أنت والقرآن في شهر رمضان
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
كان الإمام أحمد إذا أقبل رمضان جلس في بيت الله واعتكف على قراءة القرآ‌ن، وكلما مر وقت ذهب وتوضأ ثم رجع إلى القرآ‌ن يقرؤه ويتلوه.
تۆ و قورئان له رِهمهزاندا
الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على رسول الله الأمين وعلى آله وأصحابه أجمعين ... أما بعد .
قورئانى پیرۆز ئه‌و كتێبه‌ى خواى گهورهیهكهبهپارێزگارى خوا پارێزراوه، له‌هه‌موو ده‌ستكارى و گۆرِان و چهوهشهكاریهك ، یان له‌هه‌موو زیادكركردن و كه‌م كردنێك ، خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت : [ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ] ( سورة الحجر : 9 ) ، واته: بهرِاستى ئێمه‌خۆمان قورئانمان دابه‌زاندووه‌و خۆشمان ده‌یپارێزین .
وه‌ئه‌م قورئانهدوایین كتێبێكهكهخواى گهورهدایبهزاندووهبۆ مرۆڤ ، چاكترینیانهو باڵادهستیشهبهسهر هه‌موویاندا ، خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت : [ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ] ( المائدة : 48 ) . واته: ئێمهقورئانمان بۆ تۆ ـ ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم ـ دابه‌زاندووه، به رِاستى كه‌هیچ گومانێكى تێدا نیهكهلهلایهن خواوه‌یه، وهرِاستى و دروستى كتێبه‌كانى پێش خۆیشى دیارى ده‌كات كه‌باسی قورئانى تێدا كراوه، و ئه‌م قورئانه‌ش چاودێرى و دادوهرهبهسهر كتێبه‌كانى پێش‌و .
كهبهرِاستى گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه، و هیدایهتێكى گه‌وره‌یه‌بۆ خه‌ڵكى ، [ الَر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ] ( إبراهيم : 1 ) ، واته: ئه‌م قورئانهكتێبێكهدامانبهزاندووهبۆ تۆ ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى لهتاریكایهكانى هاوه‌ڵ برِیاردان و نه‌فامى ده‌ربهێنیت و به‌ره‌و رِووناكى و نورى ئیمان به‌ویستى خواى باڵاده‌ست و سوپاس كرا‌و .
هه‌ركه‌سێك گوفتارى قورئان بێت ئهوهرِاست ده‌ڵێت ، و هه‌ر كه‌سێك ئیشى پێ بكات پاداشتى ده‌درێته‌وه، وه‌هه‌ر كه‌سێكیش بانگه‌شه‌ى بۆ بكات ئه‌وا رِێنموویی كراوهبۆ سه‌ر رِاستهرِێگاى خواى په‌روه‌ردگار ، وهبهرِاستى ئه‌م قورئانهرِاست كه‌ره‌وه‌ى خورِهوشت و رِێكخهرى ژیانه، وه‌هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى پێوه‌بگرێت ئه‌وا ده‌ستى گرتوهبهپهتێك كه‌هه‌رگیز نا پچرِێت .
بۆیه‌هیچ سه‌یر وسهمهرهنیهئهگهر خوێندنه‌وه‌ى له‌چاكترین كرده‌وه‌چاكه‌كان بێت ، و خوێندنه‌وه‌و تێرِامان و بیر كردنهوهلهماناكهى له‌گه‌وره‌ترین نزیك بوونه‌وه‌كان بێت له‌خواى گه‌وره. ئهوتهخواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێ :[ إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ ]( سورة فاطر : 29 ) ، واته: بهرِاستى ئه‌وانه‌ى كه‌وا كتێبی خوا ( قورئان ) ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژه‌كانیان به‌جوانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌به‌خشن له‌پێناوى خوادا به‌په‌نهانى و ئاشكرا خوازیارى بازرگانیه‌كن كه‌هه‌رگیز بهفیرِۆ ناچێت
وهبهخوێندنهوهى قورئان و تێرِامان له‌ئایه‌ته‌كانى و بیركردنهوهلهواتاكهى ئارامى داده‌به‌زێت به‌سه‌ردا و رِهحمهت دایده‌پۆشێت ، و فریشته‌كانى خوا ئاماده‌ى ده‌بن ، خواى گهورهخۆى باسی بهندهچاكهكارهكانى ده‌كات له‌لاى فریشته‌كانى ، ئهوهیهپێغهمبهرى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا دهفهرمووىَ : " وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله ، يتلون كتاب الله ، ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة ، و غشيتهم الرحمة ، وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عندة " ( رواه مسلم ) واته: هیچ كۆمه‌ڵه‌كه‌سێك له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانى خوا كۆ نابنهوهبۆ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و له‌نێوان خۆیاندا باسی ده‌كه‌ن ئیللا ئارامییان به‌سه‌ردا داده‌به‌زێت ، و رِهحمهت دایانده‌پۆشێت ، وفریشته‌كان ده‌وره‌یان ده‌ده‌ن ، و خواى گه‌وره‌ش لاى فریشته‌كان باسیان ده‌كات .
بهرِاستى هیچ زیكرێك نیه‌ئه‌و پاداشته‌ى هه‌بێت وه‌كو قورئانى پیرۆز هه‌یه‌تى ، چونكهئهو كه‌سه‌ى كه‌قورئان ده‌خوێنێت هه‌موو پیتێك كه‌ده‌یخوێنێت حه‌سه‌نه‌یه‌ك ( چاكه‌یه‌تى ) بۆ ده‌نوسرێت ، وه‌هه‌ر چاكه‌یه‌كیش به( ده) ئهوهندهیهتى ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ ، وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا ، لاَ أَقُولُ : [ال‌م] حَرْفٌ ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلاَمٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ " ( صحيح الجامع الصغير برقم : 6469 ) .
واته: هه‌ركه‌سێك پیتێك له‌قورئانى پیرۆز بخوێنێت ، به‌هه‌موو پیتێكى چاكه‌یه‌كى بۆ ده‌نووسرێت ، چاكه‌ى له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار بهدهئهوهندهى خۆیه‌تى و چه‌ند جار ده‌كرێته‌وه، ناڵێم [ال‌م] بهپیتێك ده‌ژمێردرێت ، به‌ڵكو [ أَلِف ] به‌ته‌نها پیتێكهو [ لاَم ] یش پیتێكه، و [ مِیم ] یش پیتێكه.
وه‌قورئان رِێبهرى خوێنهرهكهیهتى له‌قیامه‌تدا به‌ره‌و تاجى كه‌رامه‌ت رِهزامهندى خواى گه‌وره، وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووهكه( أبو هريرة ) رضي الله عنه بۆمان دهگێرِێتهوهلهپێغهمبهرى خواوهh " يجيء صاحب القرآ‌ن يوم القيامة ، فيقول القرآ‌ن : يا رب حله ، فيلبس تاج الكرامة ، ثم يقول : يا رب زده ، فيلبس حلة الكرامة ، ثم يقول : يا رب ارض عنه ، فيرضى عنه ، فيقال له اقرأ وارق ويزداد بكل آية حسنة " ( صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب : 1425 ) واته: خاوه‌نى قورئان دێت لهرِۆژى قیامه‌تدا ، قورئان ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایهبیپۆشه، ئه‌و كاتهتاجى كه‌رامه‌تى ده‌كرێته‌سه‌ر ، و ئینجا ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایهزیادى بكه، ئینجا پۆشاكى كه‌رامه‌تى له‌به‌ر ده‌كرێت ، ئینجا ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایهلێی رِازى به، و پێی ده‌وترێت : بخوێنه‌و به‌رزبه‌ره‌وه، به‌هه‌موو ئایه‌تێك كه‌ده‌یخوێنێت چاكه‌یه‌ك ( حسنة) یه‌ك زیاد ده‌كرێت .
مانگى قورئان : مانگى رِهمهزان مانگى قورئانه، خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت : [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ] ( البقرة : 185 ) ، واته: مانگى رِهمهزان ئه‌و مانگهیهكهقورئانى تێدا دابه‌زیوه، هیدایهتهبۆ خه‌ڵكى و به‌ڵگه‌ى تێدایه‌بۆ رِێنموویی خه‌ڵكى و جیاكردنه‌وه‌ى حه‌ق و رِاستى لهنارِاستى .
وه‌قورئان ووته‌ى خواى گهورهیهبۆیهههركهسێك بیه‌وێت له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا گفت‌و گۆ بكات ئه‌وا با قورئان بخوێنێت ، بهرِاستى موسڵمان هه‌ر جارێك قورئان بخوێنێت دواتر بگهرِێتهوهبۆ سه‌رى جارێكى تر ئه‌وا زۆر بهپهرۆشهوهدهگهرِێتهوهبۆ لاى ، و هه‌رگیز خوێنه‌رى قورئان لێى بیزار نابێت ، و هه‌ر كه‌سێك ئارامى دڵى ده‌وێت ئه‌وا با قورئان بخوێنێت ، و هه‌ر كه‌سێك خشوعى و گهرِانهوهى بۆ لاى خوا ده‌وێت ئه‌وا با قورئان بخوێنێت ، چونكهخواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت :[ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] ( الرعد : 28 ) ، واته: بهرِاستى ته‌نها به‌یادى خوا دڵه‌كان ئارام ده‌بن .
وهخوێندنى قورئانى پیرۆزیش له‌یادى خوایه، وهفهرموودهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ى خوێندنه‌وه‌ى قورئان گه‌لێك زۆرن ، له‌وانه: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " الصيام والقرآن يشفعان للعبد يوم القيامة ، يقول الصيام : أي رب إني منعته الطعام والشهوات بالنهار ، فشفعني فيه ، يقول القرآ‌ن : رب منعته النوم بالليل ، فشفعني فيه ، فيشفعان " ( صححه الألباني في صحيح الجامع : 3882 ) ، واته: بۆ به‌نده‌كانى خوا لهرِۆژى قیامه‌تدا ، رِۆژوو ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایه! من رِێگربووم له‌خواردن و شه‌هوه‌تى داوات لێده‌كه‌م تكام قه‌بووڵ بكه، و قورئانیش ده‌ڵێت : خوایه‌من رِێگربووم لهخهوتنى له‌شه‌ودا تكام قه‌بووڵ بكه، فه‌رمووى : خواى گه‌وره‌ش تكایان قه‌بووڵ ده‌كات و لێى خۆش ده‌بێت .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " اقرءوا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه " ( رواه مسلم ) واته: قورئان بخوێنن ، چونكهلهرِۆژى قیامه‌تدا تكاكارهبۆ خاوه‌نه‌كانى .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه " ( رواه البخاري ) ، واته: چاكترینتان ئه‌وانه‌ن كه‌قورئان فێر ده‌بن و فێرى كه‌سانى تریش ده‌كه‌ن .
وه‌ئه‌و قورئان خوێنه‌ى كهبهرِاستى و دروستى قورئان ده‌خوێنێت پله‌و پایه‌یه‌كى به‌رز و گه‌وره‌ى ههیهلاى خواى گه‌وره، چونكهئهو كهسهلهگهڵ فریشتهنزیكهكانه، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌قورئان ده‌خوێنێت قورس و نارِهحهتهلهسهر زمانى و خوێندنه‌وه‌ى ئاسان نیه‌بۆی ، ئهوهدووجار پاداشتى ههیهلاى خوا ، وه‌ئه‌مه‌ش چاكه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش له‌ده‌قى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم هاتووهكهدهفهرمووێ : " الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة والذي يقرأ القرآ‌ن ويتتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران " ( متفق علية ) ، واته: ئه‌وه‌ى قورئان به‌دروستى و جوانى ده‌خوێنێته‌وه
ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ فریشتهبهرِێزهكانى خوادایهـ ئه‌و فریشتانه‌ن كهسهفیرن له‌نێوان خواى گه‌وره‌و به‌نده‌كانى ، و ئه‌وه‌ى كه‌قورئان ده‌خوێنێت و ده‌وه‌ستێت تیایدا و قورسهلهسهر زمانى ئه‌و كهسهدوو پاداشتى هه‌یه.
وهههتاكو موسڵمان زیاتر قورئان بخوێنێت ، و زیاتر قورئانى له‌به‌ر بێت پله‌و پایه‌ى بهرزترهلهرِۆژى قیامه‌تدا ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت :" اقرأ وارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية ( كنت ) تقرأ بها " ( صححه الألباني في السلسلة الصحيحة : 2240 ) ، واته: به‌قورئان خوێن ده‌وترێت : بخوێنه‌و به‌رزبه‌ره‌وه، بهرِاستى شوێن و پله‌ت له‌لاى كۆتا ئایهتێكهكهدهیخوێنیت .
بۆیهپێویستهلهسهر موسڵمان هه‌وڵ بدات زیاتر قورئانى پیرۆز بخوێنێت ، و ویردێكى رِۆژانهبۆ خۆى دابنێت له‌قورئان خوێندن ، بۆ ئه‌وه‌ى بگاتهپاداشتى گه‌وره‌ى خواى په‌روه‌ردگار . وه‌له( ابن عباس ) ه‌وه رضي الله عنه فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌خشنده‌ترین كه‌س بووه، و بهخشندهیهكهى لهرِهمهزاندا زیاتر ده‌بوو كاتێك كه( جبریل ) دههاتهخزمهتى ، وه‌هه‌موو شه‌وێكى رِهمهزانیش ( جبریل ) دههاتهخزمهتى و قورئانى پێ ده‌ووت ، بۆیهپێغهمبهرى خوا صلى الله عليه وسلم به‌خشنده‌تر ده‌بوو به‌خێر و ( صدقة ) له‌و بایه‌ى كهههڵدهكات ( متفق علیه ) .
ئیمامى النووي ـ رِهحمهتى خواى لێبێت ـ ده‌فه‌رمووێت : بهرِاستى ئه‌و حوكمانه‌ى له‌م فهرموودهیهوهردهگیرێت ئه‌وه‌یه: سوننه‌ت بوونى خوێندن و فێربوونى قورئانهلهم مانگهپیرۆزهدا .
وهپیاو چاكانى پێشوو ـ خوایان لێ رِازى بێت ـ خۆیان به‌خوێندنى قورئان و تێگه‌یشتن له‌ئایه‌ته‌كانى زیاتر سه‌ر قاڵ ده‌كرد له‌مانگى رِهمهزاندا ، زیاتر له‌مانگه‌كانى تر ، چونكهئهم مانگهمانگى قورئانهوهك خواى گهورهدوفهرمووێت :[ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ] ( البقرة : 185 ) ، واته: مانگى رِهمهزان ئه‌و مانگهیهكهقورئانى تیادا دابه‌زیوه... .
وهبهرِاستى خاوه‌ن قورئان لهبهندهتایبهتهكانى خواى گه‌وره‌یه، و سه‌یركردنى ووشه‌كانى قورئان ( المصحف ) هۆكارێكهبۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خۆشه‌ویستى خوا هه‌روه‌ك له‌پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم جێگیر بوهكهفهرموویهتى :" من سره أن يحب الله ورسوله فليقرأ في المصحف " ( حسنه الألباني في السلسلة الصحيحة : 2342 ) ، واته: هه‌ر كه‌سێك پێی خۆش بێت خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم خۆش بوێت ئه‌وا با له‌قورئان ( مصحف ) بخوێنێت .
وهسونهتیش وایهكهتهواوكردنى ( ختم ) ى قورئان له‌سێ رِۆژ كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌نده‌ى موسڵمان بتوانێت لهگوفتارى خواى گهورهتێ بگات ، خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت : [ كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ ] ( ص : 29 ) واته: ئه‌م كتێبه‌مان كهقورئانهبۆ دابه‌زاندوویت كهموبارهك و پیرۆزهبۆ ئه‌وه‌ى له‌ئایه‌ته‌كانى بیر بكه‌نه‌وه‌و تێبفكرێن .
وه‌په‌ند و عیبره‌ت وه‌رگرتن بهوهنیهكهچهند جار قورئان ( ختم ) ده‌كه‌یت ، به‌ڵكو په‌ند و عیبره‌ت بهوهیهكهلهگهڵ زۆر خوێندنى قورئاندا هه‌وڵ بده‌یت بۆ تێگه‌یشتن له‌ئایه‌ته‌كانى و ئیش كردن به‌فه‌رمانه‌كانى ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بین له‌و كه‌سانه‌ى كه‌خواى گهورهدهربارهیان ده‌فه‌رمووێت : [ وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لاَ يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلاَّ أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَظُنُّونَ ] ( البقرة : 78 ) .
هه‌روه‌كو شێخى ئیسلام ـ ابن تیمیهـ رِهحمهتى خواى لێبێت ـ ده‌فه‌رمووێت : (( خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌هیچ تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵدا نیه)) . وهبهرِاستى ( ابن مسعود ) رضي الله عنه رِاستى فـــهرمووهكاتێك ده‌ڵێت : (( ئه‌و قورئانهمهخوێنن وه‌كو چۆن شیعر ده‌خوێنن ، وهپهخش و بڵاوى مه‌كه‌ن وه‌كو چۆن خورماى خراپ په‌خش و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو لاى باسهسهرسورِهێنهرهكانى بوه‌ستن ، و دڵه‌كانى پێ بێننهجۆش ، و هه‌موو مه‌به‌ستى كه‌سێكتان ئه‌وه‌نه‌بێت كهسورهتهكهتهواو بكات ! )) .
له‌حه‌وت رِۆژدا : ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) رضي الله عنه ده‌فه‌رمووێت : (( قورئان نه‌خوێندرێت له‌سێ رِۆژ كه‌متر ، قورئان له‌حه‌وت رِۆژدا بخوێنن ، و بۆ ئه‌وه‌ى پیاو پارێزگارى بكات له‌خوێندنه‌وه‌ى رِۆژانهوهى خۆى )) .
وه‌له( أبي ) ى كورِى ( كعب ) رضي الله عنه فهررموویهتى : (( بهرِاستى ئێمهقورئان له‌هه‌شت رِۆژدا ده‌خوێنین ، و ( ڕبـو عبید ) له‌كتێبی ( فضائل القرا‌ن ) دا له( ابن مسعود ) ه‌وه رضي الله عنه دهگێرِێتهوهكهجگهلهرِهمهزان له( جمعـة ) ه‌وه‌بۆ ئه‌و ( جمعـة ) قورئانى خه‌تم ده‌كرد ، وه( الطبراني ) ش له( ابن مسعود ) ه‌وه رضي الله عنه دهگێرِێتهوهكهلهسێ رِۆژدا قورئانى ( خه‌تم ) ده‌كرد .
وه‌ده‌ڵێن كهخهلیفهى سێیه‌م ـ عثمان بن عفان ـ خواى لێ رِازى بێت ـ له‌شه‌وى ( جمعـة ) دا ده‌ستى ده‌كرد به( ختم ) هوهلهسورهتى ( البقرة) تاكو ( المائدة) ى ده‌خوێند ، و له( یوسف ) هوهتاكو ( مریم ) و له( طه ) وهههتاكو ( طسم موسى و فرعون القصص ) ، و له( العنكبوت ) هوهههتاكو ( ص ) ، و لــــه( تنزیل ) هوهههتـــاكو ( الرحمن ) و ئینجا ( ختم ) ى ده‌كرد . واته: له‌شه‌وى ( جمعه) ده‌ستى پێ ده‌كرد و له‌شه‌وى پێنج شه‌مه( ختم ) ى ده‌كرد .
وه( الحافظ ) ـ رِهحمهتى خواى لێبێت ـ ده‌ڵێت : ( ابن أبو داود ) رِیوایهتى كردووهبه(أسانيد صحيحة ) له ( عثمان و ابن مسعود و تميم الدارى ) ه‌وه رضي الله عنهم كـــــهئهمــــانهههموویان له‌حه‌وت رِۆژدا قورئانیان ( خه‌تم ) كردووه.
وه( أبو عبید ) رِیوایهتى كردووه‌كه( إبراهیم ) له‌حه‌وت رِۆژدا قورئانى ( خه‌تم ) ده‌كرد .
وه‌ئیمامى مالك ـ رِهحمهتى خواى لێبێت ـ ئه‌گه‌ر چووبایهناو مانگى رِهمهزانهوهكتێبهكانى داده‌خست و قورئانه‌كه‌ى ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه، وفه‌تواى نه‌ده‌دا و وه‌ڵامى پرسیارى خه‌ڵكى نهدهدایهوهودهیفهرموو : ئهمهمانگى رِهمهزانه، ئهمهمانگى قورئانه، وهلهمزگهوت دهمایهوهههتاكو رِهمهزان كۆتایى ده‌هات .
وه‌ئیمامى ( أحمد ) ـ رِهحمهتى خواى لێبێت ـ كهبهناوبانگهبهپشت هه‌ڵكردنى له‌دونیا و له‌په‌رستشدا ( طاعة ـ عبادة ) و ئیمامى (أهل السنة ) ئه‌گه‌ر رِهمهزان بهاتبایه‌ت دهچووهمزگهوتهوهو تیایدا ده‌مایه‌وه، و داواى لێ خۆش بوونى ده‌كرد و ته‌سبیحاتى خواى ده‌كرد ، هه‌ر كاتێك ده‌ست نوێژى بشكایهت ده‌ست نوێژى تازهدهكردهوهو نهدهگهرِایهوهبۆ ماڵه‌كه‌ى بۆ شتێكى زۆر پێویست نه‌بێت له‌خواردن یان خواردنه‌وه‌یان خه‌وتن به‌م شێوهیهدهمایهوهههتاكو رِهمهزان كۆتایی ده‌هات ، ئینجا به‌خه‌ڵكى ده‌وت : ئه‌مه‌ئه‌و مانگهیهكهتاوانهكان دهسرِێتهوه، نامانه‌وێت وه‌كو مانگه‌كانى تر بێت له‌تاوان و گوناه.
وصلى الله وسلم وبارك علي سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
وهرگێرِانى به‌ده‌ست كاریه‌وه
مامۆستا دارا جبار
( 5 / شعبان /1429 هـ )
( 6 / 8 /2008 م)