×
Image

حوكمی باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌كانی خوای گه‌وره - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان بریتیه‌ له‌كوورته‌ باسێك سه‌باره‌ت به‌حوكمی باوه‌ڕ هێنان به‌و كتێبانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوونی بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران (صه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) . ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی (بنه‌ماكانی باوه‌ڕ له‌ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌تدا) له‌ ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام.

Image

مەرجەکانی وەر گرتنی کردەوە لای خوای گەورە - (Kurdî)

مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى كرده‌وه بريتين له‌: 1- یه‌ك خواناسین وباوه‌ڕ هێنان پێی. 2- (الإخلاص)‌ واته‌ ئه‌و كرده‌وه‌ى كه‌ده‌يكه‌ى ته‌نها مه‌به‌ستت تێييدا خواى گه‌وره‌ بێت. 3- ئه‌و كاره‌ى كه‌ده‌يكه‌ن ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) هێناويه‌تى و كردوويه‌تى

Image

سه‌رچاوه‌كانی كوفر - (Kurdî)

خۆبه‌گه‌وره‌زانی ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات ملكه‌چ و گوێرایه‌ڵ بێت بۆ خوا ..حه‌سوودیش ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات گوێ بۆ ئامۆژگاری شلكا و ئامۆژگاری وه‌رگرێت.. تووره‌یش ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات دادپه‌روه‌ر بێت.. شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوواتیش ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات هه‌ڵسێ به‌ به‌ندایه‌تی خوا . ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی « ئاوێته‌ی....

Image

تێگه‌یشتن له‌ تكا كردن - (Kurdî)

( الشفاعة ) له‌ زاراوه‌ى شه‌رعدا: واتا: ئه‌وه‌يه‌ كه‌سێك بكرێته‌ ناوه‌ندو تكاكار به‌ ئومێدى سود پێ گه‌ياندن و لابردنى ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى و زيان. له‌ دانايى و لێزانى بانگه‌واز كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ دڵى خۆيان په‌يوه‌ست كردووه‌ به‌ غه‌يرى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ و داواى شه‌فاعه‌تيان لێ ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌يه‌ بۆيان ڕوون بكرێته‌وه‌....

Image

ڕاڤه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) چوار ڕكات شه‌و نوێژی ده‌كرد مه‌پرسه‌ له‌ جوانی وڕێكوپێكی و درێژی شه‌و نوێژه‌كه‌ی - (Kurdî)

ئه‌م باه‌به‌ته‌ بریتیه‌ له‌ ڕاڤه‌ كردنی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی شه‌و نوێژكردن، چونكه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌شتوون له‌ له‌ فه‌رموده‌یه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) چوار ڕكات شه‌و نوێژی ده‌كرد مه‌پرسه‌ له‌ جوانی وڕێكوپێكی و درێژی شه‌و نوێژه‌كه‌ی.

Image

گفتوگۆی نێوان عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و خه‌واریجه‌كان - (Kurdî)

نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا باس له‌و گفتوگۆ‌ شیرینه ده‌كات‌‌ که‌ له‌نێوان عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس خوا لێیان ڕازی بێت و سه‌رکرده‌ی خه‌واریجه‌کان دا ڕوویدا له‌ڕێگای دوو ڕیوایه‌ته‌وه.

Image

حوکمی جنێودان یا سووکایه‌تیکردن به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) - (Kurdî)

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو گۆڕه‌پانی ئیسلامی و غه‌یره‌ ئیسلامی ته‌كان و ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی وه‌ خۆوه‌ بینی، ته‌كانێك كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌ما ئه‌شێت ببێته‌ یه‌كه‌م و به‌ركۆڵی ڕووداوه‌كان كه‌ پێش له‌ هه‌موو ڕووداوه‌كانی چه‌رخه‌كانی پێشوو بگرێته‌وه‌.. ئیهانه‌كردن به‌ ئیسلام، ئیهانه‌كردن به‌ قوڕئان.. ئیهانه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان سه‌رتۆپی گه‌وره‌ترین ئیهانه‌....

Image

حوكمی باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌كانی خوای گه‌وره‌ - (Kurdî)

باوه‌ڕهێنان به‌هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوینتیه‌ خواره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی ڕوكنێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ڕوكنه‌كانی باوه‌ڕ وبنه‌مایه‌كی گه‌وره‌ی بنه‌ماكانی دینیشه‌، باوه‌ڕ وه‌رناگیرێت و جێ به‌جێ نابێت به‌بێ باوه‌ڕهێنان به‌م كتێبانه‌.

Image

شه‌فاعه‌ت له‌ ڕۆژی دواییدا - (Kurdî)

ئه‌م ووتاره‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ قورئانیه‌كان، كه‌ ڕه‌دی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌رۆژی قیامه‌تدا شه‌فاعه‌ت بۆ هیچ كه‌سێك هه‌بێت، ئه‌ویش هه‌ندێك له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌ بۆ قسه‌كانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌نه‌ بوونی كۆمه‌ڵێك ئایه‌تی تر له‌ قورئانی پیرۆزدا كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕۆژی....

Image

خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) - (Kurdî)

خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) یه‌كێكه‌ له ‌بنه‌ما گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌كانی دینی ئیسلام و هه‌ركه‌سێكیش پێغه‌مبه‌ری له ‌خۆی و منداڵ و دایك و باوك و هه‌موو كه‌سێكی تر خۆشتر نه‌وێت ئیمانی ته‌واو نیه‌.

Image

ناسینی خواي گه‌وره‌ - (Kurdî)

وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی \”ئاوێته‌ی دڵ\”، دانه‌ره‌كه‌ی ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌ وه‌ باس له‌ ناسینی خوای گه‌وره‌ ده‌كات، ئه‌ویش به‌ دوو ڕێگا ده‌بن: یه‌كه‌م: تێڕوانین و ووردبوونه‌وه‌ له‌ دروست كراوه‌كانی خوا. دووه‌م: تێڕوانین و ووردبوونه‌وه‌ له‌ قورئانی پیرۆز.

Image

ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - (Kurdî)

ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین.