×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" هه‌ندێك مه‌زرا وكێڵگه‌ هه‌یه‌ خاوه‌نه‌كانیان بۆ ئاودێری كردنیان پشت به‌ ئاوی باران ده‌به‌ستن، ئایا له‌به‌رووبوومی ئه‌م كێڵگانه‌دا زه‌كات واجب ده‌بێت ؟ وه‌ ئایا هیچ جیاوازیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌مانه‌ وئه‌و كێڵگانه‌ی تردا كه‌ بۆ ئاودێریان پشت به‌ ماتۆڕ و مه‌كینه‌ی ئاو هه‌ڵگۆستن ده‌به‌ستن؟‌".

زهكاتی ئهو دانهوێڵه وبهرووبومهی به باران و ئاوی كانی یان به مهكینه وماتۆڕ ئاو بدرێت

پرسیار : ههندێك مهزرا وكێڵگه ههیه خاوهنهكانیان بۆ ئاودێری كردنیان پشت به ئاوی باران دهبهستن، ئایا لهبهرووبوومی ئهم كێڵگانهدا زهكات واجب دهبێت ؟ وه ئایا هیچ جیاوازیهك ههیه لهنێوان ئهمانه وئهو كێڵگانهی تردا كه بۆ ئاودێریان پشت به ماتۆڕ و مهكینهی ئاو ههڵگۆستن دهبهستن؟

وهڵام : ئهو دانهوێڵه وبهرووبومانهی وهك گهنم وجۆ وخورما ومێوژ كه به ئاوی باران وڕوبار وكانیاوهكان ئاو دهدرێن ههر كاتێك گهشتنه پێنج ویسق ( كه بهپێوانهی خۆمان دهكاته چل تهنهكه، ده یهكێكی لێ دهدرێت بهزهكات واته : له ده ( ١٠ ) تهنهكه تهنهكهیهكی لێ دهدرێت ) .

بهڵام ئهو دانهوێڵه و بهرووبومانهی كه به ماتۆڕ ومهكینهی ئاو ههڵگۆستن ئاو دهدرێن، نیو دهیهكی لێ دهردێت ( واته له بیست تهنهكه تهنهكهیهكی لێ دهدرێت به زهكات ) ئهویش لهبهر ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : ( فیما سقت السماء العشر، وفیما سقی بالسوانی أو النضح نصف العشر ) { ئیمامی بوخاری بهفهرموودهی ژماره 1483 ڕیوایهتی كردووه } واته : ئهوهی به ئاوی ئاسمان وباران ئاو دهدرێت ده یهكی تێدا واجب دهبیت بۆ زهكات، ئهوهشی پشت به ئاوی باران نابهستێت وئاوی بۆ دههێنرێت ئهوه نیو دهیهكی لێ دهدرێت به زهكات ..

خوای گهورهش لهههموو كهس زاناتره .