شت كرێن له‌و دوكانانه‌ی كه هه‌ندێك شتی حه‌رام ده‌فرۆشن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
شت كرێن له‌و دوكانانه‌ی كه هه‌ندێك شتی حه‌رام ده‌فرۆشن
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد الكریم الخضیر
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ الشراء من محل يبيع بعض المحرمات ﴾
« باللغة الكردية »
عبد الكریم الخضیر
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
شت كرێن له‌و دوكانانه‌ی كه هه‌ندێك شتی حه‌رام ده‌فرۆشن
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه كرا :
پرسیار : ئایا دروسته كڕینی هه‌ندێك كه‌ل وپه‌لی حه‌ڵاڵ له‌و دوكانانه‌ی كه هه‌ندێك شتی حه‌رام ده‌فرۆشن ؟
وه‌ڵام : الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی نبینا المصطفی .
گومانی تێدا نییه وازهێنان و تۆراندنی ئه‌و دوكانانه‌ی كه هه‌ندێك كه‌ل وپه‌لی حه‌رام ده‌فرۆشن و وا ده‌كات له خاوه‌نه‌كانیان كه ده‌ستهه‌ڵگرن له‌فرۆشتنی ئه‌و جۆره شتاننه، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌ل وپه‌له‌ی تۆ ده‌تویست له‌هیچ جێگایه‌كی تر ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت لای ئه‌و دوكانه نه‌بێت و تۆیش پێویستت به‌و شته هه‌بوو جا ئیتر خواردنه خواردنه‌وه‌یه یان جل‌و به‌رگه یان هه‌ر شتێكی تری حه‌ڵاڵه، ئه‌وا ئه‌و كاته دروسته بچیت پێویستیه‌كه‌ی خۆت بكڕیت و ئامۆژگاری خاوه‌ن دوكانه‌كه بكه‌یت به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌توانیت كه واز له فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌له حه‌رامانه بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ده‌تویست لای ئه‌و وغه‌یری ئه‌ویش هه‌بوو ئه‌وا تۆ لای ئه‌و كه‌سه بكڕه كه شت وكه‌ل وپه‌لی حه‌رام نافرۆشێت وه‌ك جگه‌ره و گۆڤارێك كه له‌گه‌ڵ داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت لای ئه‌و كه‌سه بیكریت بۆ ئه‌وه‌ی قازانجه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تر بێت و یارمه‌تیه‌كیش بێت بۆی تاوه‌كو جێگیر و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاری خێری و فرۆشتنی كه‌لو په‌لی حه‌ڵاڵ، و هۆكار وئامۆژگارییه‌كیش بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌ل وپه‌له حه‌رامه‌كه ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌سانێك هه‌ن په‌یوه‌ندی كڕینی كه‌لو په‌لیان له‌گه‌لدا بچڕاندوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێك یان هه‌ندێك كه‌ل وپه‌لی حه‌رام ده‌فرۆشێت به‌شكوم ئه‌ویش به‌خۆیدا بچێته‌وه وواز له‌و كارانه‌ی بهێنێت ...
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان شاره‌زاتره ..