×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌شی گران وجه‌نابه‌تی له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌تێك له‌ سووڕی مانگانه‌دا بێت دروسته‌ مردوو بشۆرن‌؟".

 خاوه‌ن بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌ ( له‌ش گران و له‌ش پیس )بۆیان هه‌یه‌ مردوو بشۆرن

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ سایتی ئیسلام هاوس

﴿ صاحب الحدث الأكبر هل له تغسيل الميت ﴾

پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌شی گران وجه‌نابه‌تی له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌تێك له‌ سووڕی مانگانه‌دا بێت دروسته‌ مردوو بشۆرن ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر محمد المصطفی وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

ده‌ست ونوێژ و له‌ش پاكی به‌مه‌رج  نه‌گیراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مردوویه‌ك ده‌شۆرێت، ابن قدامه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌نێوان زانایاندا سه‌باره‌ت به‌ ڕاستی ودروستی شۆرینی ئه‌و مردووه‌ی كه‌ كه‌سێكی له‌ش گران یان ئافره‌تێكی خاوه‌ن حه‌یز بیشوات، به‌ڵام باشتر و له‌پێشتر ئه‌وه‌یه‌‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مردوو ده‌شوات له‌شی پاك بێت و ده‌ست نوێژی هه‌بێت ( المغني 2/162).

ئیمامی نه‌وه‌ویش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌  ووتویه‌تی : دروسته‌ بۆ له‌ش گران و ئافره‌تی حه‌یزدار كه‌ مردوو بشۆرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌راهه‌تێكی هه‌بێت، به‌ڵام ابن سیرین و حه‌سه‌ن به‌لایانه‌وه‌ مه‌كروهه‌، ئیمامی مالیكیش به‌لایه‌وه‌ وایه‌ كه‌سی له‌ش گران مه‌كروهه‌ مردوو بشۆرێت، به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌كروه نیه‌ مردوو بشۆرن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك غه‌یری خۆیان پاك وخاوێنن ( شرح المهذب5/145.

پرسیاریش كراوه‌ له‌ لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ فه‌توادان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ كه‌ ئایا دروسته‌ ئافره‌تێك له‌ سوڕی مانگانه‌دا بێت مردوو بشۆرێت و كفنی بكات ؟

له‌وه‌ڵامدا ووتویانه‌ : دروسته‌ بۆ ئافره‌تێك كه‌ له‌سوڕی مانگانه‌دا بێت ئافره‌تێكی مردوو بشۆرێت و كفنی بكات، له‌ پیاوانیشدا دروسته‌ ته‌نها پیاوه‌كه‌ی خۆی بشوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌ هیچ ڕێگریه‌ك دروست ناكات له‌به‌رده‌م شۆرینی مردوودا .

پرسیاریش كرا له‌ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه‌ ئایا هه‌ر كه‌سێك كه‌ مردوو ده‌شۆرێت واجبه‌ له‌سه‌ری كه‌ ده‌ست نوێژی هه‌بێت ؟

له‌وه‌ڵامدا ووتی : نه‌خێر مه‌رج نیه‌، واته‌ مه‌رج نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مردووه‌كه‌ ده‌شوات ده‌ستوێژی هه‌بێت، به‌ڵام زانایان ووتویانه‌ نابێت كه‌ كه‌سانی له‌ش گران و جه‌نابه‌ت له‌ چوارده‌وری مردوو بن، چونكه‌ فریشته‌كان ناچنه‌ ئه‌و جێگا و خانوه‌ی كه‌ له‌ش گران و له‌ش پیسی تێدا بێت، "لقاء الباب المفتوح" ( 78 ).

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام