ئایا ته‌سبیحات به‌سوودتره بۆ مرۆڤی باوه‌ڕدار یان استغفار
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئایا ته‌سبیحات به‌سوودتره بۆ مرۆڤی باوه‌ڕدار یان استغفار ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
أيهما أنفع للعبد التسبيح أم الاستغفار
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ئایا ته‌سبیحات به‌سوودتره بۆ مرۆڤی باوه‌ڕدار یان استغفار ؟
پرسیار : ئایا مرۆڤی باوه‌ڕدار (ته‌سبیحات) بۆی به‌سوودتره، یان (استغفار) كردن ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین مه‌به‌ست له ته‌سبیحات كردن، یادی خوای گه‌وره كردنه به‌ووتنه‌وه‌ی ذیكری ( سبحان الله وبحمده ) وهاوشێوه‌كانی، وه مه‌به‌ست له (استفغار) كردنیش داوای لێ‌خۆش بوون كردنه له‌خوای گه‌وره به‌ووتنه‌وه‌ی (أستغفر الله العظیم وأتوب إلیه) به‌و مه‌رجه‌ی دڵ له‌گه‌ڵیاندا هۆشیار بێت له ووتنه‌وه‌ی ئه‌م ذیكرانه .
یه‌كه‌میان مرۆڤی باوه‌ڕدار پاكوبێگه‌ردی په‌روه‌ردگاری ده‌ڵێته‌وه وسوپاسی ده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوی نیعمه‌ته‌كانی كه پێی به‌خشیوه، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه نیعمه‌تی ئیمان وئیسلام، دووه‌میشیان مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه مرۆڤ داوای لێ‌خۆش بوون ده‌كات له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستی وته‌وبه ده‌كات له‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجامی داوون .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌شت : ابن القیم (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت : « الذكر أفضل من الدعا‌ء : ( قلت لشيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله تعالى يوما : سئل بعض أهل العلم أيهما أنفع للعبد التسبيح أو الاستغفار ؟ فقال : إذا كان الثوب نقيا فالبخور وماء الورد أنفع له وإذا كان دنسا فالصابون والماء الحار أنفع له » [الوابل الصيب لاپه‌ڕه 122] واته : یادی خواكردن باشتره له نزاوپاڕانه‌وه، ڕۆژێكیان ووتم به شێخ الاسلام ابن تیمة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) پرسیار له‌هه‌ندێك زانایان كراوه، كامیان به‌سوودتره بۆ مرۆڤ وبه‌نده‌ی خوا، ته‌سبیحات كردن یان استغفار كردن ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : ئه‌گه‌ر هاتوو جلوبه‌رگ پاكوخاوێن بوو، ئه‌وه بخورد وگوڵاو بۆی به‌سوودتره، خۆ ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگیش چڵكن بوو، ئه‌وه صابون وئاوی گه‌رم باشتر وبه‌سوودتره بۆی (واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوناهی كه‌متر بوو ئه‌وه ته‌سبیحات وحه‌مد وثه‌نای په‌روه‌ردگار به‌سوودتره بۆی چونكه ته‌سبیحات بۆنی خۆشتر ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر گوناهیشی زۆر بوو، ئه‌وه استغفار و داوای لیخۆش بوون له‌خوای گه‌وره به‌سوودتره بۆی، چونكه له‌گوناهـوتاوان پاكی ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن صابون و ئاوی گه‌رم جلوبه‌رگ له‌چڵك وپیسی پاك ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌وه‌ی ووتمان ئیجتهاد وبۆچوونی شێخ الاسلام ابن تیمیة وابن القیم بوو(ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) له‌باره‌ی ته‌سبیحات و استغفاره‌وه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستی خودا‌ش بووه وپه‌روه‌ردگار له‌گوناهی پێش وپاشی خۆش بووه، به‌ڵام ڕۆژانه زیاتر له حه‌فتا جار، یان زیاتر له صه‌د جار (استغفار) وداوای لێ‌خۆش بوونی له‌خوای گه‌وره كردووه، وه‌ك ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه : عن أبي هريرة (رضي الله عنه) عن النبي (صلی الله علیه وسلم) أنه قال : «والله إني لأستغفر الله وأتوب إليه في اليوم أكثر من سبعين مرة » [ رواه البخاري (6307)].
واته : سوێند بێت به خوای گه‌وره له‌ڕۆژێكدا زیاتر له حه‌فتا جار داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌م وته‌وبه‌ی لا ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه : عن أبي بردة عن الأغر المزني (رضي الله عنه) أن رسول الله (صلی الله علیه وسلم) قال : « إنه ليغان على قلبي وإني لأستغفر الله في اليوم مائة مرة » ] رواه مسلم ( 1869)] .
واته : بێگومان هه‌ندێك جار سه‌هووكردن دێت به‌سه‌ر دڵ وده‌روونمدا، به‌ڕاستی له‌ڕۆژێكدا صه‌د جار استغفار وداوای لێ‌خۆش بون له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌م .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌روه‌ردگار له‌سووره‌تی (النصر) دا سه‌ره‌تا فه‌رمانی پێ كردووه كه ته‌سبیحات و حه‌مد وثه‌نای خوا بكات، پاشانیش (استغفار) وداوای لێ‌خۆش بوون له‌په‌روه‌ردگاری بكات، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ▬إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ * وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا * فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا ♂ [ النصر : 1-3 ] واته : کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت * ودیتت خه‌ڵكی پۆل پۆل دێنه ناو دین و ئایینی خواوه، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌كان، پاش ئه‌و خۆگرتن و ململانێیه * ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و تۆبه وه‌رگره .
به‌م پێیشه بێت وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوناهو تاوانیان كه‌متر بێت وه‌ك خواناسان و ڕاستگۆیان و (أولیا‌ء الله) ئه‌وا له‌هه‌قی ئه‌واندا ته‌سبیحات و حه‌مد وثه‌نای خوای گه‌وره كردن به‌سوودتره، پاشان استغفار و داوای لێ‌خۆش بوون كردن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه تاوان وگوناهو خراپه‌یان زۆره، باشتر وبه‌سوودتر وایه سه‌ره‌تا داوای لێ‌خۆش بوون بكه‌ن له‌خوای گه‌وره وبه‌ئاوی گه‌رم وصابونی (استغفار) خۆیان پاك بكه‌نه‌وه، پاشان به بۆنی خۆشی ته‌سبیحات وحه‌مد وثه‌نای په‌روه‌ردگار خۆیان بۆن خۆش بكه‌ن .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مرۆڤی باوه‌ڕدار كاتێك ته‌سبیحات وحه‌مد وثه‌نای خوای كرد ئیتر نابێت (استغفار) وداوای لێ‌خۆش بوون بكات، یان به پێچه‌وانه‌وه، نه‌خێر به‌ڵام وه‌ك ووتمان سه‌ره‌تا استغفار وداوای لێ‌خۆش بوون بكه پاش ئه‌وه‌ی لێ بوویته‌وه به‌دواییدا ته‌سبیحات وحه‌مد وثه‌نای خودا بكه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتمان به‌حاڵی كه‌سه‌كان ده‌گۆرێت .
مانای ئه‌وه‌ش نییه كه ته‌نها (استغفار) سڕه‌ره‌وه‌ی تاوان و گوناهه‌كانه، به‌ڵكو ته‌سبیحات وحه‌مد وثه‌نای خوای گه‌وره كردنیش به ووتنه‌وه‌ی (سبحان الله وبحمده) كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ذیكرێكی له‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ( ده ) خێر وچاكه‌ت بۆ ده‌نوسێت، یان ( ده ) خراپه وگوناهت له‌سه‌ر لاده‌بات، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه : عن سعد بن أبي وقاص (رضي الله عنه) قال : كنا عند رسول الله (صلی الله علیه وسلم) فقال : « أيعجز أحدكم أن يكسب كل يوم ألف حسنة ؟ فسأله سائل من جلسائه كيف يكسب أحدنا ألف حسنة ؟ قال يسبح مائة تسبيحة فيكتب له ألف حسنة أو يحط عنه ألف خطيئة » [رواه مسلم] واته : سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : لای پێغه‌مبه‌ری خودا بووین (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئایا هه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه ناتوانێت هه‌موو ڕۆژێك هه‌زار چاكه و حه‌سه‌نات به‌ده‌ست بهێنێت ؟ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌وێ دانیشت بوون لێی پرسی ووتی : چۆن یه‌كێك له‌ئێمه ده‌توانێت هه‌زار چاكه و حه‌سه‌نات به‌ده‌ست بهێنێت ؟ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : صه‌د جار (سبحان الله وبحمده) بڵێت، هه‌زار چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، یان هه‌زار خراپه‌ی له‌سه‌ر ده‌سڕرێته‌وه .
مه‌به‌ست له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌بێت هه‌میشه ده‌می به‌یاد وذیكری خوای گه‌وره‌وه بێت، تاوه‌كو هیچ كاتێك په‌روه‌ردگاری له‌یاد نه‌كات، چونكه زۆر یادی خوای گه‌وره كردن صیفه‌تی كه‌سانی خواناس وزاهیدانه، وه‌ك ڕیوایه‌ت كراوه : عن عبد الله بن بسر (رضي الله عنه) أن رجلاً قال يا رسول الله : إن شرائع الإسلام قد كثرت علي ، فأخبرني بشيء أتشبث به ؟ قال : « لا يزال لسانك رطباً من ذكر الله » [ رواه الترمذي واللفظ له وقال : حديث حسن غريب ، ورواه ابن ماجة وابن حبان في صحيحه والحاكم وقال صحيح الإسناد وصححه الألباني [
واته : پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وپێی ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : ئه‌حكام وشه‌رائعه‌كانی ئیسلامم له‌سه‌ر زۆر بووه، شتێكم پێ بڵێ كه ده‌ستی پێوه بگرم ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی پێی : با به‌رده‌وام ده‌مت پاراو بێت به ذیكر وپادی خوای گه‌وره‌وه .
چونكه دڵی مرۆڤ به‌یادی وذیكری خودا زیندوو ده‌بێته‌وه وئارام وئۆقره ده‌گرێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ♂ [ الرعد :28] واته : ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه هه‌ر به‌ئیتاعه‌و یادی خوایش دڵیان داده‌مه‌زرێ و ئاسووده ده‌بێت, جا چاك بزانن! به‌یادی خوا دڵه‌كان ئۆقره ده‌گرن و ئاسووده ده‌بن، بۆیه باوه‌ڕدارانیش دڵه‌كانیان هه‌رده‌م ئاسووده‌و دامه‌زراوه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .