×
‫ئیسلام ‫ئاینی فیترەت وئەقڵ وبەختەوەری

‫ئیسلام

‫ئاینی فیترەت وئەقڵ وبەختەوەری

بەناوى خوداى بەخشندەی میهرەبان

ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە:

كێ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان؟ كێ ئەم ڕێكخستە ووردەی تێدا دروستكردووە؟

ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟

ئایا ئەم گەردوونە خۆی خۆی خوڵقاندووە؟ یان لە هیچەوە هاتووە؟ یان بە ڕێكەوت هاتۆتە بوون؟

‫كێ تۆی خوڵقاندووە؟

كێ ئەم ڕێكخستە ورد وڕێكەی داناوە لە نێو ئامێرەكانی لاشەت ولاشەی بوونەوەرە زیندووەكان؟

هیچ كەسێك قبوڵی ناكات ئەگەر پێی بووترێت: ئەم خانووە هەیە بە بێ ئەوەی كەس دروستی كردبێـت! یان پێی بوترێت: هیچ ئەم خانووەی هێناوەتە بوون! ئیتر چۆن هەندێك خەڵك باوەڕیان وایە كە ئەم گەردوونە مەزنە بەبێ خوڵقێنەر هاتۆتە بوون؟ چۆن مرۆڤی ئاقڵ قبوڵی دەكات ئەگەر پێی بووترێت: ئەم ووردی وڕێكیە لە گەردووندا بە ڕێكەوت هاتووە؟

بەدڵنیاییەوە خودایەكی مەزنی خوڵقێنەر هەیە كە بەڕێوبەری ئەم گەردوونەیە وئەوەی تێیدایە، ئەویش الله یە -سبحانه وتعالی-.

پەروەردگار -سبحانه وتعالی- زۆر پێغەمبەری بۆ ناردووین وچەندەها كتێبی خودایی بۆ دابەزاندوون، وكۆتایان قورئانی پیرۆزە كە دایبەزاندوە بۆ سەر كۆتا پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ كۆتا پێغەمبەری خودا، لە ڕێگای كتێبەكانی وپێغەمبەرانی:

⦁ خۆی وسیفەتەكانی پێناساندوین، ومافەكانی خۆی لەسەر ئێمە و هەروەها مافەكانی ئێمە لەسەر ئەویش ڕونکردووەتەوە.

⦁ ڕێنموێنی كردوین كە ئەو پەروەردگارە وهەموو خوڵقێنراوەكان ئەو خوڵقاندوویەتی، ئەو هەمیشە زیندووە وهەرگیز نامرێت، وخوڵقێنراوەكان لەنێو مشتی ئەودان وملكەچن بۆ دەسەڵات وڕكێف كردنی.

⦁ پێمانی ڕاگەیاندووە لە سیفەتەكانی: زانست ؛ زانستی ئەو دەوری هەموو شتێكی داوە، ئەو (السمیع:بیسەر) و (البصیر:بینایە) وهیچ شتێك لە ئەو شاراوەنیە لە زەوی وئاسماندا.

پەروەردگار (الحي:زیندوو)ە وئەو ژیانی بەخشیووە بە هەموو خوڵقێنراوەكان -سبحانه وتعالی-، وئەو (القیوم:ڕاگرە) كە ژیانی هەموو خوڵقێنراوێك بەهۆی ئەو دامەزراو وبەردەوامە -سبحانه وتعالی-، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ ﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿خوا زاتێکه جگه لە ئهو هیچ یەکێکی تر پەرستراوی هەق نیە -جگە لە ئەو هیچ یەکێکی تر شایستەى پەرستن نیە- و ئهو ههمیشه زیندووه و ڕاگرو سهرپهرشتیاری (ههموو دروست کراوهکانیهتی)، نه وهنهوز دهیگرێت و نه خهو، ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه ههر ئهوزاته خاونیەتی، کێ یه ئهوهی (دهتوانێت) تکا بکات له لای ئهو، بهبێ مۆڵهتی خۆی، دهشزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوهو ڕوودهدات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری تهواویان نیه دهربارهی زانیاری و زانستهکانی ئهو، مهگهر بهوهی که خۆی بیهوێت فێریان بکات (ئهم پێشکهوتن و زانستهی سهردهم بهشێکی کهمن له بهخششهکانی خوا)، کورسی ئهوزاته ههموو ئاسمانهکان و زهوی گرتۆتهوه و پارێزگاریان بهلای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و ههر ئهو خوای بهرزو بڵند و گهورهیه﴾[البقرة:255].

⦁ پێمانی ڕاگەیاندووە كە ئەو پەروەردگارەیە كە ستایشكراوە بە سیفەتە كامڵەكان، وئەقڵ وهەستەوەرەكانی پێبەخشیووین كە پەی دەبەین بە سەرسوڕهێنەری خوڵقێنراوەكانی وبە دەسەڵات وتوانای ؛ ئەمیش ئاماژەیە بۆ مەزنی وهێز وكامڵی سیفەتەكانی ئەو زاتە -سبحانه وتعالی-، هەروەها فیترەتی لەنێو ئێمەدا چاندووە كە ئاماژەیە بۆ كامڵی ئەو زاتە میهرەبانە، وناكرێـت هەرگیز سیفەتەكانی بە كەموكورتی وەسف بكرێت.

⦁ فێری كردووین كە پەروەردگار لە سەرەوەی ئاسمانەكانیەتی وتێكەڵ نییە لەگەڵ جیهاندا وجیهان تێكەڵی ئەو نییە.

⦁ بۆمانی ڕوون كردووەتەوە كە واجبە ملكەچی ئەو بین -سبحانه وتعالی- ؛ چونكە ئەو خوڵقێنەری ئێمە وگەردوونە وبەڕێوبەریەتی.

پەروەردگار خاوەنی سیفەتە مەزنەکانە وناكرێت هەرگیز بە پێویستی یان كەموكورتی وەسف بكرێت، پەروەردگار هیچ شتێكی لەبیر ناچێتەوە وناخەوێت وخواردن ناخوات، وناكرێت هاوسەر یان منداڵی هەبێت، هەر دەقێك شتێكی تێدا بێـت كە پێچەوانەی مەزنێتی خوڵقێنەر بێت ؛ ئەوا لە وەحی ڕاست ودروست نییە كە پێغەمبەران پێی هاتوون -علیهم الصلاة والسلام-.

خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:﴿قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ * ﴿قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1)ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ * ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2)لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ * لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3)وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ﴾ وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ * وە ھەرگیز ھیچ کەس و ھاوشێوە وھاوتای ئەو نییە(4)﴾[الإخلاص:1-4].

ئەگەر باوەڕت بە پەروەردگاری خوڵقێنەر هەبێت.. ئایا هەرگیز ڕۆژێك لە ڕۆژان پرسیارت كردووە: ئایا مەبەست لە بونت چییە؟ وخوای گەورە چی لە ئێمە دەوێت، وئامانج لە بوونمان چییە؟

‫ئایا دەكرێت خوای گەورە ئێمەی خوڵقاندبێت پاشان وازی لێهێنابین وفەرامۆشی كردبێتین؟ ئایا دەكرێت خوای گەورە هەموو ئەم بوونەوەرانەی خوڵقاندبێت بەبێ ئامانج یان بێ مەبەست؟

لەڕاستیدا پەروەردگار وخوڵقێنەری مەزن (الله) هەواڵی پێداوین بە مەبەست لە خوڵقاندنی ئێمە، ئەمیش بریتیە لە تەنها پەرستنی الله، وپێمانی فەرمووە كە چی لە ئێمە دەوێت! وپێمانی ڕاگەیاندووە كە تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، ولە ڕێگای پێغەمبەرانەوە -علیهم السلام- ڕوونی كردووەتەوە كە چۆن بیپەرستین؟ وچۆن لێی نزیك بینەوە بە ئەنجامدانی فەرمانپێكراوەكان ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان؟ وچۆن ڕەزامەندی ئەو بەدەست بهێنین، وهۆشدار بین سەبارەت بە سزاكانی؟ وچارەنووسمانی ڕوونكردووەتەوە لە پاش مردنمان؟

وپێمانی فەرمووە كە ئەم ژیانە تەنها تاقیكردنەوەیەكە، ژیانی ڕاستەقینە وكامڵ لە قیامەتدایە لە پاش مردنمان.

پێمانی ڕاگەیاندووە ئەوەی الله بپەرستێت بەو شێوەیەی فەرمانیپێكردووە، ودوور بكەوێتەوە لەو شتانەی نەهی لێكردووە ؛ ئەوا ژیانێكی خۆشی پێدەبەخشرێت لە دونیادا، ونیعمەتی نەبڕاوەی بۆ هەیە لە قیامەتدا، وئەوەی سەرپێچی فەرمانەكانی بێت وبێباوەڕ بێت بە ئەو ؛ ئەوا تووشی ناڕەحەتی وخەسارۆمەندی دەبێت لە دونیادا، ولە قیامەتدا سزا دەدەرێت بە بەردەوامی.

‫چونكە دەزانین ناكرێت ئێمە بەردەوام بین لەم ژیانە بەبێ ئەوەی هەر مرۆڤێك پاداشتی كردەوەكانی وەرنەگرێت لە خێر وشەڕ ؛ ناكرێت ستەمكاران سزا نەدرێن وچاكەكاران خەڵات نەكرێن؟

پەروەردگارمان پێی ڕاگەیاندووین كە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو وڕزگار بوون لە سزای ؛ تەنها بە هاتنە نێو ئاینی ئیسلام دەبێت، ئەمیش بریتیە لە ملكەچبوون بۆ ئەو وپەرستنی بە تەنها بەبێ بڕیاردانی هیچ هاوبەشێك، هەروەها ملكەچبوون بۆی بە گوێڕایەڵی، وپابەندبوون بە شەریعەتەكەی بە ڕازی وقبوڵكردن، وپێمانی فەرمووە كە ئەو هیچ ئاینێك قبوڵ ناكات جگە لە ئیسلام، خوای گەورە دەفەرموێت:(وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ) ﴿وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ﴾ واتە: ﴿وە ھـەر کەسێک دوای ھەر ئاینێک بکەوێت جگە لە ئاینی ئیسلام ئەوە لێی وەر ناگیرێت و وە ئەو لە ڕۆژی دواییدا لە زەرەرمەندانە﴾[آل عمران:85].

هەركەسێك بڕوانێتە ئەو شتانەی زۆرێك لە خەڵكی ئەمڕۆ دەیپەرستن ؛ دەبینێت كەسانێك مرۆڤ دەپەرستن، وئەوانی تر بت دەپەرستن، وكۆمەڵێكی تر ئەستێرەكان دەپەرستن وبەو شێوەیە، نابێت مرۆڤی ژیر هیچ شتێك بپەرستێت جگە لە پەروەردگاری جیهانیان كە كامڵە لە سیفەتەكانیدا، ئیتر چۆن خوڵقێنراوێكی وەكو خۆی یان خوارتر دەپەرستێت! نابێت پەرستراو مرۆڤ یان بت یان دار یان ئاژەڵ بێت!

هەموو ئەو ئاینانەی خەڵكی ئەمڕۆ پەیڕەوی دەكەن لە پەرستنەكانیاندا -جگە لە ئاینی ئیسلام- ؛ خوای گەورە قبوڵیان ناكات چونكە ئەم ئاینانە لە دروستكراوی مرۆڤن، یان ئاینی خودایی بوون پاشان لەسەر دەستی مرۆڤ شێوێنرا ودەستكاری كراون، لەبەرامبەردا ؛ تەنها ئیسلام ئاینی پەروەردگاری جیهانیانە، ناگۆڕێت ودەستكاری ناكرێت، وكتێبی ئەم ئاینە قورئانی پیرۆزە كە كتێبێكی پارێزراوە بەو شێوەیەی خوای گەورە دایبەزاندووە، هەتاوەكو ئەمڕۆیش لەنێو دەستی مسوڵماناندایە بەو زمانەی پێی دابەزێندراوە بۆ سەر كۆتا پێغەمبەر.

لە بنچینەكانی ئیسلام: دەبێت باوەڕت بە هەموو پێغەمبەران هەبێت كە خودا ناردوونی، هەموویان مرۆڤ بوون وخوای گەورە پاڵپشتی كردن بە نیشانە وموعجیزەكان، وناردوونی بۆئەوەی بانگەوازی بكەن بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بەبێ بڕیاردانی هاوبەش.كۆتا پێغەمبەر موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، خوای گەورە ناردوویەتی بە شەریعەتێكی خودایی كە هەڵوەشێنەرەوەی شەریعەتەكانی پێغەمبەرانی پێشووە، هەروەها پاڵپشتی كردووە وسەری خستووە بە نیشانە وبەڵگە مەزنەكان، كە مەزنترینیان قورئانی پیرۆزە ؛ وتەی پەروەردگاری جیهانیانە، مەزنترین كتێبە مرۆڤایەتی ناسیبێتی، دەستەوەستانە لە پێكهاتە وڕەوانبێژی وڕێكخستن وحوكمەكانیدا، ڕێنموێنی تێدایە بۆ هەق وڕاستی ومرۆڤ دەگەیەنێت بە بەختەوەری لە دونیا وقیامەتدا، وبە زمانی عەرەبی دابەزێندراوە.

زۆر بەڵگەی ئەقڵی وزانستی هەیە كە بە بێ گومان دەیسەلمێنن ئەم قورئانە قسەی پەروەردگارە -سبحانه وتعالی-، وناكرێت لە دروستكراوی مرۆڤ بێت.

لە بنچینەكانی ئیسلام: باوەڕهێنانە بە فریشتەكان، وبە ڕۆژی دوایی ؛ كاتێك خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هەموو خەڵكی زیندوو دەكاتەوە لە نێو گۆڕەكانیانەوە بۆ لێپرسینەوە لەسەر كردەوەكانیان، بۆیە هەركەسێك كردەوەی چاكی ئەنجامدابێت وئیماندار بێت ؛ ئەوا نیعمەتی نەبڕاوەی بۆ هەیە، وئەوەی بێباوەڕ بووبێت وكردەوەی خراپی كردبێت ؛ ئەوا سزای مەزن دەدرێت لە دۆزەخدا، ولە بنچینەكانی ئیسلام: باوەڕهێنانە بە قەدەری خوای گەورە خێر وشەڕی.

ئاینی ئیسلام مەنهەجێكی گشتگیرە بۆ ژیان، بەپێی فیترەت وئەقڵە، دەروونە ڕێكەكان قبوڵی دەكەن، خوڵقێنەری مەزن بۆ خوڵقێنراوەكانی دایناوە، وئاینی خێر وبەختەوەریە بۆ هەموو خەڵكی لە دونیا وقیامەتدا، جیاكاری ناكات لە نێوان نەتەوە وڕەنگەكان، هەموو خەڵكی لە ئیسلامدا یەكسانن، هیچ یەكێك باشتر نییە لە یەكێكی تر لە ئیسلامدا مەگەر بەپێی كردەوە چاكەكان نەبێت.

خواى گەورە دەفەرموێت:(مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِن فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰة طَيِّبَة وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ) ﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژییەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد﴾[النحل:97].

لەو شتانەی قورئانی پیرۆز جەختی لەسەر دەكاتەوە ؛ باوەڕهێنانە بە الله وەكو پەروەردگار وپەرستراو، وبە ئیسلام وەكو ئاین، وبە موحەمەد وەكو پێغەمبەر، وهاتنە نێو ئاینی ئیسلام ؛ شتێكی واجبە وهیچ بژاردەیە بۆ مرۆڤ نییە لەمەدا، ولە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە هەیە؛ ئەوەی باوەڕدار وڕاستگۆ بێت ئەوا بردنەوە وسەرفرازی مەزن بەدەست دێنێت، وئەوەی كافر وبێباوەڕ بێت ئەوا تووشی خەسارۆمەندیەكی ڕەها دەبێت.

خواى گەورە دەفەرموێت:(... وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰت تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ، ﴿وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰت تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ * ئەو (یاسایانە) سنورەکانی خودان ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت (خوا) دەیخاتە ناو بەھەشتانێک کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وەئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە (13)وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدۡخِلۡهُ نَارًا خَٰلِدا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَاب مُّهِين) وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدۡخِلۡهُ نَارًا خَٰلِدا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَاب مُّهِين * ھەر کەسێکیش سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات و سنورەکانی (خوا) ببەزێنێت دەیخاتە ئاگرێکەوە ھەمیشە دەمێنێتەوە تیایدا وەسزایەکی ڕیسواکەری بۆ ھەیە (14)﴾[النساء:14-13].

ئەوەی دەیەوێت بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە، دەبێت بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەی هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە)، وزانا بێت بە ماناكەی وباوەڕی پێی هەبێت؛ بەم شێوەیە دەبێـتە مسوڵمان، پاشان پلە بە پلە یاسا وڕێساكانی شەریعەتی ئیسلام فێر بێت؛ بۆئەوەی ئەو واجبانە جێبەجێ بكات كە پەروەردگاری لەسەری واجبی كردووە.

‫ئیسلام

‫ئاینی فیترەت وئەقڵ وبەختەوەری

‫كێ تۆی خوڵقاندووە؟

‫ئایا دەكرێت خوای گەورە ئێمەی خوڵقاندبێت پاشان وازی لێهێنابین وفەرامۆشی كردبێتین؟ ئایا دەكرێت خوای گەورە هەموو ئەم بوونەوەرانەی خوڵقاندبێت بەبێ ئامانج یان بێ مەبەست؟

‫چونكە دەزانین ناكرێت ئێمە بەردەوام بین لەم ژیانە بەبێ ئەوەی هەر مرۆڤێك پاداشتی كردەوەكانی وەرنەگرێت لە خێر وشەڕ ؛ ناكرێت ستەمكاران سزا نەدرێن وچاكەكاران خەڵات نەكرێن؟