فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی دووه‌م: بانگ وقامه‌ت
پۆڵێنه‌كان
- بانگ وقامه‌ت كردن << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- شێوازی نوێژ كردن << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- مه‌زهه‌به فیقهیه‌كان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی دووه‌م: بانگ وقامه‌ت
الفقه الميسر: كتاب الصلاة: الباب الثاني : الأذان والإقامة
< كوردی -كردي - kurdish >
ده‌سته بژێرێك له زانایان
نخبة من العلما‌ء
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
بانگ وقامه‌ت
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌ته‌كانی نوێژ، دێینه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز، ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌باره‌ی بانگ وقامهتهوه پێنج بابهتتان بۆ باس ده‌كه‌ین، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی بانگ وقامه‌ت وحوكمهكهیان، بابه‌تی دوهه‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی بانگ وقامه‌ت، بابه‌تی سێهه‌م : چه‌ند ئاكارێكی جوانی بانگده‌ر، بابه‌تی چواره‌م : چۆنیه‌تی بانگدان وقامه‌ت كردن، بابه‌تی پێنجه‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێبیستی بانگ ده‌بێت چی ده‌ڵێت، وچی نزایه‌ك ده‌كات له‌پاش ته‌واو بوونی بانگه‌كه .
بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی بانگ وقامه‌ت وحوكمهكهیان:
1- پێناسه‌ی بانگ وقامه‌ت :
بانگ ( الأذان ) له زمانه‌وانیدا : به مــانای ڕاگـــهیاندن دێت، وه‌ك خــوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﱚ ﱛ ﱜ ﱝ ﱠ ([1]) , واتا : ئه‌مه ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه .
له شه‌رعیشدا : به واتای ڕاگه‌یاندنی كاتی نوێژ دێت به چه‌ند ذیكرێكی تایبه‌ت .
قامه‌ت ( الإقامة ) : له زمانه‌وانیدا : چاوگی فه‌رمانی ( أقام = هه‌ستانه‌وه ) یه كه به واتای هه‌ستانی كه‌سێكی دانیشتوو هاتووه .
له شه‌رعیشدا : به مانای ڕاگه‌یاندنی هه‌ستانه بۆ نوێژ دێت به چه‌ند ذیكرێكی تایبه‌ت كه له سوننه‌تدا هاتووه .
2- حوكمی بانگ وقامه‌ت : بانگ وقامه‌ت بۆ هه‌ر پێنج نوێژه‌كه دوو كاری مه‌شروعن بۆ پیاوان نه‌ك ئافره‌تان، زانایان ووتویانه فه‌رزی كفایه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێی هه‌ستان به شێوه‌یه‌ك كفایهتی ده‌كرد بۆ هه‌مووان ئه‌وا گوناهی ئه‌نجام نه‌دانی له‌سه‌ر ته‌واوی موسڵمانانی ئه‌و ناوچه‌یه ناهێڵێت، چونكه بانگ وقامه‌ت یه‌كێكن له دروشمه دیاره‌كانی ئیسلام، بۆیه دروست نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كار بخرێن و ئه‌نجام نه‌درێن .
بابه‌تی دوهه‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی بانگ وقامه‌ت :
بانگ وقامه‌ت چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه تاوه‌كو ڕاست ودروست بێت : -
1-ئیسلام و موسڵمانیه‌تی : بۆیه نابێت بێباوه‌ڕ بانگ وقامه‌ت ئه‌نجام بدات .
2-ژیری : ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی بانگ ده‌دات و قامه‌ت ده‌كات كه‌سێكی ژیر بێت، بۆیه دروست نیه شێت و سه‌رخۆش و مناڵی غه‌یره مومهیهز بانگ بده‌ن وقامه‌ت بكه‌ن، وه‌ك ته‌واوی په‌رستنه‌كانی تر .
3-نێرینه‌ی : ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه بانگ ده‌دات و قامه‌ت ده‌كات نێرینه بێت، بۆیه دروست نیه ئافره‌ت بانگ بدات و قامه‌ت بكات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خراپه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها نابێت نێرموكیش ئه‌نجامیان بدات، چونكه دڵنیا نین له‌وه‌ی نێره‌مووك نێر بێت .
4-ده‌بێت بانگدان له‌كاتی هاتنی نوێژ بێت، بۆیه دروست نیه پێش هاتنی كاتی نوێژ بانگ بدرێت، جگه له بانگی یه‌كه‌می به‌یانی و هه‌ینی نه‌بێت كه دروسته، وه ده‌بێت قامه‌ت كردن كاتێك بكرێت وویستی ئه‌نجامدانی نوێژ بكرێت .
5-ده‌بێت بانگدان وقامه‌ت كردن به‌وشێوه‌یه‌ی له سوننه‌تدا هاتووه ئه‌نجام بدرێن، كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان ڕێكخراوه و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌سته‌واژه‌كانیان داڕێژراوه، دواتر به درێژی چۆنیهتیهكهیان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره .
6-ده‌بێت بانگدان وقامه‌ت كردن به زمانی عه‌ره‌بی بێت، وه به‌و ده‌سته‌واژانه بێت كه له سوننه‌تدا باسكراون .
بابه‌تی سێهه‌م : چه‌ند ئاكارێكی جوانی بانگده‌ر :
1-ده‌بێت بانگده‌ر كه‌سێكی دادوه‌ری ده‌ست وده‌م پاك بێت، چونكه بانگده‌ر متمانه پێكراوه وخه‌ڵكی بۆكار باری نوێژ و ڕۆژوویان گوێبیست و چاوه‌ڕوانی ئه‌ون كه ئاگاداریان بكاته‌وه، بۆیه نابێت به بانگدانه‌كه‌ی خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌وشت وئاكاری له‌ئاست متمانه‌ی خه‌ڵیكدا نه‌بوون .
2-ده‌بێت بانگده‌ر كه‌سێكی باڵغی ژیر بێت، بۆیه دروست نیه شێت و مناڵی نا مومهیهز بانگ بده‌ن، به‌ڵام دروسته ئه‌گه‌ر مومهیهز بوو بانگ بدات .
3-ده‌بێت شاره‌زای هاتنی كاتی نوێژه‌كان بێت، تاوه‌كو له كاتی دیاری كراوی خۆیدا بانگ بدات و خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه لێیان، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت خه‌ڵكی تووشی هه‌ڵه و دڵه‌ڕاوكی ده‌كات له كاتی نوێژه‌كاندا .
4-ده‌بێت بانگده‌ر ده‌نگێكی ڕوون و به‌رز وبه‌هێزی هه‌بێت، تاوه‌كو هه‌موو خه‌ڵكی گوێیان لێ بێت، ئه‌م حوكمه ئه‌گه‌ر بۆ كاتی خۆی بووبێت، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا به‌بووونی بڵندگۆكان ئه‌و ئه‌ركی ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه له ئه‌ستۆی بانگده‌ره‌كان كه‌وتووه، بۆیه له‌م ساته وه‌خته‌ی ئێستادا هینده ده‌نگخۆشی بانگده‌ره‌كان مه‌رجن هێنده به‌رزی دههنگیان مه‌رج نین، چونكه ده‌نگخۆشی بانگده‌ر كارێگه‌ری نه‌رێنێ ( إیجابي ) هه‌یه له‌سه‌ر دڵ وده‌روونی نوێژخوێنان .
5-ده‌بێت باكو خاوێن بێت له هه‌ردوو بێ نوێژی گه‌وره و بچووك ( ده‌ست نویژی هه‌بێت، و له‌شیشی گران نه‌بێت ) .
6-ده‌بێت بانگده‌ر له‌كاتی بانگداندا به پێوه به‌ره‌و قیبله بوه‌ستێت .
7-هه‌ردوو په‌نجه‌ی شایه‌تومانی ده‌ستی ڕاست وچه‌پی بخاته نێو گوێیهكانیهوه، وه له‌كاتی ووتنی ( حي علی الصلاة ) به‌لای ڕاستدا ڕووخساری بجوڵێنێت، وه له كاتی ووتنی ( حي علی الفلاح ) ڕووخساری به‌لای چه‌پدا بسوڕێنێت .
8-له‌كاتی بانگداندا په‌له په‌ل نه‌كات وله‌سه‌ر خۆ بێت، به‌ڵام له‌كاتی قامه‌ت كردن‌دا خێرا بكات، چونكه ده‌بێت بانگ و قامه‌ت جیاوازییان هه‌بێت .
بابه‌تی چواره‌م : چۆنیه‌تی بانگدان وقامه‌ت كردن :
بانگدان و قامه‌ت كردن چه‌ند شێوازێكیان هه‌یه وه‌ك له سوننه‌تی صه‌حیحدا هاتووه : له‌و فه‌رموودانه‌ش كه باس له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن :
} عن أبي محذورة أن نبي الله صلى الله عليه وسلم علَّمه الأذان بنفسه : الله أكبر الله أكبر ، الله أكبر الله أكبر, الله أكبر الله أكبر, الله أكبر الله أكبر, أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن لا إله إلا الله ، أشهد أن محمَّداً رسول الله، أشهد أن محمَّداً رسول الله ، حي على الصلاة، حي على الصلاة ، حي على الفلاح، حي على الفلاح، الله أكبر الله أكبر ، لا إله إلا الله { ([2]) .
واتا : ئه‌بی مه‌حذوره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م بانگه‌ی فێركردووه، - واتا شێوازی بانگدان به‌م شێوه‌یه‌یه كه بانگده‌ر بڵێ : الله أكبر، الله أكبر ، الله أكبر، الله أكبر, أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن لا إله إلا الله ، أشهد أن محمدا رسول الله، أشهد أن محمدا رسول الله ، حي على الصلاة، حي على الصلاة ، حي على الفلاح، حي على الفلاح، الله أكبر الله أكبر ، لا إله إلا الله ..
سه‌باره‌ت به شێوازی قامه‌ت كردنیش به‌م شێوه‌یه‌یه : كاتێك بانگده‌ر كاتێك وویستی نوێژ خوێنه‌كان ئاگادار بكاته‌وه به‌وه‌ی كاتی هه‌ستانه بۆ نوێژ كردن، ده‌ڵێت : الله أكبر الله أكبر ، أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن محمدا رسول الله، حي على الصلاة، حي على الفلاح، قد قامت الصلاة، قد قامت الصلاة، الله أكبر الله أكبر ، لا إله إلا الله ..
ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه وده‌ڵێت : } أُمر بلالٌ أن يشفع الأذان, ويوتر الإقامة إلا الإقامة { ([3]) .
واتا : فهرمانكرا به بلال كه بانگدان به جووت بێت، - واتا ووشه‌كانی جووت جووت بن – وه قامه‌ت كردن به تاك بن، جگه له ووتنه‌وه‌ی ووشه‌ی - قد قامت الصلاة - نه‌بێت كه ده‌بێت جوت بێت ..
ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی ووشه‌كانی بانگدان دووجار دووجار بن، به‌ڵام ووشه‌كانی قامه‌ت كردن یه‌كجار یه‌كجار بن، ووتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی - قد قامت الصلاة – نه‌بێت كه دووجار دهوتڕیتهوه، وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوتردا ڕوونمان كردنه‌وه .
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا چۆنیه‌تی بانگدان وقامه‌ت كردن بوو، چونكه بیلالی حه‌به‌شی له كاتی سه‌فه‌ر و غه‌یری سه‌فه‌ریشدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه بانگی ده‌دا، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌فاتی كرد، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی هه‌ردوو شههادهتهكه به هێواشی بۆ خۆی بڵێتهو و پاشان به ده‌نگی به‌رز بیانڵێته‌وه، یان ده‌سته‌واژه‌ی - قد قامت الصلاة – دووباره بكاته‌وه، گرفت وكێشه نابێت‌و قه‌یدی ناكات، چونكه ئه‌و ڕاجیاوازیهیه كه زانایان ڕێگایان پێداوه، وه سوننه‌ت وایه له بانگی به‌یانیدا دوای ووتنی ( حي علی الفلاح ) دووجار بڵێت : - الصلاة خیر من النوم- نوێژكردن خێرتر وباشتره له نوستن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ڕیوایه‌تێكی تری ئه‌بو مهحذورهدا هـــاتووه : كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : } إن كان في صلاة الصبح قلت : الصلاة خير من النوم { ([4]) , واتا : ئه‌گه‌ر له نویژی به‌یانیدا بوو، بڵێ - الصلاة خیر من النوم- نوێژكردن خێرتر وباشتره له نوستن .
بابه‌تی پێنجه‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێبیستی بانگ ده‌بێت چی ده‌ڵێت، وچی نزایه‌ك ده‌كات له‌پاش ته‌واو بوونی بانگه‌كه:
سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێی له بانگ ده‌بێت هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه بانگده‌ر ده‌یانڵێت ئه‌ویش دووباره‌یان بكاته‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : إذا سمعتم النداء فقولوا مثل ما يقول المؤذن { ([5]) , واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر گوێتان له بانگ بوو، بانگده‌ر چی ده‌ڵێت، ئێوه‌ش هه‌مان شت بڵێنه‌وه .
جگه له‌كاتی ووتنی ( حي على الصلاة، و حي على الفلاح ) نه‌بێت كه بوترێت : لا حول ولا قوة إلا بالله, ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه ([6]) .
هه‌ر كاتێك بانگده‌ر له‌بانگی به‌یانی ووتی : ( الصلاة خیر من النوم ) ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی گوێی له بانگهكهیه وه‌ك خۆی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ڵێته‌وه، وه له‌كاتی قامه‌ت كردن‌دا ئه‌مه سوننه‌ت نیه .
پاشان صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لێ ده‌دات، وه دوای ده‌ڵێت : }اللهم رب هذه الدعوه التامة والصلاة القائمة، آت محمداالوسيلة والفضيلة, وابعثه مقاما محمودا الذي وعدت { ([7]) .
هه‌روه‌ها له كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌وه هاتووه، هه‌ركه‌سێك به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی بانگ بداته‌وه، ئه‌وا شه‌فاعه‌تی منی بۆ واجب ده‌بێت له ڕۆژی دواییدا ...
[ له‌خوای گه‌وره و میهره‌بان داواكارین له‌و كه‌سانه‌مان بگێڕێت به‌و شێوه‌یه‌ی له سوننه‌تی صه‌حیحدا هاتووه وه‌ڵامی بانگی بانگده‌ران بده‌ینه‌وه، وه هه‌میشه ده‌مان به ذیكر ویادی خۆی پاراو بێت، وه وامان لێ بكات هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی نوێژ خوێنان بین، چونكه به‌ڕاستی ئاماده بوون له ڕێزی یه‌كه‌می نوێژ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به نسیبی هه‌ر كه‌سێكی بكات] وه‌رگێڕ.
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
([1]) سوره‌تي البقرة : ئایه‌تی : 43 .
([2]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (503)، وه بان ماجه به فه‌رمووده‌ی ژماره (708) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( صحیح سنن ابن ماجه ) فه‌رمووده‌ی ژماره (581) .
([3]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (605) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (378) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه لهفزهكهش له‌فزی بوخاریه .
([4]) نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه (2/7 – 8 )، وه شێح ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی صحیح سنن النسائي، فه‌رمووده‌ی ژماره (628) .
([5]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (621) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1093) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([6]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (385) ڕیوایه‌تی كردووه .
([7]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (614) ڕیوایه‌تی كردووه .