×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی حه‌ج، ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م : پێشه‌كیه‌كانی حه‌ج، له‌م ووتاره‌دا شه‌ش بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی حه‌ج، بابه‌تی دووه‌م : حوكمی حه‌ج وفه‌زڵه‌كه‌ی، بابه‌تی سێهه‌م : ئایا حه‌ج له‌ ته‌مه‌ندا زیاتر له‌یه‌كجار واجبه‌ ؟ بابه‌تی چواره‌م : مه‌رجه‌كانی حه‌ج، بابه‌تی پێنجه‌م : حوكمی عومره‌ و به‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی شه‌شه‌م : میقاته‌كانی حه‌ج وعومره‌ .

    فیقهی ئاسان : پهرتووكی حهج: دهروازهی یهكهم : پێشهكیهكانی حهج

    الفقه الميسر: كتاب الحج: الباب الاول : في مقدمات الحج

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    دهروازهی یهكهم : پێشهكیهكانی حهج، چهند بابهتێكی لهخۆ گرتووه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی شهش بابهتی سهرهكی دهكهین، پێناسهی حهج و حوكمهكهی، وه ئایا حهج له تهمهندا زیاتر لهجارێك فهرزه؟ وه مهرجهكانی حهج چین؟ حوكمی عومره وبهڵگهكانی، كۆتا بابهتیش باسی میقاته - كاتی ومهكانیهكانی - حهج وعومره دهكهین، بهیارمهتی خوای گهوره : -

    بابهتی یهكهم : پێناسهی حهج :

    پێناسهكهی له زمانهوانیدا : به مانای قهصد ومهبهست دێت .

    له شهرعیشدا : به واتای خواپهرستی كردن بۆ خوای گهوره دێت به ئهنجامدانی چهند مهناسكێك له جێگا وله كاتێكی تایبهت، بهو شێوهیهی كه له قورئانی پیرۆز وسوننهتی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دا هاتووه .

    بابهتی دووهم : حوكمی حهج وفهزڵهكهی :

    1-حوكمی حهج : حهج یهكێكه له ئهركان وبنهما وفهرزه گهورهكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئهویش به بهلگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﱠ [ آل عمران: ٩٧ ] .

    واتا : خوای گهورهش بڕیاریداوه لهسهر خهڵکی حهج و سهردانی (بیت الحرام) بکهن به تهنها ئهوانهی که توانای (دارایی و تهندروستیان) ههیه، جا ئهوهی که باوهڕی نههێناوه، ئهوه با بزانێت بهڕاستی خوا بێ نیازه له ههموو خهڵکان (پێویستی به چاکه و پهرستنی کهس نیه).

    ههروهها فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣﲤ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ] .

    واتا : ههربۆ خواو لهبهر ڕهزامهندی خوای گهوره حهج وعومره بهچاكی وبهتهواوی ئهنجام بدهن .

    ههروهها عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : {بني الاسلام علی خمس ... وذكر منها حج البیت من استطاع إلیه سبیلا } .

    واتا : ئاینی پیرۆزی ئیسلام لهسهر پێنج بنهما داهمهزراوه، یهكێك لهوانه حهجكردنی ماڵی خوا لهسهر ئهوانهی كه توانایان ههیه .

    ههروهها ئومهتی ئیسلام كۆدهنگن لهسهر ئهوهی حهجكردنی ماڵی خوا واجبه لهسهر ههموو موسڵمانێكی بهتوانا وه له تهمهنیشدا یهكجار .

    2-فهزڵی حهج : لهبارهی فهزڵی حهجهوه كۆمهڵێك فهرموودهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتوون، لهوانهش : -

    ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { العمرة إلی العمرة كفارة لما بینهما، والحج المبرور لیس له جزاء إلا الجنة } ([1]) .

    واتا : عومرهیهك بۆ عومرهیهكی تر دهبێته كهفارهتی ئهو گوناهانهی نێوانیان، وه حهجێكی مهبروری پاكوخاوێن هیچ پاداشتێكی بۆ دیاری نهكراوه بهههشت نهبێت .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكی تردا فهرموویهتی: {من حج فلم یرفث ولم یفسق، رجع كیوم ولدته أمه } ([2]) .

    واتا : ههركهسێك حهج بكات، وه هیچ ووته وگوفتار وكردارێكی نابهجێ ئهنجام نهدات، ئهوه بێگوناهـ دهبێتهوه وهك ئهو ڕۆژهی كه لهدایك بووه .

    زۆرێكی تریش له فهرمووده لهم بارهیهوه هاتوون، هێنده بهسه بۆ باسكردن لهم جێگایهدا .

    بابهتی سێههم : ئایا حهج له تهمهندا زیاتر لهیهكجار واجبه ؟

    حهج له تهمهندا زیاتر لهیهكجار واجب نیه، بۆیه زیاتر لهیهكجار سوننهته، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { أیها الناس قد فرض الله علیكم الحج فحجوا، فقال رجل : أكل عام یارسول الله ؟ فقال : لو قلت نعم لوجبت، ولما استطعتم } ([3]).

    واتا : ئهی خهڵكینه خوای گهوره حهجی لهسهر فهرز كردوون كهواته ئێوهش حهج بكهن، پیاوێك ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا ههموو ساڵێك فهرزه ؟ پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له وهڵامدا فهرمووی : ئهگهر بڵێم بهڵێ، ئهوا ههموو ساڵیك لهسهرتان فهرز دهبێت، ئێوهش نهتاندهتوانی .

    وه لهبهر ئهوهش كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پاش ئهوهی كۆچی كرد بۆ مهدینه تهنها یهك حهجی ئهنجامداوه، وه زانایانیش كۆدهنگن لهسهر ئهوهی كه حهجی ماڵی خوا لهسهر ئهو كهسهی كه توانای ههیه تهنها جارێك له تهمهندا واجبه .

    بۆیه ئهو كهسهی كه توانای ههیه پاش ئهوهی كه تهواوی مهرجهكانی تری تێدا هاتهدی واجبه لهسهری كه دهست پێشخهری وپهله بكات له ئهنجامدانی، وه تاوانباره ئهگهر هاتوو بهبێ بوونی عوزرێك دوایبخات، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { تعجلوا إلی الحج، فإن أحدكم لا یدري ما یعرض له} ([4]) .

    واتا : پهله بكهن له ئهنجامدانی حهج، چونكه كهس له ئیوه نازانیت تووشی چی شتێك دهبێت .

    وه فهرموودهیهكی تریش بهچهند ڕێگایهك ڕیوایهتكراوه، كه ههندێكیان ههندێكی تریان بههێز دهكات، ئهویش ئهوهیه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : {من استطاع الحج ولم یحج، فلیمت إن شاء یهودیا، وإن شاء نصرانیا } ([5]) .

    واتا : ههركهسێك بتوانێت حهج بكات و نهیكات، ئهوه با به جولهكهی بمرێت، وه با به گاوری بمرێت.

    بابهتی چوارهم : مهرجهكانی حهج :

    بۆ ئهوهی حهج واجب بێت پێنج مهرج پێویستن، ئهوانیش :

    1-ئیسلام، بۆیه حهج لهسهر كهسی بێباوهڕ واجب نیه ودروست نیه حهج بكات، چونكه ئیسلام و هاتنه ناوهوهی ئاینی پیرۆزی ئیسلام مهرجی ڕاستی ودروست بوونی حهجه .

    2-عهقڵ وژیری : بۆیه حهج لهسهر كهسی شێت لهو كاتهی كه شێته واجب نیه وڕاست ودروست نیه، چونكه عهقڵ وژیری مهرجی تهكلیفه، دیاره شێتیش ئههلی تهكلیف نیه، و پێنوسی چاكه وتاوانی لهسهر ههڵگیراوه تا ئهو كاتهی باش دهبێتهوه، وهك لهو فهرموودهیهدا هاتووه عهلی ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " رفع القلم عن ثلاثة : عن النائم حتی یستیقظ ، وعن الصبي حتی یبلغ، وعن المجنون حتی یفیق " ([6]) .

    واتا : پێنووسی نووسینی تاوان لهسهر سێ كهسان ههڵگیراوه : لهسهر نوستوو تا ئهو كاتهی خهبهری دهبێتهوه، لهسهر مناڵ تا ئهو كاتهی كه باڵغ دهبێت، وه لهسهر شێت تا ئهو كاتهی كه چاك دهبێتهوه .

    3-باڵغ بوون : حهج لهسهر مناڵ فهرز نیه، چونكه مناڵ ئههلی تهكلیف وداواكاری شهرع نیه، ولهسهری ههڵگیراوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێشتر باسمان كرد، { رفع القلم عن ثلاثه } بهڵام ئهگهر هاتوو مناڵ حهجی كرد ئهوا حهجهكهی صهحیح ودروسته، وه دهبێت وهلی ئهمرهكهی نیهتی بۆ بهێنێت ئهگهر هاتوو مناڵێكی مومهیز نهبێت، بهڵام بهبێ بوونی جیاوازی له نێوان زانایاندا ئهو حهجهی جێگای حهجی ئیسلامی بۆ ناگرێتهوه، ئهویش به ڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) گێڕاویانهتهوه ودهڵێت : " أن امرأة رفعت صبیا فقالت : یارسول الله ألهذا حج ؟ قال : نعم ولك أجر " ([7]) .

    واتا : ئافرهتێك مناڵێكی بهرز كردهوه و ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا، ئایا ئهم مناڵه بۆی ههیه حهج بكات ؟ پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) لهوهڵامدا فهرمووی : بهڵی بۆی ههیه حهج بكات، وه تۆیش پاداشتت بۆ ههیه .

    وه ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " أیما صبي حج ثم بلغ، فعلیه حجة أخری، وأیما عبد حج ثم عتق، فعلیه حجه أخری " ([8]) .

    واتا : ههر مناڵێك حهجی كرد وپاشان كه باڵغ بوو، دهبیت حهجێكی تر بكات، وه ههر كۆیلهیهك حهجی كرد، وه پاشان ئازاد كرا، ئهوه دهبێت حهجێكی تریش بكات .

    4-ئازادی : حهج لهسهر كۆیله واجب نیه، چونكه كۆیله خۆی موڵكی كهسی تره وخاوهنی هیچ شتێك نیه، بهڵام ئهگهر هاتوو به مۆڵهتی گهوره وسهیدهكهی حهجی كرد، ئهوا حهجهكهی ڕاست ودروسته، وه زانایانیش كۆدهنگن لهسهر ئهوهی ئهگهر هاتوو كۆیله لهكاتی كۆیلایهتیهكهیدا حهجی كرد، وه پاشان ئازادكرا، ئهوه دهبێت حهجی ئیسلام بكاتهوه ئهگهر توانای ههبوو، وه ئهو حهجهی كه لهكاتی كۆیلایهتیدا كردویهتی بۆی ههژمار ناكرێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێشتر ئاماژهمان پێدابوو، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " وأیما عبد حج ثم عتق، فعلیه حجه أخری " ([9]) .

    واتا : ههر كۆیلهیهك حهجی كرد، وه پاشان ئازاد كرا، ئهوه دهبێت حهجێكی تریش بكات .

    5-توانا: خوای گهوره لهم بارهیهوه له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : : ﱡﭐ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﱠ [ آل عمران: ٩٧ ] .

    واتا : خوای گهورهش بڕیاریداوه لهسهر خهڵکی حهج و سهردانی (بیت الحرام) بکهن به تهنها ئهوانهی که توانای (دارایی و تهندروستیان) ههیه، جا ئهوهی که باوهڕی نههێناوه، ئهوه با بزانێت بهڕاستی خوا بێ نیازه له ههموو خهڵکان (پێویستی به چاکه و پهرستنی کهس نیه).

    بۆیه ئهو كهسهی توانای دارایی نهبێت، بهوهی توێشووی خواردن وخواردنهوهی هاتن وچوونی خۆی و ئهو كهسانهشی كه نهفهقه وبژێویان لهسهر ئهوه نهیبوو، یان هۆكاری هاتن وچوونی نهبوو، كه كاتی خۆی به ووڵاخ وووشتر بووه، وه لهم سهردهمهشدا به ئۆتۆمبیل و فڕۆكهیه نهیبوو بیگهیهنێته مهككه وبیشیهێنێتهوه، یان توانای جهستهی نهبوو، بهوهی كه پیروپهككهوته یان نهخۆش بێت و توانای ناڕهحهتیهكانی سهفهری نهبێت، یان ڕێگای چوون بۆ حهج مهترسیدار بوو لهڕووی نهبوونی ئهمن وئاساییشهوه یان بههۆی نهخۆشیهوه، ئان بههۆی ههر هۆكارێكی ترهوه بێت كه حاجی لهخۆی و ماڵ وسامانی بترسێت، ئهوا لهم كاتهدا حهج واجب نابێت تا ئهو كاتهی كه توانای دهبێت، خوای گهورهش فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫﲬ ﱠ [ البقرة: ٢٨٦ ] .

    واتا : خوای گهوره بهدهر لهتوانا- تهكلیف و ئهركێ ناخاته سهرشانی هیچ كهسێك .

    توانا و ( استطاعة ) مانای ئهو ووشهیه دهگهیهنێت كه خوای گهوره به ووشهی ( وسع ) دهری بڕیووه .

    سهبارهت به حهجی ئافرهتیش یهكێك له واتا وماناكانی ( استطاعة ) بوونی مهحرهمه كه هاوڕێیهتی ئهو ئافرهته بكات له گهشتی چوون بۆ حهجهكهیدا، چونكه ئافرهت دروست نیه بۆی گهشت وسهفهری حهج وغهیری حهجیش بكات بهبێ بوونی مهحرهمێك، ئهمهش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : {لا یحل لامرأة تؤمن بالله والیوم الاخر أن تسافر سفرا یكون ثلاثة أیام فصاعدا إلا ومعها أبوها أو ابنها أو زوجها أو أخوها أو ذو محرم منها } ([10]) .

    واتا : حهڵاڵ ودروست نیه بۆ ئافرهتێك كه باوهڕی بهخوا وبهڕۆژی دوایی ههبێت سهفهری سێ ڕۆژ و بهبهرهو ژوور بكات بهبێ ئهوهی باوكی یان كوڕهكهی یان پیاوهكهی یان براكهی یان ههر مهحرهمێكی تری لهگهڵ بێت .

    وه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ئهو پیاوه پێی ووت : ژنهكهم به مهبهستی حهج كردن دهرچووه، وه منیش ناوم نوسیوه كه بچم بۆ فڵان غهزوه، پێی فهرموو : بڕۆ لهگهڵ ژنهكهتدا حهج بكه ([11]) .

    بهڵام ئهگهر هاتوو ئافرهت بهبێ مهحرهم حهجی كرد، حهجهكهی ڕاست ودروسته، بهڵام گوناهبار دهبێت .

    بابهتی پێنجهم : حوكمی عومره و بهڵگهكانی :

    عومره كردن لهسهر كهسێك كه توانا ودهسهڵاتی ههبێت له تهمهندا یهكجار واجبه، به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی كه خوای گهوره له قورئاندا فهرموویهتی : : ﭐﱡﭐ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣﲤ ﱠ [ البقرة: ١٩٦ ] .

    واتا : ههربۆ خواو لهبهر ڕهزامهندی خوای گهوره حهج وعومره بهچاكی وبهتهواوی ئهنجام بدهن .

    وه ههروهها به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهش كاتێك عائیشهی دایكی باوهڕداران له پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پرسی : { هل علی النساء جهاد ؟ قال : نعم علیهن جهاد لا قتال فیه : الحج والعمرة } ([12]) .

    واتا : ئایا ژنان جیهادیان لهسهر واجبه ؟ فهرمووی : بهڵێ جیهادێكیان لهسهر واجبه كه جهنگ وكوشتاری تێدا نیه، حهج وعومره .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ئهبی ڕهزین پرسیاری لێكرد لهبارهی باوكیهوه كه توانای حهج وعومره كردن وسهفهر كردنی نیه بۆیان، پێی فهرموو : { حج عن أبیك واعتمر}([13]) .

    واتا : لهبری باوكت حهج وعومره بكه .

    ئهركانهكانی عومره كردنیش سیانن : ئیحرام، وتهواف، وهاتوچۆی نێوان صهفا ومهروه .

    بابهتی شهشهم : میقاتهكانی حهج وعومره :

    میقات له زمانهوانیدا بهمانای سنور دێت، وه لهشهرعیشدا، بهواتای شوێن یان كاتی عیبادهت كردن دێت، بۆیه میقاتهكانیش دهبن بهدوو بهشهوه، میقاتی زهمانی و میقاتی مهكانی .

    عومره كردن له تهواوی ڕۆژهكانی ساڵ دروسته ئهنجام بدرێت .

    بهڵام حهج كردن دهبێت له چهند مانگێكی دیاریكراودا بكرێت، كه ئهوانیش مانگهكانی ( شوال و ذو القعدة و ذو الحجة ) یه، بۆیه هیچ یهكێك له كارهكانی حهج دروست نیه له غهیری ئهو مانگانهدا ئهنجام بدرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃﱠ [ البقرة: ١٩٧ ] .

    واتا : حهج کردن له چهند مانگێکی دیاریکراودا دهبێت، که مانگی (شهووال و ذولقهعدهو ذولحیججه) یه، واته: له ههر ڕۆژێك له ڕۆژهکانی مانگی یهکهم و دووهم و تا ڕۆژی نۆیهمی مانگی ذولحیججه_ که ڕۆژی عهرهفهی جهژنی قوربانه_ درووسته ئیحرام ببهسترێت بۆ حهج کردن..

    سهبارهت به میقاته مهكانیهكانیش، كه مهبهست لێی ئهو جێگایانهیه كه ئیحرامیان لێ دهبهسترێت، و دروست نیه ئهو كهسهی كه مهبهستی حهج یان عومره یان ههردووكیان ڕوو له مهككه دهكات لهو جێگایانه بهبێ نیهتی ئیحرام تێپهڕ ببێت، عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) فهرموودهیهكی ڕیوایهتكردووه كه پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) به جوانی ئهو جێگایانهی ڕوون كردونهتهوه، كه حاجی وموعتهمیر نیهتی ئیحرامیان لێدههێنن ودهڵیت : " وقت رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) لاهل المدینة ذا الحلیفة، ولاهل الشام الجحفة، ولاهل نجد قرن المنازل، ولاهل الیمن یلملم، هن لهن، ولمن علیهن من غیر أهلهن ممن أراد الحج والعمرة، ومن كان دون ذلك فمن حیث أنشأ، حتی أهل مكة من مكة " ([14]) .

    واتا : پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) ذو الحلیفهی دیاری كرد بۆ خهڵكی مهدیننه كه نیهتی ئیحرامی لێ بهێنن، وه جوحهفهیشی دهست نشانكرد بۆ خهڵكی شام، وه قهرنولمهنازلی دیاریكرد بۆ خهڵكی نهجد، وه یهلهملهمیشی دیاریكرد بۆ خهڵكی یهمهن، وه ئهم جێگایانه شوێنی نیهتی ئیحرام بهستنیشن بۆ ههركهسێكی تریش كه لهوێوه تێپهڕ بنن به مهبهستی حهج وعومره كردن، وه ههر شوێنێكیش لهو جێگایانه خوارتر و نزیكتر بێت، ئهوا ههر لهجێگا وشوێنی خۆیهوه نیهتی ئیحرام دههێنێت، تهنانهت خهڵكی مهككهش ههر له مهككهوه نیهتی ئیحرام دههێنن .

    جا بۆیه ههر كهسێك مهبهستی حهج و وعومرهی ههبێت و لهو جێگایانه تێپهڕی كرد، پێویسته ئهگهر گونجا بگهڕێتهوه بۆیان، خۆ ئهگهر نهكرا یان نهیتوانی بگهڕێتهوه، ئهوا دهبێت فدیهیهك بدات، كه بریتیه له سهربڕینی شهكێك و دابهشكردنی بهسهر ههژارانی حهرهمی مهككهدا .

    بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی خانوو و جێگا و مهنزڵی لهخوار ئهو جێگایانه بوو كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهست نیشانی كردبوون، ئهوا ههر له جێگا ومهنزڵی خۆیانه نیهتی ئیحرام دههێنن، ئهویش به بهڵگهی فهرموودهكهی پێشووتر كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی بووی : { ومن كان دون ذلك فمن حیث أنشأ } واتا : ههر شوێنێك لهو جێگایانه خوارتر و نزیكتر بێت، ئهوا ههر لهجێگا وشوێنی خۆیهوه نیهتی ئیحرام دههێنێت .

    لهكۆتایهوه لهخوای گهوره داواكارم حهجی ماڵه پیرۆزهكهی خۆی بكات به نسیبی ههموو خوشك وبرایهكی باوهڕدارم، ئامین یارب العالمین ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم تسلیما .

    ([1]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1349) ڕیوایهتی كردووه .

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1521) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1350) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1337) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) أحمد ڕیوایهتی كردووه (1/341)، شێخ ئهلبانی به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه : الارواء ژماره (990)،

    ([5]) تهماشای نیل الاوطار بكه (4/337) .

    ([6]) أبو داود به ژماره (4401) ، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2041) ڕیوایهتی كردووه .

    ([7]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1336) ڕیوایهتی كردووه .

    ([8]) ئیمامی شافعی له مهسنهدهكهیدا ڕیوایهتی كردووه، به ژماره (743)، وه بهیههقیش ڕیوایهتی كردووه (5/179)، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : الارواء بهژماره (986) .

    ([9]) ئیمامی شافعی له مهسنهدهكهیدا ڕیوایهتی كردووه، به ژماره (743)، وه بهیههقیش ڕیوایهتی كردووه (5/179)، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : الارواء بهژماره (986) .

    ([10]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1340) ڕیوایهتی كردووه .

    ([11]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (1862)، وه موسلیم به فهرموودهی ژماره (1341) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([12]) أحمد ڕیوایهتی كردووه، (6/165)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2901) ڕیوایهتی كردووه، وه شێخ ئهلبانی به صهحیحی داناوه، بڕوانه صحیح سنن ابن ماجه به ژماره (2362) .

    ([13]) ئهبو داود به ژماره (1810) ڕیوایهتی كردووه، وه نهسائیش ڕیوایهتی كردووه (5/111)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2904، 2905) ڕیوایهتی كردووه، وه أحمدیش ڕیوایهتی كردووه (1/244)، وه شێح ئهلبانی به صهحیحی داناوه، بڕوانه : صحیح النسائي ژماره 2473) .

    ([14]) بوخاری وموسلیم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (1524)، وه موسلیم به فهرموودهی ژماره (1181) ڕیوایهتیان كردووه، له لهفزێكی تردا هاتووه : ومهل أهل العراق ذات عرق، واتا : خهڵكی عێراقیش له ذات عرق نیهتی ئیحرام دههێنن .