×
ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ ڕواڵه‌تی ڕێزلێنانی خوا ده‌كات بۆ مرۆڤ به‌ به‌ڵگه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز.

    ڕواڵهتی ڕێزلێنانی خوا بۆ مرۆڤ

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان صابر عزیز

    2014 - 1435

    مظاهر تكريم الله للإنسان

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    ڕواڵهتی ڕێزلێنانی خوا بۆ مرۆڤ

    1- دروست كردنی به جوانترین شێوه: خوای گهوره دهفهرموێـت: {لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ } [التين:4].

    واتا: سوێند بهخوا بهڕاستی ئینسانمان دروست کرد له جوانترین شێوهدا.

    2- له گیانی تایبهتی خۆیی کرد به بهریدا: خوای گهوره دهفهرموێـت: {ثُمَّ سَوَّاهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِنْ رُوحِهِۖ} [السجدة:9].

    واتا: له پاشان ڕێك و پێکی کرد (به شێوهی ئادهمی) و له گیانی تایبهتی خۆیی کرد به بهریدا. (تهفسیری پوختهی قورئان).

    وه دهفهرموێـت: {َإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُواْ لَهُ سَـٰجِدِينَ} [ص:72].

    واتا: ئینجا کاتێ شێوهکهیم ڕێك خست و له ڕۆحێ (که خاوهنی) خۆمم کرد بهبهریدا ئهوسا ههموو به سوژده بردن بۆی بکهون به ڕوودا.

    3- فهرمانی به ملائیتهكان كرد سوژده بۆ ئادهم ببهن: خوای گهوره دهفهرموێـت: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ}[البقرة :٣٤ ].

    واتا: بێنهوه بیر کاتێک وتمان به فریشتهکان سوژده بۆ ئادهم ببهن جا(ههموو) سوژدهیان برد شهیتان نهبێت که گوێی نهدایهو خۆی بهگهوره زانی وهله بێ بڕوایان بوو.

    4- ناوی ههموو شتێکی فێری ئادهم کرد: خوای گهوره دهفهرموێـت: {وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَٰؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ }[البقرة :٣١ ].

    واتا: خوا ناوی ههموو شتێکی فێری ئادهم کرد لهپاشان ئهو شتانهی نیشانی فریشتهکان دا وه (خوا پێی) فهرموون: ناوی ئهمانهم پێ بڵێن ئهگهر ڕاست دهکهن، که ئێوه له ئادهمی باشترن.

    5- مرۆڤی داناوه به جێ نشین لهسهر زهوی: خوای گهوره دهفهرموێـت: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ }[البقرة :٣٠ ].

    واتا: بیریان بێنهوه کاتێک کهپهروهردگاری تۆ به فریشتهکانی وت بهڕاستی من جێ نشینێک دروست دهکهم لهسهر زهوی فریشتهکان وتیان: ئایا کهسێکی وای تیا دروست دهکهیت که خراپهو بهدیی تێدا بکات وه خوێنی تیا بڕێژێ ؟ له کاتێکدا که ئێمه یادت دهکهین بهستایش کردنت وه بهپاک ڕات دهگرین(خوا) فهرموی: بێگومان ئهوهی من دهیزانم ئێوه نایزانن.

    6- تهفزیلی مرۆڤ لهسهر زۆرێك له دروستكراوهكان: خوای گهوره دهفهرموێـت:{وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا }[الإسراء :٧٠].

    واتا: سوێند بهخوا بێگومان ڕێزمان له نهوهی ئادهم گرت و له وشکانی و له دهریادا ههڵمان گرتن (بهسواری و گهڕانمانن) و ڕۆزی پاك و خاوێنمان پێ داون وه باومان داون بهسهر زۆرێك لهو شتانهی که دروستمان کردوون به باودانێکی گهوره.

    7- ژێرهبار كردنی دروستكراوهكان بۆ مرۆڤ: خوای گهوره دهفهرموێـت: {وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }[الجاثية :١٣ ].

    واتا: وه ئهوهی له ئاسمانهکان و زهوی دا ههیه بۆ ئێوهی ژێرهبار کردووه ههمووی لهلایهن خواوهیه بێگومان لهو شتانهدا چهند بهڵگه ههیه بۆ کهسانێ بیر بکهنهوه.

    سهرچاوهی مانای ئایهتهكان: تهفسیری پوختهی قورئان.