من هنا تبدأ السعادة الزوجية
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
السعادة الزوجية ليست أمراً صعب المنال، إنها في متناول أيدينا بشرط أن نلتزم بشرع الله تعالى، وألاّ نترك العادات الخاطئة والتقاليد السلبية تتحكم فينا.
به‌خته‌وه‌ری هاوسهڕگیری لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات
( پێش ژن هێنان )
[ به كوردی ]
من هنا تبدأ السعادة الزوجية
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : بشتیوان سابیر عه‌زیز
الكاتب : بشتيوان صابر عزيز
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
به‌خته‌وه‌ری هاوسهڕگیری لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات
( پێش ژن هێنان )
به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رگیری شتێكی مه‌حاڵ نیه، ده‌توانرێت به‌شێوه‌ێكی ئاسان په‌یدا بكرێت به‌مه‌رجێك پابه‌ندبین به شه‌رعی خوای گه‌وره و بوونی عادات و ته‌قالید نه‌بێته‌كۆسپێك له‌پێشیدا.
وه‌بۆ به‌ده‌سهێنانی ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه ده‌بێت ڕه‌چاوی دوو خاڵی گرنك بكرێت پێش ژن هێنان :
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت نیوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ته‌واو بكات پێویست ده‌كات به‌چاكترین شێوه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: " تنكح المرأة لأربع : لمالها، ولحسبها ، ولجمالها ، ولدينها . فاظفر بذات الدين تربت يداك " الراوي: أبو هريرة - خلاصة الدرجة: صحيح - المحدث: مسلم - المصدر: المسند الصحيح - الصفحة أو الرقم: 1466
واته: ئافره‌ت ماره‌یی ده‌كرێت له‌به‌ر خاتری چوار شت: پاره‌كه‌ی و ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی و جاوانیهكهی و ئاینه‌كه‌ی،چاكترینیان ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن ئاینه.."
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:" من سعادة ابن آدم ثلاثة ومن شقاوة ابن آدم ثلاثة من سعادة ابن آدم المرأة الصالحة والمسكن الصالح والمركب الصالح ومن شقاوة ابن آدم المرأة السو‌ء والمسكن السو‌ء والمركب السو‌ء "
الراوي: سعد بن أبي وقاص - خلاصة الدرجة: إسناده صحيح - المحدث: المنذري - المصدر: الترغيب والترهيب - الصفحة أو الرقم: 3/91
واته: ئه‌وه‌ی ببێته هۆی به‌خته‌وه‌ری نه‌وه‌ی ئاده‌م - علیه‌السلام - سێ شتن و ئه‌وه‌شی ببێته هۆی به‌دبه‌ختیش سێ شتن، بهختهوهریهكان بریتین له: ئافره‌تێكی چاك ( صالحه) و ماڵ و خانوێكی چاك و سوارگهێكی چاك...
چۆن بزانین ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ئه‌مانه‌وێت بیكه‌ین به هاوسه‌ری خۆمان ئافره‌تێكی چاكه؟
ئافره‌تی چاك ئه‌و كهسهیهكهپابهنده بهسنوورهكانی خوای گه‌وره، وه ده‌ناسرێت به‌چه‌ند شتێك له‌وانه:
٭ خیزان: گه‌وره بوون له خێزانێك كه‌ڕێز له‌بنه‌ماكانی ئیسلام بگرێت ده‌بێته‌مایه‌ی په‌روه‌رده بوونی مناڵه‌كان به‌جوانترین شێوه، وه‌بێ گومان دایكی چاك هه‌رده‌م ده‌بێته‌مایه‌ی چاكبوونی كچه‌كه‌ی.
٭ سیما و روخسار : هه‌ر ئافره‌تێك به‌شێوه‌ێكی شه‌رعی پۆشاكی كرد كه ببێته مایه‌ی پۆشینی لاشه‌ی، وه جوانی خۆی ده‌رنه‌خات ئه‌وه سنووری خوای گه‌وره‌ی پاراستوه، خوای گهورهدهفهرموێت: { وقل للمؤمنات یغضضن من ابصارهن ویحفظن فروجهن ولا یبدین زینتهن الا ما ظهر منها } سورة النور :٣ .
٭ هه‌ڵس و كه‌وتی گشتی: هه‌ر ئافره‌تێك ئه‌گه‌ر زانڕا كه‌وا تێكه‌ڵاوی گه‌نجان ناكات ، وهناچێت بۆ سه‌یرانگه‌ی به‌ناو زانستی كه ئێستا ڕه‌واجێكی زۆری پێ ئه‌درێت له‌كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ته‌نیا ناچێت بۆ بازاره‌كان و تێكه‌ڵاوی نامه‌حره‌م ناكات ، وه سه‌ره‌تاتكێ ناكات لهكوڵانهكان... ئه‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ئافره‌تێكی چاكه.
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ناسینی ئافره‌تی چاك بوو ، وه ئێستا دێینه سه‌ر ناسینی پیاوی چاك، چونكه ئاینی پیرۆزی ئیسلام هانی باوكان ده‌دات كه‌وا پیاوی خاوه‌ن ئاین و ڕه‌وشتی چاك هه‌ڵبژێرن بۆ كچه‌كانیان ، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: " إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض ". صحيح البخاري
واته: ئه‌وه‌ی هاته داخوازی كچه‌كه‌تان و دڵنیا بوون له ئاین و ره‌وشتی ئه‌وه ماره‌ی لێ بكه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن ده‌بێته مایه‌ی فیتنه له‌سه‌ر زه‌وی و به‌دره‌وشتی بڵاو ده‌بێته‌وه .
چۆن بزانین ئه‌و گهنجهچاك و له‌خواترسه؟
٭ خێزان: بێ گومان هه‌ر چۆن ڕۆڵی هه‌بوو له چاك بوونی ئافره‌ت ئاوهاش ڕۆڵی هه‌یه له‌چاك بوونی گه‌نج.
٭ براده‌ر و هاورێ: گه‌وره‌ترین شوێنه‌واری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی گه‌نج، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: " الرجل على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل " الراوي: أبو هريرة - خلاصة الدرجة: إسناده صحيح - المحدث: النووي - المصدر: رياض الصالحين - الصفحة أو الرقم: 177
زۆر گرنگه باوكی ئافره‌ته‌كه پرسیاری ته‌واو بكات ده‌رباره‌ی براده‌رو هاوڕێی ئه‌و كه‌سه‌ی دێت بۆ داخوازی كچه‌كه‌ی، چونكه ئه‌گه‌ر براده‌ره‌كانی چاك و له‌خواترس بن، ئه‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌و گه‌نجه‌ش چاك ده‌بیت، وه‌ئه‌گه‌ر براده‌ره‌كانی خراپ و به‌دڕه‌وشت بن ئه‌وه گه‌نجێكی خراپه‌و ده‌بێت كچی خۆی ماره نه‌كات له‌و جۆره كه‌سانه ئه‌گه‌ر چیش ده‌ڵه‌مه‌ند و كوری بهربسیارێكیش بێت، هه‌روه‌ها نابێت كچه‌كه‌ش رازی بێت به‌و جۆره گه‌نجانه.
٭ مزگه‌وت: ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌دێت بۆ داخوزی، له‌و كه‌سانه‌یه كه هاتوشوی مزگه‌وت ده‌كات و نوێژه‌كانی به‌رێك و پێكی ده‌كات ، ئه‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره گه‌نجێكی چاكه.
٭ كار كردن: ئه‌و گه‌نجه‌ی كه كار ده‌كات و خۆی ماندوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاش خوای گه‌وره پشت به خۆی ببه‌ستێت و چاوی له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت و پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌سكه‌وێت ، ئه‌وه بێ گومان ئه‌و گه‌نجه ده‌توانێت خێزان ببات به‌ڕێوه‌و زاڵت ببێت به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌و كۆسپێك، وه‌ئه‌و كهسهپیاوه به‌مانای ووشه.
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت:" ما أكل أحد طعاما قط ، خيرا من أن يأكل من عمل يده ، وإن نبي الله داود عليه السلام كان يأكل من عمل يده " الراوي: المقدام بن معد يكرب - خلاصة الدرجة: [صحيح] - المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 2072
دووه‌م: خوازبێنی كردن :
خوازبێنی كردن بهڵێنهبهژن هێنان، وه له ئیسلامدا ڕه‌وایه كه‌وا كچ و كوڕ یه‌كتری ببینن، چونكه ڕێگهێكه بۆ به‌رده‌وام بوونی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا، له موغیره‌ی كوری شوعبه- ره‌زای خوای لێ بێت خوازبێنی ئافره‌تێكی كرد ، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رمو : أنه خطب امرأة فقال النبي صلى الله عليه وسلم انظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما " الراوي: المغيرة بن شعبة - خلاصة الدرجة: حسن - المحدث: الترمذي - المصدر: سنن الترمذي - الصفحة أو الرقم: 1087
واته: ئایه ته‌ماشای ئافره‌ته‌كه‌ت كرد؟ وتی: نه‌خێر، پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رموو: ته‌ماشای بكه...
حیكمه‌ت له‌م ته‌ماشا كردنه بۆ ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه دڵنیا بێت ئه‌و ئافراته هیچ عه‌یبێكی تێدا نیه.
وه‌ده‌بێت ته‌ماشا كردنه‌كه سنور دار بێت، وه‌هه‌ندێ له‌زانایان ته‌نها ده‌س و رووی ئافره‌تیان ره‌وا كردوه بۆ ته‌ماشا كردن.
بۆ ئه‌م باسهكرا؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بارودۆخی وڵاتی خۆمان بكه‌ین چه‌نها كێشه‌ی جۆراو جۆر ده‌بینین ڕووده‌دات له‌نێوان ژن و مێردا ، هۆكه‌شی به‌ڕای من ئه‌گه‌ریته‌وه بۆ زۆر شت، گه‌وره‌ترینیان بریتیه له كه‌م ته‌رخه‌می كردن له‌و دوو خاڵه‌ی باسمان كرد.
له‌كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تی برایان و خوشكانمان بدات بۆ دروست كردنی به‌خته‌وه‌ری له هاوسه‌رگیریدا و ژیانێكی خۆش و كامه‌ران ببه‌نه سه‌ر له‌دونیا،وهبهبهههشتی بهرینش شادیان كاته‌وه .
وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين