الكتاب خير جليس
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
خير جليس وصديق في هذه الحياة الدنيا هو (الكتاب) الذي يحفظ الصحبة ويمتع صاحبه ويمده بالزاد، وهو المأمون من الغدر والخيانة وهو الذي يرفع من شأن صاحبه قدرا ومكانة وعلوا.
باشترین هاورێی بێده‌نگ كتێبه
الكتاب خير جليس
نوسینی : موحه‌مه‌د عبدالرحمن له‌تیف
الكاتب : محمد عبدالرحمن لطيف
پێداچونه‌وه‌ی : پشتیوان سابیر عزیز
المراجعة : بشتيوان صابر عزيز
باشترین هاورێی بێده‌نگ كتێبه
و
هه‌ڵگرانی زانستی شه‌رعی و پهیرِهوكارانی سوننه‌ت
باشترین هاورِێ و هاومه‌جلیسن
باشترین هاورێی بێده‌نگ كتێبه
هه‌ندێك لهدانایان وتویانه: (الكِتابُ خیرُ جلیس) واته: كتێب باشترین هاومه‌جلیس و هاورِێ یه.
مه‌به‌ستیش به‌وشه‌ی (كتێب) لێره‌دا ئه‌و كتێبهیهكهزانستی به‌سوود و رِاست و رِهسهنی له‌خۆ گرتبێت ، زانستێك كه‌سوودی دین و ژینی تێدا به‌رقه‌رار بێت ، ئاشكراشهكه(زانستی شه‌رعی) سه‌روه‌ری هه‌موو زانستهبهسودهكانهو به‌خته‌وه‌ری ژین و دینی پێوه‌به‌نده.
پێناسه‌ی زانست :
1 ـ ئیمامی (محمد بن عبد الوهاب) فه‌رموویه‌تی :(العلم هو : معرفة الله ومعرفة نبيه محمد صلى الله عليه وسلم ومعرفة دين الإسلام بالأدلة) .
واته: زانست بریتى یه‌له: ناسینی خوا و ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (محمد صلى الله عليه وسلم) و شاره‌زا بوونهلهئاینی ئیسلام به‌به‌ڵگه‌وه.
2 ـ وه‌پێشه‌وا (ابن القیم) فه‌رموویه‌تی : (العلمُ قال اللهُ قال رسولُهُ قال الصحابةُ ...) .
واته: زانست بریتى یه‌له: فه‌رمووده‌ی خوا و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمووده‌ی صه‌حابه...
3 ـ وه‌ئیمامی (الأوزاعي) فه‌رموویه‌تی : (العلمُ ما جاءَ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله عليه وسلم ، وما لـمْ يَجيءْ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله عليه وسلم فليسَ بعلم ) .
واته: زانست ئهوهیهكهلهصهحابهكـانی پێـغه‌مـبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم)
هاتبێت ، وه‌ئه‌وه‌ی كهلهصهحابهكانی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم)نه‌هاتبێت ئه‌وا علم و زانست نى یه.
4 ـ وه‌ئیمامی (شافعي) فه‌رموویه‌تی :
(كُلُّ العلومِ سِوى القُـرآنِ مَشغلـة إلاَّ الـحديثَ وإلاَّ الفقهَ فـي الدينِ
العلمُ ما كــانَ فيـهِ قال حدَّثـنا وما سِوى ذاكَ وَسـواسُ الشياطـينِ) .
واته: هه‌موو زانسته‌كان جگهلهقورئان خۆخه‌ریك كردنه.. ته‌نها فه‌رمووده‌و تێگه‌یشتن و شاره‌زا بوون له‌دین نه‌بێت .
زانست ئهوهیهكهتێیدا بوترێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی و جگه‌له‌مه‌ش هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه.
5 ـ وه‌ئیمامی (ابن حجر العسقلاني) فه‌رموویه‌تی :(الـمُراد بالعلم : العلمُ الشرعـي الذي يُفيد معرفةُ ما يَجِبُ علـى الـمُكلَّفِ من أمرِ دينهِ فـي عباداتهِ ومعاملاتهِ ، والعلم باللهِ عَزَّ وجل وصفاتهِ وما يَجِبُ لـهُ من القيام بأمرهِ ، وتنـزيههُ عن النقائص ، ومدارُ ذلك علـى التفسير والفقه والـحديث ) " فتح الباري شرح صحيح البخاري" : (1 / 187) .
واته: مه‌به‌ست به‌زانست : زانستی شه‌رعى یهكهسودی شاره‌زابوونی تێدایهلهوهی كهپێویستهلهسهر هه‌موو موسڵمانێكی ئه‌رك له‌سه‌ر (ته‌كلیف لێكراو) له‌بواری ئاینه‌كه‌یدا لهپهرستنهكانی و له‌هه‌ڵس و كه‌وته‌كانیدا ، وه‌زانیاری ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌و سیفه‌ته‌كانی و ئه‌وه‌ی كهپێویستهلهسهری له‌پێناوی ئه‌ودا پێی هه‌ڵبسێت له‌فه‌رمانه‌كانی و پاك رِاگرتنی له‌كه‌م و كورِی ، وه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش رِاوهستاون له‌سه‌ر : ته‌فسیر و فقهـ و فه‌رمووده.
هه‌ڵگرانی
زانستی شه‌رعی و پهیرِهوكارانی سوننه‌ت
باشترین هاورِێ و هاومه‌جلیسن
باشترین هاورِێ و هاومه‌جلیس و براده‌ر بۆ مرۆڤــ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا دوو شتیان تێدا به‌دی ده‌كرێت (زانستی به‌سوود و كردوهی چاك /العلمُ النافع والعملُ الصالـح) ، ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له(هه‌ڵگرانی زانستی شه‌رعی و پهیرِهوكارانی سوننه‌ت)دا ئه‌وانه‌ی كه‌حه‌ق و رِاستییهكان ده‌زانن و كرده‌وه‌شی پێده‌كه‌ن (یعلمون الـحق ویعملون بهِ) ده‌بینیته‌وه.
خوای گهورهبۆی دیاری و ده‌ست نیشان كردووین باشترین هاورێ كێن و به‌چیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌بین ، ئه‌ویش له‌م ئایهتهدایهكهتێیدا فه‌رموویه‌تی: [وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُوْلَئِكَ رَفِيقاً ] [سورهالنساء 69] .
واته: هه‌ر كه‌سێك گوێرِایهڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بێت كه‌خوا نیعمه‌تی خۆی پێ به‌خشیوون له‌پێغه‌مبه‌ران و رِاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان ، وه‌ئه‌وانه‌ش باشترین هاورِێن .
له‌به‌ر گرنگی و بایه‌خی ئه‌م بابهتهدهبینین خوای گهورهفێری كردووین كه‌وا له‌نوێژه‌كانماندا به‌لایه‌نی كهمهوهرِۆژانهحهڤده(17) جار داوای لێبكه‌ین هیدایه‌تمان بدات و رِێنماییمان بكات بۆ سه‌ر رِێگای ئه‌وانه‌ی نیعمه‌تی خۆیی پێ به‌خشیون كه‌باشترین هاورِێـن :
[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ * صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ ] [سورهالفاتـحه 6-7] .
واته: خوایهرِێنماییمان بكهبۆ سه‌ر رِێگای رِاست .. رِێگای ئه‌وانه‌ی كهنیعمهتی خۆتت پێ به‌خشیون ، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌لێیان توورِهبوییت و نه‌ك ئه‌وانه‌ش كهگومرِا بوون (1).
هۆی توورِهبوونی خوا لهجوولهكهكان دهگهرِێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وان زانستیان پێ بوو به‌ڵام كرده‌وه‌یان پێ نه‌ده‌كرد !
وههۆی گومرِا بوونی گاوره‌كانیش دهگهرِێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وان كرده‌وه‌یان ده‌كرد به‌ڵام به‌بێ زانست !
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌خوا نیعمه‌تی خۆیی پێ به‌خشیون له(پێغه‌مبه‌ران و رِاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان) زانستی به‌سوودیان پێ بووه‌و له‌هه‌مان كاتدا كرده‌وه‌ی چاكیشیان كردووهبهو زانستهبهسووده، بۆیهخوای گهورهئهو رِێزهی لێ ناون و فه‌رمانی به‌ئێمه‌ش كردووهكهداوای لێبكه‌ین رِێنماییمان بكات بۆ سه‌ر رِێگا رِاستهكهی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ببین بههاورِێی ئه‌وان له‌دونیا و قیامه‌تدا .
* یه‌كێك له‌پێشه‌وایانی سه‌له‌ف (ابن شَوذَب) رِهحمهتی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی :(إنَّ مِنْ نعمةِ الله على الشابِّ إذا نَسَكَ أنْ يُؤاخيَ صاحب السُّـنَّـة يـحملهُ عليها) شرح أصول السنة للالكائي رقم : (31) .
واته: بهرِاستی هه‌ندێك له‌نیعمه‌ته‌كانی خوا به‌سه‌ر گهنجهوهلهكاتێكدا پێده‌گات ئهوهیهكهبرادهرێتی كه‌سێك له‌هه‌ڵگرانی سوننه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی بكات له‌سه‌ری .
* یه‌كێكی تر له‌پێشه‌وایانی سه‌له‌ف (أيوب السختيانـي) رِهحمهتی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی :(إنَّ مِنْ سَعادةِ الـحَدَث والأعجميِّ أنْ يُوفِّقَهما الله للعالِمِ بالسُّـنَّـة) شرح أصول السنة للالكائي رقم : (30) .
واته: بهرِاستی به‌خته‌وه‌ری گه‌نج و كه‌سێك كه‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانێت لهوهدایهكهخوا زانایه‌كی شاره‌زا به‌سوننه‌تی بۆ رِێكبخات كهتێیبگهیهنێت و په‌روه‌رده‌ی بكات له‌سه‌ری .
لهمهوهبۆمان رِوون و ئاشكرا ده‌بێت كه‌وا هاورِێیهتی كردنی شاره‌زایان به‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و شوێنكه‌وتوانی ئه‌وانه‌ی كهبهردهوام داكۆكی ده‌كه‌ن له‌زیندوو كردنه‌وه‌و پهیرِهو كردنی سوننه‌ته‌كان كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه‌له‌سه‌ر ژیان و داهاتووی لاوان بۆیهزانایانی پێشین زۆر بایه‌خیان پێ داوه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، چونكهبههاوشێوهی ئه‌م جۆرههاورِێیهتی و برادهرێیهتیهخوای گهورهگومرِایان رِزگار ده‌كات و هیدایه‌تی لارِێبووان ده‌دات بۆ سه‌ر رِێگای رِاست كه‌بریتى یهلهزانستی به‌سوود و كرده‌وه‌ی چاك .
زانستی به‌سوود و كرده‌وه‌ی چاك
په‌یامی پێغه‌مبه‌رمانه(صلى الله عليه وسلم)
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ] [سورهالتوبة 33 ، وسورة الصف : 9] .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيداً ] [سورة الفتح : 28]
واته: خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناردووهبه(رِێنمایی) و (دین داری رِاستهقینه) بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌موو دین و ئاینه‌كانی تردا ئه‌گه‌ر چی موشریك و هاوه‌ڵ بریادهرهكانیش پێیان ناخۆش بێت ، وه‌خواش بهسهببێت به‌شاهید .
ئیمامی (ابن كثير) فه‌رموویه‌تی :(فـالْهُدَى هو العلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو العمل الصالـح) تفسير ابن كثير : (4 / 171) . (*)
واته: (رِێنمایی) بریتى یه‌له: زانستى به‌سوود (العلم النافع) ... (دین داری رِاستهقینهش) بریتى یهلهكردهوهى چاكه(العمل الصالـح) .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (فـالْهُدَى هو ماجاء به من الإخبارات الصادقة والإيـمان الصحيح والعلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو الأعمال الصالـحة الصحيحة النافعة فـي الدنيا والآخرة) تفسير ابن كثير : (4 / 204) عند تفسير الآيـة (28) من سورة الفـتح .
واته: (الْهُدَى / رِێنمایی) بریتى یهلهوهی كه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی هاتووه: لهههواڵهرِاستهكان و باوهرِی دروست و زانستى به‌سوود ، (وَدِینِ الْحَقِّ / دین داری حه‌ق و رِاستهقینه) بریتى یهلهكردهوهچاك و رِاست و به‌سوده‌كان له‌دونیا و دوارِۆژدا .
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ أي بالعلم النافع والعمل الصالـح ، فإنَّ الشريعة تشتمل على شيئين : علم وعمل ، فالعلم الشرعي صحيح .. والعمل الشرعي مقبول) تفسير ابن كثير : (4 / 204) عند تفسير الآيـة (28) من سورة الفـتح .
واته: مه‌به‌ست به(الْهُدَى وَدِینِ الْحَقِّ) بریتى یهلهزانستى به‌سود و كرده‌وه‌ى چاك ، چونكهشهریعهتی ئیسلام دوو شتی له‌خۆ گرتووه: زانست و كرده‌وه، جا زانستی شه‌رعی رِاسته.. وه‌ته‌نها كرده‌وه‌ی شه‌رعیش وه‌رده‌گرێت .
* شێخ (عبد الرحمن السعدی) رِهحمهتی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : (صُحبَةُ الأخيار : توجب العلوم النافعة ، والأخلاق الفاضلة ، والأعمال الصالحة ، وصحبة الأشرار تـحرِمُ من ذلك أجمع) بـهجة قلوب الأبرار ص : (226) . واته: هاورِێیهتی كردنی چاكه‌كاران : زانستهبهسوودهكان و رِهوشتهجوانهكان و كردارهچاكهكان مسۆگه‌ر ده‌كات ، وههاورِێیهتی كردنی خراپه‌كاران له‌هه‌موو ئه‌وانه‌بێ به‌ش و مهحرومت ده‌كات .
ئه‌م بابهتهبریتى یهلهپاشكۆی كتێبی
(له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاورِێیهتی كێ ده‌كه‌یت ؟)
====================================
(1) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((الـمغضوب عليهم اليهود والضالين النصارى)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (3263)] .واته: ئه‌وانه‌ی كه‌خوا لێیان تۆرِهبووهبریتین لهجوولهكه، وهئهنوانهی كهگومرِا بوون بریتین لهگاورهكان .
(*) سودێك : ئیمامی (ابن كثير) له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا :[يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ] [سورة الأحقاف 30] فه‌رموویه‌تی : [يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ] لهبیروباوهرِ و هه‌واڵه‌كاندا ، [وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ] لهكردارهكاندا ، چونكهقورئان دوو شتی تێدایه: هه‌واڵ و داواكاری ، جا هه‌واڵه‌كانی رِاستن و داواكاریه‌كانیشی دادپه‌روه‌رانه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن خوای گهورهفهرموویهتی : [وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ صِدْقاً وَعَدْلاً] ، وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی :[هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ] فـالْهُدَى هو العلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو العمل الصالـح ، به‌هه‌مان شێوهجنۆكهكانیش ووتیان :[يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ] واته: رِێنمایی ده‌كات بۆ حه‌ق (لهبیروباوهرِدا / فـي الاعتقادات) ، [وَإِلَى طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ] واته: رِێنمایی ده‌كات بۆ رِێگای رِاست (لهكردارهكاندا / في العملیات).