×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" له‌م ماوه‌يه‌دا له‌ لايه‌ن گاوره‌كان ( به‌ناو مه‌سيحیه‌‌كان ) كۆمه‌ڵه‌ دياريه‌ك بۆ منداڵانى هه‌ژار وكه‌مده‌رامه‌ت به‌خشرايه‌وه‌ كه‌ له‌ ناوياندا ئينجيل هه‌يه‌ ئايا دروسته‌ وه‌ری بگرن و ئينجيله‌كه‌ بخوێنه‌وه‌ يان دياريه‌كان به‌كار بهێنن؟‌".

حوكمی خوێندنهوهی ئنجیل و وهرگرتنی دیاری له گاورهكان

ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕهكهمان كراوه كه دهپرسێت :

لهم ماوهيهدا له لايهن گاورهكان ( بهناو مهسيحیهكان ) كۆمهڵه دياريهك بۆ منداڵانى ههژار وكهمدهرامهت بهخشرايهوه كه له ناوياندا ئينجيل ههيه ئايا دروسته وهری بگرن و ئينجيلهكه بخوێنهوه يان دياريهكان بهكار بهێنن ؟ هيوادارم به زووترين كات وهڵامم بدهنهوه، خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

وهڵام : لهبنهما وئهصڵدا دروسته وهرگرتنی ههدیه ودیاری له بێباوهڕان، ئهویش بهو مهبهست ونیازهی كه مرۆڤی موسڵمان بتوانێت لهو ڕێگهوه دڵیان ڕابكێشێت بهلای ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا وخۆشهویستی بكات لای ئهو كهسه بێباوهڕانه، ههروهك وارد بووه كه پێغهمبهری خوا ( دردوی لهسهر بێت ) دیاری وهرگرتوه له ( مقهوقس ) ی پاشای قبطی یه نهصرانیهكانی میصر .

بهڵگهش له سهر ئهم مهسئهلهیه ئهوهیه ئیمامی بوخاری ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) بابێكی داناوه له صهحیحهكهیدا بهناوی ( باب قبول الهدیة من المشركین ) ئاماژهی بهوه كردوه كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) هێستر یان قاترێكی وهرگرتووه كه بهدیاری لهلایهن پادشای ( ئهیله ) وه بۆی هاتبوو، یان ئهو ئافرهته جولهكهی كه مهڕێكی ژههراوی بهدیاری هێنا بۆ پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ئهوهی تۆڵهی كهس وكارهكهی لێ بكاتهوه، ئهوه بوو سهرهتا پێغهمبهر وهریگرت، بهڵام لهپاشاندا جوبرهئیل ( سهلامی خوای لێ بێت ) ههواڵی دا به پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) كه دهست ههڵبگرێت و لێی نهخوات، ئهمانه وچهندان نموونهی تر .

ئهوهی كه باسكرا وهرگرتنی دیارییهكه له بێباوهران ئهگهر هاتوو وهرگرتنی ئهو دیاریه مهترسی نهبێت بۆ سهر بیروباوهڕهكهت، وه گهرنا بههیچ شێوهیه دروست نیه دیاری وهربگیرێت له بێباوهران بهتایبهت له بۆنه و موناسهباتی تایبهتی خۆیان، وهك جهژنهكانیان، چونكه وهرگرتنی ئهو دیاریانه خۆی لهخۆیدا دان نانه بهو كارانهی كه لهو جهژنانهدا دهكرێت وهك ناوهێنانی عیسی پێغهمبهر ( علیه السلام ) به خودا و كوڕی خودا ( خوا پهنامان بدات ) كه ههموو ئهمانه دهچنه خانهی دان نان به شیرك وهاوهڵ پهیدا كردندا .

جا لهم روانگهیهوه دهڵێین دروست نیه وهرگرتنی ئهو دیاریانه، چونكه ئهو ڕیكخراوه نهصرانیانه مهبهستیان ئهوه نیه خزمهت بهمنداڵانی ههژار وكهم دهرامهت بكهن، ئهویش بهبهڵگهی ئهوهی ئهگهر مهبهستیان خزمهت كردن بوایه، نهدهچوون لهگهڵ دیاریهكاندا ئینجلی ( محرف ) دهستكاری كراوی تێبخهن، بهمهبهستی تێكدانی بیروباوهڕی منداڵان ونهوهكانی ئیسلام، بۆیه هاتوون لهڕیگهی ئهوهی كه خوێندنهوهی ئهو ئینجیله خۆشهویست بكهن لای منداڵان ئهیانهوێت بهو دیاریانه دڵیان ڕابكێشن بهلای نهصرانیدا، بۆیه ئامۆژگاری دایكان وباوكانی خۆشهویست دهكهین بههیچ شێوهیهك ڕێگا نهدهن به منداڵهكانیان ئهو دیاریانه وهربگرن، چونكه لهڕۆژی دوایدا بهرپرسیارن لێیان .

ههر لهبهر ئهوهیه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك دهبینێت كه عومهری كوڕی خهتاب ورهقهیهك له ( تهورات ) ی بهدهستهوهیه دهیخوێنێتهوه، تووره دهبێت وڕوو دهكاته عومهر و پێی دهفهرموێت : ( أَمُتَهَوِّكُونَ يَا ابْنَ الخَطَّابِ؟! وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَقَدْ جِئْتُكُمْ بِهَا بَيْضَاءَ نَقِيَّةً، لاَ تَسْأَلُوهُمْ عَنْ شَيْءٍ فَيُخْبِرُوكُمْ بِحَقٍّ فَتُكَذِّبُوا بِهِ أَوْ بِبَاطِلٍ فَتُصَدِّقُوا بِهِ، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَوْ أَنَّ مُوسَى عَلَيْهِ السَّلاَمُ كَانَ حَيًّا مَا وَسِعَهُ إِلاَّ أَنْ يَتْبَعَنِي ) ( أخرجه أحمد: (15546)، والدارمي: (1/115)، من حديث جابر رضي الله عنهما، والحديث حسَّنه الألباني في «ظلال الجنة»: (1/27)، وقال: «إسناده ثقات غير مجالد، وهو ابن سعيد فإنّه ضعيف لكن الحديث حَسَنٌ له طُرُقٌ أشرتُ إليها في «المشكاة»: (177) ثمّ خرَّجت بعضها في «الإرواء»: (1589)»).

واته : ئایا ئێوه لهو كهسانهن كه تیاچوون وگوێ بههیچ نادهن ئهی كوڕی خهتاب ؟ سوێند بێت بهو كهسهی كه گیانی منی بهدهسته - ئاینێكی – پاك وبێگهرد وسپی وخاوێنم بۆ هێناون، پرسیاری هیچ شتێكیان لێ نهكهن – واته لهجولهكه وئههلی كتاب – كه ههواڵتان بهڕاست بهشتێك پێ بدهن و ئێوه بهدرۆیان بخهنهوه، یان ههواڵتان بهشتێكی ناههق وباطل بدهنێ ئێوه بهڕاستیان بزانن، جارێكی تریش سوێند بێت بهو كهسهی كه گیانی منی بهدهسته ئهگهر موسی ( سهلامی خوای لێ بێت ) ئێستا زیندوو بوایه هیچ شتێكی تری بۆ نهبوو جگه لهوه نهبێت كه شوێنی من بكهوێت .

جا لهبهر ئهوه بههیچ شێویهك دروست نیه وهرگرتنی ئهو دیاریانه ههروهها دروسیش نیه خوێندنهوهی ئینجیل. جگه بۆ ئهو كهسانه نهبێت كه زانای لێهاتووی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن ئهویش بهمهبهستی ڕهددانهوهی ئهو شك و گومانانهی كه بۆ ئیسلام وموسڵمانان دروست ئهكرێت، وهك ئـــهوهی كه شێـــــخ الاســـلام ابن تیمیة ( رهحمهتی خوای لێ بێت ) لهسهردهمی خۆیدا كردوویهتی، یان كهسیكی وهك ( ئهحمهد دیدات – ڕهحهمهتی خوای لێ بێت ) لهم سهردهمهی خۆمان دهیكرد، كهمهبهستی پێی بانگهواز كردنی نهصرانیهكان بوو بۆ سهر ڕیگای ئیسلام و بهرنامه پیرۆزهكهی .

خوای گهورهش لهههموو كهس زاناتره .