حوكمی دروستكردنی په‌یكه‌ر له میوه وشیرینی
پۆڵێنه‌كان
- شیرك وجۆره‌كانی << شیرك << بیروباوه‌ڕ
Full Description
حوكمی دروستكردنی په‌یكه‌ر له میوه وشیرینی
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
حكم صنع التمثال من الفواكه والحلويات
< كردي >
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی دروستكردنی په‌یكه‌ر له میوه وشیرینی
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : من له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان ئیش ده‌كه‌م و بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی خوانه‌كانیش هه‌ندێك جار داوای ئه‌وه‌م لێده‌كرێت كه په‌یكه‌ری كۆترێك یان بازێك له میوه‌ی وه‌ك سێ‌و و ئه‌ناناس، یان له شیرینی دروست بكه‌م، ئایا دروستكردنی ئه‌م جۆره په‌یكه‌رانه دروسته یان حه‌رامه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
په‌یكه‌ر یان هه‌ر وێنه و شێوه‌یه‌ی گیاندا‌رێك كه سێبه‌ری هه‌بێت، له‌و وێنه وشێوانه‌ن كه له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر پێداگری كراوه له سه‌ر حه‌رامی، جا ئه‌و په‌یكه‌ر و وێنانه بتێك بن و بپه‌رسترێن جگه له‌خوای گه‌وره، یان په‌یكه‌ری هه‌ر گیانداریك بێت و بۆ جوانی و ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵ‌و باخچه و شوێنه گشتیه‌كان دانرابن، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه به‌كار بهێنرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌نتیكه‌یه‌كی هونه‌ریش مرۆڤ بیانكڕێت ولای خۆیان هه‌ڵیانگرێت .
له‌به‌ر ئه‌وه زۆرینه‌ی زۆری زانایان به‌لایانه‌وه وایه حه‌رامه و دروست نیه مرۆڤ كاری په‌یكه‌رتاشی ئه‌و شتانه بكات كه گیانیان تێدایه، یان كڕین و فرۆشتنیان پێوه بكات، جا ئه‌و په‌یكه‌رانه له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ بن یان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده و هه‌ر گیاندارێكی تر بن، وه زۆرێك له زانایانیش ئیجماع وكۆده‌نگیان له‌م باره‌یه‌وه نقڵ كردووه، وه‌ك له په‌رتوكه‌كانی ( فتح الباریء به‌رگی 10 لاپه‌ڕه 388 ، و إكمال المعلم به‌رگی 6/ لاپه‌ڕه 635، و رد المحتار به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 647، ومواهب الجلیل به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 552، و حاشیة القلوني به‌رگی 3/ لاپه‌ڕه 298، والانصاف به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 474 ) دا ئاماژه‌ی پێكراوه ..
هیچ كه‌سێك له‌و زانایانه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه نه‌داوه ئه‌و په‌یكه‌ر و داتاشراوانه‌ش كلتیك حه‌رامن كه له‌بری خوای گه‌وره بپه‌رسترێن، نه‌خێر به‌ڵكو هه‌موویان ئه‌وه‌یان دووپات كردوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده گه‌له‌ی له‌م باره‌یه‌وه هاتوون كه په‌یكه‌ر وداتاشراوه‌ی گیان له‌به‌ره‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاساغ ده‌كات ..
ئه‌و فه‌رموودانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته :
عن سعيد بن أبي الحسن قال: كنت عند ابن عباس رضي الله عنهما، إذ أتاه رجل فقال: يا ابن عباس، إني إنسان إنما معيشتي من صنعة يدي، وإني أصنع هذه التصاوير، فقال ابن عباس: لا أحدثك إلا ما سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول، سمعته يقول:{من صور صورة، فإن الله معذبه حتى ينفخ فيها الروح، وليس بنافخ فيها أبدً} فربا الرجل ربوة شديدة، واصفر وجهه، فقال ابن عباس: ويحك، إن أبيت إلا أن تصنع، فعليك بهذا الشجر، وكل شي‌ء ليس فيه روح [ رواه البخاري 2225، رواه مسلم 2110 ]
واتا : سه‌عیدی كوڕی ئه‌بو حه‌سه‌ن ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : لای عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس بووم ( خوایان لێ ڕازی بێت ) پیاویك هات بۆ لای و پێی ووت : ئه‌ی ئیبن عه‌باس من كه‌سێكم ژيان و گوزه‌رانم له‌سه‌ر پیشه و كاری ده‌ستمه، من وێنه‌ی ئه‌م په‌یكه‌رانه ده‌كێشم، عبه‌دوڵای كوڕی عه‌باس پێی ووت : هیچت بۆ باس ناكه‌م ئه‌وه نه‌بێت كه له پێغه‌مبه‌ری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم ) بیستومه و گوێم لێ بووه، لێم بیستوه كه فه‌رموویه‌تی : هه‌ر كه‌سێك وێنه‌یه‌ك بكێشێت، ئه‌وا خوای گه‌وره سزای ده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كه‌سه ڕۆح و گیان ده‌كات به به‌ری ئه‌و وێنه‌یه‌دا، وه رهه‌رگیزیش ناتوانێت گیان بكات به به‌ریدا، ئه‌و كه‌سه‌ی كه پرسیاره‌كه‌ی كرد به بیستنی ئه‌و فه‌رمووده‌یه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، وه ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا، بۆیه عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس پێی ووت : دایكت ڕۆڵه ڕۆڵت بۆ بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاریت ئه‌و كاره بكه‌یت، ئه‌وا وێنه وپه‌یكه‌ری دار ودره‌خت بكێشه، یان هه‌ر شتێكی تر كه گیانی تێدا نه‌بێت ..
عن أبي الهياج الأسدي، قال: قال لي علي بن أبي طالب: " ألا أبعثك على ما بعثني عليه رسول الله صلى الله عليه وسلم؟ أن لا تدع تمثالاً إلا طمسته، ولا قبرًا مشرفًا إلا سويته " [ رواه مسلم 969 ]
أبو الهياج ي الاسدي ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت : عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب پێی ووتم : ئایا بتنێرم بۆ كارێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) منی بۆ ڕه‌وانه كرد ؟ ئه‌ویش ئه‌وه بوو هیچ په‌یكه‌رێك واز لێ نه‌هینم ئیلا بیسڕمه‌وه، وه هیچ گۆڕێكی به‌رز بووه‌وه له زه‌وی واز لێ نه‌هێنم ئیلا یه‌كسانی بكه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌یكه‌رانه سه‌ره‌كانیان لێكرایه‌وه، ئه‌وا دروسته مرۆڤ به‌كاریان بهێنێت، یان لای خۆی هه‌ڵیان بگرێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته :
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " أتاني جبريل عليه السلام، فقال لي: أتيتك البارحة فلم يمنعني أن أكون دخلت إلا أنه كان على الباب تماثيل، وكان في البيت قرام ستر فيه تماثيل، وكان في البيت كلب، فمُرْ برأس التمثال الذي في البيت يقطع، فيصير كهيئة الشجرة، ومُرْ بالستر فليقطع، فليجعل منه وسادتين منبوذتين توطآن، ومُرْ بالكلب فليخرج"، ففعل رسول الله صلى الله عليه وسلم، وإذا الكلب لحسن -أو حسين- كان تحت نضد له‌م، فأمر به فأخرج " [ أبو داود 4158, الترمذي 2806 وقال: هذا حديث حسن ] .
واتا : ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : جوبره‌ئیل – سه‌لامی خوای لێ بێت - هات بۆلام و پێی ووتم : دوێنی هاتم بۆ لات، هیچ شتێك نه‌بووه ڕێگر له‌به‌رده‌مدا كه بێمه ژووره‌وه ئه‌وه نه‌بێت له‌سه‌ر ده‌رگاكه په‌یكه‌رێك دانرا بوو، وه له‌ماڵه‌وه‌شدا په‌رده‌یه‌كی لێ بوو وێنه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشێنرا بوو، وه له‌ماڵیشدا سه‌گێك هه‌بوو، ئاده‌ی فه‌رمان بكه سه‌ری ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی له‌ماڵه لێ بكرێته‌وه، تاوه‌كو وه‌ك شێوه‌ی دره‌ختێكی لێ دێت، وه فه‌رمان بكه ئه‌و په‌رده‌یه‌ش له‌ت بكرێت، تاوه‌كو وه‌ك دوو پارچه قوماشی بێ نرخیان لێ بێت، وه فه‌رمان بكه به‌و سه‌گه‌یش له‌ماڵه‌وه بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدا كه جوبره‌ئیل فه‌رمانی پێكرد بوو، سه‌گه‌كه‌یش توتكه سه‌گێكی بچووكی حه‌سه‌ن و حوسێن بوو، كه‌له ژێر هه‌نێك كه‌لو په‌لی ماڵه‌وه بوو، ئه‌وه بوو فه‌رمانی كرد كردیانه ده‌ره‌وه ..
وه سه‌باره‌ت په‌یكه‌ر و هه‌یكه‌ل گیاندارانیش كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دروست ده‌كرین و پاشان لا ده‌برێن یان ده‌خورێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك ئاهه‌نگ و سه‌ر خوانه‌كان له شیرینی و میوه و به‌فر قوڕ دروست ده‌كرێن، زانایان له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیاوازه :
جمهوری زانایان به‌لایانه‌وه حه‌رامه وپێیان دروست نیه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له‌م باره‌یه‌وه هاتوونو هه‌مووشیان به شێوه‌یه‌كی گشتگیری ڕێگری له په‌یكه‌ر دروستكردن و داتاشینی وێنه‌ی گیانداران ده‌كه‌ن .
به‌ڵام هه‌ندێك له زانایانی مه‌زهه‌بی مالیكی به‌لایانه‌وه دروسته، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره په‌یكه‌رانه هه‌میشه‌یی نین و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتین و نامێنن، له لایه‌كی تریشه‌وه به پیرۆز سه‌یر ناكرێن به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه بێ نرخ وكه‌م بایه‌خن ..
بێگوما وایه ئه‌م جۆره په‌یكه‌رانه و پێشاندانیان به‌م شێوه‌یه، له‌و جۆره بۆنه و موناسه‌به‌تانه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه‌یی نین و كه‌م بایه‌خ وبێ نرخن، وه‌ك ئه‌و په‌یكه‌رانه نین كه هه‌میشه‌یین و و له‌جێگایه‌كی دیاری ناو شار، یان له جێگایه‌كی به‌رزی ماڵه‌وه‌دا داده‌نرێن، كه سه‌رده‌كێشن بۆ شرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره .
بۆیه برای به‌رێزم تا ده‌توانیت خۆت له‌م جۆره په‌یكه‌رانه‌ی كه ئاماژه‌ت پێداوه به‌دوور بگره، چونكه دین وبیروباوه‌ڕی مرۆڤ پارێزراو ده‌بیت و خۆیشت له‌و دوو دڵی و دڵه ڕاوكێه ڕزگار ده‌كه‌یت و هه‌ر ئه‌وه‌ش باشه وه‌ك ئیحتیاط كردنێك له‌م بابه‌ته‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه ئاماژه‌ت پێداوه، یه‌یكه‌رێكی ڕوون ئاشكرا‌و ودیار بوون ..
خوای گه‌وره‌ش زناتره ..