واتای ڕوپامای و جۆره‌کانی وپه‌یوه‌ندی به به‌ندایه‌تیه‌وه
ئاماده‌كردنی : یاسین سه‌لیم صادق
پێداچونه‌وه‌ی:
پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ معنى الرياء وأنواعه واتصاله
بالعبادة ﴾
إعداد
: ياسين سليم صادق
مراجعة: بشتيوان
صابر عزيز
واتای ڕوپامای و جۆره‌کانی
وپه‌یوه‌ندی به به‌ندایه‌تیه‌وه
واتای ڕوپامای:
ڕوپامای به‌شێکه له هاوبه‌ش دانان بۆ خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌کی
بچوکی شاراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤ کارێک یاخود قسه‌یه‌ک بکا بۆ ڕوپامای
( الریاء ) یان بۆ ناو بانگ ده‌رکردن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((الشرك فیکم
أخفی من دبیب النمل .... )) صحیح الجامع : ر\ 3625
واته: هاوبه‌ش دانان له‌ناوتاندا له‌خشپه‌ی مێرووله شاراوه‌تره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (( أخوف ما أخاف علیکم الشرك الأصغر ، قالوا
: یا رسول الله ، وما الشرک الأصغر ؟ قال : الریاء)). (( رواه أحمد والطبرانی و
البغوی )).
واته: ترسناک ترین شتێک کهدهترسم بیکه‌ن هاوبه‌ش دانانی بچوکه،
وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : هاوبه‌ش دانانی بچوک چیه؟ فه‌رموی :
ڕوپامایه .
جۆره‌کانی
ڕوپامای :
ئاشکرایه
ڕوپامای کردن خۆ گونجاندنه له‌گه‌ڵ واقیعدا یاخود خۆ پیشاندانه به واقیعێکی په‌سه‌ند تر له‌وه‌ی که‌سی
ڕیاباز له‌ده‌ستی دێت ، بێگومان لێره‌دا ناخ و دڵی
مرۆڤ نه‌خۆشه
ڕوکاری په‌رده‌پۆشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌که‌ن واته زمان و
لاشه‌و پۆشاک و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه که له‌خزمه‌تی ئه‌وه‌دان که بیسه‌لمێنن که که‌سێکی
ساڵحه .
وهڕوپامای له‌م جۆرانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1\ ڕوپامای به‌وته: وه‌ک ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆپهشۆکاندن و بهپهلهقسهکردن
و ده‌ر بڕینی توڕه‌ی له‌کاتی بینینی کاری خراپه‌دا و ..... هتد
2\ ڕوپامای به
لاشه: وه‌ک پیشاندانی کزی و لاوازی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی
به‌و نیازه‌ی ده‌ری بخات که‌له‌خوا ترسه.
3\ ڕوپامای به کرده‌وه: وه‌ک درێژ کردنه‌وه‌ی نوێژی; ان به‌خشین له‌کاتێکدا
خه‌ڵکی چاوی لێبێت..
4\ ڕوپامای به پۆشاک : وه‌ک پۆشینی جل و به‌رگی تایبه‌تی و
پیشاندانی شێوه‌ی زانایه‌تی.
5\ ڕوپامای به هۆی هاوه‌ڵه‌وه: وه‌ک حه‌زکردن به‌سه‌ردانی پیاوی
زانا و ناودار بۆ ماڵه‌وه تاکو خه‌ڵکی بڵێن ئاستی به‌رزه، چونکه زانا و خوا ناس
سه‌ردانی ده‌که‌ن ( 1 ).
په‌یوه‌ندی
ڕوپامایی بهبهندایهتیهوه ( ٢ ):
له‌م باره‌یه‌وه شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت:
په‌یوه‌ندی ڕوپامایی بهبهندایهتیهوه سێ شێوه‌یه:
شێوه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری به‌ندایه‌تیه‌كه له ئه‌سڵدا بۆ
ڕوپامایی خه‌ڵكی بێ، وه‌كو ئه‌وه كه‌سه‌ی نوێژ ده‌كات له‌به‌ر خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌دحی بكه‌ن له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ی، ئه‌م جۆره‌یان به‌ندایه‌تی به‌تاڵ ده‌كات.
شێوه‌ی دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕوپامایهكه په‌یدا بێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی
به‌ندایه‌تیه‌كه، به‌مانای ئه‌وه‌ی له‌پێش ئه‌نجامدانی بهندایهتیهكهمهبهست و
نیازی خوای گه‌وره‌بووه، پاشان له‌ناوه‌ندی ڕوپامایی تێ كه‌وتووه، ئه‌م جۆرهبهندایهتیهلهدوو
حاڵه‌ت به‌ده‌ر نین::
١-ئه‌گه‌ر سه‌رتایی بهندایهتیهكهپهیوهندی نه‌بێت بهكۆتایهكهیهوه،
لێره‌دا سه‌رتایی بهندایهتهكهڕاست ودروسته، به‌ڵام كۆتایه‌كه‌ی پوچه‌ڵ وبه‌تاڵه.
نمونهلهسهری: پیاوێك ١٠٠ ڕیاڵی [ یان دینار ] هه‌یه ئه‌یه‌وێت بیبه‌خشێت، په‌نجای
به‌خشی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست، پاشان ڕوپامایی هاته‌سه‌ر په‌نجاكه‌ی تر، له‌م
حاڵهتهبهخشینی په‌نجای یه‌كه‌م ڕاست و وه‌رگیراوه، وهپهنجاكهی تری كهمابوهوهبهخشینێكی
نادروست وباتاڵه؛ چونكهڕوپامایی تێكه‌ڵاو ئیخلاص بووه.
٢- ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای بهندایهتیهكهپهیوهندی هه‌بێت بهكۆتایهكهیهوه
، لێره‌دا مرۆڤ له‌نێوان دوو ڕێگادایه:
٭ ده‌بێت پاڵ بهڕوپامایهكهوهبنێت و خۆی ته‌سلیمی نه‌كات، به‌ڵكو
ده‌بێت پشتی لێ بكات پێی ناخۆش بێت، ئا له‌م حاڵهتهڕوپامایهكههیچ كاریگه‌ری
نابێت له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیه‌كه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:
(( إن الله تجاوز عن أمتي ما حدَّثت به أنفسها ما لم تعمل أو تتكلم )) بوخاری
ریوایه‌تی كردوهلهبابی ( الطلاق ) ، ژماره: ٤٩٧٠.
٭ ئه‌گه‌ر دڵنیا بوو بۆ ئه‌و ڕوپاماییهوپاڵی پێوهنهنا، لێره‌دا هه‌موو
به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، چونكهسهرهتاكهی په‌یوه‌ند وپهیوهستهبهكۆتاییهكهیهوه
.
نموونهلهسهری: پیاوێك ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرد به‌نوێژ كردن بهئیخڵاصهوهبۆ
خوای گه‌وره، پاشان ڕوپامایی تێكه‌وت لهروكعهی دووه‌مدا، ئهوهنوێژهههمووی
به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكه‌ی پهیوهندهبهكۆتاییهكهیهوه.
شێوه‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ڕوپامایهكه له‌پاش ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تیه‌كه
په‌یدا بێت: لێره‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت و به‌تاڵی ناكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست ئه‌نجامدراوه‌و ڕوپامایی له‌پاش ئه‌وه پوچه‌ڵی ناكاته‌وه
.
وه‌ئه‌وه له ڕوپامایی نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆشحاڵ بوو به‌زانینی
خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی؛ چونكه ئه‌و ڕوپاماییه له‌پاش ته‌واو بوونی
به‌ندایه‌تیه‌كه هاتوه .
هه‌روه‌ها له ڕوپامایی نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆشحاڵ بێت به‌ئه‌نجامدانی
په‌رستش و طاعه‌ت؛ چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بڕوا و ئیمانه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى
الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( مَن سرَّته حسنته وساءته سيئته فذلك المؤمن )) .
حاكم ڕیوایه‌تی كردوهله ( المستدرك على الصحيحين) له‌كتێبی ( الایمان )،ژماره:
٣٧.
وه پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی هو
حاڵه‌ته، فه‌رمووی : (( تلك عاجل بشرى المؤمن )) . صحيح ابن حبان - كتاب
البر والإحسان، ژماره: ٣٦٧.
سه‌رچاوه:
١ - واتای روپامای و جۆره‌کانی، ئاماده‌كردنی : ژینه، ماڵپه‌ڕی
ڕێگای ڕاستی.
2- مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين ( 2 / 29 ، 30 ) .
واتای ڕوپامای و جۆره‌کانی وپه‌یوه‌ندی به به‌ندایه‌تیه‌وه
ئاماده‌كردنی : یاسین سه‌لیم صادق
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ معنى الرياء وأنواعه واتصاله بالعبادة ﴾
إعداد : ياسين سليم صادق
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
واتای ڕوپامای و جۆره‌کانی وپه‌یوه‌ندی به به‌ندایه‌تیه‌وه
واتای ڕوپامای:
ڕوپامای به‌شێکه له هاوبه‌ش دانان بۆ خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌کی بچوکی شاراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤ کارێک یاخود قسه‌یه‌ک بکا بۆ ڕوپامای ( الریاء ) یان بۆ ناو بانگ ده‌رکردن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((الشرك فیکم أخفی من دبیب النمل .... )) صحیح الجامع : ر\ 3625
واته: هاوبه‌ش دانان له‌ناوتاندا له‌خشپه‌ی مێرووله شاراوه‌تره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (( أخوف ما أخاف علیکم الشرك الأصغر ، قالوا : یا رسول الله ، وما الشرک الأصغر ؟ قال : الریاء)). (( رواه أحمد والطبرانی و البغوی )).
واته: ترسناک ترین شتێک کهدهترسم بیکه‌ن هاوبه‌ش دانانی بچوکه، وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : هاوبه‌ش دانانی بچوک چیه؟ فه‌رموی : ڕوپامایه .
جۆره‌کانی ڕوپامای :
ئاشکرایه ڕوپامای کردن خۆ گونجاندنه له‌گه‌ڵ واقیعدا یاخود خۆ پیشاندانه به واقیعێکی په‌سه‌ند تر له‌وه‌ی که‌سی ڕیاباز له‌ده‌ستی دێت ، بێگومان لێره‌دا ناخ و دڵی مرۆڤ نه‌خۆشه ڕوکاری په‌رده‌پۆشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌که‌ن واته زمان و لاشه‌و پۆشاک و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه که له‌خزمه‌تی ئه‌وه‌دان که بیسه‌لمێنن که که‌سێکی ساڵحه .
وهڕوپامای له‌م جۆرانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1\ ڕوپامای به‌وته: وه‌ک ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆپهشۆکاندن و بهپهلهقسهکردن و ده‌ر بڕینی توڕه‌ی له‌کاتی بینینی کاری خراپه‌دا و ..... هتد
2\ ڕوپامای به لاشه: وه‌ک پیشاندانی کزی و لاوازی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی به‌و نیازه‌ی ده‌ری بخات که‌له‌خوا ترسه.
3\ ڕوپامای به کرده‌وه: وه‌ک درێژ کردنه‌وه‌ی نوێژی; ان به‌خشین له‌کاتێکدا خه‌ڵکی چاوی لێبێت..
4\ ڕوپامای به پۆشاک : وه‌ک پۆشینی جل و به‌رگی تایبه‌تی و پیشاندانی شێوه‌ی زانایه‌تی.
5\ ڕوپامای به هۆی هاوه‌ڵه‌وه: وه‌ک حه‌زکردن به‌سه‌ردانی پیاوی زانا و ناودار بۆ ماڵه‌وه تاکو خه‌ڵکی بڵێن ئاستی به‌رزه، چونکه زانا و خوا ناس سه‌ردانی ده‌که‌ن ( 1 ).
په‌یوه‌ندی ڕوپامایی بهبهندایهتیهوه ( ٢ ):
له‌م باره‌یه‌وه شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت: په‌یوه‌ندی ڕوپامایی بهبهندایهتیهوه سێ شێوه‌یه:
شێوه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ری به‌ندایه‌تیه‌كه له ئه‌سڵدا بۆ ڕوپامایی خه‌ڵكی بێ، وه‌كو ئه‌وه كه‌سه‌ی نوێژ ده‌كات له‌به‌ر خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دحی بكه‌ن له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ی، ئه‌م جۆره‌یان به‌ندایه‌تی به‌تاڵ ده‌كات.
شێوه‌ی دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕوپامایهكه په‌یدا بێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تیه‌كه، به‌مانای ئه‌وه‌ی له‌پێش ئه‌نجامدانی بهندایهتیهكهمهبهست و نیازی خوای گه‌وره‌بووه، پاشان له‌ناوه‌ندی ڕوپامایی تێ كه‌وتووه، ئه‌م جۆرهبهندایهتیهلهدوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نین::
١-ئه‌گه‌ر سه‌رتایی بهندایهتیهكهپهیوهندی نه‌بێت بهكۆتایهكهیهوه، لێره‌دا سه‌رتایی بهندایهتهكهڕاست ودروسته، به‌ڵام كۆتایه‌كه‌ی پوچه‌ڵ وبه‌تاڵه. نمونهلهسهری: پیاوێك ١٠٠ ڕیاڵی [ یان دینار ] هه‌یه ئه‌یه‌وێت بیبه‌خشێت، په‌نجای به‌خشی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست، پاشان ڕوپامایی هاته‌سه‌ر په‌نجاكه‌ی تر، له‌م حاڵهتهبهخشینی په‌نجای یه‌كه‌م ڕاست و وه‌رگیراوه، وهپهنجاكهی تری كهمابوهوهبهخشینێكی نادروست وباتاڵه؛ چونكهڕوپامایی تێكه‌ڵاو ئیخلاص بووه.
٢- ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای بهندایهتیهكهپهیوهندی هه‌بێت بهكۆتایهكهیهوه ، لێره‌دا مرۆڤ له‌نێوان دوو ڕێگادایه:
٭ ده‌بێت پاڵ بهڕوپامایهكهوهبنێت و خۆی ته‌سلیمی نه‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت پشتی لێ بكات پێی ناخۆش بێت، ئا له‌م حاڵهتهڕوپامایهكههیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیه‌كه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( إن الله تجاوز عن أمتي ما حدَّثت به أنفسها ما لم تعمل أو تتكلم )) بوخاری ریوایه‌تی كردوهلهبابی ( الطلاق ) ، ژماره: ٤٩٧٠.
٭ ئه‌گه‌ر دڵنیا بوو بۆ ئه‌و ڕوپاماییهوپاڵی پێوهنهنا، لێره‌دا هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، چونكهسهرهتاكهی په‌یوه‌ند وپهیوهستهبهكۆتاییهكهیهوه .
نموونهلهسهری: پیاوێك ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرد به‌نوێژ كردن بهئیخڵاصهوهبۆ خوای گه‌وره، پاشان ڕوپامایی تێكه‌وت لهروكعهی دووه‌مدا، ئهوهنوێژهههمووی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكه‌ی پهیوهندهبهكۆتاییهكهیهوه.
شێوه‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ڕوپامایهكه له‌پاش ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تیه‌كه په‌یدا بێت: لێره‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت و به‌تاڵی ناكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست ئه‌نجامدراوه‌و ڕوپامایی له‌پاش ئه‌وه پوچه‌ڵی ناكاته‌وه .
وه‌ئه‌وه له ڕوپامایی نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆشحاڵ بوو به‌زانینی خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی به‌ندایه‌تیه‌كه‌ی؛ چونكه ئه‌و ڕوپاماییه له‌پاش ته‌واو بوونی به‌ندایه‌تیه‌كه هاتوه .
هه‌روه‌ها له ڕوپامایی نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆشحاڵ بێت به‌ئه‌نجامدانی په‌رستش و طاعه‌ت؛ چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بڕوا و ئیمانه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( مَن سرَّته حسنته وساءته سيئته فذلك المؤمن )) . حاكم ڕیوایه‌تی كردوهله ( المستدرك على الصحيحين) له‌كتێبی ( الایمان )،ژماره: ٣٧.
وه پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی هو حاڵه‌ته، فه‌رمووی : (( تلك عاجل بشرى المؤمن )) . صحيح ابن حبان - كتاب البر والإحسان، ژماره: ٣٦٧.
سه‌رچاوه:
١ - واتای روپامای و جۆره‌کانی، ئاماده‌كردنی : ژینه، ماڵپه‌ڕی ڕێگای ڕاستی.
2- مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين ( 2 / 29 ، 30 ) .