×
Image

نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی - (Kurdî)

نیشانه‌ ودیارده‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌كرێن به‌سێ به‌شه‌وه‌ : به‌شی یه‌كه‌م : نیشانه‌ دووره‌كان : ئه‌و نیشانانه‌یه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتون و ڕوویانداوه‌ . به‌شی دووه‌م : نیشانه‌ مام ناوه‌نده‌كان . به‌شی سێهه‌م : نیشنه‌ گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی .

Image

توێشووی حاجیانی ماڵی خودا - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان حه‌جی ماڵی خودا له‌ ته‌مه‌ندا یه‌ك جاره‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر كه‌سێكی موسڵمان كه‌ توانای دارایی وجه‌سته‌یی هه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ نصیبی ده‌كات، باش له‌ ئه‌حكامه‌كانی حه‌ج كردن شاره‌زا ببێت، تاوه‌كو به‌ جوانترین وباشترین شێوه‌ حه‌جه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی به‌رده‌سیشتان به‌ ناونیشانی (....

Image

ڕای ڕاست و دروست له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ران - (Kurdî)

ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر مردن و وه‌فاتی گشت پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لی بێت) جگه‌ عیسی نه‌بێت (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ به‌ده‌قی قورئان وسوننه‌ت باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ نه‌مردووه‌ و جارێك ناشمرێت به‌ڵكو خــوای گه‌وره‌ به‌ زیندووی به‌رزی كردوه‌ته‌وه‌...

Image

ڕۆژووه‌ سوننه‌ته‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی - (Kurdî)

مه‌به‌ست له‌ ڕۆژووی سوننه‌ت ئه‌و ڕۆژووانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ واجبی نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان، وه‌ موسڵمانیش به‌ نه‌زركردن له‌سه‌ری خۆی واجب نه‌كردبێت.... وه‌گرتنی ڕۆژووی سوننه‌ت هۆكارێكه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌، چونكه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕۆژووه‌ سوننته‌كان پاش مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گیرابوونی كرده‌وه‌ چاكه‌كان لای خوای گه‌وره‌، إن شاء....

Image

پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌ - (Kurdî)

زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ : بریتیه‌ له‌و زه‌كاته‌ دیاری كراوه‌ی كه‌ مرۆڤی موسڵمان به‌ كۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و پێش ئه‌نجامدانی نوێژی چه‌ژن له‌سه‌ری واجب ده‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی دیاری كراو .

Image

مانا ومه‌به‌ستی سیاسه‌تی شه‌رعی - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان لێره‌ وله‌وێ هه‌ندێك جار ده‌بیستین كه‌ ئیسلام وبیروباوه‌ڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ له‌نێوان به‌نده‌ و په‌روه‌ردگاردا، هیچ پێویست به‌وه‌ نه‌كات تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بكرێت، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه‌ ئیسلام بۆ بارودۆخ وسه‌رده‌مێكی تایبه‌تی خۆی هاتووه‌، وبۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ ناشێت، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتوون كه‌ئیسلام عه‌قیده‌ وشه‌ریعه‌ته‌، واته‌ ئیسلام بیروباوه‌ڕ و یاساوڕێسایه‌، بیروباوه‌ڕه‌ به‌و....

Image

وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌گومانی به‌ناو قورئانیه‌كان - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان لێره‌ وله‌وێ جارجاره‌ گوێمان له‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ندێ كه‌س ناویان له‌خۆیان ناوه‌ (قورئانییه‌كان) كه‌ قورئان دوور و به‌ریه‌ له‌وان، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانیش زۆر دوورن له‌قورئانی پیرۆز، ئه‌م زومره‌ قه‌لیله‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئێمه‌ وه‌ك ئوممه‌تی ئیسلام ته‌نها قورئانمان به‌سه‌ سه‌رچاوه‌ی دین ودونیامان بێت... ده‌بێت بزانین ئه‌مانه‌ له‌هه‌موو چه‌رخ وسه‌رده‌مێكدا....

Image

تاوانی به‌رتیل له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا - (Kurdî)

خوێنه‌رانی به‌ریز له‌بابه‌تی ئه‌م جاره‌ماندا پێمان خۆش بوو، بابه‌تێكی گرنگ بخه‌ینه‌ به‌رباس ولێكۆڵێنه‌وه‌، كه‌ له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا زۆر به‌ربڵاوه‌ وبه‌هۆی نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی چاودێری تۆكمه‌وه،‌ له‌زۆربه‌ی زۆری ده‌زگاكانی حكومه‌تدا بووه‌ به‌دیارده‌یه‌كی نامۆ‌، وكه‌س ناتوانێت نكولی لێ بكات، ئه‌ویش تاوانی به‌رتیل وه‌رگرتنه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست وده‌روون نه‌خۆشه‌وه‌ . به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته‌ باسی....

Image

میوانانی ماڵی خوا به‌خێرهاتن - (Kurdî)

ئه‌مه‌ به‌شی یه‌كه‌مه‌ به‌ ناونیشانی ( میوانانی ماڵی خوا به‌خێرهاتن ) له‌ زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، وه‌كو دیارێك له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس به‌شی زمانی كوردی پێشكه‌شتان ده‌كرێت .

Image

ئاژاوه‌ وفیتنه‌ نووستوه‌ خه‌به‌ری مه‌كه‌نه‌وه - (Kurdî)

شووره‌ی ونه‌نگیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان كه‌ په‌روه‌ردگار كردبێنی به‌برا وپشتوانی یه‌كتری كه‌چی گوێ له‌م بانگه‌وازه‌ ئیلاهیه‌ نه‌گیرین و له‌پێناو لاشه‌ی گه‌نیوی دونیا په‌لاماری یه‌كتری بده‌ین وبه‌رببینه‌ گیانی یه‌كتری وشه‌و وڕۆژ خه‌ریكی پیلان گێران بین له‌دژ یه‌ك.

Image

صیله‌ ڕه‌حم وبه‌جێهێنانی خزمایه‌تی وهۆشداریدان له‌بچڕاندنی - (Kurdî)

خوێنه‌ری ئازیز ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌رێزدایه‌ كۆمه‌ڵێكه‌ له‌ ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ی پیرۆز و فه‌توای شه‌رعی و ووته‌ی زانایان له‌سه‌ر گرنگی وپێویستی به‌جێهێنانی خزمایه‌تی (صیله‌ی ڕه‌حم) وبه‌روبومه‌كانی، له‌گه‌ڵ هۆشداریدان له‌بچڕاندنی خزمایه‌تی.

Image

دیارده‌ی خۆكوشتن هۆكار و چاره‌سه‌ریه‌كانی - (Kurdî)

خۆشه‌ویستان لێره‌ وله‌وێ ڕۆژانه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ گوێمان لێ ده‌بێت له‌ فڵان گوند وله‌ فڵان شارو شارۆچكه‌ گه‌نجێك، لاوێك، مێرد منداڵێك، خۆی خنكاندووه‌، یان ئافره‌تێك خۆی سووتاندووه‌، یان به‌ فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌، ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیه‌ی كه‌ ڕووی له‌كۆمه‌ڵگای كوردی كردووه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووی له‌هه‌ڵكشانه‌ وپێویسته‌ له‌سه‌ر به‌رپرسان و....