×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: له‌ باره‌ی پێشبڕكێوه‌ ، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای پێشبڕكێ و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به‌ پێشبڕكێ، بابه‌تی سێهه‌م: مه‌رجه‌كانی بریتی وه‌رگرتن له‌ پێشبڕكێدا .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی حهڤدهههم: له بارهی پێشبڕكێوه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب السابع عشر: في المسابقة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    پێشبڕكێ

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره له بارهی پێشبڕكێوه سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مانای پێشبڕكێ و حوكمهكهی، بابهتی دووهم : چهند حوكمێكی پهیوهست به پێشبڕكێ، بابهتی سێههم : مهرجهكانی بریتی وهرگرتن له پێشبڕكێدا .

    بابهتی یهكهم : مانای پێشبڕكێ و حوكمهكهی :

    1- مانای پێشبڕكێ : مهبهست لێی پێشبڕكێیه به ووشتر یان به ئهسپ یان به زۆرانبازی وڕاكردن له پێناو بهدهستهێنانی ئهو شتهی كه گرهوی پێشبڕكێكهیان لهسهر كردووه .

    موسابهقه و پێشبڕكێ هاوتابوون وهاومل بوونی ئاژهڵ و هاوشێوهكانیهتی، مهبهست له زۆرانبازیش پێشبڕكێه به تیر و ڕم وهاوشێوهكانی .

    2- حوكمی پێشبڕكێ و بهڵگهكانی : پێشبڕكێ كارێكی دروست وڕێگاپێدراوه، به بهڵگهكانی قورئان وسوننهت و كۆدهنگی زانایان .

    له قورئانی پیرۆزدا خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﱠ ([1]) .

    واتا : ئهی باوهڕداران ههتا بۆتان دهكرێ و له تواناو وزهتاندایه چهك و جبهخانهی جهنگ و، ئهسپی چابوكی سواریی- دژی دوژمنانی دینی خوا - ئاماده بكهن .

    یهكێكیش لهو هۆكارانهی كه دهبنه هۆی هێز وبازوو بۆ موسڵمانان ئهنجامادانی پێشبڕكێیه له نێوان ئهو كهسانهی كه ئاماده دهكرێن و ڕادههێنرێن بۆ ڕووبهڕووبونهوهی دوژمن و داگیركاران .

    له سوننهتیشدا هاتووه : عهبدوڵڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) سابق بين الخيل المضمرة ([2]) من الحيفاء إلى ثنية الوداع، وبين التي لم تضمر من ثنية الوداع إلى مسجد بني زريق { ([3]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) پێشبڕكێی كرد بهو ئهسپانهی كه پێشتر قهڵهو كرابوون به ئالیك و پاشان لاواز كراوبوون به گرتنهوهی ئالیك، له حهیفاوه تاوهكو ثهنیهتولوهداع، وه بهو ئهسپانهش كه بهو شێوهیهیان پێ نهكرابوو، له ثهنیهتولوهداعهوه تاوهكو مزگهوتی بهنی زورهیق .

    ههروهها له فهرموودهیهكی تردا پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) فهرموویهتی : } لا سبق إلا في خف أو نصل أو حافر { ([4]) .

    واتا : پێشبڕكێ دروست نیه به ووشتر و ڕم و تیرهاویشتن و به ئهسپ سواری نهبێت .

    مهبهست له ووشهی ( خف ) ووشتره، وه له ووشهی ( نصل ) ڕم وتیره، وه له ووشهی ( حافر ) ئهسپه .

    ههروهها زانایانیش كۆدهنگن لهسهر دروستی ومهشروعیهتی پێشبڕكێ كردن .

    بابهتی دووهم : چهند حوكمێكی پهیوهست به پێشبڕكێ :

    1- دورسته پێشبڕكێ بكرێت به ئهسپ وههموو ووڵاخێكی تری سواری و ئاژهڵێك بكرێت، ههروهها دروسته پێشبڕكێی ڕاكردن و ڕم وتیرهاویشتن و ونیشانه شكاندن به جۆرهكانی چهك بكرێت .

    2- دروسته پێشبڕكێ بكرێت لهسهر بریتی وهرگرتن له پێشبڕكێی ووشتر و ئهسپ سواری وتیر وڕمبازی، به بهڵگهی فهرموودهكهی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) كه فهرمووی بووی : } لا سبق إلا في خف أو نصل أو حافر { ([5]) .

    واتا : پێشبڕكێ دروست نیه به ووشتر و ڕم و تیرهاویشتن و به ئهسپ سواری نهبێت .

    مهبهست له ووشهی ( خف ) ووشتره، وه له ووشهی ( نصل ) ڕم وتیره، وه له ووشهی ( حافر ) ئهسپه .

    3- ههر پێشبڕكێیهك كه بهرژهوهندی شهرعی دهستهبهر بكات، وهك ڕاهێنان لهسهر جیهاد كردن، وفێربوونی زانست وزانیاری، وهاوشێوهكانیان، پێشبڕكێ تێیاندا ڕێگاپێدراوه، وه دروستیشه ئهو پێشبڕكێیه بریتیشی لهسهر وهربگیررێت .

    4- ههر یاری و گاڵته وگهپێك زیانی نهبێت و شهرع ڕێگای دابێت، دروسته پێشبڕكێی تێدا بكرێت، بهو مهرجهی ئهنجامدهرانی سهرگهرم و سهرقاڵ نهكات به شێوهیهك نوێژهكانیان بفهوتێت لهسهری، یان ههر واجبێكی تر، بهڵام ئهم شێوه له پێشبڕكێ دروست نیه لهسهر شت بێت وبریتی لهسهر وهربگیرێت .

    5- ههریهك لهو كهسانهی كه پێشبڕكێ دهكهن دهتوانن پێشبڕكێكهیان ههڵبوهشێننهوه، بهو مهرجهی باشترینهكهیان دهرنهكهوتبێت، چونكه ئهگهر باشترینهكهیان بهدهركهوت ئهو كاته تهنها ئهو دهتوانێت پێشبڕكێكه ههڵبوهشێننهوه، نهك ئهوی دیكهیان .

    6- ئهگهر هاتوو یهكێك له پێشبڕكێكارهكان یان یهكێك له سوارهكان مردن، ئهوا پێشبڕكێكه ههڵدهوهشێتهوه .

    7- مهكروهه و شتێكی نهشیاوه بۆ ئهو كهسانهی كه كراون به بڕیاردهری پێشبڕكێكان مهدح و ثهنای لایهنێك له پێشبڕكێكارهكان بكهن .

    بابهتی سێههم : مهرجهكانی بریتی وهرگرتن له پێشبڕكێدا :

    1- دیاریكردنی تیرهاوێژهكان یان زۆرانبازهكان، یان سوارهكان له پێشبڕكێكهدا، ئهویش بهوهی ببینرێن .

    2- ههموو پێشبڕكێكار وسواربووی ووشتر و ئهسپهكان یهكسان بن لهوهی بهكاری دههێنن له پێشبڕكێكهیاندا، یان تیرهاوێژهكان كهوانهكانیان له دووری و نزیكی نیشانهكانهوه یهكسان بن، ههروهها یهكسان بن لهڕووی جۆرهوه، نابێت ئهسپێك له ئهسپهكان عهربی بێت وئهوی تریان ههجین و دووڕهگ بێت، یان یهكێك لهكهوانی تیرهكان عهرهبی بێت وئهوی دیكهیان فارسی بێت .

    3- دووری ونزیكی ئهو ماوهیهی كه پێشبڕكێكهی تێدا ئهنجام دهدرێت دهبێت یهكسان بێت بۆ ههموو پێشبڕكێكارهكان، ئهویش بپێورێت به كیلۆ مهتر یان به مهتر یان به باڵ و هاوشێوهكانیان .

    4- دهبێت ئهو شتهی كه پێشبڕكێكهی لهسهر دهكرێت زانراو دیار و موباح بێت، واتا : لهڕووی شهرعهوه ڕێگا پێدراو بێت، چونكه ئهو شتهی گرهوی پێشبڕكێكهی لهسهر دهكرێت ماڵه و گرێبهستی لهسهر دهكرێت، بویه پێویسته لهڕووی شهرعهوه ڕێگا پێدراو بێت، وهك تهواوی گرێبهستهكانی تر .

    5- كۆتا مهرج كه زۆر گرنگه ئهوهیه دهبێت ئهو پارهیهی یان ئهو دیاریهی كه پێشبڕكێكهی لهسهر دهكرێت دهبێت كهسانی تری جگه له پێشبڕكێكارهكان دابینی بكهن، تاوهكو نهبێته جۆرێك له قومار، جا ههركاتێك پێشبڕكێكارهكان یان یهكێكیان ئهو پارهیه یان ئهو دیاریهی دابین كرد دروست نیه پێشبڕكێی لهسهر بكرێت، چونكه دهچێته چوار چێوهی قومارهوه، دیاره قوماریش له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا حهرامه ویاساغ كراوه.

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین كه به فهزڵ وبهخشندهیی خۆی یارمهیتمان بدات تهواوی ههڵسوكهوت و جموجوڵێكمان بهو پێیه بێت كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام دیاری كردووه، وه لهڕێنوماییهكانی دهرنهچین، وه هێز وبازوومان پێ ببهخشێت كه تهواوی چالاكیهكانمان لهخزمهتی ئاینه پیرۆزهكهی ئهودا بێت، ئامین یارب العالمین] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2257) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1229) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی بوخاریه .

    ([2]) مهبهست لێی : ئهو ئهسپهیه كه ماوهیهك ئاڵف و ئالیكی بۆ دادهنرێت تاوهكو قهڵهو دهبێت، پاشان ئاڵف وئالیكی لێ دهگیرێتهوه ئهوهنده نهبێت كه پێی بژیهت بۆ ئهوهی كێشی كهم بێت و ئامادهبێت بۆ پێشبڕكێ یان بۆ غهزو و جیهاد كردن، عهرهبهكانی كاتی خۆی ئهگهر بیانویستایه كه ئهسپێك ئاماده بكهن بۆ پێشبڕكێ یان بۆ غهزاكردن، دههاتن ماوهیهكی باش لهجێگای سێبهر و ئیسراحهتدا ئالیكیان دهدا له ئهسپهكانیان تاوهكو باش قهڵهو دهبوون، پاشتر دههاتن ئهو خزمهت و ئالیكهیان لێدهگرتنهوه و له بهر ههتاو تهنها ههندێكی ئالیكی سووكیان دهدانی بۆ ئهوهی ههرچی بهز و چهوری ههیه بتوێتهوه ببێت بههێز وبازووی ئێسك و ماسولكهكانیان، بهم شێوهیهش ئهو ئهسپانه كۆمهڵه ئهسپێكی باش و بههێزیان لێدهردهچوو كه ههمیشه له پێش ئهو ئهسپانهوه بوون كه بهو شێوهیه ڕانههێنرا بوون .

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2868) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1870) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([4]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (2574) و نهسائی به فهرموودهی ژماره (3616) وتیرموذی به فهرموودهی ژماره (1700) ڕیوایهتیان كردووه، وه تیرموذی دهڵێت : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهنه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه پهرتووكی ( الإرواء : ج5/333).

    ([5]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (2574) و نهسائی به فهرموودهی ژماره (3616) وتیرموذی به فهرموودهی ژماره (1700) ڕیوایهتیان كردووه، وه تیرموذی دهڵێت : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهنه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه پهرتووكی ( الإرواء : ج5/333).