×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ پوخته‌ی ته‌فسیری كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌تێك ده‌رباره‌ی ( الاحسان ) چاكه‌ كاری هاتوون...

ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی ( الاحسان ) چاكه‌ كاری هاتوون

ئاماده‌كردنی : پشتیوان سابیر عه‌زیز

﴿ تفسير الايات الواردة في ( الإحسان )

إعداد : بشتيوان صابر عزيز


 ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی ( الاحسان ) چاكه‌ كاری هاتوون

 یه‌كه‌م: ( الاحسان ) له‌ صیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌:

 ١-{ صِبْغَةَ اللَّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ صِبْغَةً وَنَحْنُ لَهُ عَابِدُونَ} (البقرة:138) .

واته‌: خوا ڕه‌نگی کردیین به‌ڕه‌نگی خۆی(که‌ ئیسلامی یه‌ته‌) و کێ باشتره‌ له‌خوا له‌ڕه‌نگ ڕشتن دا وه‌ ئێمه‌ په‌رستش هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌که‌ین.

 ٢-{مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولاً وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيداً} (النساء:79).

واته‌: هه‌ر چاکه‌یه‌کت تووش بوو ئه‌وه‌ له‌ خواوه‌یه‌ وه‌ هه‌ر خراپه‌یه‌کت تووش بوو ئه‌وه‌ له‌ خۆته‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ تۆمان ناردووه‌ به‌ فروستاده‌ بۆ خه‌ڵکی وه‌ خوا به‌سه‌ شایه‌تی ئه‌وه‌ بدات.

 ٣-{ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ} (المائدة:50).

واته‌: ئایا ئه‌وان‌ داوای حوکمی نه‌فامی ده‌که‌ن ؟ ئایا کێ حوکم و بڕیاری له‌ هی خوا جوان و چاکتره‌ ؟ لای که‌سانێك که‌ بڕوای ته‌واویان هه‌یه‌.

 ٤-{الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْأِنْسَانِ مِنْ طِينٍ} (السجدة:7) .

واته‌: زاتێکه‌ هه‌موو شتێکی به‌ جوانترین شێوه‌ دروست کردووه‌ جا مرۆڤی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ قوڕ دروست کرد.

 دووه‌م: چاكه‌ كاری له‌ صیفه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانه‌:

 1-{وَمَنْ أَحْسَنُ دِيناً مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلاً} (النساء:125).

واته‌: کێ ئایینی چاکتر و جوانتره‌(وه‌ کێ دیندارتره‌) له‌ که‌سێك که‌ ڕووی خۆی یه‌کلا کردبێته‌وه‌ بۆ خوا له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و که‌سه‌ چاکه‌ کار بێت و شوێنی ئایینی ئیبراهیم که‌وتبێ به‌ڕاستی و پاکی(که‌ به‌ ویستی خۆی له‌ به‌تاڵ لای داوه‌ بۆ لای ڕاست) وه‌ خوا ئیبراهیمی هه‌ڵبژارد به‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خۆی.

 2- {وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْراً وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزاً تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ} (يوسف:36).

واته‌: ئه‌وسا دوو کوڕی لاو (خزمه‌تکار) له‌گه‌ڵی چوونه‌ به‌ندیخانه‌ که‌ یه‌کێکیان وتی (به‌ یوسف) به‌ڕاستی له‌ خه‌ومدا خۆمم دی ترێم ده‌گوشی که‌ ده‌بێ به‌عه‌ره‌ق وه‌ ئه‌وه‌ی تریان وتی بێگومان له‌ خه‌ومدا خۆمم دی نانم هه‌ڵده‌گرت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌ باڵنده‌ لێی ده‌خوارد لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و (خه‌و) ه‌مان پێ بڵێ به‌ڕاستی ئێمه‌ تۆ له‌ چاکه‌کاران ده‌بینین که‌ چاك خه‌و په‌رژین بکه‌یت.

 ٣- {وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ} (لقمان:22) .

واته‌: هه‌ر که‌سێك به‌ڕاستی ڕوو بکاته‌ خوا (خۆی بداته‌ ده‌ست خوا) و چاکه‌کار بێ (له‌ گوفتار و کردارا) ئه‌وه‌ بێگومان ده‌ستی گرتووه‌ به‌ به‌هێزترین ده‌سته‌ گییره‌وه‌، وه‌ سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك ته‌نها بۆ لای خوایه‌.

 ٤-{وَبَارَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَى إِسْحَاقَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِنَفْسِهِ مُبِينٌ} (الصافات:113) .

واته‌: جا فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان ڕشت به‌سه‌ر ئیبراهیم و ئیسحاق دا و له‌ نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان کار چاك و سته‌مکار له‌ خۆی به‌ ئاشکرا هه‌بوو.

 سێهه‌م: فرمانی خوای گه‌وره‌ به‌ چاكه‌كاری:

 ١-{ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرائيلَ لا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْناً وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلاً مِنْكُمْ وَأَنْتُمْ مُعْرِضُونَ} (البقرة:83).

واته‌: وه‌ بیربکه‌نه‌وه‌ کاتێک که‌په‌یمانمان له‌جووله‌که‌ وه‌رگرت که‌ هیچ شتێک نه‌په‌رستن جگه‌له‌ خوا وه‌ چاکه‌ بکه‌ن له‌گه‌ڵ دایک و باوک و خزمان و هه‌تیوان و بێچاران(به‌سته‌زمانان) وه‌ قسه‌ی جوان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا وه‌ نوێژ بکه‌ن وه‌ زه‌کات بده‌ن ئینجا پشتتان هه‌ڵکرد که‌مێکتان نه‌بێت وه‌ ئێوه‌ به‌ربه‌ره‌کانێکه‌رن واته‌ پشت هه‌ڵکه‌رن.

 ٢-{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ} (البقرة:178) .

واته‌: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بڕواتان هێناوه‌ پێویست کراوه‌ له‌سه‌ر تان تۆڵه ‌سه‌ندن له‌ کوژراواندا(به‌یه‌کسانی) ئازاد به‌ ئازادو به‌نده‌ به‌ به‌نده‌ و ژن به‌ ژن (مێینه‌ به‌ مێینه‌) ئینجا هه‌رکه‌سێک به‌خشرا له‌لایه‌ن برایه‌کی دینیه‌وه‌ به‌به‌شێک(له‌ خوێنه‌که‌) ئه‌بێ(خزمه‌کانی تر) په‌یڕه‌وی بکه‌ن به‌باشی(بکوژیش) به‌چاکی خوێنه‌که‌ بدات ئه‌مه‌ سووک کردنه‌ له‌په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و میهره‌ بانی یه‌ ئینجا هه‌رکه‌سێک دوای ئه‌مه‌ ده‌ست درێژیی کرد بۆئه‌و هه‌یه‌ سزای به‌سوێ، واته‌ سزای به‌ئازار.

 ٣-{إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْأِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ} (النحل:90) .

واته‌: به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به‌ دادگه‌ری و به‌ چاکه‌ و به‌ به‌خشین به‌خزم و خوێش وه‌ (خوا) به‌رگری ده‌کات له‌ داوێن پیسی و خراپه‌ و ده‌ست درێژی ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه‌.

 ٤-{ وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوّاً مُبِيناً} (الإسراء:53) .

واته‌: وه‌ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)) بڵێ به‌ به‌نده‌کانم قسه‌یه‌ك بکه‌ن که‌ جوانترو باشترینی قسه‌ بێت به‌ڕاستی شه‌یتان ناکۆکی و ئاژاوه‌ ده‌خاته‌ نێوانیان به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه‌ بۆ ئاده‌می دووژمنێکی ڕوون و ئاشکرایه‌.

 ٥-{وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ} (القصص:77) .

واته‌: وه‌ له‌و (گه‌نج و سامان) ه‌ی خوا پێی داوی ئه‌و دنیا پێ به‌ده‌س بێنه‌ وه‌ به‌شی خۆیشت له‌م دنیایه‌ له‌ بیر نه‌چێ وه‌ چاکه‌ بکه‌ (له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا) هه‌رچۆنێ خوا چاکه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا کردووه‌، وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دا به‌شوێن خراپه‌دا مه‌گه‌ڕێ به‌ڕاستی خوا خراپه‌کانی خۆش ناوێت.

 ٦-{وَلا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَأُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ} (العنكبوت:46) .

واته‌: ده‌مه‌قاڵێ و موجاده‌له‌ مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه‌ ئاسمانییه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌ جوانترین شێوه‌ جگه‌ له‌ وانه‌یان که‌ سته‌میان کرد (له‌ ئێوه‌) وه‌ (به‌ خاوه‌ن کتێبه‌کان) بڵێن باوه‌ڕمان هێناوه‌ به‌وه‌ی نێردراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ئێمه‌ و (به‌وه‌ش) نێردراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ئێوه‌ وه‌ خوای ئێمه‌ و خوای ئێوه‌ یه‌کێکه‌ وه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌و (خوا) گه‌ردن که‌چین.

 چواره‌م: ده‌رئه‌نجامی چاكه‌ كاری:

 أ- خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندایه‌:

 ١-{ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ} (النحل:128) .

واته‌: به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه‌ که‌ خۆیان پاراستووه‌ (له‌ تاوان) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که‌ چاکه‌کارن.

 ٢-{ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ} (العنكبوت:69).

واته‌: وه‌ که‌سانێ که‌ له‌ پێناو ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌دا تێکۆشانیان کردووه‌ به‌ڕاستی ڕێنموونیان ده‌که‌ین بۆ ڕێبازه‌کانی خۆمان وه‌ بێگومان خوا له‌گه‌ڵ چاکان دایه‌.

 ب- خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ بۆ چاكه‌كا‌ران:

 ١-{وَأَنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} (البقرة:195).

واته‌: وه‌ دارایی خۆتان به‌خت بکه‌ن له‌ ڕێ ی خوادا وه‌ به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه‌ تیاچوونه‌وه‌ وه‌ چاکه‌ بکه‌ن به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت.

 2-{الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} (آل عمران:134) .

واته‌: ئه‌وانه‌ی ماڵ ده‌به‌خشن (له‌ ڕێ ی خوادا) له‌ کاتی خۆشی (ده‌وڵه‌مه‌ندی) و ناخۆشی دا و ڕقی به‌تینی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌ و ده‌بوورن له‌ خه‌ڵکی خواش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت.

 ٣-{لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} (المائدة:93).

واته‌: نه‌بووه‌ و نی یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ بڕوایان هێناوه‌ وه‌ کرده‌وه‌ چاکه‌کانیان کردووه‌ هیچ گوناهێك له‌وه‌ی خواردویانه‌ (ئاره‌ق و پاره‌ی قومار پێش حه‌رام کردنیان) ئه‌گه‌ر خۆیان پاراستبێ (له‌و چه‌رخه‌دا له‌وه‌ی که‌ حه‌رام بووه‌ له‌ سه‌ریان) وه‌ باوه‌ڕدار بووبن و کرده‌وه‌ چاکه‌کانیان کردبێ پاشان خۆیان پاراستبێ(له‌وه‌ی که‌ حه‌رام کرابێ) و بڕواشیان هه‌بوبێت(به‌وه‌ی که‌ هاتبێ له‌ لایه‌ن خواوه‌) پاشان به‌رده‌وام بووبن له‌سه‌ر خۆ پارێزی و چاکه‌کانیشیان به‌ چاکی کردبێ وه‌ خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێ.

 ج- پاداشتی چاكه‌ كاری له‌ دونیا ودواڕۆژدا:

 ١-{وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَداً وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّداً وَقُولُوا حِطَّةٌ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ} (البقرة:58).

واته‌: بیربکه‌نه‌وه‌ کاتێک که‌ووتمان: بچنه‌ ئه‌م شاره‌(که‌ قودسه‌) ئینجا له‌وێ(هه‌رچی ئاره‌زوو ده‌که‌ن) بخۆن به‌تێروته‌سه‌لی له‌هه‌ر لایه‌ک که‌حه‌ز ده‌که‌ن وه‌ له‌ده‌رگاوه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ مل که‌چی(به‌کڕنوشه‌وه‌) وه‌ بڵێن (خوایه‌) له‌گوناهه‌کانمان خۆش ببه‌ ئه‌وسا له‌گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین وه‌له‌ئاینده‌دا پاداشتی چاکه‌کاران زۆرتر ده‌که‌ین.

 ٢-{بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ وَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ} (البقرة:112) .

واته‌: نه‌ء وانییه‌ به‌ڵکو هه‌ر که‌سێک به‌ڕاستی ڕووبکاته‌ خوا و له‌هه‌مان کاتدا چاکه‌کار بێت ئه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌ پاداشت له‌لای په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نه‌ ترسیان له‌به‌ره‌ و نه‌خه‌میش ده‌خۆن.

 ٣-{فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ} (المائدة:85) .

واته‌: جا خوا پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ که‌ وتیان به‌ چه‌ند باخێك که‌ ڕووبار به‌ ژێریاندا ده‌ڕوات ده‌مێننه‌وه‌ تیایدا به‌ هه‌میشه‌یی وه‌ ئه‌وه‌یه‌ پاداشتی چاکه‌ کاران.

 ٤-{وَلا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفاً وَطَمَعاً إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ} (لأعراف:56).

واته‌: خراپه‌کاری مه‌که‌ن له‌زه‌ویدا پاش ئه‌وه‌ی که‌خوا چاکی کردووه‌ ، وه‌ هاوار و نزا به‌رن بۆ خوا به‌ترس و ئومێده‌وه‌ به‌ڕاستی میهره‌بانی خوا له‌ چاکه ‌کارانه‌وه‌ نزیکه‌.

 ٥-{لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ وَلا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلا ذِلَّةٌ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ} (يونس:26).

واته‌: بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه‌ پاداشتی چاکتر (به‌هه‌شت) و زیاتریان هه‌یه‌ (که‌ بینینی خوایه‌) ده‌م و چاویان داناگرێ (لێی نانیشێ) هیچ ڕه‌شی و ته‌پ و تۆزو ڕیسواییه‌ك ئه‌وانه‌ هاوڕێ ی به‌هه‌شتن ئه‌وانه‌ له‌و (به‌هه‌شته‌) دان به‌ هه‌میشه‌یی.

 ٦-{وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ٭ وَلا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ}(فصلت:33 ـ 34 ).

واته‌: کێ وته‌ی چاکترو به‌جێ تره‌ له‌و که‌سه‌ی (خه‌ڵك) بۆلای خوا بانگ ده‌کات وه‌ کاری چاکه‌ ده‌کات و ده‌ڵێ بێگومان من له‌ پێڕی موسوڵمانانم.

چاکه‌ و خراپه‌ چوون یه‌ك نین به‌ چاکترین شێوه‌ وه‌ڵامی (خراپه‌) بده‌ره‌وه‌ ئه‌وسا که‌سێ که‌ له‌ نێوان تۆ و ئه‌ودا دوژمنایه‌تی هه‌یه‌ وه‌ك دۆستێکی دڵسۆزو گیانی به‌ گیانی یه‌ لێ دێت.

له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ زیاتر شاره‌زامان بكات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌:

١- كتێبی : موسوعة نضرة النعیم فی مكارم أخلاق الرسول الكریم  صلى الله عليه وسلم ، لاپه‌ڕه‌: ٧٦ .

٢- پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان، مه‌لا موحه‌مه‌د مه‌لا صاڵح.