×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست ويه‌كه‌م: له‌ باره‌ی ماڵ ومناڵی دۆزراوه‌وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌ ماڵی دۆزراوه‌ و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: جۆره‌كانی ماڵی دۆزراوه‌، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ ماڵی دۆزراوه‌، بابه‌تی پێنجه‌م: له‌ باره‌ی مناڵی دۆزراوه‌وه‌ .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی بيست ویهكهم: ماڵ ومناڵی دۆزراوه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الحادي والعشرون: اللقطة واللقیط

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    ماڵ ومناڵی دۆزراوه ( اللقطة واللقیط )

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه.

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی ماڵ ومناڵی دۆزراوه چوار بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مهبهست له ماڵی دۆزراوه و حوكمهكهی، بابهتی دووهم : جۆرهكانی ماڵی دۆزراوه، بابهتی سێههم : ههندێك حوكمی پهیوهست به ماڵی دۆزراوه، بابهتی پێنجهم : له بارهی مناڵی دۆزراوهوه .

    بابهتی یهكهم : مهبهست له ماڵی دۆزراوه و حوكمهكهی

    1- مانای ماڵی دۆزراوه :

    ماڵی دۆزراوه ( اللقطة ) : له زمانهوانیدا : بهو شته دهوترێت كه دهدۆزرێتهوه، ناوه بۆ ئهو شتهی كه كهوتووه و كهسێك دهیبینێتهوه .

    له زاراوهی شهرعیشدا : بهو ماڵه بهنرخه دهوترێت كه لهكهسێك كهوتووه، كهسێكی تر دێت و ههڵیدهگرێتهوه بۆ ئهوهی بیپارێزێت بۆ ئهوهی بیگهڕێنێتهوه بۆ خاوهنهكهی، یان بۆ ئهوهی بیكات به موڵكی خۆی پاش ئهوهی بانگهوازی بۆ كرد و خاوهنی نهبوو .

    2- حوكمی ماڵی دۆزراوه و بهڵگهكانی :

    ئهصڵ و بهنهما لهم بابهتهدا ئهو فهرموودهیهیه كه زهیدی كوڕی خالیدی جوههنی ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه و دهڵێت : } سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) عَنِ لُّقَطَةِ الذَّهَبِ أَوِ الْوَرِقِ، فَقَالَ: «اعْرِفْ وِكَاءَهَا وَعِفَاصَهَا ثُمَّ عَرِّفْهَا سَنَةً فَإِنْ لَمْ تَعْرِفْ فَاسْتَنْفِقْهَا وَلْتَكُنْ وَدِيعَةً عِنْدَكَ فَإِنْ جَاءَ طَالِبُهَا يَوْمًا مِنَ الدَّهْرِ فَأَدِّهَا إِلَيْهِ ». وَسَأَلَهُ عَنْ ضَالَّةِ الإِبِلِ فَقَالَ « مَا لَكَ وَلَهَا دَعْهَا فَإِنَّ مَعَهَا حِذَاءَهَا وَسِقَاءَهَا تَرِدُ الْمَاءَ وَتَأْكُلُ الشَّجَرَ حَتَّى يَجِدَهَا رَبُّهَا » وَسَأَلَهُ عَنِ الشَّاةِ فَقَالَ « خُذْهَا فَإِنَّمَا هِىَ لَكَ أَوْ لأَخِيكَ أَوْ لِلذِّئْبِ » { ([1]) .

    واتا : له بارهی زێر و زیووی دۆزراوهوه پرسیار كرا له پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم )

    ئەویش فەرمووى: بزانە پەتى دەم بەستنەكەو تورەكەكەى چییە و چۆنە؟ پاشان تا ساڵێك بانگەوازى بۆ بكە جا ئەگەر نەناسراو بێ و خاوەن بوو ئەوسا خەرجیكە و باسپاردە بێت لات، جا ئەگەر رۆژێ لە رۆژان خاوەنەكەى هات و داواى كرد بیدەرەوە، پاشان پرسیارى ووشترى وونبووى لێ كرد فەرمووى: تۆ چیتە بەسەریەوە؟ وازى لێ بێنە پێلاو و جەوەندە ئاوى خۆى پێیە، دەڕوات بۆ ئاو خواردنەوەو ( گڵاى ) درەخت دەخوات هەتا خاوەنەكەى دەیدۆزێتەوە، وە پرسیارى مەڕ و بزنى وونبووى لێ كرد فەرمووى : بیبە چونكە یا بۆ تۆ دەبێ یا بۆ براكەت یا بۆ گورك .

    بابهتی دووهم : جۆرهكانی ماڵی دۆزراوه :

    1- ئهو شتانهی كه خهڵكی زۆر گرنگی پێنادهن، وهك قامچی وگۆچان ونان و بهروبومی میوه، وهاوشێوهكانیان، دروسته ههڵبگیرێتهوه، و ئهو كهسهشی ههڵیدهگرێتهوه دروسته بهبێ بانگهواز كردن سوودی لێ ببینێت، وه بهبێ بانگهواز كردن بیكات به موڵكی خۆی، لهم بارهیهشهوه ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئهم فهرموودهیهی گێڕاوهتهوه و دهڵێت : } مَرَّ النبي ( صلى الله عليه وسلم ) بِتَمْرَةٍ في الطَّرِيقِ قال لَوْلَا أَنِّي أَخَافُ أَنْ تَكُونَ من الصَّدَقَةِ لَأَكَلْتُهَا { ([2]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) بهلای دهنكه خورمایهك كه لهسهر ڕێگایهك كهوتبوو تێپهڕی، وه فهرمووی : ئهگهر لهبهر ئهوه نهبوایه لهوانیه ئهو دهنكه خورما خورمای زهكات بێت، ئهوا دهمخوارد.

    2- ئهو گیاندارانهی كه خۆیان دهتوانن بهرگری لهخۆیان بكهن له دژی دڕنده بچوكهكان : وهك ووشتر و ماین وئهسپ ومانگا وقاتر، دروست و حهرامه ههڵبگیرێتهوه، وه به بانگهواز كردن ناكرێت به موڵكی خۆ، به بهڵگهی ئهوهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهو فهرموودهیهی كه زهیدی كوڕی خالیدی جوههنی ڕیوایهتی كردبوو فهرمووی : « مَا لَكَ وَلَهَا دَعْهَا فَإِنَّ مَعَهَا حِذَاءَهَا وَسِقَاءَهَا تَرِدُ الْمَاءَ وَتَأْكُلُ الشَّجَرَ حَتَّى يَجِدَهَا رَبُّهَا »

    واتا : تۆ چیتە بەسەریەوە؟ وازى لێ بێنە پێلاو و جەوەندە ئاوى خۆى پێیە، دەڕوات بۆ ئاو خواردنەوەو ( گڵاى ) درەخت دەخوات هەتا خاوەنەكەى دەیدۆزێتەوە .

    3- ئهو شتهی كه دروسته ههڵبگیرێتهوه، دهبێت بانگهوازی بۆ بكرێت، وهك زێر و زیوو و كهلوپهل، لهگهڵ ئهو گیاندارانهشی كه خۆیان ناتوانن بهرگری لهخۆیان بكهن دژ به دڕندهی بچووك، وهك ههڵگرتنهوهی مهڕ وبزن، ومریشك و كهڵهشیر و هاوشێوهكانیان، به بهڵگهی فهرموودهكهی پێشوو كه زهیدی كوڕی خالیدی جوههنی ڕیوایهتی كردبوو، ئهمهش بۆ ئهو كهسهی كه متمانهی ههیه بهخۆی و دهتوانێت بانگهوازی بۆ بكات .

    بابهتی سێههم : ههندێك حوكمی پهیوهست به ماڵی دۆزراوه :

    1- ئهگهر هاتوو دۆزراوهكه ئاژهڵێك بوو گۆشتی دهخورا، ئهوا ئهو كهسهی دۆزیویهتیهوه سهرپشكه لهنێوان ئهوهی كه بیخوات و پارهی ئهو كاتهی كه خواردویهتی بیداتهوه به خاوهنهكهی كه خاوهنی بۆ پهیدا بوویهوه، یان بیفرۆشێت و پارهكهی لای خۆی ههڵگرێت تا ئهو كاتهی خاوهنهكهی پهیدا دهبێتهوه، دوای ئهوهی كه ناونیشانی تهواوی ههڵدهدات، یاخود لای خۆی بیپارێزێت و له ماڵی خۆی خهرجی بهخێوكردنی بدات، بهڵام نهیكات به موڵكی خۆی، جا كاتێك كه خاوهنهكهی هاتهوه و پهیدا بوویهوه، تهواوی ئهو خهرجیهی له ئاژهله دۆزراوهكهدا كردوویهتی له خاوهنهكهی وهردهگرێتهوه، وه ئهگهر هاتوو پێش ئهوهی ئاژهڵهكه بخورێت، ئهگهر خاوهنهكهی هاتهوه ئهوا دهتوانێت بیباتهوه .

    2- ئهگهر هاتوو ئهو شتهی دۆزراوهتهوه ترسی ئهوهی لێدهكرا كه خراپ ببێت، وهك میوه وسهوزه، ئهوا ئهو كهسهی دۆزیویهتیهوه دهتوانێت بیخوات، جا ئهگهر خاوهنی بۆ پهیدا بوو، نرخهكهی بۆ بگێڕێتهوه، یان ئهگهر نهیشیخوارد دهتوانێت بۆی بفرۆشێت و پارهكهی لای خۆی ههڵبگرێت، تا ئهو كاتهی كه خاوهنهكهی دێت ودهیباتهوه .

    3- سهبارهت به پار و زێر و زیوو و دهفر و قاپ و قاچاخ، دهبێت وهك ماڵێكی سپاردهكراو لای خۆی پارێزگاری لێ بكات و له شوێنه گشتیهكاندا بانگهوازی بۆ بكات، تاوهكو خاوهنهكهی دهدۆزێتهوه .

    4- دروست نیه ماڵی داكهتوو ههڵبگیرێتهوه بۆ ئهو كهسه نهبێت كه متمانهی بهخۆی ههبێت كه خیانهتی لێ ناكات و دهتوانێت بانگهوازی بۆ بكات تاوهكو خاوهنهكهی دهدۆزێتهوه، چونكه بانگهواز كردن بۆ كهلوپهلی داكهتوو واجبه، جا كاتێك ههڵیگرتهوه چاك ناونیشان وجۆر و وهصفهكانی بزانێت وپاشان ساڵێكی تهواو له شوێنه گشتیهكاندا بانگهوازی بۆ بكات، جا كاتێك خاوهنهكهی هات وناونیشانی تهواوی ماڵه دۆزراوهكهی ههڵدا ئهوا ماڵهكهی تهسلیم دهكرێتهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو پاش ئهو ساڵه و بانگهواز كردن بۆی خاوهنهكهی نههاتهوه و خاوهنی بۆ پهیدا نهبوو ئهوا دهبێته موڵكی ئهو كهسهی دۆزیویهتیهوه .

    5- ئهو كهسهی كه شتهكهی ههڵگرتوهتهوه دوای بانگهواز و دانانی ساڵێك دهبێته خاوهنی، بهڵام ناتوانێت تهصهڕوفی پێوه بكات دوای ئهوه نهبێت كه بهچاكی ناونیشان و وهصفهكانی لای خۆی ههڵبگرێت، جا ئهگهر كهسێك هاتوو ناونیشانی تهواوی ماڵه دۆزراوهكهی وهك خۆی بێ زیاد و كهم ههڵدا، ئهوا بێ سوێنددان و داوای بهڵگه كردن تهسلیمی دهكرێتهوه، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بهو شێوهیه فهرمانی پێكردوین، وهك له فهرموودهكهی زهیدی كوڕی خالیدی جوههنیدا هاتبوو.

    ههروهها ئهم فهرموودهیهش لهم بارهیهوه هاتووه : } عن سُوَيْدَ بْنَ غَفَلَةَ قَالَ لَقِيتُ أُبَىَّ بْنَ كَعْبٍ رضى الله عنه فَقَالَ أَخَذْتُ صُرَّةً مِائَةَ دِينَارٍ فَأَتَيْتُ النَّبِىَّ ( صلی الله علیه وسلم ) فَقَالَ « عَرِّفْهَا حَوْلاً ». فَعَرَّفْتُهَا حَوْلَهَا فَلَمْ أَجِدْ مَنْ يَعْرِفُهَا ، ثُمَّ أَتَيْتُهُ فَقَالَ « عَرِّفْهَا حَوْلاً » فَعَرَّفْتُهَا فَلَمْ أَجِدْ ، ثُمَّ أَتَيْتُهُ ثَلاَثًا فَقَالَ «احْفَظْ وِعَاءَهَا وَعَدَدَهَا وَوِكَاءَهَا ، فَإِنْ جَاءَ صَاحِبُهَا ، وَإِلاَّ فَاسْتَمْتِعْ بِهَا » . فَاسْتَمْتَعْتُ فَلَقِيتُهُ بَعْدُ بِمَكَّةَ { ([3]) .

    واتا : سووەیدى كورى غەفلە دەڵێ: بە ئوبەى كورى كەعب گەشتم (رەزاى خواى لێ بێت) جا ووتى: تورەكەیەكم دۆزیەوە سەد دینارى تێدابوو جا رۆشتمە خزمەتى پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: ساڵێك جاری بۆ بدە، منیش ساڵێك جارم بۆ دا كەسم نەدى خاوەنى بێت، پاشان رۆشتمەوە خزمەتى فەرمووى (ساڵێك جارى بۆ بدە) منیش جارم بۆ داو كەس خاوەنى نەبوو پاشان بۆ جارى سێیەم رۆشتمەوە بۆ خزمەتى پێغمبەر ( صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: بزانە تورەكەكەو و ژمارەى و پەتى دەم بەستنەكەى چۆنە و چەندە جا ئەگەر خاوەنەكەى هات بیدەرەوە، ئەگەر نەهات بۆخۆت سوودى لێ وەربگرە, منیش خەرجم كرد، جا دواتر لەمەككە بە خاوەنەكەى گەشتم .

    6- ئهگهر هاتوو مناڵێك یان كهسێكی كاڵفام شتێكیان دۆزیهوه، ئهوا وهلی ئهمر و لێپرسراوهكانیان تهصهڕوفی پێوه دهكهن، لهبهر ئهوهی خۆیان خاوهن تهصهڕوف نین، ماڵو دارایی خۆشیان وهلی ئهمر و لێپرسراوهكانیان تهصهڕوفی پێوه دهكهن، بۆیه ماڵی دۆزراوهی خهڵكیش دهبێت تهسلیمی وهلی ئهمرهكانیان بكرێت، نهك خۆیان .

    7- كهلوپهلی دۆزراوهی ناو حهرهمی مهككه بههیچ شێوهك نابێت به موڵكی ئهو كهسهی دۆزیویهتیهوه، بهڵكو دهبێت به درێژای ساڵ وكات بانگهوازی بۆ بكرێت .

    لهم باریهوه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئهم فهرموودهیهی ڕیوایهت كردووه و دهڵێت : } لَمَّا فَتَحَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ ( صلى الله عليه وسلم ) مَكَّةَ قَامَ فِى النَّاسِ ، فَحَمِدَ اللَّهَ ، وَأَثْنَى عَلَيْهِ ثُمَّ قَالَ « إِنَّ اللَّهَ حَبَسَ عَنْ مَكَّةَ الْفِيلَ ، وَسَلَّطَ عَلَيْهَا رَسُولَهُ وَالْمُؤْمِنِينَ ، فَإِنَّهَا لاَ تَحِلُّ لأَحَدٍ كَانَ قَبْلِى ، وَإِنَّهَا أُحِلَّتْ لِى سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ ، وَإِنَّهَا لاَ تَحِلُّ لأَحَدٍ بَعْدِى ، فَلاَ يُنَفَّرُ صَيْدُهَا وَلاَ يُخْتَلَى شَوْكُهَا ، وَلاَ تَحِلُّ سَاقِطَتُهَا إِلاَّ لِمُنْشِدٍ ... { ([4]) .

    واتا : كاتێ خواى گەروە شارى مەككەى بۆ پێغەمبەرەكەى ( صلی الله علیه وسلم ) ئازاد كرد لەناو خەڵكەكەدا هەستاو ووتارێكى بۆ دان سوپاس و ستایشى خواى گەورەى كرد پاشان فەرمووى: بێگومان خواى گەورە بەرگرى فیلەكانى ( ئەبرەهەى ) كرد لە مەككە بەڵام پێغەمبەرەكەى وباوەردارانى دەسەڵاتداركرد بەسەریدا بێگومان پێش من بۆهیچ كەس حەڵاڵ نەبووە بجەنگێ تێیدا بەڵام لە ساتێكى رۆژدا جەنگاندن بۆ من حەڵاڵ كرا، لەدوای منیش بۆ كەس حەڵاڵ نابێ نێچیرى راوناكرێ و ناترسێنرێ دڕكى هەڵناكەنرێ، هەرچى كەوتووە له شتی وون بوو بۆ كەس حەڵاڵ نییە هەڵی بگرێتهوه جگە لە جاردەر ( كە بیەوێ خاوەنەكەى بدۆزێتەوە و بۆی بگێڕێتهوه ) .

    بابهتی چوارهم : له بارهی مناڵی دۆزراوهوه :

    لهقیط : بهو مناڵه دهوترێت كه فڕێدهدرێته سهر شهقام و بهردهم مزگهوتهكان وجێگاكانی تری هاوشێوهی شهقام ومزگهوتهكان، یان بهو مناڵه دهوترێت كه كهسوكاری خۆی وون دهكات، و نهسهب و كهفیلیشی نازانرێت .

    پێویسته ئهوه بزانین كه نابێت واز لهو مناڵه فڕێدراوانه بهێنرێت، كه فڕێدهدرێنه سهر شهقام و بهردهم مزگهوت وناو باخچه و شوێنه گشتیهكان، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿﳀ ﱠ ([5]) , واتا : لهسهر چاكه و خواناسی هاوكار وهاریكاری یهكتر بن .

    مانا و واتای گشتی ئایهته پیرۆزهكه بهڵگهیه لهسهر واجب بوونی ههڵگرتنهوهی مناڵی فڕێدراو، بۆیه ههڵگرتنهوه وبهخێوكردنی فهرزی كیفایهیه، چونكه ههڵگرتنهوهی دهبێته هۆی پاراستنی گیانی مرۆڤێك، جا ئهگهر هاتوو ئهو مناڵه فڕێدراوه پاره و ماڵ و سهروهت وسامانی پێوه لهگهڵدا بوو، ئهوا بۆ مناڵهكه خۆی دهبێت چونكه دهستی خۆی بهسهر ماڵهكهیهوهیه، وه ههر لهو ماڵ وسامانهش كه لهگهڵیدا بووه خهرجی نهفهقهی ژیانی لێ دهكرێت، خۆ ئهگهر هاتوو ماڵ وپارهی لهگهڵدا نهبوو، ئهوا له دارایی گشتی موسڵمانان ( بیت المال ) نهفهقهكهی دهدرێت.

    مناڵی فڕێدراو به كهسێكی ئازادی موسڵمان دادهنرێت له تهواوی ئهو حوكمانهی كه پهیوهسته پێوهی، مهگهر كاتێك نهبێت له ووڵاتی بێباوهڕاندا بدۆزرێتهوه، ئهگهر وابوو ئهوا به كهسێكی بێباوهڕ ههژمار دهكرێت، وه نهسهبی مناڵی دۆزراوه جێگیر دهبێت بۆ ئهو كهسهی كه بانگهشهی ئهوه دهكات كه ئهو مناڵه مناڵی ئهوه، جا ئهگهر هاتوو زیاتر له كهسێك بانگهشهی نهسهب خاوهندارێتی مناڵهكهی دهكرد، وهیچ كهسێكیشیان بهڵگهی بهدهستهوه نهبوو، ئهوا لهو كاتهدا كهسانی پسپۆڕی وسهرناس و نهسهب ناس كێشهكهیان یهكلایی دهكاتهوه، بهڵام لهسهردهمی ئێستادا كه زانست وزانیاری زۆر پێشكهوتووه، دهتوانرێت له ڕێگای پشكینینی ( دی ئێن ئهی ) هوه نهسهبی مناڵهكه یهكلایی بكرێتهوه .

    ئهو كهسهی كه مناڵه فڕێدراوهكهی دۆزیوهتهوه و ههڵیگرتوهتهوه له كهسانی تر له پێشتره بۆ بهخێوكردن و مانهوه لای، بهو مهرجهی ئهو كهسه كهسێكی موسڵمانی ئازادی دهستپاكی دادپهروهری ڕهشید بێت، چونكه كهسی بێباوهڕ و فاسیق مافی ئهوهیان نیه ببن به بهخێوكهری مناڵی فڕیدراو .

    ئهو كهسهش كه مناڵ ههڵدهگرێتهوه مهرجه كهسێكی : موسڵمانی ژیری باڵغی ئازادی دادپهروهری ڕهشید بێت، بۆیه دروست نیه مناڵیكی باڵغ نهبوو یان شێتێك یان بهنده وكۆیلهیهك یان بێباوهڕێك یان كهسێكی فاسق، یان كاڵفامێك مناڵی فڕێدراو ههڵبگرێتهوه و بهخێوی بكات ...

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین گیانی یارمهتیدان و هاوكاری و دهست پاكی و ئهمانهت له ناو كۆمهڵگهی موسڵماناندا زیاتر برهو پێ بدات، وه بهرهكهت بخاته ماڵ وموڵكی ئهو كهسانهش بهخشندهن و خۆیان بهخاوهن ماڵ نازانن له ئاست ئهو كهسانهی كه پێویستیان بهماڵ و موڵكی ئهوان ههیه،ئامین یارب العالمین] وهرگێر.

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2372) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1722) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2431) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1071) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2426) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2434) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1355) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) سورهتی المائدة : ئایهتی : 2 .