ئایا مرۆڤ پاره بدات مزگه‌وت دروست بكرێت یان وه‌كیل بگرێت بۆ حه‌جكردن بۆ دایك وباوكی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئایا مرۆڤ پاره بدات مزگه‌وت دروست بكرێت یان وه‌كیل بگرێت بۆ حه‌جكردن بۆ دایك وباوكی
] kurdish – كوردی – كردي [
عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ هل يتبرع الإنسان ببناء مسجد أو يحج عن والديه ﴾
« باللغة الكردية »
عبد العزيز بن باز
رحمه الله تعالى
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
ئایا مرۆڤ پاره بدات مزگه‌وت دروست بكرێت یان وه‌كیل بگرێت بۆ حه‌جكردن بۆ دایك وباوكی
پرسیار : ڕای جه‌نابتان چیه ده‌رباره‌ی چاكه‌ی كوڕێك به‌وه‌ی وه‌كیل بگرێت بۆ حه‌جكردن بۆ دایك وباوكی، له‌كاتێكدا زۆر پێویستیشیان به دروستكردنی مزگه‌وتێك هه‌یه، ئایا باشتر وخێرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه بدات بۆ دروستكردنی مزگه‌وته‌كه یان بیدات به دوو كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بۆ دایك وباوكێ بكه‌ن؟.
وه‌ڵامی شێخ ابن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) به‌م شێویه بوو: ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستیه‌كی زۆر هه‌بوو بۆ دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وته ئه‌وا باشتر ئه‌وه‌یه پاره‌ی ئه‌و حه‌جه تطوعه (مه‌به‌ست حه‌جێكه كه واجب نییه ) خه‌رج بكرێت له‌دروستكردنی مزگه‌وته‌كه‌دا، له‌به‌ر گه‌وره‌یی سوود وخێری مزگه‌وته‌كه و به‌رده‌وامیه‌كه‌ی ویارمه‌تیدانی موسڵمانانیشه له به‌جێهێنانی نوێژكانیان به جه‌ماعه‌ت ..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه (مه‌به‌ست پێی پاره‌ی حه‌جه تطوعه‌كه‌یه) زۆر پێویست نه‌بوو بۆ ئه‌و مزگه‌وته ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر هه‌بوون كه پاره خه‌رج بكه‌ن بۆ دروستكردنی مزگه‌وته‌كه، ئه‌وا خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی یان كه‌سانێكی متمانه پێكراو حه‌ج بكه‌ن بۆ دایك وباوكی باشتر و خێرتره إن شا‌ء الله، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانێت نابێت به‌یه‌كجار حه‌ج بۆ هه‌ردووكیان بكات، به‌ڵكو بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان حه‌جێك بكات ..
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشاره‌زاتره ....
سه‌رچاوه : له گۆڤاری (التوعیة الاسلامیة فی الحج )ژماره 5 ی ساڵی 1404كۆچی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له كتێبی (فتاوی تتعلق بالحج والعمرة والزیارة ) لاپه‌ڕه 46 دا هاتووه .