×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنماییوه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" حوكمی ئه‌و ئافره‌ته‌ چیه‌ كه‌ بێ ئیزن و مۆڵه‌تی مێرده‌كه‌ی ( واته‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ) دوو ڕۆژ ڕۆژووی گرتووه‌، بۆ زانیاریشتان ئه‌و دوو ڕۆژه‌ قه‌زای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بووه‌، له‌كاتی ڕۆژوو گرتنه‌كه‌شدا ڕووی نه‌بووه‌ كه‌ بڵی به‌مێرده‌كه‌ی ڕۆژووی قه‌زا ده‌گرێته‌وه‌، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ جائز نیه‌ ئه‌ی كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره‌؟ ".

    [
    ]
    كوردی

    پرسیار : حوكمی ئهو ئافرهته چیه كه بێ ئیزن و مۆڵهتی مێردهكهی ( واته بهبێ ئهوهی بزانێت ) دوو ڕۆژ ڕۆژووی گرتووه، بۆ زانیاریشتان ئهو دوو ڕۆژه قهزای مانگی ڕهمهزانی پیرۆز بووه، لهكاتی ڕۆژوو گرتنهكهشدا ڕووی نهبووه كه بڵی بهمێردهكهی ڕۆژووی قهزا دهگرێتهوه، ئایا ئهگهر ئهمه جائز نیه ئهی كهفارهتی لهسهره ؟

    وهڵام : واجبه لهسهر ئافرهت كه قهزای ئهو ڕۆژانه بكاتهوه كه لهمانگی رهمهزان نهیگرتوون، ئهگهر بهبێ عیلم وئاگاداری مێردهكهشی بێت، بۆ گرتنی ڕۆژووی واجبیش مهرج نیه ئافرهت ئیزن و مۆڵهت له مێردهكهی وهربگرێت، لهبهر ئهوه ڕۆژووهكهت سهحیح ودروسته وهیچی تێدا نیه، بهڵام ڕۆژوویهك كه واجب نهبێت ( مهبهست پێی ڕۆژووی سوننهته ) نابێت ئافرهت بهبی ئیزن ومۆڵهتی مێردهكهی كه ئامادهیه ولایهتی ڕۆژووبگرێت، چونكه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) قهدهغهی كردووه كه ئافرهتێك مێردهكهی لای بێت وئامادهبێت لهغهیری ڕهمهزاندا بهبێ ئیزن ومۆڵهتی ئهو ڕۆژوو بگرێت ..

    خوای گهوره پشت وپهنای ههمووان بێت وسهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی و ئال وبهیت و یار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

    الشيخ عبد الرزاق عفيفي ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

    الشيخ عبد الله بن غديان ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

    الشيخ عبد الله بن قعود ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

    "فهتواكانی لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆڵینهوهی زانستی و فهتوادان ( بهرگی 10 / لاپهڕه 353 ).