٣٠ به‌روبووم
له به‌روبوومه‌كانی
ته‌قوا له
قورئانی
پیرۆز
﴿
30
ثمرة من ثمرات
التقوى في
القرآ‌ن
الكريم ﴾
پشتیوان
سابیر عه‌زیز
بشتيوان
صابر عزيز
٣٠ به‌روبووم
له به‌روبوومه‌كانی
ته‌قوا له
قورئانی
پیرۆز
خوای
گه‌وره چه‌نده‌ها
مژده
ومزگێنی داوه
به به‌ند
موته‌قیه‌كانی
له قورئانی
پیرۆزدا،
له‌و مژدانه:
یه‌كه‌م:
مژده‌ی كامه‌رانی
وبه‌خته‌وه‌ری
له ژیانی
دونیا‌و
دواڕۆژدا،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
الَّذِينَ
آمَنُوا
وَكَانُوا
يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ
الْبُشْرَى
فِي
الْحَيَاةِ
الدُّنْيَا
وَفِي
الْآخِرَةِ}
يونس: 63،64.
واته:
(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه)
ئه‌و که‌سانه‌ن
باوه‌ڕی به‌تین
و دامه‌زراوو
پڕ سۆزیان
هێناوه به په‌روه‌وردگاریان
و خۆشیان ده‌پارێزن
له خه‌شم و
قینی خوا (به هۆی
ئه‌نجامدانی
فه‌رمانه‌کانی
خوا و ته‌رێز
کردنیان له
حه‌رام)... هه‌ر
بۆ ئه‌وانه
مژده‌ی (کامه‌رانی
و به‌خته‌وه‌ری)
له‌ژیانی
دنیادا (که
مژده‌ی
قورئان و فه‌رمووده‌یه)
له قیامه‌تیشدا
(مژده‌کان هه‌موو
ده‌بنه واقع
و، هه‌موو
مژده
قورئانیهکان
به زیاده‌وه
دینه دی)،
بێگومان ئه‌و
به‌ڵێنانه‌ی
خوا هه‌ر دێنه‌دی
و هیچ
گۆڕانێکیان
به‌سه‌ردا
نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه
سه‌رفرازی و
کامه‌رانی گه‌وره‌و
مه‌زن.
دووه‌م:
مژده‌ی یارمه‌تی
و سه‌رخستن،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ
اللَّهَ مَعَ
الَّذِينَ
اتَّقَوْا وَالَّذِينَ
هُمْ
مُحْسِنُونَ
} النحل:128.
واته:
چونکه به‌ڕاستی
خوا له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سانه‌دایه
که خۆیان
پاڕاستووه
له گوناهو هه‌روه‌ها
ئه‌وانه‌ش که
چاکه‌کارو
چاکه‌خوازن.
سێهه‌م:
مژده‌ی ته‌وفیقدان
بۆ فێربوونی
زانست، خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{
وَاتَّقُوا
اللَّهَ
وَيُعَلِّمُكُمُ
اللَّهُ } البقرة:
282.
واته:
له خوا بترسن
و خۆ پارێزبن
و خوا فێری ئه‌و
شتانه‌تان ده‌کات
(که خێری
تیایه بۆ
دنیا‌و
پاداشتی
قیامه‌تی له
دوایه).
چواره‌م:
ڕێنموونی
كردن بۆ ڕێگای
ڕاست و
جیاوازی كردن له
نێوان حه‌ق
وباتیڵدا،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنْ
تَتَّقُوا
اللَّهَ
يَجْعَلْ
لَكُمْ فُرْقَاناً
} الأنفال: 29.
پێنجه‌م:
مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی
تاوانه‌كان
وگه‌وره‌یی
پاداشتی
پارێزكاران،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَمَنْ
يَتَّقِ
اللَّهَ
يُكَفِّرْ
عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ
وَيُعْظِمْ
لَهُ أَجْراً }
الطلاق:5.
واته:
ئه‌وه‌ی له
خوا بترسێت و
پارێزکار
بێت، خوا
گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه
و چاوپۆشی لێ
ده‌کات و
پاداشته‌که‌ی
بۆ گه‌وره‌و
بێ سنوور ده‌کات.
شه‌شه‌م:
مژده به
لێخۆشبوو‌ن،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَإِنْ
تُصْلِحُوا
وَتَتَّقُوا
فَإِنَّ اللَّهَ
كَانَ
غَفُوراً
رَحِيماً }
النساء: 129.
واته:
خۆ ئه‌گه‌ر
چاکسازی بکه‌ن
و ڕێک بکه‌ون
و خۆتان
بپارێزن له
سته‌م، ئه‌وه
به‌ڕاستی خوا
هه‌میشه‌و به‌رده‌وام
لێخۆش‌بوو
میهره‌بانه.
حه‌وته‌م:
ئاسان كاری له
هه‌موو
كارێكدا،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَمَنْ
يَتَّقِ
اللَّهَ
يَجْعَلْ
لَهُ مِنْ
أَمْرِهِ
يُسْراً }
الطلاق:4.
واته:
ئه‌وه‌ی که له
خوا بترسێت و
پارێزکار
بێت، ئه‌وه
خوا کاری بۆ
ئاسان ده‌کات.
هه‌شته‌م:
ده‌روو لێ
كردنه‌وه‌و
ده‌رچوون له
غه‌م وبهژاره،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَمَنْ
يَتَّقِ
اللَّهَ
يَجْعَلْ
لَهُ مَخْرَجاً
} الطلاق:2.
واته:
ئه‌وه‌ی له
خوا بترسێت و
پارێزکار
بێت، ئه‌وه
خوا ده‌رووی
لێ ده‌کاته‌وه...
نۆیه‌م:
به‌خشینی رزق
ورۆزێكی
فراوان به بێ
ماندوو بوون،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:
{ وَمَنْ
يَتَّقِ
اللَّهَ
يَجْعَلْ
لَهُ مَخْرَجاً
(2)وَيَرْزُقْهُ
مِنْ حَيْثُ
لا يَحْتَسِبُ
} الطلاق:3،2.
واته:
ئه‌وه‌ی له
خوا بترسێت و پارێزکار
بێت، ئه‌وه
خوا ده‌رووی
لێ ده‌کاته‌وه
وله شوێنێکه‌وه
ڕزق و ڕۆزی پێ
ده‌به‌خشێت
که حسابی بۆ
نه‌کردبێت و
خۆی پێی
نازانێت.
ده‌یه‌م:
رزگار بوون له
ئازار وسزا،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
ثُمَّ
نُنَجِّي
الَّذِينَ
اتَّقَوْا
} مريم:72.
واته:
له‌وه‌ودوا
ئه‌وانه
ڕزگار ده‌که‌ین
که
پارێزکارو
خواناس بوون...
یازده‌یه‌م:
مژده‌ی
ڕێزلێنان،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
أَكْرَمَكُمْ
عِنْدَ
اللَّهِ
أَتْقَاكُمْ
} الحجرات:13.
واته:
به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان
لای خوا ئه‌و
که‌سانه‌تان
که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و
فه‌رمانبه‌رداری
خوایه...
دوازده‌یه‌م:
ده‌سكه‌وتنی
خۆشه‌ویستی،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
اللَّهَ
يُحِبُّ
الْمُتَّقِينَ
} التوبة:4.
واته:
به‌ڕاستی خوا
پارێزکارانی
خۆش ده‌وێت.
سێزده‌هه‌م:
ده‌سكه‌وتنی
سه‌رفرازی،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَاتَّقُوا
اللَّهَ لَعَلَّكُمْ
تُفْلِحُونَ
} البقرة:189.
واته:
له خوا بترسن
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز
بن.
چوارده‌یه‌م:
وه‌رگرتنی
پاداشت و به‌زایه
نه‌چوونی
كرده‌وه‌كان،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّهُ
مَنْ يَتَّقِ
وَيَصْبِرْ
فَإِنَّ اللَّهَ
لا يُضِيعُ
أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ
} يوسف:90.
واته:
بێگومان ئه‌وه‌ی
خۆپارێز بێت
له گوناهو
خۆگر بێت (له
به‌رامبه‌ر
پێشهاته‌کانه‌وه،
خوای گه‌وره
ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه)
ئه‌وه به‌ڕاستی
خوا پاداشتی
چاکه‌کاران و
چاکه‌خوازان
به‌زایه
نادات.
پازده‌یه‌م:
وه‌رگرتنی
كرده‌وه‌كان،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّمَا
يَتَقَبَّلُ
اللَّهُ مِنَ
الْمُتَّقِينَ
} المائدة:27.
واته:
خوای گه‌وره
ته‌نها له
پارێزکاران
قوربانی و
چاکه وه‌رده‌گرێت.
شازده‌یه‌م:
ده‌سكه‌وتنی
به‌هه‌شت،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
الْمُتَّقِينَ
فِي جَنَّاتٍ
وَعُيُونٍ }
الذاريات:15.
واته:
بێگومان خۆ
پارێزانیش له‌شیرك
و سه‌رپێچی،
له‌نێو چه‌ندین
باخات و، له‌پاڵ
چه‌ند سه‌رچاوه‌ی
ئاودان.
حه‌ڤده‌یه‌م:
ده‌ستكه‌وتنی
ئاسایش وپله
وپایه‌یه‌كی
گه‌وره،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
الْمُتَّقِينَ
فِي مَقَامٍ
أَمِينٍ }
الدخان:51.
واته:
بێگومان
پارێزكاران
له جێگایه‌كی
هێمن و
ئاسایشدان.
هه‌ژده‌یه‌م:
به‌رز بوون به‌سه‌ر
بێ باوه‌ڕاندا،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَالَّذِينَ
اتَّقَوْا
فَوْقَهُمْ
يَوْمَ
الْقِيَامَةِ
} البقرة:212.
واته:
ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له‌دونیادا
پارێزگاری‌یان
له‌سنووره‌كانی
خوا كردووه،
له‌ڕۆژی
دواییدا له‌سه‌رووی
ئه‌وانه‌وه
ده‌بن و ژیانی
خۆشی هه‌تا ههتاییشیان
هه‌یه.
نۆزده‌یه‌م:
ده‌سكه‌وتنی
پاداشتی
جۆراوجۆر
وزۆربوونی
خۆشیه‌كان،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
لِلْمُتَّقِينَ
مَفَازاً (31)
حَدَائِقَ
وَأَعْنَاباً
(32)
وَكَوَاعِبَ
أَتْرَاباً (33)
وَكَأْساً
دِهَاقاً
} النبأ: 31-34.
واته:
به‌ڕاستی بۆ
خواناس و
پارێزکاران
سه‌رفرازی و
خۆشێ و شادی و
کامه‌رانی
فراوان
ئاماده‌یه،
چه‌نده‌ها
باخچه‌ی جوان
و جۆری ترێ.
كیژو كچانی
هاوته‌مه‌ن و
مه‌مك خڕ‌و
دیمه‌ن جوان و
تازه پێگه‌یشتوو
ئاماده‌یه.
وه په‌رداخی
پڕ له شه‌راب.
بیست:
نزیكبوونه‌وه
له خوای گه‌وره
له ڕۆژی
دواییدا، له‌گه‌ڵ
خۆشی بینینی
خوای گه‌وره،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
الْمُتَّقِينَ
فِي جَنَّاتٍ
وَنَهَرٍ (54)
فِي مَقْعَدِ
صِدْقٍ عِنْدَ
مَلِيكٍ
مُقْتَدِرٍ }
القمر:55،54.
واته:
بێگومان
پارێزکاران
وان له باخات
و ڕووباره‌کانی
به‌هه‌شتدا.
له نیشتگه‌یه‌کی
په‌سه‌ندان
لای پاشایه‌کی
به ده‌سه‌ڵاتی
توانا.
بیست
ویه‌ك:
ده‌روون
پاكی، خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
الْأَخِلَّاءُ
يَوْمَئِذٍ
بَعْضُهُمْ
لِبَعْضٍ
عَدُوٌّ
إِلَّا
الْمُتَّقِينَ
} الزخرف:67.
واته:
دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان
له‌و ڕۆژه‌دا
دوژمنی یه‌کترن
جگه له
پارێزکاران.
بیست
ودوو: چاك
بوونی كرده‌وه‌كان
وله‌گه‌ڵ
لێ‌خۆش بوون له
تاوانه‌كان،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{ يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ
آمَنُوا
اتَّقُوا
اللَّهَ وَقُولُوا
قَوْلاً
سَدِيداً (70)
يُصْلِحْ
لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ
وَيَغْفِرْ
لَكُمْ
ذُنُوبَكُمْ
} الأحزاب:71،70.
واته:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕتان
هێناوه له‌خوا
بترسن و
پارێزکار بن و
قسه ڕاست و
دروست بکه‌ن.
کرده‌وه‌کانتان
چاك ده‌کات و
له تاوانه‌کانتان
خۆش ده‌بێ...
بیست
وسێ:
چاوڕۆشنی
وزوو به
ئاگابوون،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ
الَّذِينَ
اتَّقَوْا
إِذَا
مَسَّهُمْ
طَائِفٌ مِنَ
الشَّيْطَانِ
تَذَكَّرُوا
فَإِذَا هُمْ
مُبْصِرُونَ
} الأعراف:201.
واته:
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی
خواناس و
پارێزکار
بوون کاتێك خه‌ته‌رو
وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان
له‌شه‌یتانه‌وه
پێ بگات یادی
خوا ده‌که‌ن و
خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه
جا کوت وپڕ به‌رچاویان
ڕۆشن ده‌بێته‌وه
واته ڕاستی
ده‌دۆزنه‌وه.
بیست
وچواره‌م:
ده‌ست كه‌وتنی
پاداشتی گه‌وره،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
لِلَّذِينَ
أَحْسَنُوا
مِنْهُمْ
وَاتَّقَوْا
أَجْرٌ
عَظِيمٌ }
آل عمران:172.
واته:
بۆ ئه‌وانه‌یان
که چاکه‌یان
کرد‌و
پارێزکار
بوون،
پاداشتی زۆر
گه‌وره و بێ
سنوور ئاماده‌یه...
بیست
پێنجه‌م:
مژده‌ی به
ئاوات گه‌یشتن،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَمَنْ
يُطِعِ
اللَّهَ
وَرَسُولَهُ
وَيَخْشَ
اللَّهَ وَيَتَّقْهِ
فَأُولَئِكَ
هُمُ
الْفَائِزُونَ
} النور:52.
واته:
جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری
خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
بکات و له
خوا بترسێت و
له‌سه‌ر پێچی
و نافه‌رمانی
خۆی
بپارێزێت، جا
ئا ئه‌وانه
سه‌رفرازو به
ئاوات گه‌یشتوون.
بیست
وشه‌ش:
بیركردنه‌وه
وتێڕوانین،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
إِنَّ فِي
اخْتِلافِ
اللَّيْلِ
وَالنَّهَارِ
وَمَا خَلَقَ
اللَّهُ فِي
السَّمَاوَاتِ
وَالْأَرْضِ
لَآياتٍ
لِقَوْمٍ
يَتَّقُونَ
} يونس:6.
واته:
به‌ڕاستی له‌جیاوازی
شه‌وو ڕۆژو ئه‌و
شتانه‌دا که‌خوا
له‌ئاسمانه‌کان
و زه‌ویدا
دروستی
کردوون، به‌ڵگه‌و
نیشانه‌ی
زۆرن بۆ که‌سانێک
که‌له‌خوا
بترسن و
دینداری بکه‌ن.
بیست
وحه‌وت:
دوور كه‌وتنه‌وه
له ئاگری
دۆزه‌خ، خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{
وَسَيُجَنَّبُهَا
الأَتْقَى
} الليل:17.
واته:
جا خواناس و
پارێزکاران
له‌و سزا‌و
ناگرو
ناخۆشیه
دوور ده‌خرێنه‌وه.
بیست
وهه‌شت:
مژده‌ی بردنه‌وه‌ی
چاكه‌كان،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَتَزَوَّدُوا
فَإِنَّ
خَيْرَ
الزَّادِ التَّقْوَى
} البقرة:197.
واته:
به‌رده‌وام
هه‌وڵ بده‌ن
که زه‌خیره‌و
توێشوو بخه‌ن،
بێگومان
چاکترین زه‌خیره‌ش
ته‌قواو
پارێزکاریه.
بیست
ونۆ: باش
بوونی پاشه‌ڕۆژ،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
فَاصْبِرْ
إِنَّ
الْعَاقِبَةَ
لِلْمُتَّقِينَ
} هود:49.
واته:
به‌ڕاستی
پاشهرۆژ بۆ
خواناس و
پارێزکارانه.
سی:
به‌ده‌ست
هێنانی
پشتیوانی
خوای په‌روه‌ردگار،
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:{
وَاللَّهُ
وَلِيُّ
الْمُتَّقِينَ
} الجاثـية:19.
واته:
خوای گه‌وره
دۆست و
پشتیوانی
پارێزکارانه.
داواكارین
له خوای گه‌وره
بكاته ئه‌و
به‌ندانه‌ی
كه
پارێزكارن و
ڕێنمویمان
بكات بۆ ڕێگای
ته‌قوا، وآ‌خر
دعوانا أن
الحمد لله رب
العامين
٣٠ به‌روبووم له به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له قورئانی پیرۆز
﴿ 30 ثمرة من ثمرات التقوى في القرآ‌ن الكريم ﴾
پشتیوان سابیر عه‌زیز
بشتيوان صابر عزيز
٣٠ به‌روبووم له به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له قورئانی پیرۆز
خوای گه‌وره چه‌نده‌ها مژده ومزگێنی داوه به به‌ند موته‌قیه‌كانی له قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه:
یه‌كه‌م: مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له ژیانی دونیا‌و دواڕۆژدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ} يونس: 63،64.
واته: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)... هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیهکان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
دووه‌م: مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ } النحل:128.
واته: چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
سێهه‌م: مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ } البقرة: 282.
واته: له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه).
چواره‌م: ڕێنموونی كردن بۆ ڕێگای ڕاست و جیاوازی كردن له نێوان حه‌ق وباتیڵدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَاناً } الأنفال: 29.
پێنجه‌م: مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان وگه‌وره‌یی پاداشتی پارێزكاران، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْراً } الطلاق:5.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
شه‌شه‌م: مژده به لێخۆشبوو‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُوراً رَحِيماً } النساء: 129.
واته: خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
حه‌وته‌م: ئاسان كاری له هه‌موو كارێكدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً } الطلاق:4.
واته: ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
هه‌شته‌م: ده‌روو لێ كردنه‌وه‌و ده‌رچوون له غه‌م وبهژاره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً } الطلاق:2.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
نۆیه‌م: به‌خشینی رزق ورۆزێكی فراوان به بێ ماندوو بوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً (2)وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ } الطلاق:3،2.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه وله شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت.
ده‌یه‌م: رزگار بوون له ئازار وسزا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا } مريم:72.
واته: له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون...
یازده‌یه‌م: مژده‌ی ڕێزلێنان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ } الحجرات:13.
واته: به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه...
دوازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی خۆشه‌ویستی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ } التوبة:4.
واته: به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
سێزده‌هه‌م: ده‌سكه‌وتنی سه‌رفرازی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ } البقرة:189.
واته: له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
چوارده‌یه‌م: وه‌رگرتنی پاداشت و به‌زایه نه‌چوونی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ } يوسف:90.
واته: بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
پازده‌یه‌م: وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ } المائدة:27.
واته: خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وه‌رده‌گرێت.
شازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی به‌هه‌شت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ } الذاريات:15.
واته: بێگومان خۆ پارێزانیش له‌شیرك و سه‌رپێچی، له‌نێو چه‌ندین باخات و، له‌پاڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاودان.
حه‌ڤده‌یه‌م: ده‌ستكه‌وتنی ئاسایش وپله وپایه‌یه‌كی گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ } الدخان:51.
واته: بێگومان پارێزكاران له جێگایه‌كی هێمن و ئاسایشدان.
هه‌ژده‌یه‌م: به‌رز بوون به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ } البقرة:212.
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دونیادا پارێزگاری‌یان له‌سنووره‌كانی خوا كردووه، له‌ڕۆژی دواییدا له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه ده‌بن و ژیانی خۆشی هه‌تا ههتاییشیان هه‌یه.
نۆزده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی پاداشتی جۆراوجۆر وزۆربوونی خۆشیه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازاً (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَاباً (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَاباً (33) وَكَأْساً دِهَاقاً } النبأ: 31-34.
واته: به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ. كیژو كچانی هاوته‌مه‌ن و مه‌مك خڕ‌و دیمه‌ن جوان و تازه پێگه‌یشتوو ئاماده‌یه. وه په‌رداخی پڕ له شه‌راب.
بیست: نزیكبوونه‌وه له خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا، له‌گه‌ڵ خۆشی بینینی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ (54) فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِنْدَ مَلِيكٍ مُقْتَدِرٍ } القمر:55،54.
واته: بێگومان پارێزکاران وان له باخات و ڕووباره‌کانی به‌هه‌شتدا. له نیشتگه‌یه‌کی په‌سه‌ندان لای پاشایه‌کی به ده‌سه‌ڵاتی توانا.
بیست ویه‌ك: ده‌روون پاكی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ } الزخرف:67.
واته: دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه له پارێزکاران.
بیست ودوو: چاك بوونی كرده‌وه‌كان وله‌گه‌ڵ لێ‌خۆش بوون له تاوانه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ } الأحزاب:71،70.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن و قسه ڕاست و دروست بکه‌ن. کرده‌وه‌کانتان چاك ده‌کات و له تاوانه‌کانتان خۆش ده‌بێ...
بیست وسێ: چاوڕۆشنی وزوو به ئاگابوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ } الأعراف:201.
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزکار بوون کاتێك خه‌ته‌رو وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان له‌شه‌یتانه‌وه پێ بگات یادی خوا ده‌که‌ن و خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه جا کوت وپڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه واته ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه.
بیست وچواره‌م: ده‌ست كه‌وتنی پاداشتی گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ } آل عمران:172.
واته: بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه...
بیست پێنجه‌م: مژده‌ی به ئاوات گه‌یشتن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ } النور:52.
واته: جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.
بیست وشه‌ش: بیركردنه‌وه وتێڕوانین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ فِي اخْتِلافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ } يونس:6.
واته: به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.
بیست وحه‌وت: دوور كه‌وتنه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَسَيُجَنَّبُهَا الأَتْقَى } الليل:17.
واته: جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
بیست وهه‌شت: مژده‌ی بردنه‌وه‌ی چاكه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى } البقرة:197.
واته: به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه.
بیست ونۆ: باش بوونی پاشه‌ڕۆژ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ } هود:49.
واته: به‌ڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.
سی: به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ } الجاثـية:19.
واته: خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانی پارێزکارانه.
داواكارین له خوای گه‌وره بكاته ئه‌و به‌ندانه‌ی كه پارێزكارن و ڕێنمویمان بكات بۆ ڕێگای ته‌قوا، وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العامين