×
Image

شه‌فاعه‌ت و جۆره‌كانی - (Kurdî)

ئه‌م وتاره‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: 1-پێناسه‌ی شه‌فاعه‌ت. 2- مه‌رجه‌كانی شه‌فاعه‌تی وه‌رگیراو. 3- شه‌فاعه‌تی گه‌وره‌. 4- جۆره‌كانی تری شه‌فاعه‌ت. 5- كێ داوای شه‌فاعه‌ت ده‌كات له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا. 6- هۆكاری ده‌ست كه‌وتنی شه‌فاعه‌تی پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم.

Image

باوه‌ڕ به‌هه‌ردوو فریشته‌ی ( مونكير ) و ( نه‌كیر ) - (Kurdî)

(مونكیر) و (نه‌كیر)‌ دوو فریشته‌ن وخوای گه‌وره‌ ڕایسپاردوون به‌پرسیاركردن له‌مردووه‌كان له‌ناو گۆڕه‌كانیاندا، لێره‌دا به‌درێژی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ باوه‌ڕبوون به‌و پرسیارانه‌ی ئه‌و دوو فریشته‌یه‌‌ له‌مردووه‌كانی ده‌كه‌ن وئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ دێت به‌سه‌ریان له‌ناوگۆڕدا به‌شێكه‌ له‌باوه‌ڕ بوون به‌خۆشی وناڕه‌حه‌تیه‌كانی ناوگۆڕ .

Image

باوه‌ڕ به‌ خۆشی وسزاكانی ناو گۆڕ وبه‌ڵگه‌كانی - (Kurdî)

باوه‌ڕ به‌خۆشی وخۆشگوزه‌رانی كه‌سانی باوه‌ڕدار له‌ناوگۆڕ، وسزا وناخۆشی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یان كه‌ شایسته‌ی ئه‌مه‌ن له‌گوناهباران و سه‌ر‌پێچی كه‌ران وكه‌سانی خراپ، یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی ئیمان وباوه‌ڕ، كه‌ ده‌قه‌كانی قورئان وسووننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ری.

Image

وه‌لی و ولایه‌ت له‌ ئیسلامدا - (Kurdî)

ئه‌گه‌ر وه‌لی و دۆستانی خودا بریتی بن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدار وبه‌ته‌قوابن، ئه‌وا به‌گوێره‌ی باوه‌ڕ و ته‌قوای كه‌سه‌كان خۆشه‌ویستیان بۆ خودا ده‌بێت وهێنده‌ش خوا ئه‌وانی خۆش ده‌وێت، بۆیه‌ هه‌ركه‌س باوه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ندێك ته‌واوتر وته‌قواكه‌ی چه‌ندێك زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌خوای گه‌وره‌ نزیكتره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵكی له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا یه‌ك جۆر نیین،....

Image

موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ران وجیاوازی له‌نێوان موعجیزه‌ی ئه‌وان وكه‌راماتی ئه‌ولیائدا - (Kurdî)

موعجیزه‌یش له‌ زاراوه‌ی شه‌رعدا : مه‌به‌ست له‌‌و كاروفه‌رمانانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ر له‌توانای سروشتی مرۆڤن، وله‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌راندا ڕووده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌بن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان، وهیچ كه‌س نه‌یتوانییوه‌ له‌و كارانه‌دا دژایه‌تیان بكات .

Image

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌كانی تردا - (Kurdî)

خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانی (صلی الله علیه وسلم) تایبه‌تمه‌ند كردووه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ تایبه‌تمه‌ندی ومه‌ناقبێكی زۆره‌وه‌، كه‌ فه‌زڵی پێداوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر وته‌واوی خه‌ڵكانی ڕووی سه‌ر زه‌وی...

Image

چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌رباره‌ی ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌بابه‌تی ئه‌م جاره‌ماندا چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌پێی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ناو صیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌خه‌ینه‌ به‌ر دیده‌ی به‌رێزتان.

Image

عیسا علیه السلام له‌ ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه‌ - (Kurdî)

ئه‌م وتاره‌ باسی عیسا علیه السلام ده‌كات له‌ ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه‌، وه‌ بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هه‌یه‌ وه‌كو نه‌صرانیه‌كان بروایان وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ( الله ) لای ئه‌وان وه‌ك هه‌ندێك كه‌سیان ته‌صه‌وری ده‌كه‌ن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ : یه‌كه‌م : خوای باوك . دووه‌م : خوای كوڕ .....

Image

فیتنه‌ی ده‌ركه‌وتنی ده‌جال - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان نیشانه‌ گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی ئه‌و نیشانانه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتن خێرا به‌دوایاندا ڕۆژی دوایی دێت، ئه‌وانیش (ده‌) نیشانه‌ن، تائێستا هیچیان ده‌رنه‌كه‌وتون. ئه‌م بابه‌ته بریتیه‌ له‌‌ باس كردنی فیتنه‌ی ده‌ركه‌وتنی ده‌جال.

Image

نمونه‌ی ته‌طبیقی له‌سه‌ر داناپێدانانی ناو و صیفه‌ته‌كاندا له‌ڕوانگه‌ی قورئان وسوننه‌ته‌وه - (Kurdî)

ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ی له‌قورئان و سوننه‌تدا ثابت بوون یه‌كجار زۆرن و كتێب وپه‌رتووك و دانراوی زۆری لسه‌ر نووسراوه‌ و زانایانیش زۆرێكیان لێی ژماردووه‌، ئێمه‌ش لێره‌دا هه‌ندێكیان وه‌ك نموونه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بن ‌ باس ده‌كه‌ین.

Image

حه‌رامی كوشتنی ئافره‌تان له‌ جه‌نگدا - (Kurdî)

ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌‌ : ئاینی پیرۆزی ئیسلام كوشتنی ئافره‌ت ومناڵ و پیروپه‌ككه‌وته‌كانی له‌جه‌نگدا حه‌رام ویاساغ كردووه‌، كاتێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێتو هاوشانی پیاوان به‌شداری جه‌نگ وكوشتار بكه‌ن

Image

شه‌و نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له ره‌مه‌زاندا - (Kurdî)

ئه‌م وتاره‌ باسی فه‌زڵ و چۆنیه‌تی شه‌و نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كات.