×
مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه‌له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون...

    لابردنى گومان له سهر میراتى ئافرهتى موسڵمان

    رد الشبهات حول ميراث المرأة المسلمة

    نوسینی : ئیدریس مهحمود

    الكاتب : إدريس محمود

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    المراجعة: بشتيوان صابر عزيز


    لابردنى گومان له سهر میراتى ئافرهتى موسڵمان

    ئامادهكردنى/ إدریس محمود

    پێداچوونهوهى : مامۆستا خلیل أحمد

    مهسهلهى میراتى ئافرهت یهكێكهلهو مهسهلانهى كهنهیارانى ئایینى ئیسلام بهحیسابى خۆیان كردوویانهبهبهڵگهى بهكهم سهیركردنى ئیسلام بۆ ئافرهت ، بێگومان ئهو كهسانهبهههڵهتێگهیشتوون ، هۆكارى ئهو بهههڵهتێگهشتنهش دهگهرِێتهوهبۆ ئهوهى كهئهو كهسانهئهو ئایهتهى قورئانیان بیستووهكهخواى گهورهدهفهرموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 ) . واته: بۆ نێرینهدوو هێندهى مێینهههیه. ئیتر هاتوون ئهم ئایهتهیان كردووهبهرِێسایهكى گشتى و بهسهر ههموو ئهو حاڵهتانهدا گشتگیریان كردووهكهتێیدا ئافرهت میراتى وهردهگرێت ، بێگومان ئهم كارهیان ههڵهیهكى گهورهیهچونكهئهو كهسانهدهبوایهسهرنجى ههموو ئهو ئایهتانهیان بدایهكهلهبارهى میراتى ئافرهتهوهدابهزیون ، پاشان ئایهتهكانیان لهگهڵ یهكتردا بهراورد بكردایه، بێگومان ئهو كاتهبۆیان دهردهكهوت كهئیسلام بهدادپهروهرانهترین شێواز بهشهمیراتى ئافرهتى دیارى كردووهبهپێچهوانهى یاسا مرۆڤكردهكانهوه( القوانين الوضعية) كهبههیچ شێوهیهك نهیانتوانیوهو ناشتوانن بهو شێوهیهحهقى میراتگرى بهئافرهت بدهن ، ئهو كهسانهى كهدهڵێن ئیسلام ستهمى لهئافرهتان كردووهكهسانێكن لهبیانوو دهگهرِێن و نایانهوێ رِاستیهكان بزانن یان دهیزانن بهڵام لهخهڵكى دهشارنهوه، بۆیهئێمهش ههوڵمان داوهلهم چهند دێرِهدا وهڵامێكى كورت و پوختى ئهو كهسانهبدهینهوهو بیسهلمێنین كهئیسلام دینێكى تهواو و بێخهوشه.

    حاڵهتهكانى میراتگرى ئافرهتى موسڵمان

    خوێنهرى بهرِێز : لێرهدا تهنها باسى چهند حاڵهتێك دهكهین لهو حاڵهتانهئهمهش بۆ ئهوهى رِوونى بكهینهوهكهنێرینهلهههموو حاڵهتێكدا دوو ئهوهندهى مێینهنابات ، بهڵكو جارى واههیهمێینهدوو ئهوهندهى نێرینهدهبات و جارى وا ههیهبهیهكسانى میرات دهبهن و جارى واش ههیهمێینهمیرات دهبات و نێرینهنایبات ، بۆیهحاڵهتهكان بهم شێوهیهرِوون دهكهینهوه:

    1 . لهم حاڵهتهدا نێرینهدوو هێندهى مێینهدهبات ئهمهش كاتێك دهبێت كهپیاوێك بمرێت و تهنها كورِ و كچ وهكو میراتگر لهدواى خۆى بهجێ بهێڵێت وهكو خواى گهورهفهرموویهتى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]

    ( النساء : 11 ) . حیكمهتهكهشى لهوهدایهكهئیسلام رِهچاوى پێویستى ههریهكهلهنێرینهو مێینهى كردووهو ههندێك مافى بهپیاو داوهو ئهركیشى لهسهر داناوهبهڵام ئافرهتى لهزۆر لهم ئهركانهبهخشیوهبۆ نموونهكاتێك كچ بێت باوك یان برا بهخێوى دهكات ، وهكاتێك مێردبكات مێردهكهى بهخێوى دهكات بهڵام بهپێچهوانهوهنێرینهتاوهكو گهنج بێت دهبێ سهرمایهكۆبكاتهوهبۆ پێكهوهنانى خێزان ، وهكاتێكیش خیزان پێكهوهدهنێت دهبێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات ، ئایا لهم حاڵهتهدا دادپهروهرییهههردووكیان وهكویهك میراتى ببهن لهكاتێكدا ئهركى سهرشانى پیاو زۆر قورسترهوهك لههى ئافرهت ؟.

    2 . خواى گهورهدهفهرموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ]

    ( النساء : 11 ) . واته: ئهگهر مردووهكهمنداڵى لهپاش بهجێمابوو ئهوهباب و دایكى ( مردووهكه) ههریهكێكیان شهشیهك ( 1 / 6 ) ى دهبهن لهوهى كه ( مردووهكه) بهجێیهێشتووهلهماڵ و سامان .

    لهم حاڵهتهدا دهبینین باوك و دایك وهكو یهك میراتى دهبهن بهبێ رِهچاوكردنى مێینایهتى و نێرینایهتى .

    3. خواى گهورهدهفهرموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ] ( النساء : 12 ) . واته: ئهگهر پیاوێك یان ئافرهتێك مردوو نهباوكى ههبوو نهمنداڵ و برایهك یان خوشكێكى دایك و باوكى ههبوو ، ئهوه ههریهكێكیان شهشیهكى ( 1 /6 ) ى بۆ ههیه.

    لهم حاڵهتهشدا دهبینین خوشك و براى دایكى وهكو یهك میرات دهبهن و یهكسانن .

    4 . خواى گهورهدهفهرموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] ( النساء : 11 ) . واته: ئهگهر دوو ئافرهت و زیاتر بوون ئهوهدوو سێیهك ( 2 / 3 ) ى ئهوهى مردووهكهبهجێى هێشتووهبهمیراتدهگرن .

    بۆ نمونه: ئهگهر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایهكى لهپاش بهجێما ، میراتهكهى بهم شێوهیهدابهش دهكرێت : ژنهكهى ههشتیهك ( 1 / 8 ) وهردهگرێت ، دوو كچهكهى دوو سێیهك وهردهگرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووهكهش كهدهكاتهمامى كچهكان ئهوهى دهمێنێتهوهلهمیراتیهكهبۆ ئهو دهبێت كهدهكاته( 5 / 24 ) ، لێرهدا ههریهكێك لهكچهكان نزیكهى دوو قاتى مامیان وهردهگرن ، واتهلێرهدا مێینهدوو ئهوهندهى نێرینهوهردهگرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ]

    5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ]( النساء : 11 ) واته: وهئهگهر كچهمیراتگرهكهههر یهكێك بوو ئهوهنیوهى میراتیهكههى ئهوه. بۆ نمونه: ئهگهر ژنێك مردوو كچێك و مێردهكهى لهپاش بهجێما ، ئهوهكچهكهنیوه( 1 / 2 ) ى میراتیهكهدهبات ، مێردهكهشى كهدهكاتهباوكى كچهكهچواریهك ( 1 / 4 ) دهبات .

    كهواتهلێرهشدا مێینهكهكچێكهدوو ئهوهندهى نێرینهیهك دهبات كهباوكیهتى .

    لهپاش باسكردنى ههندێك لهحاڵهتهكان دهركهوت كهئهوهى نهیارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینهیهكى گشتى میراتگرتنى ئافرهته[لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیهو ئهوان بهههڵهلێى تێگهیشتوون .

    ئهنجام:

    لێرهدا بهكورتى خشتهیهكى بیركاریانهتان بۆ دهخهینهرِوو سهبارهت بهمیراتى ئافرهت لهئیسلامدا :

    1 . تهنها لهچوار حاڵهتدا ئافرهت نیوهى پیاو دهبات لهسهرجهم مهسهلهكانى میراتدا .

    2 . لهچهندین حاڵهتدا ئافرهت و پیاو بهیهكسانى میرات دهبهن وهكو پێشتر باسمان كرد .

    3 . لهده (10) حاڵهت یان زیاتریشدا ئافرهت لهپیاو زیاتر میرات وهردهگرێت .

    4 . چهند حاڵهتێكیش ههن كهتێیدا ئافرهت میرات دهبات بهڵام پیاوانى هاوتاى وهكو ( خوشك و برا ، نهنك و باپیر ) میرات نابهن .

    كۆتایى:

    پاش ئهم توێژینهوهكورتهبۆمان دهركهوت كهئایینى ئیسلام تهواو و بێ ههڵهیهو لهههر لایهنێكهوهتۆمهتى ئاراستهبكرێت بههۆى رِوونكردنهوهى ئهو لایهنهوهكامڵى و بێخهوشیهكهى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) دهبێت و نهیارانى ئهم دینهحهقهش تهنها رِیسوایى و رِوو رِهشییان بۆ دهمێنێتهوه.

    و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين