داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره ( الاستــغفـــــار )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره ( الاستــغفـــــار )
فه‌زڵه‌كانی – كاته‌كانی – ده‌سته‌واژه‌كانی
ئاماده‌كردنی : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ الاستغفار : فضله – وقته - صيغته ﴾
إعداد : زاكروس هموندي
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره ( الاستــغفـــــار ) فه‌زڵه‌كانی – كاته‌كانی – ده‌سته‌واژه‌كانی
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان، درودی نهبڕاوهش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وایی مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م ئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌مه‌ی ئه‌یخه‌ینه به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز كورته‌یه‌كه له‌سه‌ر ( الإستغفار ) داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره وفه‌زڵ و كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی بۆی به‌كارده‌هێنرێت له‌كۆتایشدا كوورته باسێك له‌سه‌ر یادی خواكردن وسوود وقازانجه‌كانی ده‌خه‌ینه ڕوو .
( الاستغفار ) داوای لێ‌خۆش بوون : به‌و مانایه دێت كه به‌نده‌كانی خوا له‌پاش كه‌وتنه ناو گوناهـ و تاوانه‌وه، له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕینه‌وه كه لێێان خۆش بێت وتاوانهكهیان له‌سه‌ر بسڕێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له یادی ئه‌و زاته پیرۆزه بێ‌ئاگا ده‌بن و شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو له‌خشته‌یان ده‌بات، چونكه شه‌یتان سوێندی خواردووه كه هه‌میشه وهه‌رده‌م له‌بۆسه‌دا بێت بۆ نه‌وه‌كانی ئاده‌م تاوه‌كو بێ فه‌رمانی خودایان پێ بكات وه‌ك لهقورئاندا هاتووه : ( قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ ) {ص:82-83} واته : ئه‌ی خوایه سوێند به‌عیزه‌ت وگه‌وره‌ی تۆ بێگومان ده‌بێت نه‌وه‌كانی ئاده‌م هه‌موویان گومڕا بكه‌م * به‌نده ڕاست وموخلیصهكانت نه‌بێت .
فه‌زڵه‌كانی ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره
1- ده‌بێته مـایه‌ی سڕینه‌وه‌ی گوناهـ وتاوانهكــان : ( فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا ) { نوح : 10 } واته: به‌رده‌وام پێم گوتن: داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، چونكه هه‌میشه ئه‌و زاته پیرۆزه گوناهـ پۆشه .
2- ده‌بێته مایه‌ی باران بارین : ( يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا ) { نوح :11 } واته: داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن بارانتان په‌یتا پهیتاو به‌لێزمه بۆ ده‌بارێنێت .
3- یارمه‌تی دانتان به به‌خشینی سه‌روه‌ت وسامان وماڵ ومنداڵ : ( وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ..) { نوح :12 } واته : داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، ماڵ وسامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت ..
4- ده‌بێته مایه‌ی بةخشيني باخ وباخات وكانی وڕووبــار پێتان : ( وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا ) { نوح :12} واته : چه‌ندین باخات و بێستانتان ده‌داتێ كهجوانترین هۆن بۆ رابواردن وخۆشی هاوڕی له‌گه‌ڵ به‌خشینی ڕووبار وكانی وجۆگای ئاو .
5- به‌خشینی هێز به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه : ( وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ) { هود : 52 } واتـه : نووح ( علیه السلام ) فه‌رمووی به‌گه‌له‌كه‌ی : ئه‌ی خزم و گه‌له‌كه‌م له‌په‌روه‌ردگارتان داوای لێبوردن وپۆشینی گوناهـ بكه‌ن, پاشانیش ته‌وبه بكه‌ن وبگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، ئه‌ویش له‌ئاسمانه‌وه به‌لێزمه‌و خوڕه‌م، بارانتان بۆ ده‌بارێنێ، و هێزیكی تر ده‌دا به‌هێزو تواناتان زیاد له‌هێزی خۆتان كه‌پێی بایی ببوون ..
6- به‌خشینی ژیانێكی باش : ( وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا ..) { هود : 3 } واته : داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک ..
7- لادانی به‌ڵا وموصیبه‌ت : ( وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ) { الانفال : 33 } واته : خوا تووشی سزا وبه‌ڵا وموصیبهتیان ناکات له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن.
8- ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون كردن له‌خوا ده‌بێته مایه‌ی پێدانی فه‌زڵ وچاكه‌ی خۆی به‌هه‌موو خاوه‌ن فه‌زڵێك : ( وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ){ هود : 3 } واته : داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه ..
9- به‌نده‌كانی خودا كه‌سێكیان نیه جگه له‌پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) كه مه‌عصوم بن وگوناهـ وتاوان نه‌كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه وهه‌رده‌م پێویستیان به داوای لێ‌خۆش بوون وئیستغفار هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد خوای گه‌وره‌ش لێیان خۆش ده‌بێت و ده‌یان بورێت .
10- ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون كردن ده‌بێته مایه‌ی دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خودا : ( .. لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ) { النمل : 46 } واته : بۆچی داوای لێبوردن له‌خوا ناكه‌ن بۆخۆشبوون لهگوناههكانتان، به‌ڵكو ره‌حمه‌تان پێ بكرێ ولێتان خۆشیببێت .
11- ئیستغفار ده‌بێته كه‌فاره‌ت وسڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانی ناو مه‌جلیس : عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : « مَنْ جَلَسَ مَجْلِساً كَثُرَ فِيهِ لَغَطُهُ ، فَقَالَ قَبْلَ أَنْ يَقُومَ مِنْ مَجْلِسِهِ ذَلِكَ : سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلَّا أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتْوبُ إِلَيْكَ ، إِلَّا غُفِرَ لَهُ مَا كَانَ في مَجْلِسِهِ ذَلِكَ » { أخرجه أبو داود والترمذي } واته : هه‌ركه‌س له مه‌جلیسێك دانیشت وقسه‌ی بێ ڕێ وبێ جێی زۆری كرد ، ئه‌مجا له‌پێش ئه‌وه‌ی لهمهجلیسهكهی هه‌ڵبسێت ووتی : ئه‌ی خودایه پاك وبێگه‌ردی وسوپاس وستایش بۆ تۆ ئه‌ی خوایه ، شایه‌تی ئه‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه جگه له‌زاتی تۆ ، داوای لێ‌خۆش بوون له‌تۆ ده‌كه‌م وته‌وبه وپه‌شیمانی بۆ تۆ ده‌رده‌بڕم ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی ووت : خوای گه‌وره له‌وه‌ی كردویه‌تی و وتویه‌تی له‌و مه‌جلیسه‌دا لێی خۆش ده‌بێت.
چه‌ند ووته‌یه‌كی به‌نرخ له‌سه‌ر ئیستغفار
- ڕیوایه‌ت كراوه كه لوقمانی حه‌كیم - سه‌لامی خوای لێ بێت – ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت : " یابنی عود لسانك : اللهم اغفر لي، فإن لله ساعات لا يرد فيها سائلاً " واته : ئه‌ی كوڕی شیرینم زمانت ڕایهێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه بڵێیت : ئه‌ی خوای گه‌وره لیم خۆش ببه چونكه لای په‌روه‌ردگار كاتێك هه‌یه كه نزا و دوعای كه‌سی تێدا ناگێڕێته دواوه .
- عائیشه‌ی دایكی بڕواداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رموویه‌تی : " طوبى لمن وجد في صحيفته استغفاراً كثيراً " واته : حۆشبهختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ناو نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا زۆر ئیستغفار و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره ده‌بینرێت.
- تابعی خواناس قه‌تاده ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌لێت : " إن هذا القرآ‌ن يدلكم على دائكم ودوائكم؛ فأما دائكم فالذنوب، وأما دوائكم فالاستغفار " واته: ئه‌م قورئانه ڕێپیشانده‌ری نه‌خۆشی وده‌رمانی نهخۆشیهكانتانه، نه‌خۆشیه‌كانتان گوناهكردنتانه، ودهرمانیشی ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش كردنه .
- حه‌سه‌نی به‌صری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : " أكثروا من الاستغفار في بيوتكم، وعلى موائدكم، وفي طرقاتكم، وفي أسواقكم، وفي مجالسكم، فإنكم لا تدرون متى تنزل المغفرة " واته : زۆر ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون بكه‌ن له ماڵه‌كانتاندا ،له‌سه‌ر سفره وخوانی خواردنتان، له ڕێگا وبانتان، له بازاڕتان، له مه‌جلیس وشوێنی دانیشتنتان، چونكه ئێوه نازانن كه‌ی لێ‌خۆش بوونی خودا داده‌به‌زێت .
- ده‌شته‌كی ( ئه‌عرابی )یه‌كیش ووتویه‌تی : " من أقام في أرضنا فليكثر من الاستغفار، فان مع الاستغفار القطار " واته : هه‌ركه‌س له خاك و ووڵاتمان نیشته‌جێ بوو، با زۆر ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون له‌په‌روه‌ردگار بكات، چونكه له‌گه‌ڵ داوای لێ‌خۆش بووندا ڕه‌حمه‌تی باران بارین دێت .
- ئه‌بو المنهال ئه‌ڵێت : " ما جاور عبد في قبره من جار أحب من الاستغفار " واته : هیچ به‌نده‌یه‌ك دراوسێیه‌تی هیچ كه‌سێكی له‌گۆڕدا هێنده‌ی دراوسێیه‌تی ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون له‌په‌روه‌ردگار پێخۆش نیه .
كاته‌كانی داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره :
ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون كردن له‌خوای گه‌وره له‌هه‌موو كاتێكدا موسته‌حه‌به، به‌ڵام له‌پاش گوناهـكردن واجبه، هه‌روه‌ها له‌پاش ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌ی باشیش موسته‌حه‌به، وه‌ك سێ جار ووتنی (أستغفر الله) پاش نوێژه‌كان، یان له‌پاش ئه‌نجامادنی حه‌جی ماڵی خودا .
دیسان موسته‌حه‌به ئیستغفار كردن له‌كاتی پارشێوكردن وپێش نوێژی به‌یانی؛ چونكه خوای گه‌وره وه‌صف وثهنای ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه له‌و كاته‌دا ئیستغفار ده‌كات، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (15) آَخِذِينَ مَا آَتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ (16) كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ (17) وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ) { الذاریات : 15-18} واته : به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخ وکانیاوهکانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر* ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی وشادیهوه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر وشادیهوه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون* له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن وڕادهکشان (له‌به‌ر زۆری شه‌و نوێژ وقورئان خوێندن ویادی خوداكردن) * له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان لهپهروهردگـــاریان ده‌کرد .
ده‌سته‌واژه‌كانی ئیستغفار :
1- گه‌وره وسهیدی ئیستغفار وباشترینیان بریتی یه له : (اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت، خلقتني وأنا عبدك وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذ بك من شر ما صنعت، أبوء لك بنعمتك عليّ وأبوء بذنبي، فاغفر لي، فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت ) واته : خودایە تۆ پەروهردگاری منیت، هیچ پەرستراوێکی بەهەق نیە جگە لەتۆ، منت بەدیهێناوه، وه منیش بەندهی تۆم، وه‌تا بتوانم لەسەر ئەو پەیمان وبەڵێنەم کە بەتۆم داوه، پەنا ده‌گرم بەتۆ لەخراپەی ئەوه‌ی کە کردومە، دان ده‌نێم بەو ناز ونیعمەتانەی تۆ کە لەسەرمە، وه‌دان ده‌نێم بەگشت تاوانەکانمدا، سا خودایە لێم خۆشبە، بەڕاستی کەس لەگوناهـ خۆش نابێت جگە لەتۆ .
2- ده‌شتوانیت بڵێیت : ( أستغفر الله ) واته : ئه‌ی خوای گه‌وره داوای لێ‌خۆش بوونت لێ ده‌كه‌م .
3- یان بڵێیت : ( رب اغفر لی ) واته : خودایه لێم خۆش به .
4- وه‌یان بڵــــێ : (اللـــهم إني ظلمت نفسي فاغفر لي، فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت ) واته : ئه‌ی خودایه من سته‌م و زڵمم له‌خۆم كرد، ده‌ی تۆ لێم خۆش به، چونكه هیچ كه‌سێك نیه جگه له‌تۆ له‌گوناهـ خۆش ببێت .
5- ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش هاتووه : ( رب اغفر لي وتب عليّ إنك أنت التواب الرحيم ) واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبه وتهوبهم لێوه‌ربگره، چونكه بێگومان تۆ زۆر ته‌وبه وه‌رگر وبه ڕه‌حم ومیهرهبانیت .
6- وه‌یان بڵێ : (اللهم إني ظلمت نفسي ظلماً كثيراً ولا يغفر الذنوب إلا الله، فاغفر لي مغفرةً من عندك، وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم ) واته: ئه‌ی خوای گه‌وره من زوڵم وستهمێكی زۆرم له‌خۆم كرد، وه‌هیچ كه‌سێكیش نیه له‌گوناهـ وتاوان خۆش ببێت جگه له الله ده‌ی تۆش به لێ‌خۆش بوونی خۆت لێم خۆشبه، وه ڕه‌حمم پێ بكه به‌ڕاستی تۆ زۆر لێبوورده ومیهرهبانیت .
7- به‌م شێوه‌یه‌ش هاتووه : ( أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه ) واته : داوای لێ‌خۆش بوون له‌و خودایه ده‌كه‌م كه هیچ خودایه‌كی به‌هه‌ق نیه جگه له‌ئه‌و كه هه‌میشه زیندووه و ڕاگری بوونه‌وه‌ره، بۆیه داوای ته‌وبه‌ی لێ ده‌كه‌م وده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلای .
فه‌زڵه‌كانی كۆڕ ومه‌جلیسی یاد وذكری خودا
كۆڕ ومهجلیسهكانی یاد وذیكری په‌روه‌ردگار فه‌زڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی توانا هه‌ندێك له‌و فه‌زڵانه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بخه‌ینه ڕوو ئه‌ویش به هیواو وئومێدی ئه‌وه‌ی كه ببێته مایه‌ی زیاتر ئاره‌زوومه‌ند كردنی ئاماده‌بوون له‌و كۆڕ ومه‌جلیسه پیرۆزانه‌دا، ئه‌ویش به به‌شداری كردن وبهگوێگرتن یان ئاماده‌كردنی بابه‌تێك بۆ ئاماده‌بووان یان پێشكه‌ش كردنی دیاریه‌كی وه‌ك كاسێتێ محاضرهیهك یان پێچراوه ( مطویة )یه‌كی به‌سوود به‌ئاماده بووان، فه‌زڵه‌كانی كۆڕ ومهجالیسی ذیكری په‌روه‌ردگار زۆرن، گرنگترینیان بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1- دابه‌زینی دڵ ئارامی وسهكینهت بۆ سه‌ر ئه‌و كۆڕ ومهجلیسانه، ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : مه‌به‌ست له سه‌كینه‌ت و‌دڵ ئارامی ڕه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره ..{ صحیح مسلم بشرح النووي 17/189 } خـوای گـه‌وره‌ش فــهرمویــهتـی : ( الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ) { الرعد : 28 } واته : ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ وده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان وپه‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان ویادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه.
2- داپۆشینی ئاماده‌بووانی ئه‌و كۆڕ ومهجلیسانه به ڕه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی خودای به‌رز وباڵاده‌ست .
3- ده‌وردانی ئه‌و كۆڕ ومهجلیسانه به فریشته‌كان وئامادهبوونیان تێیاندا .
4- په‌روه‌ردگار به‌خێر وچاكه باسیان ده‌كات لای خه‌ڵكی ئاسمانه‌كان كه‌مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه .
ئه‌م چوار فه‌زڵه‌ی كۆڕ ومهجلیسهكانی ذیكر هه‌موویان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكی صه‌حیحدا باسی كردوون كه ده‌فه‌رموێت : ( ما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده ) { رواه مسلم 2699 } واته : هیچ گه‌ل وده‌سته وتاقمێك له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانی خوای گه‌وره كۆنابنه‌وه كه كه‌لام وكتێب وقورئانهكهی په‌روه‌ردگار بخوێننه‌وه وله‌نێوان خۆیاندا لێی بكۆڵنه‌وه، ئیلا سه‌كینه‌ت و‌دڵ ئارامی وڕه‌حم ومیهره‌بانی خوای گه‌وره ده‌یانگرێته‌وه وفریشتهكانیش به‌ده‌وریاندا دێن وده‌ڕۆن وپه‌روه‌ردگاریش لای خه‌ڵكی ئاسمان وفریشته‌كان باسیان ده‌كات .
ئه‌م فه‌رمووده وچه‌ندان فه‌رمووده‌ی تری صه‌حیح باس له‌م فهزڵانهی ذیكر ده‌كه‌ن جا هه‌ر كۆمه‌ڵ وده‌سته‌یه‌ك له‌مزگه‌وت وغه‌یری مزگه‌وتیش كۆببنه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه ودیراسهكردنی قورئانی پیرۆز وزانسته شه‌رعیه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر موژده‌ی ئه‌م فه‌رموودانه .
5- فه‌خر وثه‌نا وده‌رخستنی فه‌زڵ وجوانیه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كۆڕ ومهجلیسانهدا ئاماده ده‌بن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه لای فریشته به‌ڕێزه‌كان .
عن أبي سعيد الخدري ( رضي الله عنه ) قال: خرج معاوية بن أبي سفيان رضي الله عنهما على حلقة في المسجد، فقال: ما أجلسكم؟ قالوا: جلسنا نذكر الله، قال: آلله ما أجلسكم إلا ذاك؟ قالوا: والله ما أجلسنا إلا ذاك، قال: أما إني لم أستحلفكم تهمة لكم، وما كان أحد بمنزلتي من رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) أقل حديثا مني وإن رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) خرج على حلقة من أصحابه فقال: ( ما أجلسكم؟ ) قالوا: جلسنا نذكر الله، ونحمده على ما هدانا للإسلام، ومنّ به علينا، قال: ( آلله ما أجلسكم إلا ذاك؟ ) قالوا: والله ما أجلسنا إلا ذاك، قال: ( أما إني لم أستحلفكم تهمة لكم، ولكنه أتاني جبريل فأخبرني أن الله عز وجل يباهي بكـم الملائكة ) } رواه مسلم2701 } .
واته : ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان ( خوا له‌خۆی وباوكی ڕازی بێت ) چوویه ده‌ره‌وه بۆلای یه‌كێك له ئه‌لقه ذیكره‌كانی مزگه‌وت، ووتی پێیان : چی وا لێره داینیشاندوون؟ ئه‌وانیش ووتیان: دانیشتووین یاد وذیكری خوای گه‌وره ده‌كه‌ین، ئه‌ویش ووتی : تو ئه‌و خوایه ته‌نها بۆ ئه‌مه دانیشتون؟ ئه‌وانیش ووتیان : به‌خوای گه‌وره ته‌نها بۆ ئه‌مه دانیشتوین، معاویه‌ش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ووتی : من كاتێك سوێندم دان مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو كه گومانم هه‌بێت لهڕاستیتان، چونكه كه‌س وه‌ك من كه‌مترین فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه نه‌گێڕاوه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌رچووه ده‌ره‌وه بۆ لای كۆڕێكی هاوه‌ڵانی، پێی فه‌رموون : چ شتێك لێره داینشاندوون؟ ئه‌وانیش ووتیان : دانیشتووین ذیكر ویادی خودا ده‌كه‌ین وسوپاسی ده‌كه‌ین كه هیدایه‌ت و ڕێنومایی كردووین بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیســـلام ومنه‌تی كردوه بهســهرماندا، پێغـهمبهریش ( صلی الله علیه وسلم ) پێ فه‌رموون : تو ئه‌و خوایه ته‌نها ئه‌مه دانیشاندوون ؟ ئه‌وانیش ووتیان : بهخــــوای گه‌وره ته‌نها بۆ ئه‌مــــه دانیشتوین، پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموون : من كاتێك سوێندم دان مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو كه گومانم هه‌بێت لهڕاستیتان، به‌ڵام جوبره‌ئیل هات بۆلام وههوأڵی پێدام كه خوای گه‌وره ( جل جلاله ) فهخرتان پێوه ده‌كات وثهناتان ده‌كات لای فریشته‌كانی خۆی .
ئیمامی نه‌وه‌وی لهشهرح وڕاڤه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا (إن الله عز وجل يباهي بكم الملائكة ) ده‌ڵێت : مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره فه‌زڵی ئه‌و كه‌سانه بۆ فریشته‌كان ئاشكرا ده‌كات وچاكه وجوانی كاروكرده‌وه‌كانیان ده‌خاته ڕوو بۆیان، وسوپاس وثه‌نایان ده‌كات لایان { صحيح مسلم بشرح النووي 17/190 } .
6- لێ‌خۆش بوونی گوناهـ وتاوانه‌كان و گۆڕینیان به‌چاكه وخێر .
لهفهرموودهیهكی صه‌حیحدا هاتووه : ( إن لله تبارك وتعالى ملائكة يطوفون في الطريق يلتمسون أهل الذكر فإذا وجدوا قوما يذكرون الله تنادوا: هلموا إلى حاجتكم قال: فيحفوهم بأجنحتهم الى السما‌ء الدنيا، قال: فيسألهم ربهم عز وجل ـ وهو أعلم منهم ـ: ما يقول عبادي؟ قال: تقول: يسبحونك ويكبرونك ويحمدونك ويمجدونك، قال: فيقول: هل رأوني؟ قال: فيقولون: لا والله ما رأوك. قال: فيقول: وكيف لو رأوني؟ قال: يقولون: لو رأوك كانوا أشد لك عبادة وأشد لك تمجيداً وأكثر لك تسبيحاً. قال: يقول: فما يسألوني؟ قال: يقولون: يسألونك الجنة، قال: فيقول: هل رأوها؟ فيقولون: لا والله يا رب ما رأوها، فيقول: فكيف لو رأوها، فيقولون: لو أنهم رأوها كانوا أشد عليها حرصاً وأشد لها طلباً وأعظم فيها رغبة. قال: فمم يتعوذون؟ قال: فيقولون: من النار، قال: يقول: وهل رأوها؟ قال: فيقولون: لا والله يا رب ما رأوها، قال: فكيف لو رأوها؟ فيقولون: لو رأوها كانوا أشد منها فراراً وأشد منها مخافة. قال: فيقول: أشهدكم أني قد غفرتُ لَهُمْ, قال : يقولُ ملكٌ منَ الملائِكَةِ : فيهم فلانٌ ليسَ منهُمْ إنما جا‌ء لحاجة. قال: هم الجلســــاء لا يشقى به‌م جليسهم ) { رواه البخاري : 6408 } .
واته : خوای گه‌وره كۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌كی هه‌ن به‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌كاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن وده‌سوڕێنه‌وه ودهگهڕین به‌دوای ئه‌و كۆڕ وكۆمه‌ڵه‌ی كه ذیكرویادی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن، جا هه‌ركاتێك ده‌سته‌و تاقمێكیان بینی كه یادوذیكری خودا ده‌كه‌ن، هاوار ده‌كه‌ن وده‌ڵین : وه‌رن بۆ پێویستیهكانتان، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : فریشته‌كان به باڵه‌كانیان ده‌وریان ده‌ده‌ن تاده‌گاته ئاسمانی دونیا، ئه‌مجا فه‌رمووی : خوای گه‌وره پرسیاریان لێ ده‌كات –له‌كاتێكدا كه خۆیشی شاره‌زاتره پێیان – به‌نده‌كانم چی ده‌ڵێن : فه‌رمووی : فریشته‌كان له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن : ته‌سبیحات وتهكبیرات وحه‌مد وسوپاس وبهگهورهت ده‌گرن ئه‌ی خودایه، فه‌رمووی : خوای گه‌وره پێی فه‌رموون : ئایا منیان بینیوه؟ ئه‌وانیش ووتیان : نه‌به‌خوا نهیانبینویت، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر منیان ببینایه حاڵیان چۆن ده‌بوو؟ ووتیان : ئه‌ی خودایه ئه‌گه‌ر تۆیان ببینایه زیاتر تۆیان ده‌په‌رست وزیاتر ته‌سبیحات و تۆیان به‌گه‌وره ده‌گرت، ئه‌مجا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : باشه داوای چی له‌من ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانیش ده‌ڵین : داوای به‌هه‌شت ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئایا به‌هه‌شتیان بینیوه ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن : نه‌خێر سوێند به‌خوا ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان نه‌یانبینیوه، خوای گه‌وره -جل جلاله - ده‌فه‌رموێت : باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر بیانبینایه چۆن ده‌بوون ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتیان ببینایه زیاتر سوور ده‌بوون له‌سه‌ری وزیاتر داوایان ده‌كرد وحه‌زیان لێی بوو، پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی له‌چ شتێك په‌نایان ده‌گرت ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵین : ئه‌ی خوای گه‌وره : په‌نایان له‌ئاگر ده‌گرت كه بیانپارێزیت، ئه‌ویش پێیان ده‌فه‌رموێت : ئایا ئاگریان بینیوه؟ فریشته‌كانیش ده‌ڵێن: نه‌خێر سوێند به‌خوا ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان نه‌یانبینیوه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر بیانبینایه حاڵیان چۆن ده‌بوو؟ ئه‌وانیش ده‌ڵین: ئه‌گه‌ر بیانبینایه زیاتر لێیان ڕادهكرد وزیاتر لێشی ده‌ترسان، ئه‌مجا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ده‌ی ئه‌وه من ئێوه به‌شاهید ده‌گرم كه من لێیان خۆش بووم، پاشان یه‌كێك له فریشته‌كان ده‌ڵێت : ئه‌ی خوای گه‌وره فڵان كه‌سێكیان تێدایه له‌وان نیه و بۆ ذیكر و یادی خودا نه‌هاتووه، به‌ڵكو پێویستیه‌كی خۆی هه‌بووه له‌وێ ئامادهیووه، خوای گه‌وره‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت : ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كهدانیشتوون - وبه‌و شێوه‌یه سه‌رگه‌رمی ذیكر ویادی خودا بن – ئه‌و هاوڕێیهشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا سه‌رگه‌ردان وخراپه‌كار وبێ به‌ش نابێت لێیان .
له‌كۆتایدا به‌هێنده واز ده‌هێنین و داواكارین له‌خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ووشه كورت وبه‌پێزه سوود وقازانجی هه‌بوو بیت بۆ من وئێوه وسه‌رجه‌م ئه‌و موسڵمان وبڕوادارانهی كه ده‌یخوێننه‌وه، هه‌روه‌ها به‌وشێوه‌یه‌ش بێت كه ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی زاتی هه‌ق ته‌عالای په‌روه‌ردگار بووبێت، وه داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ش ئه‌جر وپاداشتی به‌خێری من بنوسێت كه ئاماده‌مان كردوه وبۆ ئێوه‌ش كهخوێندوتانهتهوه وبۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یگه‌یه‌ننه ده‌ست كه‌سانی تریش ( ئامین یارب العالمین ) .
وصلی الله وسلم وبارك علی رسولنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته