حه‌ج وعومره له خواپه‌رستیه‌وه بۆ مۆدێل و چاولێكه‌ری !
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
حه‌ج وعومره له خواپه‌رستیه‌وه بۆ مۆدێل و چاولێكه‌ری!
ئاماده‌كردنی : مه‌لا موسلیم مه‌لا صاڵح فریزی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ الحج بين العادة والعبادة ﴾
إعداد : ملا مسلم ملا صالح فريزي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
حه‌ج وعومره له خواپه‌رستیه‌وه بۆ مۆدێل و چاولێكه‌ری !
زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ته‌وبه‌و ((خوا)) په‌رستی و جێ‌به‌جێ كردنی ڕووكنی پێنجه‌می ئیسلامه‌تی ده‌ڕۆن بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و عومره، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌وانه‌ی پاره‌ی ڕێگا خه‌سارده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی جارانیان له‌گوناه بگره خراپتریش! خۆزگه ئه‌م جۆره مرۆڤه پاره‌كه‌ی خۆیان ده‌دا به‌گه‌نجێك بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنێت، خۆزگه ده‌یاندا به‌كرێچیه‌كی داماو تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پاره‌ی تر له كرێچیایه‌تی ڕزگاری بووبا، خۆزگه بیدابا به‌قه‌رزارێكی (شه‌ریف) تاوه‌كو چی تر خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ده‌رگایان پێ نه‌گرتباو ژیانی ماڵ و مناڵی ئاسووده‌بایه‌و بهاتایه‌وه دۆخی جاران، خۆزگه بیدابا به‌نه‌خۆشێكی بێ‌چاره بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خۆی پێ بكات، خۆزگه بیدابا به‌كه‌ل و په‌لی قوتابیانی داماوو هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌یان به‌خوێندن دابایه‌و له‌خوێندن دانه‌بڕێن، خۆزگه بیدابا به‌بێ باوكان تاوه‌كو تۆزێ زامی برینه‌كانیان پێ ساڕ‌ێژ بكردبایه، خۆزگه بۆ پرۆژه‌یه‌كی خه‌یری خه‌رجی بكردبایه(وه‌ك: دروستكردنی مزگه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو‌و خۆشكردنی ڕێگا بۆ خه‌ڵكی و هه‌روه‌ها به‌شداری كردن له‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و...هتد.)، كاتێ كه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌ڵكی له‌ده‌ست ماچ كردنی نابنه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌قۆڵ بڕین و باوه‌ش ده‌دا به‌گوناه و ته‌وقه ده‌كا له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م وده‌ست وشان و پیل ماچ كردن و...هتد. ئیتر نازانم حه‌ج و عومره‌كه‌ی له‌كوێی ئه‌مانه جێگای ده‌بێته‌وه؟! له‌مه‌ككه‌یه‌و نوێژێك به(100000) سه‌دهه‌زار نوێژه‌و له‌مه‌دینه‌یه‌و نوێژێك به(1000)هه‌زار نوێژه كه چی بێ ئاگا له‌مانه‌و خه‌ریكی بازاڕكردنه یان زۆربه‌ی ئه‌م كاته گرانبه‌هایانه(كه‌موسڵمانان خه‌وی پێ وه ده‌بینن) كه‌چی ئه‌م له‌ده‌ست خۆی ده‌دات به‌خه‌و! جاری واش هه‌یه تووشی غه‌یبه‌ت و هه‌روه‌ها باس و خواسی دوونیایانن و بێ ئاگا‌و كۆله‌وار له‌كاری قیامه‌تیان! وه‌ره تۆ ئه‌و هه‌موو پاره سه‌رف كه‌یت و ئه‌و هه‌موو دووری ڕێگاو ماندووبوونه ته‌حه‌ممول كه‌یت كه‌چی شه‌یتان زۆر به‌ساده‌ی ی پێت بوێرێت؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نافه‌رموێت: ((من حج لله فلم یرفث ، ولم یفسق ، رجع كیوم ولدته أمه )) صحیح البخاری،سه‌رنج ده((من حج لله))ئینجا دوواتر، نه‌ك بۆ دونیایێ و یا بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن: حاجی! ئه‌و فه‌رمووده‌ی (النسائی ) یش ڕیوایه‌تی كردووه: ((الحجة المبرورة لیس لها جزا‌ء إلا الجنة، والعمرة إلی العمرة كفارة لما بینهما)) ده‌زانی حه‌جی مه‌برور چیه؟ (ته‌وبه نه‌شكاندنه..)، پاشان ده‌زانی كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه له‌حه‌ج یان له‌عه‌مره یانیش له‌غه‌زا ده‌گه‌ڕایه‌وه چی ده‌فه‌رموو؟ ده‌یفه‌رموو: ((...آیبون تائبون عابدون لربنا حامدون)) صحیح مسلم،كه‌واته تاكی موسڵمان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌م سه‌فه‌ره پیرۆزانه‌ش نابێت ووشه‌ی ته‌وبه له‌بیركات، نه‌بادا شه‌یتان (به‌ڤایرۆس و گوناهی كوشنده‌ی له خۆ بایی بوون) له‌خشته‌ی به‌رێت! پاشان ئه‌وانه‌ی زیاد له‌جارێك بۆ حه‌ج و عومره ده‌ڕۆن باش بزانن له‌كاتێك كه‌زانایانی پێشوو هه‌بووه له‌ته‌مه‌نی خۆی ((50))حه‌جی كردووه ئه‌وا ئه‌گه‌ر بێتوو له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌بان ئه‌وه دڵنیابن له‌حه‌جێك زیاتریان نه‌ده‌كرد ده‌شزانن بۆ؟ فه‌رموون له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كه :
1-ئه‌وانه‌ی كه حه‌جی دووباره ئه‌نجامده‌ده‌نه‌وه به‌بێ به‌ده‌لیش هه‌روا بۆ خۆیان ئه‌وه بوونه مایه‌ی ڕێگری كردن له‌خه‌ڵكی موسته‌حه‌قی تر كه تاوه‌كو ئێستا تامه‌زرۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌ریزه‌یه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر زۆری خه‌ڵك وه‌به‌ریان ناكه‌وێت، جا كێ ده‌ڵێ گه‌ر تۆ واز له‌په‌یاكردنی ئه‌م قه‌ڵه‌باڵغییه بهێنیت ئه‌وا ناوی ئه‌و بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره موباره‌كه ده‌رناچێت؟ كه خۆشتان ده‌زانن له‌زۆرینه‌ی ووڵاتان حه‌ج به‌ناو نوسین و قورعه‌یه كه عێراق و كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌ش سوپاس بۆ خوا له‌به‌ر زۆری موسوڵمانان وایه .
2-پاشان له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و برسێتی كه له‌جیهان ڕووت و برسی و بێ كاری به‌ره‌و زیاد بوونه! كه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی حه‌جی زیاده بدرێت به‌كه‌سانی موحتاج.
3-له‌به‌ر زۆر بوونی نه‌خۆشی كه‌پاره‌كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ژار به‌كار بێت .
4-پاشان له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو ڕه‌شه كوژیانه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دووای ی ڕێژه‌ی بێ باوكان به‌ڕێژه‌یه‌كی خه‌یاڵ ی زیادی كردووه ئه‌ی كێ له خه‌می ئه‌وانه‌دابێت؟! گه‌ر من و تۆ ی موسڵمان ویژدانمان نه‌جولێت تا یارمه‌تیان بده‌ین ئه‌ی كێ ئه‌م كاره ده‌گرێته ئه‌ستۆ؟ !
5-ژن و پیاو لێك جیابووینه‌وه له‌به‌ر نه‌حه‌وانه‌وه‌یان له‌ناو خێزانی قه‌ڵه‌باڵغ و ده‌سه‌ڵات نه‌بوونی پیاو بۆ به‌كرێ گرتنی خانوو ئیتر خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه !
زۆر هۆكاری تریش به‌ڵام وه‌كو كورده‌واری خۆمان گوته‌نی: (قسه هه‌زاره‌و دووانی به‌كاره) بۆ یه له‌كۆتایی دا داواكارم له خوای گه‌وره كه‌هه‌ر موسڵمانێك فه‌ریزه‌ی حه‌جی جێ‌به‌جێ نه‌كردووه‌و ئاره‌زووی ئه‌م سه‌فه‌ره‌شی هه‌یه خوای گه‌وره نه‌یباته ده‌رێ له‌م دوونیایه تاوه‌كو زیاره‌ت الحرمین ی به‌قسمه‌ت ده‌كات، وه‌ئه‌وانه‌ش كه‌سه‌فه‌ری حه‌ج یان ئه‌نجامداوه تكا ده‌كه‌م: لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكی تریش بۆخۆیان حه‌ج بكه‌ن، وه‌كاتێك كه‌حه‌ج ده‌كه‌ن كات به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن به بازاڕ‌و گه‌ڕان و سوڕان و خۆخه‌ریك كردن به‌شت و مه‌ك كڕین! چونكه ئه‌م ئه‌شیایه له‌بازاڕه‌كه‌ی لای خۆشتان هه‌یه‌و هیچ جیاوازیشی نیه، وه‌هه‌ركات گه‌ڕایته‌وه له‌م زیاره‌ته پیرۆزه تو خودا مه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوناه وده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانتان كه‌پاك بووه‌ته‌وه له ژه‌نگی گوناه پیسی مه‌كه‌نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی دوونیا كاریگه‌ریتان له‌سه‌ر نه‌كات و ووشه‌ی پیرۆزی (حاج) یش ناشرین مه‌كه‌ن!.