×
ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : گه‌رنگیری كیژێكی ئه‌مریكی ده‌كات به‌ ئیسلامه‌وه‌، له‌سه‌رتاوه‌ ئه‌م كیژه‌ چه‌نج پرسیارێك له‌ بیروهۆشیدا گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێت، وده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، به‌لام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : له‌ ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی مادیگه‌رای ئه‌مریكیدا هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌وه‌ بڕیاریدا له‌ ئیسلامدا به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌ بوو دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دور ودرێژ گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت و خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ده‌دات بو سه‌ر ئاینه‌ی پاك وبێگه‌رده‌كه‌ی ..‌

    كیژێكی ئه‌مریكی گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جه‌ميل زينۆ

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2015 - 1436

    فتاة أمريكية تعتنق الإسلام

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    كیژێكی ئه‌مریكی گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئاینی ئیسلام تاكه‌ ڕیگایه‌ بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی .

    1- هاجه‌ر ناوی تازه‌ی ئه‌و كیژه‌ ئه‌مریكیه‌یه‌ كه‌ پێشتر ناوی (لیامیلا) بوو، هاجه‌ر ته‌مه‌نی بیست وهه‌شت ساڵه‌، وخوێندكاری به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ زانكۆی میزۆری له‌ ویلایه‌تی –كولومبیا - .

    2- پێش له‌ دوو ساڵ ده‌ستی كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕی جیدی له‌ پێناو گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كردووه‌، وبه‌درێژای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕۆشنبیری مادی ئه‌مریكی به‌دی نه‌كردبوو، به‌ڵام دوای دوو ساڵ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و گه‌ڕان و تێڕامان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام (لیامیلا) ناوی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ هاجه‌ر و گه‌ردنگیری ڕێنوماییه‌كانی ده‌بێت، له‌م باریه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت : ناوی هاجه‌ر به‌لایه‌وه‌ زۆر خۆشه‌ویست بوو، چونكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واوی به‌ ئیسلامه‌وه‌ هه‌یه‌.

    3- هاجه‌ر له‌باره‌ی ئه‌زمونی خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت : ماوه‌یه‌كی زۆر بوو كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆر له‌ بیر وهۆشمدا له‌باره‌ی گه‌ردوون و بونه‌وه‌ر وژیانه‌وه‌‌ خولیان ده‌خوارد كه‌ هانده‌رم بوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ وبیركردنه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ فه‌لسه‌فیانه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی له ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌م له‌‌ ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی مادی ئه‌مریكیدا وه‌ڵامێكی وام به‌دی نه‌كرد كه‌ دڵم ئارام بكاته‌وه‌ وباوه‌ڕم پێ بهێنێت، له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامیشه‌وه‌ جار جاره‌ گوێم له‌ هه‌ندێك وه‌ڵام ده‌بوو، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕوون له‌ بیر وهۆشمدا نه‌ك هه‌ر هێنده‌ به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی تێكدراویش پێشانده‌را لام له‌لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه‌، وایان تێگه‌یاند بووم كه‌ ئیسلام ئاینێكه‌ جیاوازی ده‌خاته‌ نێوان پیاو وئافره‌ته‌وه‌، ئاینی توند وتیژی ودڵ ڕه‌قیه‌، بۆیه‌ هه‌روا به‌ نه‌زانی ونه‌شاره‌زایی مامه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئیسلامه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ستم كرد به‌ پاكژی ئیسلام وته‌حدا كردنی ته‌واوی هێزه‌ مادیگه‌راكان، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستم كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ ولێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئیسلام وته‌عالیمه‌كانی، به‌ڕاستی له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ ئه‌م گه‌ڕان ولێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ زۆر قورس وگران بوو به‌لامه‌وه‌، چونكه‌ كاتێك ده‌ستم پێكرد په‌رتووكێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو به‌ زمانی ئینگلیزی كه‌ جێگا متمانه‌ی من بێت، ئه‌وه‌ی هه‌بوو زۆرێكی ده‌یوست وێنه‌ی ئیسلام لای خوینه‌رانی بشێوێنێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستم به‌ خۆشویستنی ئیسلام كرد له‌دڵ وده‌روونمدا، كه‌ ئاینی دادپه‌روه‌ری و ویژدانه‌، ئازادی ده‌دات به‌ تاكه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی ده‌كات به‌رامبه‌ر ته‌واوی گوفتار وكرداری خۆی، بۆیه‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی كات وورده‌ وورده‌ زانیاری و تێگه‌یشتم له‌سه‌ر ئیسلام زیادی ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره‌ ڕێنومایی كردم بۆ ئیسلام و هیدایه‌تی دام كه‌ گه‌ردنگیربم پێوه‌ی ..

    خوای گه‌وره‌ به‌ ناو و صیفه‌ته‌ جوان وپیرۆزه‌كانت لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ هیدایه‌تی ته‌واو ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ كه‌ به‌دوای ڕاستی وهه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن ..

    سه‌رچاوه‌ : په‌رتوكی : ( تكریم الإسلام للمرأة )

    نوسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ ..