لابردنى گومان
له سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
رد
الشبهات حول ميراث المرأة المسلمة
نوسینی : ئیدریس مه‌حمود
الكاتب : إدريس محمود
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
لابردنى گومان
له سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
ئاماده‌كردنى/ إدریس محمود
پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد
مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یهكێكهلهو مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى
ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام
بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون ، هۆكارى ئه‌و بهههڵهتێگهشتنهش
دهگهرِێتهوهبۆ ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و كهسانهئهو ئایه‌ته‌ى قورئانیان بیستووهكهخواى
گهورهدهفهرموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 )
. واته: بۆ نێرینهدوو هێنده‌ى مێینهههیه. ئیتر هاتوون ئه‌م ئایه‌ته‌یان
كردووهبهرِێسایهكى گشتى و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا گشتگیریان كردووهكهتێیدا
ئافره‌ت میراتى وه‌رده‌گرێت ، بێگومان ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى گهورهیهچونكهئهو
كهسانهدهبوایهسهرنجى هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌یان بدایهكهلهبارهى میراتى
ئافرهتهوهدابهزیون ، پاشان ئایه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راورد بكردایه،
بێگومان ئه‌و كاتهبۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ئیسلام بهدادپهروهرانهترین شێواز بهشهمیراتى
ئافره‌تى دیارى كردووهبهپێچهوانهى یاسا مرۆڤكردهكانهوه( القوانين الوضعية)
كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه‌و ناشتوانن به‌و شێوهیهحهقى میراتگرى به‌ئافره‌ت
بده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌ڵێن ئیسلام سته‌مى له‌ئافره‌تان كردووهكهسانێكن له‌بیانوو
دهگهرِێن و نایانه‌وێ رِاستیهكان بزانن یان ده‌یزانن به‌ڵام له‌خه‌ڵكى ده‌شارنه‌وه،
بۆیهئێمهش هه‌وڵمان داوه‌له‌م چه‌ند دێرِهدا وه‌ڵامێكى كورت و پوختى ئه‌و كهسانهبدهینهوهو
بیسه‌لمێنین كه‌ئیسلام دینێكى ته‌واو و بێخه‌وشه.
حاڵه‌ته‌كانى میراتگرى ئافره‌تى موسڵمان
خوێنه‌رى بهرِێز : لێره‌دا ته‌نها باسى چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌و
حاڵهتانهئهمهش بۆ ئه‌وه‌ى رِوونى بكهینهوهكهنێرینهلهههموو حاڵه‌تێكدا
دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینهنابات ، به‌ڵكو جارى واههیهمێینهدوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینهدهبات
و جارى وا ههیهبهیهكسانى میرات ده‌به‌ن و جارى واش ههیهمێینهمیرات ده‌بات و
نێرینهنایبات ، بۆیهحاڵهتهكان به‌م شێوهیهرِوون ده‌كه‌ینه‌وه:
1 . له‌م حاڵه‌ته‌دا نێرینهدوو هێنده‌ى مێینهدهبات ئه‌مه‌ش كاتێك
ده‌بێت كه‌پیاوێك بمرێت و ته‌نها كورِ و كچ وه‌كو میراتگر له‌دواى خۆى به‌جێ
بهێڵێت وه‌كو خواى گه‌وره‌فه‌رموویه‌تى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]
( النساء : 11 ) . حیكمهتهكهشى لهوهدایهكهئیسلام رِهچاوى
پێویستى ههریهكهلهنێرینهو مێینه‌ى كردووه‌و هه‌ندێك مافى به‌پیاو داوه‌و ئه‌ركیشى
له‌سه‌ر داناوهبهڵام ئافره‌تى له‌زۆر له‌م ئهركانهبهخشیوهبۆ نموونهكاتێك كچ
بێت باوك یان برا به‌خێوى ده‌كات ، وه‌كاتێك مێردبكات مێرده‌كه‌ى به‌خێوى ده‌كات
به‌ڵام بهپێچهوانهوهنێرینهتاوهكو گه‌نج بێت ده‌بێ سهرمایهكۆبكاتهوهبۆ
پێكه‌وه‌نانى خێزان ، وه‌كاتێكیش خیزان پێكه‌وه‌ده‌نێت ده‌بێت بژێوى خێزان و منداڵ
بدات ، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا دادپهروهرییهههردووكیان وه‌كویه‌ك میراتى ببه‌ن
له‌كاتێكدا ئه‌ركى سه‌رشانى پیاو زۆر قورسترهوهك له‌هى ئافره‌ت ؟.
2 . خواى گهورهدهفهرموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ
مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ]
( النساء : 11 ) . واته: ئه‌گه‌ر مردووهكهمنداڵى له‌پاش به‌جێمابوو
ئهوهباب و دایكى ( مردووه‌كه) هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌ك ( 1 / 6 ) ى ده‌به‌ن له‌وه‌ى
كه ( مردووه‌كه) بهجێیهێشتووهلهماڵ و سامان .
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین باوك و دایك وه‌كو یه‌ك میراتى ده‌به‌ن به‌بێ
رِهچاوكردنى مێینایهتى و نێرینایهتى .
3. خواى گهورهدهفهرموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً
أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ]
( النساء : 12 ) . واته: ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مردوو نه‌باوكى هه‌بوو
نه‌منداڵ و برایه‌ك یان خوشكێكى دایك و باوكى هه‌بوو ، ئه‌وه هه‌ریه‌كێكیان شهشیهكى
( 1 /6 ) ى بۆ هه‌یه.
له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بینین خوشك و براى دایكى وه‌كو یه‌ك میرات ده‌به‌ن
و یه‌كسانن .
4 . خواى گهورهدهفهرموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ
اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] ( النساء : 11 ) . واته: ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت و زیاتر بوون ئه‌وه‌دوو
سێیه‌ك ( 2 / 3 ) ى ئه‌وه‌ى مردووهكهبهجێى هێشتووهبهمیراتدهگرن .
بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایه‌كى له‌پاش به‌جێما
، میراته‌كه‌ى به‌م شێوهیهدابهش ده‌كرێت : ژنه‌كه‌ى هه‌شتیه‌ك ( 1 / 8 ) وه‌رده‌گرێت
، دوو كچه‌كه‌ى دوو سێیه‌ك وه‌رده‌گرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووه‌كه‌ش كهدهكاتهمامى
كچه‌كان ئه‌وه‌ى دهمێنێتهوهلهمیراتیهكهبۆ ئه‌و ده‌بێت كه‌ده‌كاته( 5 / 24 )
، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له‌كچه‌كان نزیكه‌ى دوو قاتى مامیان وه‌رده‌گرن ، واتهلێرهدا
مێینهدوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینهوهردهگرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ]
5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ]( النساء :
11 ) واته: وه‌ئه‌گه‌ر كچهمیراتگرهكهههر یه‌كێك بوو ئهوهنیوهى میراتیهكههى
ئه‌وه. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده‌كه‌ى له‌پاش به‌جێما ، ئهوهكچهكهنیوه(
1 / 2 ) ى میراتیهكهدهبات ، مێرده‌كه‌شى كهدهكاتهباوكى كچهكهچواریهك
( 1 / 4 ) ده‌بات .
كهواتهلێرهشدا مێینهكهكچێكهدوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌یه‌ك ده‌بات
كهباوكیهتى .
له‌پاش باسكردنى هه‌ندێك له‌حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وه‌ى نه‌یارانى
ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینه‌یه‌كى گشتى میراتگرتنى ئافره‌ته[لِلذَّكَرِ
مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیه‌و ئه‌وان
بهههڵهلێى تێگه‌یشتوون .
ئه‌نجام:
لێره‌دا به‌كورتى خشته‌یه‌كى بیركاریانهتان بۆ دهخهینهرِوو سه‌باره‌ت
به‌میراتى ئافره‌ت له‌ئیسلامدا :
1 . ته‌نها له‌چوار حاڵه‌تدا ئافره‌ت نیوه‌ى پیاو ده‌بات له‌سه‌رجه‌م
مه‌سه‌له‌كانى میراتدا .
2 . له‌چه‌ندین حاڵه‌تدا ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن
وه‌كو پێشتر باسمان كرد .
3 . له‌ده (10) حاڵه‌ت یان زیاتریشدا ئافره‌ت له‌پیاو زیاتر میرات وه‌رده‌گرێت
.
4 . چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن كه‌تێیدا ئافره‌ت میرات ده‌بات به‌ڵام
پیاوانى هاوتاى وه‌كو ( خوشك و برا ، نه‌نك و باپیر ) میرات نابه‌ن .
كۆتایى:
پاش ئه‌م توێژینهوهكورتهبۆمان ده‌ركه‌وت كهئایینى ئیسلام ته‌واو
و بێ هه‌ڵه‌یه‌و له‌هه‌ر لایهنێكهوهتۆمهتى ئاراسته‌بكرێت به‌هۆى رِوونكردنهوهى
ئه‌و لایهنهوهكامڵى و بێخهوشیهكهى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) ده‌بێت و نه‌یارانى
ئه‌م دینهحهقهش ته‌نها رِیسوایى و رِوو رِهشییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
لابردنى گومان له سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
رد الشبهات حول ميراث المرأة المسلمة
نوسینی : ئیدریس مه‌حمود
الكاتب : إدريس محمود
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
لابردنى گومان له سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
ئاماده‌كردنى/ إدریس محمود
پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد
مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یهكێكهلهو مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون ، هۆكارى ئه‌و بهههڵهتێگهشتنهش دهگهرِێتهوهبۆ ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و كهسانهئهو ئایه‌ته‌ى قورئانیان بیستووهكهخواى گهورهدهفهرموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 ) . واته: بۆ نێرینهدوو هێنده‌ى مێینهههیه. ئیتر هاتوون ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردووهبهرِێسایهكى گشتى و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا گشتگیریان كردووهكهتێیدا ئافره‌ت میراتى وه‌رده‌گرێت ، بێگومان ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى گهورهیهچونكهئهو كهسانهدهبوایهسهرنجى هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌یان بدایهكهلهبارهى میراتى ئافرهتهوهدابهزیون ، پاشان ئایه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راورد بكردایه، بێگومان ئه‌و كاتهبۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ئیسلام بهدادپهروهرانهترین شێواز بهشهمیراتى ئافره‌تى دیارى كردووهبهپێچهوانهى یاسا مرۆڤكردهكانهوه( القوانين الوضعية) كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه‌و ناشتوانن به‌و شێوهیهحهقى میراتگرى به‌ئافره‌ت بده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌ڵێن ئیسلام سته‌مى له‌ئافره‌تان كردووهكهسانێكن له‌بیانوو دهگهرِێن و نایانه‌وێ رِاستیهكان بزانن یان ده‌یزانن به‌ڵام له‌خه‌ڵكى ده‌شارنه‌وه، بۆیهئێمهش هه‌وڵمان داوه‌له‌م چه‌ند دێرِهدا وه‌ڵامێكى كورت و پوختى ئه‌و كهسانهبدهینهوهو بیسه‌لمێنین كه‌ئیسلام دینێكى ته‌واو و بێخه‌وشه.
حاڵه‌ته‌كانى میراتگرى ئافره‌تى موسڵمان
خوێنه‌رى بهرِێز : لێره‌دا ته‌نها باسى چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌و حاڵهتانهئهمهش بۆ ئه‌وه‌ى رِوونى بكهینهوهكهنێرینهلهههموو حاڵه‌تێكدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینهنابات ، به‌ڵكو جارى واههیهمێینهدوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینهدهبات و جارى وا ههیهبهیهكسانى میرات ده‌به‌ن و جارى واش ههیهمێینهمیرات ده‌بات و نێرینهنایبات ، بۆیهحاڵهتهكان به‌م شێوهیهرِوون ده‌كه‌ینه‌وه:
1 . له‌م حاڵه‌ته‌دا نێرینهدوو هێنده‌ى مێینهدهبات ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه‌پیاوێك بمرێت و ته‌نها كورِ و كچ وه‌كو میراتگر له‌دواى خۆى به‌جێ بهێڵێت وه‌كو خواى گه‌وره‌فه‌رموویه‌تى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]
( النساء : 11 ) . حیكمهتهكهشى لهوهدایهكهئیسلام رِهچاوى پێویستى ههریهكهلهنێرینهو مێینه‌ى كردووه‌و هه‌ندێك مافى به‌پیاو داوه‌و ئه‌ركیشى له‌سه‌ر داناوهبهڵام ئافره‌تى له‌زۆر له‌م ئهركانهبهخشیوهبۆ نموونهكاتێك كچ بێت باوك یان برا به‌خێوى ده‌كات ، وه‌كاتێك مێردبكات مێرده‌كه‌ى به‌خێوى ده‌كات به‌ڵام بهپێچهوانهوهنێرینهتاوهكو گه‌نج بێت ده‌بێ سهرمایهكۆبكاتهوهبۆ پێكه‌وه‌نانى خێزان ، وه‌كاتێكیش خیزان پێكه‌وه‌ده‌نێت ده‌بێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات ، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا دادپهروهرییهههردووكیان وه‌كویه‌ك میراتى ببه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌ركى سه‌رشانى پیاو زۆر قورسترهوهك له‌هى ئافره‌ت ؟.
2 . خواى گهورهدهفهرموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ]
( النساء : 11 ) . واته: ئه‌گه‌ر مردووهكهمنداڵى له‌پاش به‌جێمابوو ئهوهباب و دایكى ( مردووه‌كه) هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌ك ( 1 / 6 ) ى ده‌به‌ن له‌وه‌ى كه ( مردووه‌كه) بهجێیهێشتووهلهماڵ و سامان .
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین باوك و دایك وه‌كو یه‌ك میراتى ده‌به‌ن به‌بێ رِهچاوكردنى مێینایهتى و نێرینایهتى .
3. خواى گهورهدهفهرموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ] ( النساء : 12 ) . واته: ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مردوو نه‌باوكى هه‌بوو نه‌منداڵ و برایه‌ك یان خوشكێكى دایك و باوكى هه‌بوو ، ئه‌وه هه‌ریه‌كێكیان شهشیهكى ( 1 /6 ) ى بۆ هه‌یه.
له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بینین خوشك و براى دایكى وه‌كو یه‌ك میرات ده‌به‌ن و یه‌كسانن .
4 . خواى گهورهدهفهرموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] ( النساء : 11 ) . واته: ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت و زیاتر بوون ئه‌وه‌دوو سێیه‌ك ( 2 / 3 ) ى ئه‌وه‌ى مردووهكهبهجێى هێشتووهبهمیراتدهگرن .
بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایه‌كى له‌پاش به‌جێما ، میراته‌كه‌ى به‌م شێوهیهدابهش ده‌كرێت : ژنه‌كه‌ى هه‌شتیه‌ك ( 1 / 8 ) وه‌رده‌گرێت ، دوو كچه‌كه‌ى دوو سێیه‌ك وه‌رده‌گرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووه‌كه‌ش كهدهكاتهمامى كچه‌كان ئه‌وه‌ى دهمێنێتهوهلهمیراتیهكهبۆ ئه‌و ده‌بێت كه‌ده‌كاته( 5 / 24 ) ، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له‌كچه‌كان نزیكه‌ى دوو قاتى مامیان وه‌رده‌گرن ، واتهلێرهدا مێینهدوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینهوهردهگرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ]
5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ]( النساء : 11 ) واته: وه‌ئه‌گه‌ر كچهمیراتگرهكهههر یه‌كێك بوو ئهوهنیوهى میراتیهكههى ئه‌وه. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده‌كه‌ى له‌پاش به‌جێما ، ئهوهكچهكهنیوه( 1 / 2 ) ى میراتیهكهدهبات ، مێرده‌كه‌شى كهدهكاتهباوكى كچهكهچواریهك ( 1 / 4 ) ده‌بات .
كهواتهلێرهشدا مێینهكهكچێكهدوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌یه‌ك ده‌بات كهباوكیهتى .
له‌پاش باسكردنى هه‌ندێك له‌حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وه‌ى نه‌یارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینه‌یه‌كى گشتى میراتگرتنى ئافره‌ته[لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیه‌و ئه‌وان بهههڵهلێى تێگه‌یشتوون .
ئه‌نجام:
لێره‌دا به‌كورتى خشته‌یه‌كى بیركاریانهتان بۆ دهخهینهرِوو سه‌باره‌ت به‌میراتى ئافره‌ت له‌ئیسلامدا :
1 . ته‌نها له‌چوار حاڵه‌تدا ئافره‌ت نیوه‌ى پیاو ده‌بات له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانى میراتدا .
2 . له‌چه‌ندین حاڵه‌تدا ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن وه‌كو پێشتر باسمان كرد .
3 . له‌ده (10) حاڵه‌ت یان زیاتریشدا ئافره‌ت له‌پیاو زیاتر میرات وه‌رده‌گرێت .
4 . چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن كه‌تێیدا ئافره‌ت میرات ده‌بات به‌ڵام پیاوانى هاوتاى وه‌كو ( خوشك و برا ، نه‌نك و باپیر ) میرات نابه‌ن .
كۆتایى:
پاش ئه‌م توێژینهوهكورتهبۆمان ده‌ركه‌وت كهئایینى ئیسلام ته‌واو و بێ هه‌ڵه‌یه‌و له‌هه‌ر لایهنێكهوهتۆمهتى ئاراسته‌بكرێت به‌هۆى رِوونكردنهوهى ئه‌و لایهنهوهكامڵى و بێخهوشیهكهى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) ده‌بێت و نه‌یارانى ئه‌م دینهحهقهش ته‌نها رِیسوایى و رِوو رِهشییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين