×
Image

په‌يوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له ‌نێوان ڕێ ‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا - (Kurdî)

بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه ‌له ‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك....

Image

حه‌رامی كوشتنی ئافره‌تان له‌ جه‌نگدا - (Kurdî)

ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌‌ : ئاینی پیرۆزی ئیسلام كوشتنی ئافره‌ت ومناڵ و پیروپه‌ككه‌وته‌كانی له‌جه‌نگدا حه‌رام ویاساغ كردووه‌، كاتێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێتو هاوشانی پیاوان به‌شداری جه‌نگ وكوشتار بكه‌ن

Image

حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌هاوسه‌ر بگرێت - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ باس كردنی حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌هاوسه‌ر بگرێت، وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیار‌انه‌ ده‌داته‌وه‌: ئه‌وه‌ى به‌ زانین ئه‌و كاره‌ ده‌كات؟ ئه‌وه‌ى نه‌یزانیوه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ باوه‌ژنیه‌تى و به‌ نه‌زانى كردوویه‌تى؟ حوكمى ئاشكرابوونه‌كه‌ چیه‌؟ حوكمى منداڵی لێكه‌وته‌ى ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ چیه‌؟

Image

چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر - (Kurdî)

ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌ دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...وه‌با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).

Image

فیقهی ئاسان: به‌شی تاوانه‌كان ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: تاوانه‌كان - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان، له‌م ووتاره‌دا پێناسه‌ی تاوان وجۆره‌كانی، له‌گه‌ڵ باسكردنی حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كه‌سێك به‌ ناهه‌ق ده‌كوژێت، له‌گه‌ل جۆره‌كانی كوشتن، وشێوه‌كانی كوشتنی عه‌مد، و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌....

Image

خوای گه‌وره‌ سته‌م له‌خڵك ناكات - (Kurdî)

بێگومان خوا به‌سه‌نگی بچووكترین گه‌ردیله‌ (زه‌رره‌).. سته‌م له‌هیچ كه‌س ناكا، به‌ڵكو سته‌می له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردووه‌، وه‌ خه‌ڵكی خۆیان سته‌م له‌ خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌ سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا.

Image

كامیان باشتره‌، قورئان زۆر خوێندنه‌وه‌ یان بیركردنه‌وه‌ له‌ مانا ومه‌به‌سته‌كانی - (Kurdî)

ئه‌م ووتاره‌ وه‌رگێرانی ده‌قێكی ئیمام ئیبن قه‌یمی جه‌وزیه‌ كه‌ له‌ كتێبی ( زاد المعاد ) دا باسی كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ فه‌زڵی خویندنه‌وه‌ی قورئان به‌ ته‌ده‌بور و بیركردنه‌وه‌ له‌ مانا ومه‌به‌سته‌كانی و تیرامان له‌ نهێنیه‌كانی، به‌شیوه‌یه‌ك نووسه‌ر باسی ڕای جیاوازی زانایان ده‌كات له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، كه‌ ئایا باشتر‌ و خاستر ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ....

Image

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێز له‌كچان ده‌نێت - (Kurdî)

ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : ڕێزی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌كات بۆ كچان، وهانی باوكان و په‌روه‌رده‌كاره‌كانیان ده‌دات كه‌ مامه‌ڵه‌یان جوان بێت له‌ گه‌ڵیاندا.

Image

حوكمه‌كانی پۆشاك و رِازاوه‌یى له‌ ئیسلامدا - (Kurdî)

حوكمى به‌رگ وپۆشاك ورِازاوه‌یى له‌بنه‌رِه‌تدا چ وه‌ك پۆشاك بۆ له‌به‌ركردن بێت یا بۆ رِازاندنه‌وه‌ى ماڵ وجێگاو شوێن بێت دروست وحه‌ڵاڵه‌ به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى باسى منه‌تى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رچى له‌م دونیایه‌دایه‌ بۆ مرۆڤه‌كانى دروستكردووه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌ڵك وسوودى لێ وه‌رگرن به‌شێوه‌ى پۆشاك خۆرِازاندنه‌وه‌و جوانى وبه‌كارهێنان وخۆش گوزه‌رانى پێكردن...

Image

شه‌رم وشكۆ وه‌كو به‌شێك له‌ ئیمان - (Kurdî)

یەکێک لەوبوارانەى کە ئیسلام گرنگى پێداوە بریتییە لە شەرم وشکۆ یان حەیاو حیشمەت ،بائەوەش بزانین کەئیمان بنچینە وئەساسى هەریەک لە ئێمەى ئیماندارە، وەئیمانیش بریتییە لە چەندەها بەش کە شەرم وشکۆش بەشێکە لە ئیمان... وه‌شەرم وشکۆ لەگەڵ ئیسلامدایە ئەوانەى کە پەیوەستن بە شەرم وشکۆوە ئەوانەن کە بەراستى لە ئیسلام گەشتون ئەوانەشى....

Image

زه‌كاتی‌ زێر وزیوو له‌ ئیسلامدا - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چه‌ند خاڵێك ده‌كات ، له‌وانه‌: ١- مه‌رجی‌ زه‌كاتی‌ ئاڵتوون‌و زیو ٢- زیو چه‌ند بێت زه‌كاتی‌ لێ‌ ده‌درێت‌و چه‌ندی‌ لێ‌ ده‌درێت؟ ٣- ئاڵتون له‌ چه‌ندا زه‌كاتی‌ لێ ده‌درێ‌‌و چه‌ندی‌ لێ ده‌درێت.

Image

شوێنه‌كانى ئیحرام به‌ستن به‌حه‌ج و عومره‌ - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان له‌ باسی ئه‌مجاره‌ماندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی حه‌جكردن نزیك بوه‌ته‌وه‌ پێمان خۆش بوو ئاشناتان بكه‌ین به‌و جێگایانه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی نیه‌تی حه‌ج یان عومره‌ی یان هه‌ردوكیانی هه‌یه‌ كه‌ ئیحرامی تێدا ببه‌ستێت و نیه‌تی لێوه‌ بهێنێت، ئه‌و جێگایانه‌یش پێغـــه‌مبه‌ری خـــوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا بۆی....