×
له‌ ئایینى ئێمه‌دا جه‌ژنێك نیه‌ به‌ناوى جه‌ژنى دایكه‌وه‌، نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌ڕۆژێك ته‌رخان بكرێت بۆ ڕێزگرتن له‌ دایك و سوپاس كردن و ئاهه‌نگ بۆ گێڕانى. ئایینى پاك و بێگه‌ردى ئیسلام بایه‌خى داوه‌ به‌ ڕێزگرتن له‌ دایك و چاكه‌كردن و به‌جوان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا له‌درێژایى ساڵدا و ته‌نها كاتێكى دیارى نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌...

    له‌ئیسلامدا جه‌ژنێك نیه‌ بۆ دایك

    ] kurdish – كوردیكردي [

    ئیحسان بورهان الدین

    پێداچونه‌وه‌ی : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ ليس في ديننا عيد للأم ﴾

    « باللغة الكردية »

    إحسان برهان الدين

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 – 1432

    له‌ئیسلامدا جه‌ژنێك نیه‌ بۆ دایك

    هه‌ندێك له‌ موسوڵمانان خواى گه‌وره‌ ڕێنوێنیان بكات ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌ ڕۆژى جه‌ژنى دایك و له‌و ڕۆژه‌دا نامه‌ و دیارى و ده‌عوه‌ت و خۆشى ده‌گێڕن، له‌ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌م مه‌سه‌له‌یان له‌كه‌سانى تره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و به‌بێ شاره‌زایى و شانازی كردن به‌ ئایینه‌كه‌یانه‌وه‌ لاساییان كردوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئایینى ئێمه‌دا جه‌ژنێك نیه‌ به‌ناوى جه‌ژنى دایكه‌وه‌، نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌ڕۆژێك ته‌رخان بكرێت بۆ ڕێزگرتن له‌ دایك و سوپاس كردن و ئاهه‌نگ بۆ گێڕانى.

    شه‌ریعه‌تى ئیسلام ته‌نها دوو جه‌ژنى بۆ دیارى كردووین كه‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌ و جه‌ژنى قوربانه‌ وهه‌موو جه‌ژنه‌كانى ترى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌كان ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێڕن، ئینجا ئێمه‌ به‌توندى داوامان لێكراوه‌ خۆمان له‌بیدعه‌ و داهێنان له‌ ئاییندا به‌دوور بگرین، كه‌س بۆى نییه‌ ڕۆژێك له‌ ساڵێكدا دیارى بكات وه‌كو جه‌ژن: (من أحدث في ديننا هذا ما ليس منه فهو رد) متفق علیه.

    كه‌سیش ناتوانێ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ بكات كه‌ گوایه‌ مه‌به‌ست له‌ تایبه‌تكردنى ئه‌و ڕۆژه‌ ته‌ماشاكردنى نییه‌ وه‌كو جه‌ژن، به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ست ڕێزگرتنه‌ له‌ دایك و پاداشتدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر چاكه‌كانى، ئه‌مه‌ وه‌ڵامێكى لاواز و گومانێكى ئاشكرایه‌، چونكه‌ تایبه‌تكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌ربڕینى خۆشى و گرنگیدان و دیارى به‌خشین به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كراوه‌ به‌ جه‌ژن، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لاى ملیۆنه‌ها خه‌ڵكى نا موسوڵمان له‌ جیهاندا ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ر به‌ جه‌ژنى دایك ده‌ناسرێت، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ گرنگى بۆ ناو نییه‌ به‌ڵكو بۆ ناوه‌ڕۆكه‌ بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و بایه‌خه‌ى به‌و شێوه‌ داوه‌ كردوویه‌تى به‌ جه‌ژن، چونكه‌ وه‌كو هه‌ر جه‌ژنێكى تر ساڵانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت به‌ڕۆژى جه‌ژنى دایك پرسیار له‌خۆى بكات: ئه‌م بۆنه‌مان له‌كوێوه‌ بۆ هاتووه‌؟ ئایا له‌ ئایین و داب و نه‌ریتى خۆمانه‌وه‌یه‌، یان له‌ بنچینه‌دا له‌ ئیغریقیه‌كانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتووه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ (بأم الآلهة) واته‌: دایكى خواكان ناویان ده‌برد و، دواتریش ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ده‌ى شانزه‌یه‌مدا ڕۆژێكیان بۆ جه‌ژنى دایك ته‌رخان كرد و دواتر له‌ ئه‌وروپا بڵاوبوویه‌وه‌، كاتێكیش مه‌سیحیه‌ت ته‌شه‌نه‌ى كرد له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا كه‌نیسه‌ ده‌ستى كرد به‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى دایكى كه‌نیسه‌ (مریم) دواتریش هه‌ردوو بیرۆكه‌كه‌ یه‌كیان گرت و بوون به‌ ڕۆژى جه‌ژنى دایك و به‌ فه‌رمى له‌ ئه‌مریكا و دواتریش له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و وڵاتانى تر كرا به‌ جه‌ژن و له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌بیدعه‌ و كاره‌كانى خاچپه‌رستان كه‌ ئێمه‌ داوامان لێكراوه‌ پێچه‌وانه‌یان بین له‌ هه‌موو شتێكى گومڕاییه‌كانیان.

    جێگه‌ى داخه‌ ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌ موسوڵمانان ده‌بینى له‌ ڕۆشنبیرى ڕۆژئاوادا توانه‌ته‌وه‌ و له‌ژێر كاریگه‌رى هه‌موو هاورده‌یه‌كن له‌وێوه‌ بێت، ئیتر با ئه‌و شته‌ش له‌گه‌لڕ ئایین و داب و نه‌ریتماندا ناكۆك بێت، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ له‌ده‌ستدانى پێناسه‌ى ئیسلامیمان.

    ئایینى پاك و بێگه‌ردى ئیسلام بایه‌خى داوه‌ به‌ ڕێزگرتن له‌ دایك و چاكه‌كردن و به‌جوان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا له‌درێژایى ساڵدا و ته‌نها كاتێكى دیارى نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَوَصَّيْنَا الإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْناً عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ) لقمان14.

    جێگریش بوو له‌ صه‌حیحى بوخاریدا كه‌ پیاوێك هاته‌ لاى پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم و، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا كێ شایسته‌ترین كه‌سه‌ به‌ چاكه‌كردنم له‌گه‌ڵیدا، فه‌رمووى: (أمك قال: ثم من قال: أمك قال: ثم من قال أمك قال ثم من قال: أبوك) واته‌: سێ جار فه‌رمووى دایكت و له‌سه‌ر چواره‌م جار فه‌رمووى باوكت، جگه‌ له‌ فه‌رمووده‌ى زۆرى تر كه‌ له‌م باره‌وه‌ هاتوون.

    له‌ سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌ شوێنه‌وارى زۆر كاریگه‌ر ده‌گێڕنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكدا، بێ گومان هیچ ئایین و ڕێبازێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ى ئیسلام گرینگى دابێت به‌ڕێزگرتن له‌ دایك سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌بینى خه‌ڵكانێك هه‌ن واز له‌ ئه‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌ جوانه‌ ده‌هێنن و ده‌چنه‌ سه‌ر سفره‌ى گاوره‌كان پاشماوه‌كانى ئه‌وان كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

    موسوڵمانى ڕاسته‌قینه‌ هه‌موو ڕۆژێك بایه‌خ به‌ دایكى ده‌دات و هه‌موو شتێك له‌پێناویدا ئه‌نجام ده‌دات وه‌كو دڵخۆشكردنى و سه‌ردانكردنیى و دیارى بۆبردنى و ڕێزلێگرتنى و ڕاپه‌ڕاندنى كاروباره‌كانى و دوعابۆكردنى له‌ژیان و له‌پاش مردنیشى، ئه‌وكه‌سه‌ش ده‌یه‌وێت ڕێز له‌دایكى بگرێت یان دیارییه‌كى پێ بدات با له‌هه‌ركاتێكى ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدات، هیچ پێویستیه‌كیش نیه‌ بۆ ته‌رخانكردنى ڕۆژێك بۆ رێزگرتن له‌ دایك یان له‌ باوك به‌پێچه‌وانه‌ى مرۆڤى ڕۆژئاوا كه‌ له‌ بنچینه‌دا زۆر به‌پێویستى نازانێت چاكه‌ له‌گه‌ڵ دایكى بكات یان ئاگاى له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌بێت مه‌گه‌ر له‌ بۆنه‌كاندا، چونكه‌ له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه‌ و كه‌مى سۆز و به‌زه‌یى شێوازێكى كۆمه‌ڵایه‌تى باوه‌ و كارپێكراوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى ئه‌واندا كه‌ بێ به‌شن له‌زۆرێك له‌به‌هاكانى ده‌سته‌به‌رێتى كمه‌ڵایه‌تى.

    به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌ له‌ سایتى (صید الفوائد)م وه‌رگرتووه‌.