×
مه‌به‌ستمان له‌ كرده‌وه‌كانى دڵ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌یان دڵه‌ و په‌یوه‌ندییان به‌ دڵه‌وه‌ هه‌یه‌، گه‌وره‌ترینیشیان باوه‌رِهێنانه‌ به‌ خوداى گه‌وره‌ كه‌ له‌ دڵدایه‌و باوه‌رِهێنان ملكه‌چی و دان پێدانان به‌شێكن له‌و باوه‌رِه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌م خۆشه‌ویستیی خودا كه‌ له‌ دڵى به‌نده‌دا دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها ترس و ره‌جا، گه‌رِانه‌وه ‌و پشت به‌ستن، ئارامگرتن ویه‌قین وخشوع وچه‌نده‌هاى تر...

كـــردهوهكـــانـــی دڵ

ئامادهكردنی : زاگرۆس ههمهوهندی

پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

﴿ أعمال القلوب ﴾

إعداد : زاكروس هموندي

مراجعة : بشتيوان صابر عزيز


كـــردهوهكـــانـــی دڵ

سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگاری بهرز وباڵادهست وه درود و ڕهحمهتی فراوان بۆ سهرگیانی پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی وئال وبهیت و سهرجهم هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

خواى گهوره دڵى وهك پادشا دروست كردووه و ئهندامهكانى ترى لهش وهك سهربازى ئهو وان، جا ههركات پادشا چاك بوو سهربازهكانیشی چــاك دهبن، پێغـــهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « وَإنَّ فی الجَسَدِ مُضغَة إذا صڵحَتْ صڵحَ الجسَدُ كُلهُ، وَإذا فَسَدَتْ فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ الا وَهِی القَلْبُ » { متفق علیه }، واته : له لهشدا پارچه گۆشتێك ههیه، ههركات چاك بوو ههموو لهش چاك دهبێت وههركات خراپ بوو ههموو لهش خراپ دهبێت، ئهویش دڵه، چونكه دڵ جێگاى باوهرِو تهقوایهو ههر ئهویشه جێگاى بێباوهرِى وشیرك و دوو رِووییه، پێغهمبهر( صلی الله علیه وسلم ) دهفــــهرموێت: « التَّقْوَى هَاهُنَا ـ وَيُشِيرُ إِلَى صَدْرِهِ ثَلاثَ مَرَّاتٍ » { رواه مسلم} واته: تهقوا لێره دایه... سێ جار ئاماژه به سینگى موبارهكى خۆى دهكات.

§ ئیمانیش: باوهرِهێنان و گوفتارو كرداره، باوهرِى دڵ وگوفتارى زمان، ههروهها كردارى دڵ وئهندامهكان.

دڵ باوهرِ دههێنێت وبرِوا دهكات، بهو هۆیهوه شههادهت بهسهر زماندا دێت، دواى كردهوهكانى ترى دڵ دروست دهبێت، وهك: خۆشهویستى، ترس، رهجا، زمان زیكر دهكات وقورئان دهخوێنێت وئهندامهكانى سوجدهو ڕوكوع دهبهن وههر كردهوهیهكى تر كه له خودا نزیكیان بكاتهوه، چونكه وهك ووتمان ئهندامهكان شوێنكهوتووى دڵن، ههر شتێك له دڵدا جێگیر بوو دهبێت نیشانهكانى لهسهر ئهندامهكانى ترى لهش دهركهوێت بهههر شێوهیهك بێت له شێوهكان.

§ مهبهستمان له كردهوهكانى دڵ ئهوانهیه كه سهرچاوهكهیان دڵه و پهیوهندییان به دڵهوه ههیه، گهورهترینیشیان باوهرِهێنانه به خوداى گهوره كه له دڵدایهو باوهرِهێنان ملكهچی و دان پێدانان بهشێكن لهو باوهرِه، ئهمه جگه لهم خۆشهویستیی خودا كه له دڵى بهندهدا دروست دهبێت ههروهها ترس و رهجا، گهرِانهوه و پشت بهستن، ئارامگرتن ویهقین وخشوع وچهندههاى تر.

§ ههموو كردهوهیهكى دڵ پێچهوانهكهى نهخۆشییهكى دڵه، بۆ نموونه: نیهتپاكى دژهكهى ریایه، یهقین دژهكهى گومانه، خۆشهویستنى دژهكهى ڕق لێبوونهوهیهو بهو شێوهیه، جا ئهگهر چاك كردنى دڵى خۆمان پشتگوێ بخهین تاوان لهسهرى كهڵهكه دهبێت وله ناوى دهبهن، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « إنَّ العَبْدَ إذا أخْطَأَ خَطِيْئَةً نُكِتَ في قَلْبهِ نُكْتَةٌ فَإنْ هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ صُقِلَتْ فِإنْ عَادَ زيْدَ فِيْهَا وَإنْ عَادَ زيْدَ فِيْهَا حَتَّى تَعْلو فِيْهِ فَهُوَ الرَّانُ الذَّيْ ذكَرَ الله: ( كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) » { رواه الترمذی } واته: بهنده كاتێك تاوان دهكات نوكتهیهكى رهش لهسهر دڵى دروست دهبێت، گهر تهوبهى كرد لا دهچێت، ئهگهر دووباره و سێبارهى كردهوهو بهردهوام بوو، نوكته زیاد دهبێت ههتا وهك پهردهیهكى ڕهشى لێ دێت وله قورئاندا دهفهرموێت: ( كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) { المطففین: 14} مهبهست له (ران) داپۆشینى دڵه وهك پهردهیهك، ههروهها دهفهرموێت: « تُعْرَضُ الْفِتَنُ عَلَى الْقُلُوبِ كَالْحَصِيرِ عُودًا عُودًا فَأَيُّ قَلْبٍ أُشْرِبَهَا نُكِتَ فِيهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ وَأَيُّ قَلْبٍ أَنْكَرَهَا نُكِتَ فِيهِ نُكْتَةٌ بَيْضَاءُ حَتَّى تَصِيرَ عَلَى قَلْبَيْنِ عَلَى أَبْيَضَ مِثْلِ الصَّفَا فَلاَ تَضُرُّهُ فِتْنَةٌ مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالأَرْضُ وَالآخَرُ أَسْوَدُ مُرْبَادًّا كَالْكُوزِ مُجَخِّيًا لاَ يَعْرِفُ مَعْرُوفًا وَلاَ يُنْكِرُ مُنْكَرًا إِلاَّ مَا أُشْرِبَ مِنْ هَوَاهُ » { رواه مسلم }، واته: دڵهكان تووشی فیتنهى یهك له دواى یهك دهبن، جار ههر دڵێك تووشی خراپه بوو نوكتهیهكى رهشى تێدا دروست دهبێت و ههر دڵێك رێگریى له خراپه كرد نوكتهیهكى سپی تێدا دروست دهبێت، تا واى لێدێت دهبن به دوو جۆر دڵ: سپی وهك بهردێكى سپی، كه هیچ فیتنهیهك كارى تێ ناكات ههتا دنیا مابێت و ڕهشێك كه چاكهو خراپه لێك ناكاتهوه به ئارهزووى خۆى نهبێت.

§ كردهوهكانى دڵ گرنگترن له كردهوهكانى ئهندامهكانى تر، زانینیان گرنگتره لهكردهوهكانى تر، چونكه ئهسڵی كردهوه كردهوهی دڵه و كردهوهى ئهندامهكانى تر لقن وتهواوكهرى كردهوهى دڵن. پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « إنَّ اللهَ لا يَنْظُر ُإلى صُوَركُمْ وَأمْوَالِكُمْ، وَلَكِنْ ينْظُرُ إلى قُلُوْبكُمْ وَأعْمَالِكُمْ » { رواه مسلم }، واته: خواى گهوره سهیرى بهژن و باڵا وماڵ وموڵكتان ناكات، بهڵكو سهیرى دڵ وكردهوهكانتان دهكات. چونكه دڵ جێگاى زانیارى و وردبوونهوهو هزره، ههر بۆیه پلهى بهرز لاى خودا به گوێرهى ئهو باوهرِو نیهت پاكى ویهقینهیه كه له دڵدایه.

حهسهنى بهصرى دهڵێت: سوێند به خودا ئهبوبهكرى صدیق به نوێژو رۆژوو چاكتر نهبوو له ئێوه، بهڵكو بهو ئیمانه گهورهیهى كه له دڵیدا بوو.

§ كردهوهكانى دڵ فهزڵیان ههیه بهسهر كردهوهكانى ئهندامهكانى تردا له چهند روویهكهوه:

1ـ كهموكورِیى له كردهوهى دڵدا رهنگه كردهوهى ئهندامهكان بهتاڵ بكاتهوه، وهك ریاكردن.

2ـ كردهوهى دڵ بنچینهیه و ههر كردهوهو جوڵهیهكیش نیهتى دڵى لهگهڵدا نهبێت وبهبێ مهبهست بووبێت چاوپۆشی لێدهكرێت.

3ـ هۆكارى پله بهرزهكانى بهههشته، وهك : زوهد.

4ـ گرانترو قورستره به بهراورد به كردهوهى ئهندامهكانى تر، ئیبنو موكهندهر دهڵێت: ههوڵمدا لهگهڵ نهفسی خۆمدا بۆ ماوهى چل ساڵ ههتا لهسهر رێگاى راست جێگیر بوو.

5ـ شوێنهوارى باشترى دهبێت، وهك خۆشهویستى خودا.

6ـ پاداشتى زیاتر، ئهبودهردا ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت: سهعاتێك بیركردنهوه باشتره له شهونوێژى شهوێك.

7ـ بزوێنهرى ئهندامهكانه.

8ـ به هۆى دڵهوه پاداشتى ئهندامهكان كهم و زۆر دهكات، یان بهتاڵى دهكاتهوه، وهك خشوع له نوێژدا.

9ـ ڕهنگه جێگاى كردهوهى ئهندامهكانى پرِ بكاتهوه، وهك: نیهتى خێركردن له كاتى بێ پارهییدا.

10ـ پاداشتهكهى بێ سنووره، وهك ئارامگرتن.

11ـ پاداشتهكهى بهردهوامه، ههرچهنده ئهندامهكان رادهوهستن لهكار یان نهتوانن. 12ـ له پێش كردهوهى ئهندامهكانهوه دهست پێ دهكات و لهگهڵ ئهوانیشدا بهردهوامه.

دڵ به چهند قۆناغێكدا تێدهپهرِێت پێش ئهوهى ئهندامهكانى بكهونه كار :

(الهاجس) ئهوهى له هزردا دروست دهبێت بۆ ئهوهى كارى تێ بكهیت.

(الخاطرة) قۆناغى جێگیربوون.

3ـ گفتوگۆى نهفس و دوودڵى له كردنى ونهكردنى.

(الهم) كردنى كارهكه لهپێشتره.

(العزم) به تهواوى دڵى جێگیر دهبێت لهسهر كردنى كارهكه.

سێ قۆناغى یهكهم پاداشتى لهسهر نییه كاتێك بۆ كارێكى خێر بێت، بهڵام سێههم قۆناغى چاكهیهكى بۆ دهنووسرێت له نیهتى چاكییدا و خراپهى بۆ نانوسرێت له خراپهدا، بهڵام قۆناغى سووربوون لهسهر كردهوهى چاك چاكهى بۆ دهنووسرێت وبه خراپیش خراپهى بۆ دهنووسرێت ئهگهرچی نهیكردبێت، چونكه كاتێك عهزم جهزم بوو لهسهر كردهوهو توانا ههبوو كردهوهكه دهكرێت، خواى گهوره دهفهرموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آَمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) { النور : 19 } ئهو كهسانهى پێیان خۆشه بهدڕهوشتى لهناو ئیمانداراندا بڵاوبێتهوه سزایهكى توندیان تووش دهبێت، ههروهها پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « إذا التقَى المسلمَانِ بسَيفَيهِما فالقَاتلُ والمقتُولُ في النَّار، فقلت: يا رسول الله، هذَا القاتلُ فمَا بَالُ المقتُولِ؟ قالَ: إنهُ كانَ حَرِيصَا علَى قتلِ صَاحِبِهِ » { رواه البخاری }، واته: كاتێك دوو موسڵمان به شمشێرهوه بهرامبهر یهك دهگرن، كوژراو و بكوژ له ئاگردایه، وتم ئهى پێغهمبهرى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) بكوژهكه باشه، ئهى كوژراوهكه بۆ؟ فهرمووى: ئهویش سووربووه له سهر كوشتنى براكهى.

ئهگهر وازى له تاوانهكه هێنا دواى ئهوهى سوور بوو لهسهر ئهنجامدانى، ئهوه له چوار حاڵهت بهدهر نییه :

یهكهم : وازهێنانى لهبهر خودا، پاداشتى دهدرێتهوه.

دووهم : وازهێنانى لهبهر خهڵك، بهمهش گوناهبار دهبێت، چونكه وازهێنان له گوناه عیبادهتهو دهبێت تهنها لهبهر خودا بكرێت.

سێههم : وازهێنان لهبهر نهتوانین بهبێ كردنى پێویستییهكانى ئهو تانهو بهمهش گوناهبار دهبێت، چونكه نیهتى تهواوى ههبووه.

چوارهم : وازهێنان لهبهر نهتوانین، بهڵام ههموو كارێكى پێویستى كردووه بۆ ئهنجامدانى، بهڵام سهرى نهگرتووه، ئهمهش گوناهبار دهبێت وهك ئهوهى تاوانهكه دهكات ههروهك له فهرموودهكهدا دهردهكهوێت، ههركات كردهوهكه نیهتى كردنى زیاتر بوو لهگهڵیدا تاوانبار دهبێت جا كردهوهكه لهگهڵ نیهتهكهدا بوو یان دواكهوت، ههركهس تاوانێكى كردو سوور بوو لهسهر دووبارهكردنهوهى ئهوه به بهردهوام له قهڵهم دهدرێت ئهگهرچی دووبارهشی نهكردهوه .

ههندێك لهكردهوهكانی دڵ :

§ نیهت : به واتاى ویست ومهبهست دێت، هیچ كردهوهیهكیش بهبێ نیهت وهرناگیرێت، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « إِنَّمَا الأعْمَالُ بالنِّیاتِ وإنَّمَا لِكُلِّ أمريء مَا نَوَى » { متفق علیه } واته: كردهوهكان به نیهتهو ههركهسهو به نیهتى خۆى پاداشتى دهدرێتهوه.

عهبدوڵڵای كوڕی موبارهك دهڵێت: ڕهنگه كردهوهیهكى كهم بهنیهت زیاد بكات وكردهوهیهكى زۆریش به نیهت كهم بكات.

فوزهیڵی كوڕی عیاض( رهحمهتی خوای لی بیت ) دهڵێت: خواى گهوره نیهت و ویستى له تۆ دهوێت. جا ههر كات كردهوهكه بۆ خودا بێت ئهوه به ئیخلاص و نیهتپاكیى ناو دهبرێت و ئهگهر بۆ خودا نهبوو ئهوه به ریا و دوورِوویی دادهنرێت.

سودێك ( باسێكى گرنگ ): خهڵك عاقیبهتیان خراپه زانایان نهبن، زانایانیش ههروهها ئهوانه نهبێت كردهوه دهكهن، ئهوانهش كردهوه دهكهن تهنها نیهت پاكهكان نهجاتیان دهبێت، جا یهكهم شت كه لهسهر بهنده پێویسته فێربوونى نیهته، دواتر به كردهوه ڕاستى دهكاتهوه دواى تێگهیشتنى نیهت پاكى و راستگۆیی، كردهوه بهبێ نیهت ماندووبونه، نیهتیش بۆ خودا نهبێت ریایه، نیهتپاكییش بهبێ شوێنكهوتنى سوننهت له كردهوهدا رهنج به فیرِۆچوونه.

كردهوهكان سێ جۆرن: 1ـ تاوان : نیهت پاكى له تاواندا نایگۆرِێت به چاكه، بهڵام لهگهڵ نیهتى خراپدا سزاكهى زیاتر دهبێت. 2ـ چاكهكردن و عیبادهت: ئهمهش پهیوهسته به نیهتهوه له رووى قهبوڵ بوون و پاداشت زۆرتر بوون، جا ئهگهر بۆ ریاى بوو ئهوه دهبێته تاوان و هاوهڵدانانى بچووك و ههندێك جار گهورهش، ئهمهش دهبێت به سێ جۆرهوه:

یهكهم: عیبادهتهكه بۆ ریا بێت له بنهرِهتدا، ئهمهش هاوهڵدانانهو بهتاڵه.

دووهم: له سهرهتادا نیهتى بۆ خودایهو دواتر نیهتى ریاى تێكهڵ دهبێت، جا ئهگهر عیبادهتهكه ئاخیرهكهى پهیوهست نییه به ههوهڵهكهیهوه وهك خێركردن ئهوه ههوهڵهكهى قهبوڵهو ئاخیرهكهى بهتاڵه، بهڵام ئهگهر ههمووى پهیوهست بوون به یهكهوه وهك نوێژ ئهوا دوو حاڵهتى ههیه:

أ ـ بهرهنگارى نیهتى ریایهكه بكات و عیبادهتهكه قهبوڵه.

ب ـ نیهتى ریایهكهى یهكلابێتهوه، ئهوا ههموو عیبادهتهكه بهتاڵ دهبێتهوه.

سێیهم: نیهتى ڕیایهكه دواى تهواوبوونى كردهوهكه دروست بێت، كه ئهمهش وهسوهسهیهو كاریگهریی لهسهر كردهوهكه و بكهرهكهى نییه، بهڵام چهندهها جۆرى ڕیاى شاراوه ههیه كه دهبێت وریا بین و بیان ناسین.

بهڵام ئهگهر نیهتهكهى له چاكهدا بۆ بهرژهوهندى دنیایی بوو ئهوا به گوێرهى نیهتهكهى پاداشت و سزا وهردهگرێت، ئهمهش سێ حاڵهتى ههیه :

1ـ تهنها نیهتى له كردهوه چاكهكه بهرژهوهندى دنیاییه، بهمهش پێی گوناهبار دهبێت، چونكه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « مَنْ تَعَلَّمَ عِلْمًا ممَّا يُبْتَغَى بِهِ وَجْهُ اللَّهِ ﷻ‬ لا يَتَعَلَّمُهُ إِلا لِيُصِيبَ بِهِ عَرَضًا مِنْ الدُّنْيَا لمْ يجِدْ عَرْفَ الجَنَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ » {رواه أبوداود} واته: ههركهس زانستێك فێر بوو كه تهنها لهبهر خودا خهڵكى خۆى فێر دهكات، بهڵام ئهم كهسه بۆ ماڵى دونیا خۆى فێر دهكات بۆنى بهههشت ناكات، نموونهى ئهم كهسه: یهكێك پێشنوێژبى بكات تهنها لهبهر پاره.

2ـ نیهتى لهبهر خودا بێت و بۆ دونیاشى لهگهڵدا بێت، ئهمهش باوهرِى كهموكورِى تێدایه ئهونیهتى تهواو نییه، ههروهك ئهوهى دهچێت بۆ حهج وبۆ بازرگانیی، ئهمهش پاداشتهكهى به گوێرهى نیهت پاكیهكهیهتى.

3ـ نیهتى تهنها خودایه، بهڵام كرێیهك وهردهگرێت بۆ ژیانى خۆى ئهمهیان پاداشتهكهى تهواوه، وهك ئهوهی چهند قوتابیهك فێری قورئان وزانستهكانی بكات، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا مانگانهیهكیشی بدهنێ، لهم بارهیهشهوه ئهم فهرموودهیه هاتووه كهپێغهمبــهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « إِنَّ أَحَقَّ مَا أَخَذْتُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا كِتَابُ اللَّهِ » {رواه البخاری} واته: باشترین شت پارهى لهسهر وهرگرن قورئانه .

ئهمهش مانای ئهوه نیه ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكرێته كاڵا و بازرگانی پێوه بكرێت، كه ئهمهیان له دیندا جێگای نابێتهوه، وهك ئهوهی ئێستا كهسانێك پهیدا بوون كه ئیشیان بووه بهنووشته وفاڵ وكتێب گرتنهوه وفڕو قێڵ كردنه بهناوی دینهوه خهڵكی فریوو دهدهن، بهڵكو ئهم جۆره كارانه قهدهغهی لێكراوه وخوویهكی نهگریسی جولهكه و گاورهكان بووه وهك خوای گهوره دهفهرموێت : ( وَلَا تَشْتَرُوا بِآَيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ ) { البقرة : 41 } واته : ئایهتهكانم به نرخێكی كهم مهگۆڕنهوه (له پێناوی بهدهستهێنانی ههندێ مهرامی كهم نرخی دنیادا )، تهنها له من بترسن و خۆتان له خهشمی من بپارێزن، یان دهفهرموێت : ( إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآَخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) { ال عمران : 77 } واته : بهڕاستی ئهوانهی که پهیمانی خواو سوێندهکانیان بهنرخێکی کهم دهفرۆشن (له پلهو پایهی دنیایی، پارهوپول و سامان، ئهڵبهته ههرچهنده بێت ههرکهمه) ئهوانه له دواڕۆژدا هیچ بهشێکیان نابێت (له سۆزو میهرهبانی خوا)، ههروهها له ڕۆژی قیامهتدا خوا نایاندوێنێت و تهماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئامادهیه.

3ـ ڕێ پێدراوهكان (موباح): هیچ كردارێك نییه بهبێ نیهت و شتى موباحیش به نیهت دهبێت به عیبادهت .

ئهوهش بزانه كه پیاوچاكانى نیهت چاك له كردهوهدا سێ پلهن:

نزم : ئهوانهن كه عیبادهت دهكهن لهبهر پاداشت و له ترسی سزا.

مام ناوهند: ئهوانهن عیبادهت دهكهن وهك سوپاسگوزارى خوداو گوێرِایهڵى كردنى.

بهرز: ئهوانهن عیبادهت دهكهن لهبهر خۆشهویستى و به گهوره دانان و له ترسی خودا. ئهمهش پلهى راستگۆیانه (الصدیقین).

§ تهوبه : بهردهوام واجبه، گوناه كردنیش له سروشتى مرۆڤه، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « كُلُّ ابْنِ آدَمَ خَطاءٌ وَخَیْرُ الْخَطائِینَ التَّوَّابُونَ »{رواه الترمذی} واته: ههموو كهس تاوان دهكات و باشترین كهس ئهوهیه تهوبه دهكات، ههروهها دهفهرموێت: « لَوْ لَمْ تُذْنِبُوا لَذَهَبَ اللَّهُ بِكُمْ وَلَجَاءَ بِقَوْمٍ يُذْنِبُونَ فَيَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ فَيَغْفِرُ لَهُمْ » {رواه مسلم} واته: ئهگهر ئێوه تاوانتان نهكردایه، خواى گهوره ئێوهى دهمراندو خهڵكێكى ترى دههێنا كه تاوان بكهن و داواى لێخۆشبوون بكهن و خواى گهورهش لێیان خۆش دهبوو.

دواخستنى تهوبه و بهردهوام بوون لهسهر تاوان ههڵهیه وگوناهه، شهیتانیش له چهند بهربهستێكدا زهفهر به مرۆڤـــ دێنێت و گهر له یهكێكدا سهركهوتوو نهبوو دهچێته ئهوى تر، كه ئهمانهن :

1ـ هاوهڵ دانان و بێباوهرِی.

2ـ گهر نهیتوانى، ههوڵى بیدعه پێكردن و وازهێنانى سوننهت دهدات.

3ـ گهر نهیتوانى، ههوڵى كردنى تاوانه گهورهكان دهدات.

4ـ گهر نهیتوانى، ههوڵى پێ كردنى تاوانه بچووكهكان دهدات.

5ـ گهر نهیتوانى، ههوڵى زۆر پێ كردنى شهرِى رێگهپێدراوهكان (موباح) دهدات.

6ـ گهر نهیتوانى، ههوڵى ئهوهى پێدهدات كه مرۆڤ ئهو عیبادهتانه بكهن كه خێریان كهمتره.

7ـ گهر نهیتوانى، شهیتانى جین و مرۆڤت تێ بهردهدا بۆ ئهوهى ههڵهت پێ بكهن و زاڵ بن بهسهرتدا.

تاوانهكانیش چهند جۆرێكن :

1ـ گهورهكان: ئهوانهن سزاى حهددى لهسهره له دونیادا، یان ههرِهشهى سزایهكى قیامهتى توندى لهسهره، یان لهعنهت و توڕهیی خوداو نهبوونى ئیمانى لهسهره.

2ـ بچووكهكان: ئهوانهن كه له گهورهكان بچووكترن، بهڵام هۆكار ههن دیانگۆرِێت بۆ گهوره، لهوانه: بهردهوام بوون و دووبارهكردنهوه، بهكهم زانین، فهخركردن به تاوانهكه ـ كردنى ـ، به ئاشكرا تاوانهكه بكهیت.

ههموو تاوانێك تهوبهى بۆ ههیه و تهوبهش دهمێنێت ههتا خۆر له خۆرئاواوه ههڵدێت یان ههتا غهر غهرهى سهرهمهرگ.

پاداشتى تهوبهكارى راستهقینهش گۆرِینى خراپهكانێتى بۆ چاكه، ئهگهر ئهوهنده زۆریش بن بگهنه كهشكهڵانى ئاسمان.

وهرگرتنى تهوبهش چهند مهرجێكى ههیه:

یهكهم : پهشیمان بوونهوه.

دووهم : وازهێنان له تاوانهكه.

سێههم: سووربوون لهسهر دووبارهنهكردنهوهى، ئهگهر تاوانهكه مافى خهڵكى تێدا خورا بوو، دهبێت بدرێتهوه به خاوهنهكهى .

تهوبهكارانیش چوار جۆرن :

1ـ لهسهر تهوبهكهى بهردهوام دهبێت تا كۆتایی ژیانى و نیهتى نییه بگهرِێتهوه سهر تاوان، تهنها تووشی ههڵهى بچووك دهبێت كه مرۆڤ ههر تووشی دهبێت، ئهمه به جێگیر بوون لهسهر تهوبهو بهم كهسه دهڵێن: (سابق بالخیرات) و بهم جۆره تهوبهیهش دهڵێن (نصوح) و خاوهنهكهشی (النفس المطمئنة)یه.

2ـ تهوبهكارێك بهردهوامه لهسهر عیبادهتهكان، بهڵام گوناهیش دهكات جار جاره و بهئهنقهست نا، بهڵام تووشی دهبێت بۆ ئهوهى نیهتێكى پێشترى ههبێت و سووربێت لهسهر كردنى، ههر كات تاوانێك دهكات لۆمهى نهفسی خۆى دهكات و پهشیمان دهبێتهوه و ههوڵى ئهوه دهدات خۆى له هۆكارى تاوانهكه دوورخاتهوه، ئهمهش پێی دهڵێن (النفس اللوامة).

3ـ تهوبه دهكات و باش دهبێت بۆ ماوهیهك، بهڵام دواتر تووشی تاوان دهبێت و له ههمان كاتدا بهردهوامه لهسهر عیبادهتهكان، ههندێك تاوان وازلێدێنێت، بهڵام شههوهتى تاوان راى دهكێشێت و دهیخاته تاوانهوه، له دڵى خۆیدا به تهماى تهوبهیهو دواى دهخات، بهم نهفسهش دهڵێن نهفسی بهرپرسیار، مهترسی ئهم جۆره كهسانه لهوهدایه كه تهوبه دوادهخهن و دوورنییه بهبێ تهوبه وهفات بكهن و ئاخرشهڕ بن.

4ـ تهوبه دهكات و بهردهوام دهبێت، بهڵام دهگهرِێتهوه سهر تاوان و سهرقاڵ دهبێت تیایدا، بهبێ ئهوهى نیهتى تهوبهى ههبێت و پێی ناخۆش بێت كه تاوان دهكات، بهم جۆرهش دهڵێن نهفسی (الأمارة بالسوء) فهرماندهر به خراپه، ئهم جۆرهش ترسی ئاخرشهرِى زۆر لێدهكرێت.

§ راستگۆیی : بنچینهى كردهوهكانى دڵه و به شهش واتا بهكار دههێنرێت، ڕاستگۆیی له :

1ـ قسهكردن دا .

2ـ ویست (نیهت) دا .

3ـ عهزم (سووربوون و نیهتى تهواوى كاركردن) دا .

4ـ وهفادارى دا .

5ـ كردهوه : ئهمهش به تهبایی نێوان ئاشكراو شاراوه، وهك خشوع له نوێژدا.

6ـ ڕاستگۆیی لهبهجێهێنانى ههموو ئهركه ئاینییهكاندا، ئهمهش بهرزترینى جۆرهكانیهتى، بۆ نموونه: ڕاستگۆیی له ترس، رهجا، بهگهورهزانین، زوهد، ڕازیی بوون، پشت بهستن، خۆشهویستى و ههموو كردهوهكانى ترى دڵ، جا ههركهس لهو شتانهى باسكرا راستگۆ بێت ئهوا له (الصدیقین) راستگۆیان دهژمێردرێت له بهر زۆر ڕاستگۆیی، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم )دهفهرموێت: «عَڵیْكُمْ بِالصدْقِ فَإِنَّ الصدْقَ یهْدِى إِڵى الْبِرِّ وَإِنَّ الْبِرَّ یهْدِى إِڵى الجَنَّةِ وَمَا یزَالُ الرَّجُلُ یصدُقُ وَیَتحَرَّى الصدْقَ حَتَّى یُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ ِّصدیقًا » {متفق علیه}. واته: ڕاستگۆ بن، چونكه ڕاستگۆیی بهرهو چاكهتان دهبات و چاكهش بهرهو بهههشت، كهسێك بهردهوام ڕاستگۆ بێت و به دواى ڕاستگۆییدا دهگهرِێت ههتا لاى خودا به راستگۆ (صدیق) دهنووسرێت .

ههركات كهسێك ڕاست و ناراستى لێ تێكهڵ بوو، یهكێكیانى ههڵبژاردو نیهتى پاك بوو لهگهڵ خودا زۆر جار سهركهوتوو دهبێت و گهر ناراستهكهشی ههڵبژاردبێت ئهوا لاى خودا عوزرى ههیه.

پێچهوانهى ڕاستگۆیی درۆیه، سهرهتا له دهروونهوه دهگوازرێتهوه بۆ زمان و خراپی دهكات و دواتر دهگوزارێتهوه بۆ ئهندامهكان و ئهوانیش خراپ دهكات، خراپی زمان درۆزنییه له گوفتارداو خراپی ئهندامیش خراپی كردهوهكانه و دواتر خراپه ههموو گیانى دادهگرێت.

§ خۆشهویستى : بهخۆشهویستى خواى گهوره وپێغهمبهرهكهى (صلی الله علیه وسلم) شیرینى ئیمان بهدهست دێت، پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم)دهفهرموێت: « ثلاث مَنْ كُنَّ فِیْهِ وَجَدَ بهِنَّ حَلاوَةَ الإیمانِ: أنْ ێكُوْنَ اللهُ وَرَسُوْلُهُ أحَبَّ إلیْهِ مما سِوَاهُمَا، وَأنْ یحبَّ المرْءَ لا یحبُّهُ إلا لله، وَأنْ یكْرِهَ أنْ یرْجِعَ إلى الكُفْر بَعَدَ إذ أنقَذهُ اللهُ مِنْهُ كَمَا یكْرَهُ أنْ یُلْقَى فی النَّار » {متفق علیه} واته: سێ شت ههركهس تیایدا بێت شیرینى ئیمان دهزانێت، خواى گهورهو پێغهمبهرهكهى له غهیرى ئهوان خۆشت بوێت، ههركهسى خۆشویستی لهبهر خوا بێت، پێی ناخۆش بێت بگهرِێتهوه بۆ كوفر دواى ئهوهى خودا ڕزگارى كردووه لێی، ههروهك چۆن پێی ناخۆشه بخرێته ئاگرهوه.

جا ههر كات دارى خۆشهویستیت له دڵتا چاندو به ئاوى نیهتپاكى ئاوت داو ڕاتهێنا لهسهر شوێنكهوتنى پێغهمبهر( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كاته چهنده جۆر بهر دهگرێت و بهرهكهشی بهردهوام دهبێت كه چوار جۆرن :

1ـ خۆشویستنى خودا، كه بنهماى ئیمانه.

2ـ خۆشویستن و رق لێبوونهوه لهبهر خودا كه واجبه .

3ـ بهشداریی كردنى غهیرى خودا له خۆشویستنى واجب دا، وهك خۆشویستنى موشریكهكان بۆ خوداكانیان كه بنهماى شیرك و هاوهڵدانانه.

4ـ خۆشهویستى سروشتى، وهك خۆشهویستى دایك و باوك ومنداڵ و خواردن، ئهم جۆرهش جائیزه، جا ئهگهر دهتهوێت خودا خۆشی بوێیت هۆگرى ماڵى دونیا مهبه، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « ازْهَدْ فی الدُّنْێا یحبكَ اللهُ » {رواه ابن ماجه} واته: زۆر حهز له دونیا مهكه و هۆگرى مهبه، خودا خۆشی دهوێیت.

§ التوكل (پشت بهستن ): كارى دڵه له پشت بهستن به خودا له به دهستهێنانى پێویستییهكان ودوورخستنهوهى زهرهره، لهگهڵ باوهرِبوون به خودا وفهراههم كردنى هۆكارهكانیش .

پشتنهبهستن بهخودا كهموكورِییه لهیهكخواپهرستییدا ووازهێنان لهدابینكردنى هۆكارهكانیش بێدهسهڵاتى و كهم عهقڵییه، كاتهكهشی پێشكهش كردووه كه بهروبومى یهقینه، جۆرهكانیشی سیانن :

1ـ واجبه: پشت بهستن به خودا لهو كارانهى كه تهنها ئهو دهتوانێت، وهك شیفاى نهخۆش.

2ـ حهرامه، كه دوو جۆره: أ ـ شیركى گهورهیه : پشت بهستنى تهواو به هۆكارهكان وباوهرِبوون بهوهى كه ئهنجامهكان به هۆى هۆكارهكانهوهیه . ب ـ شیركى بچووك: وهك پشت بهستن به كهسێك بۆ وهدهستهێنانى رزق و رۆزی زیاتر لهوهى كه هۆكارێكه بۆ ئهو شته.

3ـ جائیزه : ئهمهش كردنى كهسێكى تره بهوهكیلى خۆت بۆ ئهنجامدانى كارێك كه له تواناتدا ههیه وهك كرِین و فرۆشتن، بهڵام جائیز نییه بڵێین پشت به خوا دهبهستم دواتر به تۆ، بهڵكو بڵێت تۆم كردووه به وهكیل .

§ شوكر ( الشكر ): ئهمهش دهركهوتنى نیعمهتهكانى خودایه لهسهر دڵى بهنده به ئیمان و لهسهر زمانى بهسوپاسكردنى و لهسهر ئهندامهكانى به عیبادهت كردن، دیاره شوكركردن بهدڵ وزمان و ئهندامهكان واتاى ڕاستهقینهى شوكر ئهوهیه كه نیعمهتهكانى خودا له گوێرِایهڵى خودا بهكاربهێنێت.

§ ئارامگرتن ( الصبر ) : وازهێنان له باسكردنى نارِهحهتى و بهڵا بۆ خهڵكى و تهنها شهكوا لاى خودا بكهیت، خودا دهفهرموێت: ( إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ ) { الزمر:10 } واته: بێگومان ئهوانهى ئارامدهگرن پاداشتى بێسنوریان ههیه، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « وَمَنْ يَتَصَبَّرْ يُصبّرهُ اللهُ وَمَا أُعْطِيَ أحَدٌ عَطَاءً خيرٌ وأوسعُ من الصَّبْر » {متفق علیه} واته: ههركهس ههوڵى ئهوه بدات كه ئارام بگرێت خواى گهوره پێی دهبهخشێت و هیچ كهس له نیعمهتى ئارامگرتن شتێگى باشترى پێنهبهخشراوه.

ئیمامى عومهر رهزاى خواى لێ بێت دهفهرموێت : " لهههر بهڵایهكدا چوار نیعمهتى پێبهخشیوم كه له دینهكهمدا نییه، كه گهورهتر نییه، كه مهنعى پێ رازى بوونم لێ نهكراوه، كه چاوهرِێی پاداشتم.

ئارامگرتنیش پله پلهیه:

نزم : وازهێنانه له باسكردنى بهڵاو ناخۆشی، بهڵام له دڵهوه پێی ناخۆشه كه باسی ناكات.

مام ناوهند: وازهینانه له باسكردنى ناخۆشی لهگهڵ رازى بوون پێی.

بهرز: شوكر كردنه له سهر ناخۆشی.

ههركهس ستهمى لێكراو دوعاى له ستهمكارهكه كرد كهوابوو ئارامى نهگرتووه.

ئارامگرتنیش دوو جۆرى ههیه : لاشهیی كه مهبهستی ئێمه نییه. دهروونى، ئارامگرتنى دهروونى لهسهر ئهو شتانهى كه نهفس و ئارهزوو داواى دهكهن.

ههموو ئهو شتانهى كه ڕووبهرووى مرۆڤ دهبێتهوه له دنیادا دوو جۆرن:

أـ ئهوهى نهفس پێی خۆشهو پێویستى به ئارامگرتنن ههیه كه ههقى خوداى تێدا رهچاو بكرێت و بۆ تاوان بهكار نههێنرێت.

ب ـ ئهوهى لهگهڵ ئارهزووى مرۆڤدا ناكۆكن، كه سێ جۆرن:

1ـ ئارامگرتن لهسهر كردنى سوننهتهكان سوننهته.

2ـ ئارامگرتن لهسهر نهكردنى گوناه و تاوان واجبه و تهرك كردنى مهكروهیش موستهحهببه.

3ـ ئارامگرتن لهسهر بهڵاو نارِهحهتى كه به ویستى خودا تووشی مرۆڤ دهبێت.

واجبه مرۆڤ زمانى بپارێزێت له شهكوا كردن و دڵیشی بپارێزێت له نارازیی بوون و تورِهبوون به هۆى بهڵاوه، ههروهها پاراستنى ئهندامهكان لهو شتانهى خودا پێی ناخۆشه وهك: هاواركردن و جلوبهرگ دادڕِین و له خۆدان له كاتى بهڵاو نارهحهتیدا، باشتر وایه مرۆڤ به دڵ رازى بێت به بهشی خودا.

كامیان باشتره، فهقیرى ئارامگر، یان دهوڵهمهندى سوپاسگوزار؟

وهڵام : ئهگهر دهوڵهمهند پارهكهى له عیبادهتى خودا سهرف كرد یان ههڵى گرت بۆ ئهو مهبهسته، ئهوه باشتره له فهقیرهكه، ئهگهر له شتى ئاساییدا سهرفى دهكرد ئهوه فهقیرهكه باشتره، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « الطاعِمُ الشاَّكِرُ بمنزلةالصائِم الصابِرِ» { رواه أحمد }، واته: ئهوهى نان دهخوات و شوكرى خودا دهكات وهك رۆژووگرى ئارامگر وایه.

§ ڕازى بوون ( الرضا ) : قهناعهت كردنه به شتێك و ههوڵنهدانه بۆ زیاتر لهوه، كاتهكهشی پاش روودانى كارهكهیه، رازى بوون به قهدهرى خودا پلهیهكى بهرزى خواناسانهو بهروبومى خۆشهویستى و پشت بهستنه، دوعاكردن بۆ نهمانى ناخۆشییهك واتاى رازی نهبوون نییه.

§ الخشوع : بهگهوره گرتنی خودا وزهلیل بوون وخۆ شكاندن لهحزوری پهروهردگاردا، حوزهیفه ( خوای لێ رازی بێت ) دهڵێت: وریابن له خشوعى دووڕِوویی، وتیان: خشوعى دوورِوویی چییه؟ وتى: ببینیت كه جهسته خشوعى ههبێت، بهڵام دڵ خشوعی نهبێت، ههروهها دهڵێت: یهكهم شت له دهستان دهچێت له دینهكهتاندا خشوعه، جا ههر عیبادهتێك خشوعى تێدا نهبێت، پاداشتهكهى بهئهندازهی خشوعهكهیه، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) له بارهى خشوعى نوێژهوه دهفهرموێت : ڕهنگه پاداشتهكهى نیوه چواریهك بێت به قهدهر خشوعهكهى، بهڵكو رهنگه پاداشتى نهبێت، چونكه خشوعى تێدا نهبووه.

§ هیوا وئومێدبوون (الرجاء ): به هیوابوونى رهحمهت فراوانى خودایه، پێچهوانهكهشی بێ هیواییه، كردهوهش لهگهڵ به هیوابوون و رهجادا باشتره لهگهڵ ترسدا، چونكه گومانى باش بردنه به خوداى گهوره، خواى گهوره له فهرمودهیهكى قودسیدا دهفهرموێت: « أنَا عِنْدَ ظنِّ عَبْدِي بي » { رواه مسلم } واته: من بهو شێوهیه دهبم كه بهندهكهم گومانم پێ دهبات - ئهگهر هیواى بوو رهحمى پێ بكهم ـ

ڕهجایش دوو پلهیه:

بهرز : ئهو كهسهیه كه كردهوه دهكات و به هیواى پاداشته، دایكی باوهڕداران عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت: يارسول الله (صلی الله علیه وسلم ) ( وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آَتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ ) هو الذي يسرق ويزني ويشرب، وعهو يخاف الله عزوجل؟ قال: لا يَا بنْتَ الصِّدِيْقِ، وَلَكِنَّهُمْ الذَّيْنَ يُصَلُّوْنَ وَيَصُوْمُوْنَ وَيَتَصَدَّقُوْنَ، وَهُمْ يخَافُوْنَ أَلا يُقْبَلَ مِنْهُمْ ( أُولَئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ ) واته : ئهی پێغهمبهری خودا ( صی الله علیه وسلم ) ئایا مانای ئهم ئایهیته ( وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آَتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ ) ئهوهیه كهسێك دزى و زیناو عارهق بخواتهوه، بهڵام له خوا دهترسێت؟ فهرمووى: نهخێر ئهى كچی ڕاستگۆكه،بهڵكو ئهو كهسانهن كه نوێژ و رۆژوو و خێر دهكهن، بهڵام دهترسن لێیان وهرنهگیرێت (أولئك) واته: ئهوانه پێشبرِكێ له خێردا دهكهن. {رواه الترمذی}.

پلهى نزم : گوناهبارى تهوبهكار به هیواى لێخۆشبوونى خودایه، بهڵام ئهو كهسه بهردهوامه لهسهر تاوان و تهوبه ناكات و به هیواى ئهوهیه كه خودا لێی خۆش بێت، ئهمه تهنها ئاواتخواستنه بۆ لێخۆشبوون، ئهم جۆرهش خراپه، بهڵام دوو جۆرى یهكهم چاكه، چونكه ئیماندار كردهوهى چاكهو ترس كۆكردوهتهوه، دوورڕووش كردهوهى خراپهو بێ ترس كۆى كردووهتهوه.

§ ترس ( الخوف ) : خهمێكه له دڵدا دروست دهبێت لهبهر پێشبینى كردنى ناخۆشی، جا ئهگهر دڵنیا بوو له تووشبوونى ناخۆشییهكه ئهوه پێی دهڵێن (خَشیة)، ترس له خودا دژى هیواو ڕهجا نییه، بهڵكو هۆكارى بهدهستهێنانى ڕهحمهته له رێگهى ترسهوه و رهجایش له رێگهى بههیوابوونهوه، ههر بۆیه پێویسته كه ترس و رهجاو خۆشهویستى خودا كۆ بكرێتهوه، ئیبن قهیم (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت: دڵ لهبهرهوخوداچوونى وهك باڵندهیهك وایه خۆشهویستى سهریهتى، ترس و رهجایش دوو باڵهكهین .

ترسی واجب : ئهوهیه كه وا بكات فهرزهكان بهجێ بهێنرێت و واز له حهرامهكان بهێنرێت، لهوهش زیاتر ترسێكه كه هانى چاكهت بدات و دوور بكهویتهوه له مهكروههكان.

جۆرهكانى ترس :

1ـ ترس له شتى شاراوهو بهخودا زانین كه تهنها بۆ خودایه، ههر كهس ئهم جۆره ترسهى ههبێت بهرامبهر غهیرى خودا شیركى گهورهیه، وهك ترسان له بت كه زهرهر و زیانت پێبگهیهنێت.

2ـ ترسێكى حهرام : وهك تهرك كردنى واجبات له ترسی خهڵكى.

3ـ ترسی ئاسایی كه جائیزه: وهك ترسان له گورگ و ئاژهڵانی دڕهنده وشتى تر.

§ الزهد : وهرگێرِانى حهزو ئارهزوو له شتێكهو بۆ شتێكى باشتر، زوهد كردن بهرامبهر به دونیا مایهى راحهتى دڵ و جهستهیه، به پێچهوانهوهى حهزكردن به دونیا مایهى خهموخهفهتهو خۆشهویستى دونیاش بنچینهى ههموو تاوانێكهو ڕق لێبوونهوهى دنیاش هۆكارى عیبادهت و گوێرِایهڵییه.

زوهد كردن له دونیا ئهوهیه كه دنیات له دڵدا دهركهیت، نهك له دهستى دهركهیت و دڵت ههر لاى بێت ـ ئهم جۆره زوهده زوهدی كهسانی نهزان وجاهلهكانه ـ پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: « نِعْمَ الْمَالُ الصالِحُ لِلْمَرْءِ الصالِحِ » { رواه أحمد} واته: باشترین ماڵ ئهوهیه هى پیاوێكى چاك و ساڵح بێت .

ههژاری و ماڵ وسامان پێكهوه چهند حاڵهتێكیان ههیه :

1ـ لهبهر شهڕِو مهشغهڵهتى ماڵ ڕقى لێیهتى و نایهوێت ولێی ڕا دهكات، بهم كهسه دهڵێن زاهید.

2ـ دڵخۆش نییه به بوونى و زۆریش ڕقى لێی نییه، بهم كهسه دهڵێت رازییه.

3ـ بوونى ماڵى له نهبوونى پێ خۆشتره، چونكه حهزى له ماڵه، بهڵام حهزهكهى ئهوهنده نییه كه بهدواى ماڵدا بگهرِێت، بهڵام گهر هاته دهستى بهبێ ئهزیهت پێی خۆشه، بهم كهسهش دهڵێن قانع.

4ـ حهزى لێیهتى، بهڵام لهبهر بێدهسهڵاتى وازى له بهدواگهرِانیدا هێناوه، ههركات ماڵى دهستكهوێت به ماندووبوونهوه دهستى دههێنێت، بهم كهسه دهڵێن (حریص).

5ـ ئهو پارهو خواردنهى به دوایدا دهگهرِێت و دهیهوێت بهدهستى بێنێت لهبهر زهرورهته وهك كهسێكى برسی و بێ جل و بهرگ، بهم كهسهش دهڵێن (مضطر) مهجبور.

ئهی خوای گهوره بهناوه و صیفهته جوانهكانت لێت دهپاڕێینهوه كه دڵهكانمان لهسهر ئاینه پیرۆزهكهت دامهزراو بكه و بهو دڵانهی بگێڕه كه به سهلیمی دهگهڕینهوه حزوری زاتی ههق تهعالای خۆت ( امین یارب العالمین ) ،

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .