ئه‌و گوناهانه كه‌ى بچووكن؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌و گوناهانه كه‌ى بچووكن؟
احسان بورهان ا‌لدین
﴿ تلك الذنوب ليست صغائر ﴾
إحسان برهان الدين
ئه‌و گوناهانه كه‌ى بچووكن؟
زاناى پایه به‌رز ( إبن الجوزی ) له كتیبه به ناوبانگه گرنكه‌كه‌یدا ( صید الخواطر ) ده‌ڵیت:
زۆر له خه‌ڵكى چاوپۆشى له خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گوناه كه به بچووكى ده‌زانن، خوێیشى له رِاستیدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ئیسلام هه‌یه، بۆ نموونه قوتابیه‌كى زانست كتێبێك له‌هاوه‌ڵێكى ده‌خوازیت و نایگێرِێته‌وه، یان به ئه‌نقه‌ست له كاتى نانخواردندا سه‌ردانى كه‌سێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى نانخواردنه‌كه‌ى بكات، یان بوار به‌خۆدان بۆ سووكایه‌تى كردن وجنێودان به ناحه‌زو دوژمن وبه‌كه‌م ته‌ماشاكردنى و گوناهى له‌و شێوه.
له‌رِاستیدا ئه‌م جۆره گوناهانه هیچ نه‌بێت خاوه‌نه‌كه‌یان له پله‌ى به‌رِێزى له‌لاى خه‌ڵك و خواى گه‌وره داده‌به‌زێنن، یان زانایه‌ك له مه‌سه‌له‌یه‌كى دیاریكراودا پرسیارى لێده‌كرێت و سه‌ره‌رِاى نه‌شاره‌زایى هه‌ر وه‌ڵام ده‌داته‌وه، نه‌وه‌ك بوترێت نازانێت وبه‌كه‌م ته‌ماشا بكرێت.
هه‌قیش وایه به‌و كه‌سه بوترێت: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى متمانه‌ت پێكرا بۆ پاراستنى شتێكى كه‌م وناپاكیت كرد، چۆن و به‌چى رِوویه‌كه‌وه چاوه‌رِوانى رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره ده‌كه‌یت ؟
زانایه‌ك له پێشینانى چاكى ئه‌م ئوممه‌ته ده‌فه‌رموێت: چاوپۆشیم كرد له خواردنى پاروویه‌ك دا كه ده‌بوو نه‌مخواردایه، بۆیه چل ساڵه هه‌ربه‌ره‌و دوا ده‌چم.
هاوار هاوار، گوێگرن له قسه‌ى كه‌سێكى خاوه‌ن ئه‌زموون -ئیبنولجه‌وزى ده‌ڵێت- هه‌میشه بیرتان لاى په‌روه‌ردگارتان بێت و، وریاى ده‌رئه‌نجام بن، ته‌ماشاى گه‌وره‌یى قه‌دغه‌كار بكه‌ن، بسڵمێنه‌وه له فوویه‌كى بایه‌خ پێنه‌دراو و،پریشكێكى به‌كه‌م زانراو،چونكه له‌وانه‌یه شارێك بسووتێنن.
ئه‌مه‌ش كه ئاماژه‌م پێكرد مشتێكه له خه‌روارێك و، نموونه‌یه‌كه گوناهه بایه‌خ پێنه‌ندراوه‌كانى تر ئاشكرا ده‌كات، زانست و له‌خواترسانیش شاره‌زات ده‌كه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌مته‌رخه‌میت تێیاندا كردووه‌ه‌و، فێریشت ده‌كه‌ن -ئه‌گه‌ر به چاوى دڵت ته‌ماشا بكه‌یت- ئه‌و گوناهانه چه‌ند شوومن.
منیش ده‌ڵیم: رِه‌حمه‌تى خوات لێبێت (إبن الجوزی) حاڵى ئێمه‌ى موسڵمانانى سه‌ده‌ى بیست ویه‌كه‌م زۆر خراپتره، پاساوى دوور‌و دریژمان بۆ گوناهه‌كانمان هه‌یه و، له‌وانه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌ر پاساویان بۆ ده‌هێنینه‌وه، به‌ڵكو كه‌وتینه‌ته رِۆژگارێك رِوو له هه‌رلایه‌ك بكه‌ین گوناه ده‌بینین و گوناه ده‌بیسین، خۆیشمان له‌وباره ناهه‌مواره‌دا، له جێگه‌ى ئه‌وه‌ى یارمه‌تى نه‌فسى خۆمان بده‌ین به‌كرده‌وه‌ى چاكه وله دژى ویسته ناشه‌رعییه‌كانى رِاوه‌ستین ، رِۆژ له دواى رِۆژ به‌ڵگه له سه‌ر خۆمان كۆده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى مردن له هه‌موو ساتێك‌دا بۆمان دانه‌نیشتبێت و ئێمه ئامانجێكى سووك و ئاسانى ئه‌و نه‌بین، هه‌میشه واده‌زانین كاتمان زۆر له پێشه‌وه‌یه‌و ده‌ڵێین هێشتا زووه بۆ ته‌وبه‌كردن! جگه له‌وانه‌ش له سه‌رده‌مى زۆریى كتێب ومامۆستاو تۆرِى جاڵجاڵوكه‌ییدا، رِوخسه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گوناه له‌رِێگه‌ى داپۆشینیانه‌وه به پۆشاكى شه‌رع په‌یدا بووه، چونكه هه‌ندێك له زانا‌و له‌سه‌ر زانا ژمێردراوه‌كان جارێكى تر ده‌قه‌كان ده‌خوێننه‌وه و جاروبار هه‌ڵێنجانى تازه‌یان لێده‌رده‌هێنن وله رِۆحى ده‌قه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ى تر بارى شه‌رعى موسڵمانى ئه‌م رِۆژگاره لار ده‌كه‌نه‌وه.