گه‌وره‌ترین
به‌ڵاو فیتنه
له‌سه‌ر خه‌ڵكی
أعظم
فتنة وبلاء على الناس
پرسیار : به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه وبهڵايهك چییه كه به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟
وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه
وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ
إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنْ الدَّجَّالِ » { رواه مسلم } واته: له ئاده‌م تا قیامه‌ت له فیتنه‌ى ده‌جال گه‌وره‌ترو
خراپتر نییه.
ده‌جال
ئاده‌میه وله ئاخر زه‌ماندا دێت, له‌نێو چاوانى نووسراوه ( ك ف ر) واته : كوفر
و بێباوه‌ڕی، هه‌موو موسڵمانێك ده‌یخوێنێته‌وه، چاوێكى كوێره ـ چاوی لاى راستى ـ
وه‌ك ترێ هه‌ڵتۆقیوه، له سه‌ره‌تادا وه‌ك پیاوچاك خۆى نیشان ده‌دات،
دواتر ئیدیعا و بانگشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌كات
و پاشتريش ئيديعاي خوایه‌تى
.
بانگى
خه‌ڵكى ده‌كات كه‌باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به درۆى ده‌خه‌نه‌وه, ئه‌ویش
دهرِوات به‌ڵام پاره و ماڵه‌كه‌یان دواى ده‌جال ده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی به‌بێ ماڵ وسامان ده‌مێننه‌وه،
دواتر هه‌ر ده‌جال ده‌چێت بۆ لاى قه‌ومێكى تر‌و بانگیان ده‌كات و باوهرِى پێده‌هێنن
و ئه‌ویش فه‌رمان به ئاسمان ده‌كات باران ده‌بارێت و فه‌رمان به زه‌وى ده‌كات گیا
دهرِوێنێت، كاتێك دێت ئاو و ئاگرى له‌گه‌ڵدایه و ئاوه‌كه‌ى ئاگره‌و ئاگره‌كه‌ى
ئاوێكى سارده، جا له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته په‌نا بگرێت به خودا له
دواى هه‌موو نوێژێك ـ دوعایه‌كى سوننه‌ت هه‌یه كه له دواى ته‌حیات دهخونێنرێت
بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره په‌نامان بدات له‌شه‌ڕ
و فیتنه وبه‌ڵاو موصیبهتهكانی ـ هه‌روه‌ها
له‌پێناو خۆ پاراستن لهدهجال پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فێری كردووین كه سه‌ره‌تاى
سوره‌تى (الكهف) بخوێنين ئه‌گه‌ر كه‌وتینه
ئه‌و زه‌مانه‌وه, هه‌روه‌ها هه‌وڵى خۆلادان
بدات بۆ ئه‌وه‌ى له فیتنه‌ى به‌دوور بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )
ده‌فه‌رموێت: « مَنْ سَمِعَ بِالدَّجَّالِ فَلْيَنْأَ عَنْهُ،
فَوَ الله إِنَّ الرَّجُلَ لَيَأْتِيهِ وَهُوَ يَحْسِبُ أَنَّهُ مُؤْمِنٌ فَيَتَّبعَهُ
مِمَّا يَبْعَثُ بِهِ مِنْ الشُّبُهَاتِ » { رواه أبوداود } واته: هه‌ركه‌س باسی هاتنى ده‌جالى بیست با خۆى لێ لادات، سوێند
به خوا كه‌سانێك ده‌چن بۆ لاى ـ ره‌نگه بۆ شهرِكردن بێت ـ وا ده‌زانن ئیماندارن،
به‌ڵام شوێنى ده‌كه‌ون به هۆى ئه‌و هه‌موو فڕوفێڵ و شوبهانهى كه هه‌یه‌تى.
ده‌جال (چل) رۆژ له‌سه‌ر
زه‌وییدا ده‌مێنێته‌وه، رۆژى یه‌كه‌مى به ساڵێك، و دووه‌مى به‌مانگێك، وسێیه‌مى
ههفتهیهكهو رۆژه‌كانى تر‌ى وه‌ك رۆژى ئاسایی وان، هه‌موو شار‌و جێگایه‌كیش دهگهرِێت
جگه له مه‌ككه‌و مه‌دینه نه‌بێت، دواى ئــه‌وه‌ی حــهزرهتی عیسى ( عليه
السلام ) داده‌به‌زێت و به‌فه‌رمانی
خوای گه‌وره ده‌یكوژێت.
وه ده‌بێت
ئه‌وه‌ش بزانین كه هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه ئیلا قه‌وم گه‌له‌كه‌ی ترساندوه
له‌شوێن كه‌وتنی ده‌جالی درۆزنی یه‌كچاو، وه‌ك ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی
بێت ) فه‌رمووده‌یه‌كی له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه
كه فه‌رموویه‌تی " ما بُعِث نبيٌ
إلا أنذر أمَّـته الأعورَ الكذاب" { رواه البخاري } .
خوای گه‌وره‌ش
له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵكی
أعظم فتنة وبلاء على الناس
پرسیار : به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه وبهڵايهك چییه كه به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟
وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنْ الدَّجَّالِ » { رواه مسلم } واته: له ئاده‌م تا قیامه‌ت له فیتنه‌ى ده‌جال گه‌وره‌ترو خراپتر نییه.
ده‌جال ئاده‌میه وله ئاخر زه‌ماندا دێت, له‌نێو چاوانى نووسراوه ( ك ف ر) واته : كوفر و بێباوه‌ڕی، هه‌موو موسڵمانێك ده‌یخوێنێته‌وه، چاوێكى كوێره ـ چاوی لاى راستى ـ وه‌ك ترێ هه‌ڵتۆقیوه، له سه‌ره‌تادا وه‌ك پیاوچاك خۆى نیشان ده‌دات، دواتر ئیدیعا و بانگشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌كات و پاشتريش ئيديعاي خوایه‌تى .
بانگى خه‌ڵكى ده‌كات كه‌باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به درۆى ده‌خه‌نه‌وه, ئه‌ویش دهرِوات به‌ڵام پاره و ماڵه‌كه‌یان دواى ده‌جال ده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی به‌بێ ماڵ وسامان ده‌مێننه‌وه، دواتر هه‌ر ده‌جال ده‌چێت بۆ لاى قه‌ومێكى تر‌و بانگیان ده‌كات و باوهرِى پێده‌هێنن و ئه‌ویش فه‌رمان به ئاسمان ده‌كات باران ده‌بارێت و فه‌رمان به زه‌وى ده‌كات گیا دهرِوێنێت، كاتێك دێت ئاو و ئاگرى له‌گه‌ڵدایه و ئاوه‌كه‌ى ئاگره‌و ئاگره‌كه‌ى ئاوێكى سارده، جا له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته په‌نا بگرێت به خودا له دواى هه‌موو نوێژێك ـ دوعایه‌كى سوننه‌ت هه‌یه كه له دواى ته‌حیات دهخونێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره په‌نامان بدات له‌شه‌ڕ و فیتنه وبه‌ڵاو موصیبهتهكانی ـ هه‌روه‌ها له‌پێناو خۆ پاراستن لهدهجال پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فێری كردووین كه سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الكهف) بخوێنين ئه‌گه‌ر كه‌وتینه ئه‌و زه‌مانه‌وه, هه‌روه‌ها هه‌وڵى خۆلادان بدات بۆ ئه‌وه‌ى له فیتنه‌ى به‌دوور بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَنْ سَمِعَ بِالدَّجَّالِ فَلْيَنْأَ عَنْهُ، فَوَ الله إِنَّ الرَّجُلَ لَيَأْتِيهِ وَهُوَ يَحْسِبُ أَنَّهُ مُؤْمِنٌ فَيَتَّبعَهُ مِمَّا يَبْعَثُ بِهِ مِنْ الشُّبُهَاتِ » { رواه أبوداود } واته: هه‌ركه‌س باسی هاتنى ده‌جالى بیست با خۆى لێ لادات، سوێند به خوا كه‌سانێك ده‌چن بۆ لاى ـ ره‌نگه بۆ شهرِكردن بێت ـ وا ده‌زانن ئیماندارن، به‌ڵام شوێنى ده‌كه‌ون به هۆى ئه‌و هه‌موو فڕوفێڵ و شوبهانهى كه هه‌یه‌تى.
ده‌جال (چل) رۆژ له‌سه‌ر زه‌وییدا ده‌مێنێته‌وه، رۆژى یه‌كه‌مى به ساڵێك، و دووه‌مى به‌مانگێك، وسێیه‌مى ههفتهیهكهو رۆژه‌كانى تر‌ى وه‌ك رۆژى ئاسایی وان، هه‌موو شار‌و جێگایه‌كیش دهگهرِێت جگه له مه‌ككه‌و مه‌دینه نه‌بێت، دواى ئــه‌وه‌ی حــهزرهتی عیسى ( عليه السلام ) داده‌به‌زێت و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره ده‌یكوژێت.
وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه ئیلا قه‌وم گه‌له‌كه‌ی ترساندوه له‌شوێن كه‌وتنی ده‌جالی درۆزنی یه‌كچاو، وه‌ك ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووده‌یه‌كی له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی " ما بُعِث نبيٌ إلا أنذر أمَّـته الأعورَ الكذاب" { رواه البخاري } .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .