ركان و واجبات ومه‌ناسكه‌كانی حه‌ج وه‌ربگرن وفێری ببن، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانیش (خوایان لێ ڕازی بێت) هه‌روایان كردووه‌ وشوێن پێغه‌مبه‌ری خودا كه‌وتون ..

    خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ ...