×
‫كێ گەردوونی خوڵقاندووە؟ وكێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟

‫كێ گەردوونی خوڵقاندووە؟ وكێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟

ئایا من لەسەر ڕێگای ڕاستم؟

كێ ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە بوونەوەرە مەزنەكان كە ناتوانین بەتەواوی پەییان پێ بەرین خوڵقاندویەتی؟

كێ ئەم ڕێكخستە وردەی دروست کردووە لە ئاسمانەكان وزەوی؟

كێ مرۆڤی خوڵقاندووە، وبیستن وبینین وئەقڵی پێبەخشیووە، و وایلێكردووە بتوانێت زانست بەدەست بهێنێت پەی بە ڕاستیەكان ببات؟

كێ ئەم دروستكراوە وردەی بەدیهێناوە لە ئەندامەكانی لاشەت، و لەسەر جوانترین شێوە وێنەی تۆی كێشاوە؟

تێڕامان بكە بۆ بوونەوەرە زیندووەكان سەرەڕای جیاوازیان، كێ بەدیهێناون بەدیمەنی جوان وجیاوازی بێسنوور؟

ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟

كێ ئەم ڕێكخستنانەی داناوە ؛ كە ڕكێف بەم جیهانەوە دەكەن (ژیان ومردن، وزۆربوونی زیندەوەرەكان، وشەو وڕۆژ، وهاتن وڕۆیشتنی وەرزەكان، وهتد)؟

ئايا خودی ئەم گەردوونە خۆی دروستكردووە؟ یان لە نەبوونەوە هاتووە؟ یان بە ڕێكەوت هاتووە؟ خوای گەورە دەفەرموێت:﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (٣٥) ﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ * ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیهک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان ههر خۆیان دروستکارن؟! (35)أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بَلْ لَا يُوقِنُونَ﴾ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ * ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانیان ھەیە(36)[الطور:35-36].

ئەگەر ئێمە خۆمانمان دروست نەكردبێت، ومەحاڵە لە نەبوون یان لە ڕێكەوتەوە هاتبێتینە دی ؛ بۆیە ئەو هەق وڕاستیەی گومانی تێدا نیە ئەمەیە: ئەم گەردوونە دەبێت خوڵقێنەرێكی مەزن ودەسەڵاتداری هەبێت، چونكە مەحاڵە ئەم گەردوونە خۆی دروست كردبێت! یان لە نەبوونەوە هاتبێت! یان لە ڕێكەوتەوە هاتبێت!

بۆچی مرۆڤ باوەڕی بە هەندێك شت هەیە لەكاتێكدا نایانبینێت؟ وەكو: (هەست کردن وئەقڵ وڕۆح وسۆز وخۆشەویستی) ئایا بەهۆی ئەوە نییە كە شوێنەوار وكاریگەرییان دەبینێت؟ ئیتر چۆن مرۆڤ نكۆڵی دەكات لە بوونی خوڵقێنەری ئەم گەردوونە مەزنە ؛ لەكاتێكدا شوێنەواری خوڵقێنراوەكانی ودروستكراوەكانی وڕەحمەتی دەبینێت؟

هیچ كەسێكی ئاقڵ قبوڵ ناكات ئەگەر پێی بووترێت: ئەم خانووە هەیە بە بێ ئەوەی كەس دروستی كردبێـت! یان پێی بووترێت: هیچ ئەم خانووەی هێناوەتە بوون! ئیتر چۆن هەندێك خەڵك باوەڕیان وایە كە ئەم گەردوونە مەزنە بەبێ خوڵقێنەر هاتۆتە بوون؟ چۆن مرۆڤی ژیر قبوڵ دەكات ئەگەر پێی بووترێت ئەم ووردی وڕێكیە لە گەردووندا بە ڕێكەوت هاتووە؟

هەموو ئەمانە دەمانگەیەنن بە یەك ئەنجام، ئەویش ئەوەیە ئەم گەردوونە پەروەردگارێكی مەزن ودەسەڵاتداری هەیە كە بەڕێوەی دەبات، وبە تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، وهەر شتێك كە دەپەرسترێت جگە لە الله ؛ پوچەڵە، وشایستەی پەرستن نییە.

‫پەروەردگاری خوڵقێنەر ومەزن

یەك پەروەردگاری خوڵقێنەر هەیە، ئەو پادشایە وبەڕێوەبەر وڕۆزیدەرە وژیەنەرە ومرێنەرە، وزەوی دروستكردووە وڕامی كردووە، و وایلێكردووە گونجاو بێت بۆ خوڵقێنراوەكانی، وئاسمانەكان وئەوەی تێیاندایە دروستی كردووە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان، وخۆر ومانگ وشەو وڕۆژی بەم شێوە وردە ڕێكخستووە ؛ هەمووی بەڵگەن لەسەر مەزنی ئەو زاتە میهرەبانە.

هەر ئەو پەروەردگارە هەوای بۆ ئێمە ڕامكردووە ؛ كە ژیانمان بەبێ هەوا بەردەوام نابێت، وبارانمان بۆ دادەبەزێنێت ودەریا وڕووبارەكانی بۆمان ڕامكردووە، وخۆراكمان پێدەبەخشێت ودەمانپارێزێت هەر لەو كاتەوەی كۆرپەلە بووین لەنێو سكی دایكمان بەبێ ئەوەی هیچ هێز وتوانایەكمان هەبێت، و وایكردووە كە خوێن بە نێو دەمارەكانمان هاتوچۆ بكات ودڵمان لێبدات بە بەردەوامی لەو ڕۆژەوەی لەدایك بووین هەتاوەكو دەمرین.

‫ئەم پەروەردگارە كە خوڵقێنەر وڕۆزیدەرە ؛ الله یە -سبحانه وتعالی-

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ﴾ ﴿إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ)﴾ واتە: ﴿بەڕاستی پەروەردگارتان ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروستکردووە پاشان (خوا) بەرز وبڵند بوویەوە لەسەر عەرش بە (تاریکایی) شەو (ڕۆشنایی) ڕۆژ دادەپۆشێت (بەپێچەوانەشەوە) (ڕۆژ بەشوێن شەوەوەیە بەخێرایی) وشـەو بەشوێن ڕۆژەوەیە بەخێرایی خۆر و مانگ و ئەستێرەکانیش ژێر بار کراوون بەفەرمانی خۆی بێداربن کەبەدیھێنان و فەرماندان ھەر بۆ خوایە پاک و بێگەردە (لەھەموو کەم وکورتیەک) خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان﴾[الأعراف:54].

الله پەروەردگار وخوڵقێنەری هەموو شتێكە كە لە گەردووندا دەیبینین وخوڵقێنەری ئەوانەیشە كە نایانبینین، هەموو شتێك جگە لە ئەو زاتە مەزنە ؛ خوڵقێنراوێكە لە خوڵقێنراوەكانی، تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، ونابێت هیچ یەكێكی تر لەگەڵ ئەودا بپەرسترێت، هیچ هاوبەشێكی نییە لە موڵك وخوڵقاندن وبەڕێوەبردن وپەرستنیدا.

ئەگەر بۆ گریمانەی گفتوگۆ وایدابنێین كە خوای تر هەیە لەگەڵ پەروەردگار -جل جلاله- ؛ ئەوا گەردوون تێكدەچوو، چونكە مەحاڵە وناكرێت دوو خوا لە یەك كاتدا گەردوون بەڕێوە ببەن، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت:{لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا} ﴿لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّـهُ لَفَسَدَتَا﴾ واتە: ﴿ئهگهر له ههردووکیاندا (له ئاسمان و زهویدا) چهند خوایهکی تر ههبوایه غهیری (الله)، ئهوه کاول و وێران دهبوون و تێک دهچوون بهسهر یهکدا﴾[الأنبياء:22].

‫سیفەتەكانی پەروەردگاری خوڵقێنەر

پەروەردگار -سبحانه وتعالی- زۆر ناوی جوانی هەیە كە لە ژماردن نایەن، هەروەها زۆر سیفەتی مەزنی هەیە كە ئاماژەن بۆ كەماڵی ئەو زاتە میهرەبانە، لە ناوەكانی: (الخالق:خوڵقێنەر)، (الله) ماناكەی: ئەو زاتەی كە شایستەی پەرستنە بەتەنها وهیچ هاوبەشێكی نییە، و(الحي:زیندوو)، و(القیوم:ڕاگر)، و(الرحیم:میهرەبان)، و(الرزاق:ڕۆزیدەر)، و(الكریم:بەخشندە)،

خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ ﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿خوا زاتێکه جگه لە ئهو هیچ یەکێکی تر پەرستراوی هەق نیە -جگە لە ئەو هیچ یەکێکی تر شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی- و ئهو ههمیشه زیندووه و ڕاگرو سهرپهرشتیاری (ههموو دروست کراوهکانیهتی)، نه وهنهوز دهیگرێت و نه خهو (چونکه ڕاگرو سهرپهرشتیاری بوونهوهره)، ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه ههر ئهوزاته خاونیەتی، کێ یه ئهوهی (دهتوانێت) تکا بکات له لای ئهو، بهبێ مۆڵهتی خۆی، دهشزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوهو ڕوودهدات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری تهواویان نیه دهربارهی زانیاری و زانستهکانی ئهو، مهگهر بهوهی که خۆی بیهوێت فێریان بکات (ئهم پێشکهوتن و زانستهی سهردهم بهشێکی کهمن له بهخششهکانی خوا)، فهرمانڕهوایی و دهسهڵات و زانینی ئهوزاته ههموو ئاسمانهکان و زهوی گرتۆتهوه و پارێزگاریان بهلای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و ههر ئهو خوای بهرزو بڵند و گهورهیه﴾[البقرة:255].

وخواى گەورە دەفەرموێت:﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (١) ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1)اللَّهُ الصَّمَدُ (٢) اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2)لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (٣) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3)وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ﴾ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)﴾[الإخلاص:1-4].

‫پەروەردگاری پەرستراو خاوەنی كامڵترین سیفەتەكانە

لە سیفەتەكانی: بەتەنها ئەو شایستەی پەرستنە وتەنها ئەو پەرستراوی هەقە، جگە لە ئەو خوڵقێنراوە ؛ ئەركیان لەسەرە ولە ژێر دەسەڵاتی پەروەردگارن.

لە سیفەتەكانی: ئەو (الحي:زیندوو) و (القيوم:ڕاگرە) ؛ هەموو زیندوویەك لە بووندا خوای گەورە ژیانی پێبەخشیووە وهێناویەتیە بوون لە نەبوونەوە، وئەو ڕاگریەتی لە بوون وڕزق وپێویستیەكانی، پەروەردگار هەمیشە زیندووە ومەحاڵە بمرێت، ڕاگرە وهەرگیز ناخەوێت، وتەنانەت وەنەوزیش نایگرێ.

لە سیفەتەكانی: (العلیم:زانایە) هیچ شتێك لێی ناشاردرێتەوە لە زەوی وئاسماندا.

لە سیفەتەكانی: (السميع:بیسەر) و (البصير:بینایە) ؛ هەموو شتێك دەبیستێـت، وهەموو خوڵقێنراوەكان دەبینێت، دەزانێت دەروون چی وەسوەسەیەك دەكات بۆ مرۆڤ، وئەوەی لەنێو دڵەكاندا شاردراوەتەوە ؛ زانایە سەبارەتی، وهیچ شتێك لێی ناشاردرێتەوە لە زەوی وئاسماندا -سبحانه وتعالی-.

لە سیفەتەكانی: (القدير:بەتوانا ودەسەڵات) ؛ هیچ شتێك لە ژێر دەسەڵات وتوانای ئەو دەرناچێت، وهیچ یەكێك ناتوانێت خواستی ئەو ڕەت بكاتەوە، هەرچیەكی بوێت دەیكات، وهەرچیەكی بوێت قەدەغەی دەكات، وپێش دەخات ودوا دەخات وخاوەنی ئەوپەڕی داناییە.

لە سیفەتەكانی: (الخالق:خوڵقێنەر) و (الرازق:ڕۆزیدەر) و (المدبر:بەڕێوبەر)ە ؛ خوڵقێنراوەكانی دروست كردن وژیانیان بەڕێوە دەبات، هەموو خوڵقێنراوەكان لەژێر دەستی ئەدان وملكەچن بۆ هێز ودەسەڵاتی.

لە سیفەتەكانی: وەڵامی لێقەوماو دەداتەوە، و بەهانای بێ کەس دێت، وناڕەحەتیەكان لادەبات، هەموو خوڵقێنراوێك ئەگەر تووشی ناڕەحەتی وكارەسات بێت بە ناچارییەوە پەنا بۆ ئەو دەبات.

پەرستن دەبێت تەنها بۆ الله بێت -سبحانه وتعالی-، ئەو كامڵە و بەتەنها ئەو شایستەی پەرستنە وهیچ یەكێكی تر جگە لە ئەو شایستەی پەرستن نییە، هەر شتێك بپەرسترێت جگە لە ئەو ؛ پەرستراوێكی پوچەڵە وكەموكورتی هەیە وتووشی مردن ونەمان دەبێت.

خوای گەورە ئەقڵی پێبەخشیووین بۆئەوەی هەست بكەین بە شتێك لە مەزنێتی ئەو زاتە، هەروەها فیترەتی لە ئێمەدا چاندووە كە خێر وچاكەی خۆشدەوێت، وڕقی لە خراپە وشەڕە، وئارام دەبێت ئەگەر پەنا ببات بۆ الله پەروەردگاری جیهانیان، ئەم فیترەتە بەڵگەیە لەسەر كەماڵی پەروەردگار، وناكرێت ئەو زاتە بە كەموكورتی وعەیب وەسف بكرێت -سبحانه وتعالی-.

گونجاو نییە بۆ مرۆڤی ژیر كە شتێك بپەرستێت جگە لە ئەوەی كە كامڵ وبێ كەموكورتیە، ئیتر چۆن خوڵقێنراوێكی پڕ لە كەموكورتی دەپەرستێت كە وەكو خۆیەتی یان كەمترە!

پەرستراوی هەق كە شایستەی پەرستنە نابێـت مرۆڤ وبت ودار وئاژەڵ بێت!

پەروەردگار لە سەرەوەی ئاسمانەكانیەتی، و لەسەر عەرشی خۆیەتی، جیاوازە لە خوڵقێنراوەكانی، هیچ یەكێك لە خوڵقێنراوەكانی بەشێك نین لە زاتی پیرۆز ومەزنی، وهیچ شتێك لە زاتی مەزنی بەشێك نین لە خوڵقێنراوەكانی، تێكەڵ وبەرجەستە نابێت لە هیچ یەكێك لە خوڵقێنراوەكانی.

هیچ شتێك وەكو پەروەردگار نییە، وئەو (السميع:بیسەر) و (البصير:بینایە)، هیچ یەكێك وشتێك هاوتای ئەو نییە، پێویستی بە هیچ یەكێك لە خوڵقێنراوەكانی نییە، ناخەوێت وناخوات، وئەو مەزنەیە كە ناكرێت هاوسەر ومنداڵی هەبێت ؛ پەروەردگار خاوەنی سیفەتەكانی مەزنیە، وناكرێت بە پێویستی وكەموكورتی وەسف بكرێت.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (٧٣) ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ * ئهی خهڵکینه: نموونهیهك هێنراوهتهوه چاك گوێی بۆ بگرن؛ بهڕاستی ئهوانهی که هاناو هاواریان لێدهکهن لە غەیری خوا ؛ ههرگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکهن، ههرچهنده بۆ ئهو کاره کۆببنهوه و (یارمهتی یهکتریش بدهن) و ئهگهر مێش شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسهننهوه، داواکارو داوالێکراو ههردووکیان لاواز و بێ دهسهڵاتن. (73)مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ﴾ مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ * ئهوانه (وهکو پێویست) قهدری خوایان بهچاکی نهزانی، ڕێزی پهروهردگاریان بهتهواوی نهگرت، لهکاتێکدا بهڕاستی خوا زۆر بههێزو به توانا و باڵادهسته (74)﴾[الحج: 73-74].

‫بۆچی ئەم خوڵقێنەرە مەزنە ئێمەی خوڵقاندووە؟ چی لە ئێمە دەوێت؟

ئایا ماقوڵە خوای گەورە هەموو ئەم خوڵقێنراوانە دروست بكات بەبێ مەبەست، ئايا بێ هودە وتەنها بۆ گەمە دروستیانی كردووە لەكاتێكدا ئەو زاتە دانا وزانایە؟

ئایا ماقوڵە ئەو زاتە كە ئێمەی بەم وردی وڕێكیە دروستكردووە، وئاسمانەكان وزەوی بۆمان ڕامكردووە ؛ بەبێ مەبەست ئێمە بخوڵقێنێت، یان بەجێمان بهێڵێت بەبێ وەڵامدانەوەی گرنگترین پرسیارەكان كە بەردەوام لە هزرماندایە، وەكو: بۆچی ئێمە لێرەین؟ وچی هەیە لەپاش مردن؟ ومەبەست چییە لە خوڵقاندنمان؟

ئایا ماقوڵە ستەمكار سزا نەدرێت وچاكەكار خەڵات نەكرێت؟

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:﴿أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ﴾ ﴿أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿ئایا گومانتان وادهبرد که به ڕاستی ئێمه ئێوهمان به بێ مهبهست دروست کردووهو ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنهوه؟!﴾[المؤمنون: 115].

خوای گەورە پێغەمبەرانی نارد بۆئەوەی بزانین مەبەست لە بوونمان چییە، وڕێنموێنی كردووین بۆ چۆنیەتی پەرستنی ونزیكبوونەوە لێی، وچی لە ئێمە دەوێت ! وچۆن ڕەزامەندی ئەو زاتە بەدەست بهێنین، هەروەها چارەنووسمانی ڕوونكردووەتەوە لە پاش مردن !

خوای گەورە پێغەمبەرانی نارد بۆئەوەی پێمان ڕابگەیەنن كە تەنها الله شایستەی پەرستنە، و بۆئەوەی بزانین چۆن بیپەرستین، و بۆئەوەی فەرمان ونەهی لێكراوەكان بە ئێمە ڕابگەیەنن، وڕەوشت وبەها چاكەكان فێری ئێمە بكەن ؛ ئەگەر دەستیان پێوە بگرین ژیانێكی خۆشمان دەبێت كە پڕ دەبێت لە خێر وبەرەكەت.

خوای گەورە پێغەمبەری زۆری ناردووە، وەكو: (نوح، ئیبراهیم، موسا، عیسا)، ویارمەتی داون وسەری خستون بە نیشانە وموعجیزەی زۆر كە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆییان وئەوان پێغەمبەرن لەلایەن خوداوە -سبحانه وتعالی-، وكۆتا پێغەمبەر موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-.

پێغەمبەران زۆر بەڕوونی بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە كە ئەم ژیانە شوێنی تاقیكردنەوەیە، وژیانی ڕاستەقینە لەپاش مردن دێت.

ئیمانداران كە الله یان پەرستووە بەتەنها وهاوبەشیان بۆی بڕیار نەداوە، وباوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێناوە ؛ شوێنی هەتاهەتاییان بەهەشتە، وكافرەكان كە پەرستراوی تریان پەرستووە لەگەڵ الله یان بێباوەڕ بوون بە یەكێك لە پێغەمبەرانی خودا ؛ شوێنی هەتاهەتاییان دۆزەخە.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي فَمَنِ اتَّقَى وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٣٥) ﴿يَابَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي فَمَنِ اتَّقَى وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بۆتان ھات پێغەمبەرانێک لە خۆتان ئایەتەکانی منیان بۆ خوێندنەنە جا ھەر کەس خۆی پاراست (لە نا فەرمانی خوا) و کردەوەی چاکی کرد ئەوە مەترسیان لەسەر نیە وخەم و خەفەتیش ناخۆن (35)وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ * وە ئەوانەش کە بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە و خۆیان بەزل دەزانی لەبەرانبەر ئەو ئایەتانەدا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن ئەوانە بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە (36)﴾[الأعراف:35-36].

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (٢١) ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * ئهی خهڵكینه پهروهردگاری خۆتان بپهرستن، ئهو زاتهی كه ئێوه و پێشینانی ئێوهشی بهدی هێناوه، بۆ ئهوهی ڕێبازی خواناسی و تهقوا و پارێزكاری بگرنه بهر (21)الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٢) الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ * ئەو( خوایەی) کەزەوی بۆ ڕاخستوون وە ئاسمانی بۆ کردوون بەکۆشک (ئاسمانی بۆگێڕاون بەگومەزی) وەئاوی (بارانی) لەئاسمانەوە ھێناوەتە خوارەوە ئەمجا دەری ھێناوە بەو ئاوە ھەموو جۆرە میوەو بەروبومێک بۆ ڕۆزیی ئێوە کەواتە ھاوتا بۆخوا پەیدامەکەن. کەئێوە خۆتان دەزانن (بێ ھاوتایە) (22)وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٢٣) وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ * جا ئهگهر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان لهم (قورئانه پیرۆزه) ههیه كه دامانبهزاندووه بۆ بهندهی خۆمان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ئهگهر بۆتان دهكرێت ئێوهش ههوڵ بدهن سوورهتێكی وهك ئهو بهێنن، هاوپهیمان و هاوكارهكانیشتان جگه له خوا (بۆ ئهو مهبهسته) بانگ بكهن ئهگهر ئێوه ڕاست دهكهن (23)فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ (٢٤) فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ * خۆ ئهگهر نهتانتوانی و ههرگیز نایشتوانن (كهواته باوهڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن لهو ئاگرهی: سووتهمهنیهكهی خڵكی و بهرده، كه بۆ بێ باوهڕ و خوانهناسان ئاماده كراوه (24)وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) مژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوەو کردەوە باشەکانیان کردووە کە بێگومان بۆئەوان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووباری زۆر بەژێریاندا دەڕوات ھەرکاتێ لەوێ ڕۆزیان بدرێت لە میوەھات دەڵێن:ئەمە ئەوەیە کەلەمە و پێش پێمان درا (جیاواز لەتام وبۆندا) ئێستا وێنەیان ھێناوە, وەلەو بەھەشتانەدا بۆئەوان ھەیە ھاوسەرانی پاکیزە و وەئەوان لەو (بەھەشتانە) دا ھەتا ھەتایین (25)﴾[البقرة:21-25].

‫بۆچی چەندەها پێغەمبەر هەیە؟

خوای گەورە پێغەمبەرانی نارد بۆ ئومەتەكان، هەر ئومەتێك خوای گەورە پێغەمبەرێكی بۆ ناردووە بۆئەوەی بانگیان بكات بۆ پەرستنی پەروەردگاریان، وفەرمانپێكراوەكان ونەهی لێكراوەكانیان پێبگەیەنێت، ومەبەست لە بانگەوازی هەموویان بریتی بوو لە: پەرستنی الله بە تەنها -عز وجل-، و وازهێنان یان شێواندنی پەیامی پێغەمبەران لە نێو هەر ئومەتێكدا سەری هەڵدابێت لە بابەتەكانی تەوحیدی -بەتاكدانانی- الله ؛ ئەوا خوای گەورە پێغەمبەرێكی تری ڕەوانەکردووە بۆئەوەی ڕێبازەكەیان بۆ ڕاست بكاتەوە، وخەڵكی بگەڕێنێتەوە بۆ سەر فیترەتی پاك وسەلامەت ئەمیش بە تەوحیدی الله وگوێڕایەڵیكردنی،

هەتاوەكو خوای گەورە كۆتایی بە پێغەمبەران هێنا بە ناردنی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، كە ئاین وشەریعەتی كامڵ وهەتاهەتایی هێنا بۆ هەموو مرۆڤایەتی وهەتاوەكو قیامەت دەمێنێتەوە، تەواوكار وهەڵوەشێنەرەوەی شەریعەتەكانی پێشووە، وپەروەردگار -جل وعلا- زامنی مانەوە وبەردەوامی ئەم ئاینەی كردووە هەتا ڕۆژی قیامەت.

‫مرۆڤ نابێتە ئیماندار هەتاوەكو باوەڕ دەهێنێت بە هەموو پێغەمبەران

ئەوەی پێغەمبەرانی ناردووە ؛ الله یە، وفەرمانیكردووە بە گوێڕایەڵی كردنیان، وهەركەسێك بێباوەڕ بێت بە یەكێك لە پێغەمبەران ئەوا بێباوەڕ بووە بە هەموویان، هیچ تاوانێك گەورەتر نییە لەوەی مرۆڤ وەحی خودا ڕەت بكاتەوە، بۆیە بۆ چوونە بەهەشت دەبێت مرۆڤ باوەڕ بهێنێت بە هەموو پێغەمبەران.

واجبە لەسەر هەموو تاكێك لەم سەردەمەدا باوەڕ بهێنێت بە الله وهەموو پێغەمبەران، وباوەڕ بهێنێت بە ڕۆژی دوایی، ئەمیش نایەتە دی هەتاوەكو باوەڕ دەهێنێت بە كۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنی دەكەوێت، كە پەروەردگار سەریخست بە موعجیزەی هەتاهەتایی ئەویش قورئانی پیرۆزە، پەروەردگار زامنی پاراستنی ئەم كتێبەی كردووە هەتاوەكو ئەوکاتەی هەمو جیهان بۆلای ئەوزاتە پیرۆزە دەگەڕێنەوە

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەوەی كردووە هەركەسێك باوەڕهێنان بە هەریەكێك لە پێغەمبەران ڕەت بكاتەوە ؛ ئەوا بێباوەڕە بە الله و وەحی بەدرۆ زانیوە، پەروەردگار دەفەرموێت:﴿إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (١٥٠) ﴿إنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ ورُسُلِهِ ويُرِيدُونَ أنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ ورُسُلِهِ ويَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ ونَكْفُرُ بِبَعْضٍ ويُرِيدُونَ أنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا* بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕن بەخواو پێغەمبەرەکانی وە دەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوان خوا و پێغەمبەرەکانی وە دەڵێن باوەڕ بەھەندێک (لەپێغەمبەران) دەھێنین وە باوەر ناھێنن بەھەندێکی تریان و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگەیەک بگرنەبەر (150)أُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا﴾ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا * ئا ئهو کهسانه بهڕاستی ههر بێ باوهڕن و بۆ بێ باوهڕان سزایهکی سهر شۆڕکهرمان ئامادهکردوه (151) ﴾[النساء:150-151].

بۆیە ئێمەی مسوڵمان باوەڕمان بە الله وڕۆژی دوایی هەیە -بەو شێوەی الله فەرمانی پێكردووە-، وباوەڕمان بە هەموو پێغەمبەران وكتێبەكانی پێشوو هەیە، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ﴾ ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ﴾ واتە: ﴿پێغهمبهرو ئیمانداران باوهڕیان ههیه بهوهی له لایهن پهروهردگاریانهوه هاتۆته خوارهوه، ههموویان باوهڕیان ههیه به خواو فریشتهکانی و کتێبهکانی و پێغهمبهرهکانی (دهڵێن) هیچ جۆره جیاوازیهک ناکهین له نێوان هیچ پێغهمبهرێ له پێغهمبهرهکانی خوادا (له باوهڕدا)، ههروهها وتیان: گوێڕایهڵ و ملکهچین (بۆ بهدیهێنهرمان) پهروهردگارا لێخۆش بوونی تۆمان دهوێت و سهرئهنجام ههر بۆ لای تۆیه گهڕانهوه﴾[ البقرة:285] .

‫ئایا قورئانی پیرۆز چییە؟

قورئانی پیرۆز قسەی خوای گەورەیە -سبحانه وتعالی- و وەحی ئەو زاتەیە كە دایبەزاندووە بۆ سەر كۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، مەزنترین موعجیزەو بەڵگەیە لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی ئەو -صلى اللە علیە وسلم-، قورئانی پیرۆز هەق وڕاستی تێدایە لە حوكمەكان وهەواڵەكانیدا،خوای گەورە بەرەنگاری بەدرۆخەرەوان بووەوە كە هاوشێوەی قورئان بهێنن تەنانەت لە سورەتێكیشدا بەڵام نەیانتوانی؛ ئەمیش بەهۆی مەزنی وگشتگیری ناوەڕۆكەكەی كە هەموو شتێكی گرتۆتەوە پەیوەست بە ژیانی مرۆڤ لە دونیا وقیامەتدا، وهەموو هەقیقەتە ئیمانیەكانی تـێدا باسكراوە كە واجبە باوەڕمان پێیان هەبێت.هەروەها فەرمانپێكراوەكان ونەهی لێكراوەكان لەخۆ دەگرێت كە واجبە مرۆڤ پەیڕەوی بكات لەبەینی خۆی وپەروەردگاری، یان لەنێوان خۆی وخەڵكی، هەموو ئەمە بەشێوەیەكی باڵا لە ڕەوانبێژی وڕوونی.زۆر بەڵگەی ئەقڵی وهەقیقەتی زانستی لەخۆگرتووە كە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەم كتێبە ناكرێت لە دروستكراوی مرۆڤ بێت، بەڵكو قسەی پەروەردگاری مرۆڤەكانە -سبحانه وتعالی-.

‫ئایا ئیسلام چییە؟

ئیسلام بریتیە لە ملكەچبوون بۆ خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە تەوحید -یەك خوا پەرستی-، وگوێڕایەڵبوونی، وفەرمانبەردار بوون بۆ شەریعەتەكەی بە ڕازیبوون، وبێباوەڕ بوون بە هەموو شتێك كە دەپەرسترێت جگە لە الله.

خوای گەورە پێغەمبەرانی بە یەك پەیام ناردووە، ئەمیش بریتیە لە: بانگەوازی كردن بۆ تەنها پەرستنی الله كە هیچ هاوبەشێكی نییە، وبێباوەڕ بوون بە هەموو شتێك كە دەپەرسترێت جگە لە الله.

ئیسلام ئاینی هەموو پێغەمبەرانە، یەك بانگەوازییان هەبووە بەڵام شەریعەتەكانیان جیاوازە، ئیمڕۆ تەنها مسوڵمان دەستیانگرتووە بەو ئاینە ڕاستەی كە پێغەمبەران پێی هاتوون، تەنها پەیامی ئیسلام لەم سەردەمەدا ڕاستە، وكۆتا پەیامە لە پەروەردگارەوە بۆ مرۆڤایەتی،ئەو پەروەردگارەی ئیبراهیم وموسا وعیسای ناردووە -علیهم السلام- ؛ هەر ئەویش كۆتا پێغەمبەری ناردووە موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، شەریعەتی ئیسلام هەڵوەشێنەرەوەی شەریعەتەكانی پێشووە واتا چیتر نابێت حوكم وپەیڕەو بە هیچ شەریعەت بكرێت جگە لە ئیسلام.

هەموو ئەو ئاینانەی ئیمڕۆ خەڵكی شوێنی دەكەون -جگە لە ئیسلام- ؛ هەمووی ئاینی دروستكراون لەلایەن مرۆڤەوە، یان ئاینی خودایی بوون بەڵام دواتر شێوێنران لەسەر دەستی مرۆڤەكانەوە ؛ بۆیە بوون بە تێكەڵەیەك لە خوڕافە وئەفسانەی بەجێماو وكۆششی مرۆڤەكان.

بەڵام ئاینی مسوڵمانان ؛ یەك ئاینە وڕوونە وناگۆڕێت، هەروەكو چۆن پەرستنەكانیان بۆ الله هەمووی یەكە، هەموویان پێنج نوێژ دەكەن، وزەكات دەدەن، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبن، تێڕامان بۆ دەستورەكەیان بكە كە قورئانی پیرۆزە ؛ یەك كتێبە لە هەموو وڵاتاندا، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ فِي مَخۡمَصَةٍ غَيۡرَ مُتَجَانِفٖ لِّإِثۡمٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴾ ﴿ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ فِي مَخۡمَصَةٍ غَيۡرَ مُتَجَانِفٖ لِّإِثۡمٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴾ واتە: ﴿ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردوە بۆتان و چاکەو بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کەئیسلام ئایینتان بێت جا ھەرکەس ناچار بوو لەبرسیەتیدا بێ ئەوەی نیەتی گوناھـ کردنی ھەبێت (لەو گۆشتانە بخوات گوناھی ناگات) ئەوە بەڕاستی خوا لێخۆش بووی بەبەزەییە﴾[المائدة:3].

خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:﴿قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٨٤) ﴿قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئێمە باوەڕمان ھێناوە بە خوای گەورە وە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی کە نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب وکوڕانی یەعقوب وە بــەوەی کـە دراوە بە موساو عیسا وە پێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وە ئێمە بۆ خوای گەورە گەردن کەچین (84)وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ * و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت (85)﴾[آل عمران:84-85].

ئاینی ئیسلام مەنهەجێكی گشتگیرە بۆ ژیان، بەپێی فیترەت وئەقڵە، دەروونە ڕێكەكان قبوڵی دەكەن، خوڵقێنەر بۆ خوڵقێنراوەكانی دایناوە، وئاینی خێر وبەختەوەریە بۆ هەموو خەڵكی لە دونیا وقیامەتدا، جیاكاری ناكات لە نێوان نەتەوە وڕەنگەكان، هەموو خەڵكی یەكسانن، هیچ یەكێك باشتر نییە لە یەكێكی تر لە ئیسلامدا مەگەر بەپێی كردەوە چاكەكان نەبێت.

خواى گەورە دەفەرموێت:(مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ) ﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد﴾[النحل:97]

‫ئیسلام ڕێگای بەختەوەریە

ئیسلام ئاینی هەموو پێغەمبەرانە، وئاینی الله یە بۆ هەموو خەڵكی، ئاینێكی تایبەت نییە بە عەرەب.

ئیسلام ڕێگای ڕاستەقینەیە بۆ بەختەوەری لە دونیادا وبۆ نیعمەتی نەبڕاوە لە قیامەتدا.

ئیسلام تاكە ئاینە كە هەموو پێویستیە ڕۆحی ولاشەییەكانی مرۆڤ جێبەجێ دەكات، وهەموو كێشەكانی مرۆڤایەتی چارەسەر دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى (123) ﴿قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى * (خوا) فەرمووی ھەردووکتان برۆِنە خوارەوە (لەبەھەشت) بەیەکەوە، (نەوەکانتان) دەبنە دوژمنی یەکتری جا ئەگەر (بە پێغەمبەراندا) پەیامتان بۆ ھات لەلایەن منەوە ئەوسا ئەوەی شوێنی ڕێنمونی من بکەوێت ئەوە (لەدونیادا) گومڕا نابێت و (لەڕۆژی دوایشدا) تووشی ناخۆشی و زەحمەت نابێت (123)وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى﴾ وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ * ئهوهیش ڕوو وهربگێرێت له بهرنامه و یادی من پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئهو جۆره کهسانه ژیانێکی تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامهتیشدا بهکوێری حهشری دهکهین (124)﴾[طه:123-124].

‫چی سوودێك بەدەست دەهێنم ئەگەر بێمە نێو ئاینی ئیسلامەوە؟

هاتنە نێو ئاینی ئیسلام زۆر سوودی هەیە، لەوانەیش:

- بردنەوە وشەرەفمەندی لە دونیادا بەوەی مرۆڤ دەبێتە بەندەی الله، ئەگەر نا دەبێتە بەندەی هەوا وئارەزوو وشەیتان وشەهوەت.

- سەركەوتن لە قیامەتدا ئەوەیە خوای گەورە لێی خۆش بێت، ولێی ڕازی بێت، وپەروەردگاری بیخاتە بەهەشتەوە، وڕەزامەندی ونیعمەتی نەبڕاوە بەدەست بهێنێت، ومرۆڤ ڕزگاری دەبێت لە سزای دۆزەخ.

- ئیماندار لە قیامەتدا لەگەڵ پێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەهیدان وچاكەكاران دەبێت، چەن هاوەڵێكی باش وچاكن ! ئەوەی باوەڕ نەهێنێت لەگەڵ ستەمكار وشەڕانگێز وتاوانبار وخراپەكاران دەبێت.

- ئەوانەی خوای گەورە دەیانخاتە بەهەشتەوە، لە نیعمەتی هەمیشەیی دەژین بەبێ: مردن ونەخۆشی وئازار وغەم وخەفەت، هەموو شتێك كە داوای دەكەن بۆیان جێبەجێ دەكرێت، وئەوانەی دەچنە دۆزەخەوە تووشی سزای بەردەوام ونەبڕاوە دەبن.

- لە بەهەشتدا ؛ چێژ وخۆشی وەهای تێدایە كە چاوەكان نەیانبینیووە، وگوێیەكان نەیانبیستووە، وهەرگیز بە خەیاڵی هیچ مرۆڤێكدا نەهاتووە، لەو بەڵگانەیش لەسەر ئەم باسە؛ خوای گەورە دەفەرموێت:﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾ ﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد﴾[النحل:97].وخوای گەورە دەفەرموێت:﴿فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴾ ﴿فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴾ واتە: ﴿ئەمجا ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردویانە﴾[السجدة:17]

‫تووشی چی خەسارۆمەندی وزیانێك دەبمەوە ئەگەر پەیڕەوكاری ئاینی ئیسلام نەبم؟

مرۆڤ گەورەترین زانست لەدەست دەدات ؛ ئەویش ناسینی الله یە وزانستە بە ئەو زاتە مەزنە، وباوەڕهێنان بە الله لەدەست دەدات كە ئەم باوەڕهێنانە هێمنی ودڵنیایی بە مرۆڤ دەبەخشێت لەگەڵ نیعمەتی نەبڕاوە وهەتاهەتایی لە قیامەتدا.

ومرۆڤ خوێندنەوە وتێڕامان وباوەڕهێنان بە گەورەترین كتێب لەدەست دەدات كە الله دایبەزاندووە بۆ خەڵكی.

هەروەها مرۆڤ هاوەڵبوون لەگەڵ پێغەمبەران لەدەست دەدات لە بەهەشتدا، وهاوەڵ دەبێت لەگەڵ شەیتانەكان وتاوانبارەكان وتاغوتەكان لە دۆزەخدا ؛ كە خراپترین شوێن وهاوەڵ لەوێیە.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (15) ﴿قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ * (بە بێ باوەڕان بڵێ) ئێوەش جگە لە خوا چیتان وویست بی پەرستن بڵێ بێگومان زەرەرمەندان کەسانێکن کە خۆیان و کەسوکاریان لەدەستداوە لە ڕۆژی قیامەتدا بێدار بن، ھەر ئەوەیە زەرەرۆمەندی ئاشکراو دیار (15)لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ﴾ لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ * بۆ ئەوان ھەیە لەلای سەریانەوە چەند تەبەقێك (وەك ھەوری ڕەش) لەئاگر و لەژێریشیانەوە چەند تەبەقێك ھەیە ئەو (سزایە) خوا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت ئەی بەندەکانم خۆتان بپارێزن (لە سزای من) (16)﴾[الزمر:15-16].

‫ئەوەی دەیەوێت ڕزگاری بێت لە قیامەتدا ؛ دەبێت بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە وشوێنی پێغەمبەر موحەممەد بكەوێت -صلى اللە علیە وسلم-.

لەو هەقیقەتانەی كە هەموو پێغەمبەران كۆكن لەسەری -علیهم السلام- ئەوەیە هیچ كەسێك ڕزگاری نابێت لە قیامەتدا جگە لە مسوڵمانان نەبێت چونكە باوەڕیان بە الله هێنا ولە پەرستنیدا هیچ هاوبەشێكیان بۆی بڕیار نەدا، هەروەها باوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێنا، هەموو شوێنكەوتووانی پێغەمبەران كە باوەڕیان پێهێنان و بەڕاستیان دانان ؛ دەچنە بەهەشتەوە، وڕزگاریان دەبێت لە دۆزەخ.

ئەوانەی لەسەردەمی موسا بوون وباوەڕیان پێهێنا وشوێنی ڕێنموێنیەكانی كەوتن ؛ ئەوانە مسوڵمان وئیماندار وچاكەكارن، بەڵام پاش ئەوەی الله عیسای نارد ؛ واجب بوو شوێنكەوتووانی موسا باوەڕ بە عیسا بهێنن وشوێنی بكەون،ئەوەی باوەڕی بە عیسا هێنا بێت ؛ مسوڵمان وچاكەكارە، ئەوەی باوەڕهێنان بە عیسا ڕەت بكاتەوە وبڵێت: لەسەر ئاینی موسا دەمێنمەوە ؛ ئەمە ئیماندار نییە چونكە ڕەتی كردەوە باوەڕ بهێنێت بە پێغەمبەرێك كە خودا ناردوویەتی،پاش ئەوەی خوای گەورە كۆتا پێغەمبەری نارد ؛ موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، واجبە لەسەر هەموو مرۆڤێك باوەڕی پێبهێنێت، ئەو پەروەردگارەی موسا وعیسای نارد ؛ هەر ئەویش كۆتا پەیامبەری نارد، بۆیە ئەوەی باوەڕ نەهێنێت بە پەیامی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- وبڵێت: لەسەر ئاینی موسا وعیسا دەمێنمەوە ئەمە ئیماندار نییە.

تەنها بەس نییە بۆ كەسێك كە بڵێت: من ڕێز لە مسوڵمانان دەگرم، وبەس نییە بۆ ڕزگاربوونی لە قیامەتدا ؛ تەنها خێر بكات ویارمەتی هەژاران بدات، بەڵكو دەبێت باوەڕ بهێنێت بە الله وكتێبەكانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی ؛ بۆئەوەی خوای گەورە هەموو ئەو كردەوانەی لێ قبوڵ بكات! هیچ تاوانێك گەورەتر نییە لە شیرك وبێباوەڕبوون بە الله وبەو وەحیەی الله دایبەزاندووە یان ڕەتكردنەوەی پێغەمبەرایەتی كۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-.

جولەكە وگاوڕەكان وئەوانی تر كە سەبارەت بە پێغەمبەری خودا موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- بیسوویانە، وباوەڕپێهێنانی ڕەت دەكەونەوە ونایانەوێت بێنە نێو ئاینی ئیسلام ؛ ئەمانە لە ئاگری دۆزەخدا دەبن بۆ هەتاهەتایی، ئەمە حوكمی الله یە وحوكمی هیچ یەكێك لە مرۆڤەكان نییە، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّة﴾ ﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ئهوانهی بێ باوهڕ بوون له خاوهن کتێبهکان و موشریك و هاوهڵگهران دهخرێنه ناو ئاگری دۆزهخهوهو به نهمری تیایدا بۆ ههمیشه دهمێننهوه، ههر ئهوانهن تاوانبارترین و خراپترینی خهڵکانی سهرزهوی﴾[البينة:6].

كاتێك كۆتا پەیامی خودا دابەزی بۆ هەموو مرۆڤایەتی ؛ لەسەر هەموو مرۆڤێكە كە سەبارەت بە ئیسلام وكۆتا پەیامبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- دەبیستێت ؛ واجبە باوەڕی پێبهێنێت، وشوێنی شەریعەتی ئیسلام بكەوێت وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت لە فەرمان ونەهی كردنیدا، بۆیە هەركەسێك سەبارەت بە ئەم كۆتا پەیامە ببیستێـت ؛ وباوەڕی پێنەهێنێت، ئەوا الله هیچ شتێكی لێ قبوڵ ناكات ولە قیامەتدا سزای دەدات.

لەو بەڵگانەیش لەسەر ئەم باسە؛ خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ ﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾[آل عمران:85].

ھەروەھا خوای گەورە فەرموویەتی:﴿قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ﴾ ﴿قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان وەرن بۆ لای ووتەیەکی ڕاست و (یەکسان) لە نێوان ئێمە و ئێوەدا کە جگە لەخوا ھیچ نەپەرستین وە ھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی وە ھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا گەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھێد بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین﴾[آل عمران:64].

‫دەبێت چی بكەم بۆئەوەی ببمە مسوڵمان؟

بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام واجبە مرۆڤ باوەڕ بهێنێت بە ئەم شەش پایە:

باوەڕهێنان بە الله -سبحانه وتعالی-، وبەوەی: ئەو ڕۆزیدەر وبەڕێوبەری گەردوون وپادشا وخاوەنداری هەموو شتێكە، وهیچ شتێك وەكو ئەو نییە، وهاوسەر ومنداڵی نییە، وبە تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، ونابێت لەگەڵ ئەو هیچ شتێك یان یەكێكی تر بپەرسترێت، وباوەڕی وابێـت پەرستنی هەرشتێك یان یەكێكی تر كە دەپەرسترێت جگە لە الله ؛ پوچەڵە.

باوەڕهێنان بە فریشتەكان وئەوان بەندەی الله ن -سبحانه وتعالی-، و لە نور خوڵقێنراون ولە كردەوەكانیان: وەحی دادەبەزێنن بۆ پێغەمبەران.

باوەڕهێنان بە هەموو كتێبە ئاسمانیەكان كە خوای گەورە دایبەزاندوون بۆ سەر پێغەمبەرانی ؛ لەو كتێبانەیش: تەورات وئینجیل، وكۆتا كتێبی ئاسمانی قورئانی پیرۆز.

باوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران وەكو نوح وئیبراهیم وموسا وعیسا، وكۆتا پێغەمبەر موحەممەدە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوان مرۆڤن وخوای گەورە بە وەحی پاڵپشتیانی كرد وسەریانی خست بە بەخشینی نیشانە وموعجیزەكان پێیان ؛ كە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆییان.

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی ؛ كاتێك خوای گەورە لە سەرەتاوە تا كۆتای مرۆڤەكان زیندوو دەكاتەوە، ودادوەری لەنێوان بەندەكانی دەكات، ئیمانداران دەچنە بەهەشتەوە وكافرەكان دەخرێنە نێو دۆزەخەوە.

باوەڕهێنان بە قەدەری الله، وپەروەردگار سەبارەت بە هەموو شتێك دەزانێت لەوەی لە ڕابردوو ڕوویداوە وئەوەیشی لە داهاتوودا ڕوودەدات، وخوای گەورە هەموو ئەمانەی نووسیووە و ویستی لەسەر ڕوودانیان هەبووە، وهەموو شتێكی خوڵقاندووە.

‫بڕیارەكە دوا مەخە!

دونیا شوێنی مانەوەی هەتاهەتایی نییە...

هەموو جوانیەك تێیدا نامێنێت وهەموو شەهوەتێك دەكوژێتەوە...

وئەو ڕۆژە دێت كە مرۆڤ لێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەر هەموو ئەو كردەوانەی لە دونیادا كردوویەتی، ئەویش ڕۆژی قیامەتە، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لاَ يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلاَ كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلاَ يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا﴾ ﴿وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لاَ يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلاَ كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلاَ يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا﴾ واتە: ﴿نامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت (دەدرێتە دەستی ڕاستی چاکەکاران و دەستی چەپی تاوانباران) ئەمجا تاوانباران دەبینیت زۆر دەترسن لەو (ھەموو تاوان و خراپەی) کە تێیدایە و دەڵێن ئای ھاوار بۆ ئێمە ئەم نامە و دەفتەرە چییە؟ ھیچ کردەوەیەکی بچووک و گەورەی بەجێ نەھێشتووە و تۆماری کردووە ھەر کردەوەیەکیان کردبێت (تیایدا) ئامادەیە و پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات﴾[الكهف:49].

خوای گەورە -عز وجل- پێمانی ڕاگەیاندووە كە ئەو مرۆڤەی مسوڵمان نابێت ؛ چارەنووسی مانەوەی هەتاهەتایە لە دۆزەخدا.

بۆیە خەسارۆمەندیەكی ئاسان نییە بەڵكو گەورەیە، پەروەردگار دەفەرموێت:﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ ﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾[آل عمران:85].

ئیسلام ئەو ئاینەیە كە پەروەردگار جگە لە پەیڕەوكردنی ئەم ئاینە ؛ پەیڕەوكردنی هیچ ئاینێكی تر قبوڵ ناكات لە مرۆڤەكان.

الله ئێمەی خوڵقاندووە وبۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە، وئەم دونیایە شوێنی تاقیكردنەوەیە بۆ ئێمە.

دەبێت مرۆڤ دڵنیا بێت لەسەر ئەوەی: ئەم دونیایە زۆر كورتە وەكو خەوبینینێكی كورت وایە... وهیچ یەكێك نازانێت كەی دەمرێت!

ئایا وەڵامی چی دەبێت بۆ پەروەردگاری ئەگەر ڕۆژی قیامەت پرسیاری لێبكات: بۆچی شوێنی هەق وڕاستی نەكەوت؟ بۆچی شوێنی كۆتا پێغەمبەر نەكەوت؟

چۆن وەڵامی پەروەردگارت دەدەیتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لەكاتێكدا هۆشداری پێدایت سەبارەت بە سەرەنجامەكانی بێباوەڕبوون بە ئیسلام، وپێی ڕاگەیاندیت كە چارەنووسی كافرەكان بەرەو دۆزەخە بۆ هەتاهەتایی؟

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ ﴿وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی کە بێباوەڕبوون و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵ و ھاودەمی ئاگرن تیایدا ئەمێننەوە بەھەتاھەتایی وھەمیشەیی﴾[البقرة:39].

‫هیچ پۆزشێك نییە بۆ ئەو كەسەی هەق ڕەتدەكاتەوە وشوێنی باوباپیرانی دەكەوێت

الله -عز وجل- پێمانی ڕاگەیاندووە كە زۆرێك لە خەڵكی ڕەتی دەكەنەوە بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە لە ترسی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین.

وزۆرێك لە خەڵكی ئیسلام ڕەت دەكەنەوە چونكە حەز ناكەن ئەو بیروباوەڕیان بگۆڕن كە لە باوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، یان لە ژینگە وكۆمەڵگاكانیانەوە بەدەستیان هێناون، و لەسەریان ڕاهاتوون، زۆرێك لە مرۆڤەكان دەمارگیری بۆ پوچەڵ ڕێگر دەبێت لە باوەڕهێنانیان بە ئیسلام ؛ كە ئەم دەمارگیریە زۆرجار لە باوباپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە .

هەموو ئەمانە هیچ پۆزشێكیان نییە بۆ باوەڕ نەهێنان بە ئیسلام، وهەموویان لەپێش خوای گەورە دەوەستن وهیچ بەڵگەیان پێ نییە بۆ بەرگری كردن لە خۆیان.

هیچ پۆزشێك نییە بۆ مولحید كە بڵێت لەسەر ئیلحاد -بێ دینی- دەمێنمەوە چونكە لە خێزانێكی مولحید لەدایكبووم! بەڵكو دەبێت ئەو ئەقڵەی خودا پێی بەخشیووە بەكاریبهێنێت، وتێڕامان بكات بۆ مەزنی ئاسمانەكان وزەوی، وبیر بكاتەوە بەو ئەقڵەی خودا پێی بەخشیووە بۆئەوەی تێبگات ئەم گەردوونە پەروەردگارێكی هەیە،هەروەها ئەوەی بەرد وبت دەپەرستێت هیچ پۆزشێكی نییە بۆ شوێنكەوتنی باوباپیرانی، بەڵكو دەبێت بگەڕێت سەبارەت بە هەق وڕاستی وپرسیار لە خۆی بكات: چۆن بێ گیانێك دەپەرستم كە نابیستێت ونابینێت وهیچ سوودێكی بۆم نییە ؟!

وئەو گاوڕەی باوەڕی بە شتانێك هەیە كە پێچەوانەی فیترەت وسروشت وئەقڵی مرۆڤن ؛ لەوانەیش باوەڕبوون بەوەی خودا كوڕی هەیە، هەروەها دەبێت پرسیار لە خۆی بكات: چۆن پەروەردگار منداڵەكەی دەكوژێت لەكاتێكدا هیچ گوناهێكی نەكردووە بەڵكو لەبەر تاوانی خەڵكی تر دەیكوژێت؟! ئەمە ستەمە! چۆن مرۆڤەكان دەتوانن كوڕی خودا لەخاچ بدەن وبیكوژن؟! ئایا پەروەردگار توانای ئەوەی نییە لە تاوانی مرۆڤەكان خۆش بێت بەبێ ئەوەی پێویست بكات وڕێگە بدات بەوەی كوڕەكەی بكوژن؟ ئایا پەروەردگار توانای بەرگری كردنی نییە لە كوڕەكەی؟

واجبە مرۆڤی ژیر شوێنی هەق وڕاستی بكەوێت، ولاسایی باوباپیرانی نەكاتەوە لە پوچەڵدا.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ﴾ ﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ﴾ واتە: ﴿وەکاتێک کە بووترێت پێیان وەرن بۆ لای ئەو قورئانەی کە خوا ناردویەتیە خوارەوە و بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەڵێن بەسمانە ئەو (ئاینەی) کەباو و باپیرانمان لەسەری بوون ئایا (چاویان لێدەکەن) ئەگەر لە حاڵێکدا باو باپیرانیشیان ھیچ شتێکیان نەزانیبێ وگومڕابووبن﴾[المائدة:104].

‫چی بكات ئەو كەسەی كە دەیەوێت مسوڵمان بێـت بەڵام دەترسێت لەوەی كەسە نزیكەكانی ئازاری بدەن؟

ئەوەی دەیەوێت مسوڵمان بێت ولە ژینگەی دەوروپشتی دەترسێت، دەتوانێت ئیسلامبوونی بشارێتەوە هەتاوەكو خوای گەورە ڕێگای خێری بۆ ئاسان دەكات، وبۆی گونجاو دەبێت كە ئیسلامەتیەكەی ئاشكرا بكات.

واجبە لەسەر مرۆڤ دەستبەجێ مسوڵمان بێت، بەڵام واجب نییە مسوڵمان بوونی بە كەسانی دەوروپشتی بڵێت یان ئاشكرای بكات، ئەگەر ئەمە زیانی بۆی هەبێت.

وەبزانە مرۆڤ ئەگەر مسوڵمان بێت ؛ دەبێتە برای ملیۆنەها مسوڵمان، ودەتوانێت پەیوەندیان پێوە بكات لە مزگەوت وناوەندە ئیسلامیەكان لە وڵاتەكەیدا، وداوای ڕاوێژ ویارمەتیان لێبكات ؛ ئەوان بەختەوەر دەبن بەم كارە.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا ﴿وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وە ھەرکەسێك خواناس -لە خوا ترس- بێت، خوا دەرووی لێ دەکاتەوە (2)وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِب﴾ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِب * وە رزق وڕۆزی دەدات لەلایەکەوە کە بەخەیاڵیدا نەھاتووە وبیری لێ نەکردوەتەوە (3)﴾[الطَّلَاقِ:2،3]

‫ئەی خوێنەری بەڕێز

ئایا خوڵقێنەرت -كە ئەو هەموو نیعمەتەی پێداوویت، وخواردنی پێدەبەخشیت لەكاتێكدا كۆرپەلە بوویت لەناو سكی دایكتدا وئێستا هەوات پێدەبەخشیت بۆئەوەی هەڵیبمژیت- ؛ ڕازیكردنی ئەو گرنگتر نییە لەلامان لە ڕازیكردنی خەڵكی؟

ئایا بردنەوەی دونیایی وقیامەتی شایستەی قوربانیدان نییە بە هەموو چێژە كاتی وبڕاوەكانی دونیا؟ سوێند بە الله، شایستەیە!

بۆیە نابێت مرۆڤ بهێڵێت ڕابردووی ڕێگری بكات لەوەی ڕێگا چەوتەكەی ڕاست بكاتەوە، وئەوە جێبەجێ بكات كە ڕاست ودروستە.

با مرۆڤ ئەمڕۆ ببێتە ئیماندارێكی ڕاستەقینە! ونابێت ڕێگە بدات بە شەیتان كە بیوەستێنێت لە شوێنكەوتنی هەق!

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنزلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا (174) ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنزلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا * ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لە پەروەردگارتانەوە، وە ناردمانە خوارەوە بۆتان ڕووناکییەکی ئاشکرا (کە قورئانە) (174)فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا * جا ئەوانەی باوەڕیان بە خوا ھێناوە و پشتیان بەو بەستووە ودەستیان گرت بە ئاینەکەیانەوە ئەوە بێگومان دەیانخاتە ناو بەزەیی خۆیەوە و بەھرەو چاکەی (خۆیەوە) وە ڕێنماییان دەکات بۆلای خۆی کە ڕێگای ڕاستە (175)﴾[النساء:174-175].

‫ئایا ئامادەیت بۆ مەزنترن بڕیاردان لە ژیانتدا؟

ئەگەر هەموو ئەوەی كە باسكرا مەنتیقی بێـت، ومرۆڤ هەقیقەتی ناسیبێت لە دڵیەوە؛ ئەوا دەبێت هەنگاوی یەكەم بنێت بەرەو مسوڵمان بوون.

ئەوەی یارمەتی دەوێت سەبارەت بە باشترین بڕیار لە ژیانیدا وڕێنموێنی دەوێت بۆ چۆنیەتی مسوڵمان بوون ؛

نابێت بهێڵێت تاوانەكانی ڕێگر بن لەوەی بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە، خوای گەورە پێمانی ڕاگەیاندووە لە قورئاندا كە ئەو لە هەموو گوناهەكانی مرۆڤ خۆشدەبێت ئەگەر مسوڵمان بێـت وتەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، تەنانەت پاش قبوڵكردنی ئیسلامیش سروشتیە كە تووشی هەندێك گوناهـ بێت ؛ چونكە ئێمە مرۆڤین وفریشتە نین كە هەرگیز سەرپێچی نەكەین،بەڵام داواكراوە كە داوای لێخۆشبوون لە الله بكەین وبۆ لای ئەو بگەڕێینەوە بە تەوبەكردن، ئەگەر خوای گەورە ببینێت كە ئێمە ڕاستەوخۆ ودەستبەجێ هەق قبوڵ دەكەین وهاتووینەتە نێو ئاینی ئیسلامەوە ودوو شاهێدیەكەمان داوە ؛ ئەوا یارمەتیمان دەدا بۆ وازهێنان لە تاوانەكان، ئەوەی بەرەو لای الله بڕوات وشوێنی هەق بكەوێت ؛ خوای گەورە سەركەوتووی دەكات بۆ خێری زیاتر، بۆیە هەر لە ئێستادا مرۆڤ نابێت هیچ دوودڵ بێت لە هاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە.

لەو بەڵگانەیش لەسەر ئەم باسە؛ خوای گەورە دەفەرموێت:﴿قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ﴾ ﴿قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: بە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بەبێ بڕواییەکەیان) بەڕاستی (خوا) دەبورێت لەھەرچی لەوەو پێش کردوویانە﴾[الأنفال:38].

‫چی بكەم بۆئەوەی ببمە مسوڵمان؟

هاتنە نێو ئاینی ئیسلام كارێكی زۆر ئاسانە، وپێویستی بە هیچ ڕێوڕەسمێكی فەرمی وئامادەبوونی هیچ یەكێك نییە، تەنها لەسەر مرۆڤە كە هەردوو شاهێدیەكە بدات -شایەتومان بهێنێت- بە زانست وباوەڕبوون بە واتاکەی، ئەمیش بەووتنی: (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وشاهێدی دەدەم موحەممەد پێغەمبەری خودایە)، ئەگەر كرا بە زمانی عەرەبی بیڵێیت باشترە وئەگەر قورس بوو ئەوا تەنها بە زمانەكەی خۆت بیڵێیت بەسە وبەم شێوەیە مسوڵمان دەبیت، پاشان دەبێت ئاینەكەت فێر بیت كە سەرچاوەی بەختەوەریتە لە دونیادا وهۆكاری ڕزگاربوونتە لە قیامەتدا.





‫كێ گەردوونی خوڵقاندووە؟ وكێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟

‫پەروەردگاری خوڵقێنەر ومەزن

‫ئەم پەروەردگارە كە خوڵقێنەر وڕۆزیدەرە ؛ الله یە -سبحانه وتعالی-

‫سیفەتەكانی پەروەردگاری خوڵقێنەر

‫پەروەردگاری پەرستراو خاوەنی كامڵترین سیفەتەكانە

‫بۆچی ئەم خوڵقێنەرە مەزنە ئێمەی خوڵقاندووە؟ چی لە ئێمە دەوێت؟

‫بۆچی چەندەها پێغەمبەر هەیە؟

‫مرۆڤ نابێتە ئیماندار هەتاوەكو باوەڕ دەهێنێت بە هەموو پێغەمبەران

‫ئایا قورئانی پیرۆز چییە؟

‫ئایا ئیسلام چییە؟

‫ئیسلام ڕێگای بەختەوەریە

‫چی سوودێك بەدەست دەهێنم ئەگەر بێمە نێو ئاینی ئیسلامەوە؟

‫تووشی چی خەسارۆمەندی وزیانێك دەبمەوە ئەگەر پەیڕەوكاری ئاینی ئیسلام نەبم؟

‫ئەوەی دەیەوێت ڕزگاری بێت لە قیامەتدا ؛ دەبێت بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە وشوێنی پێغەمبەر موحەممەد بكەوێت -صلى اللە علیە وسلم-.

‫دەبێت چی بكەم بۆئەوەی ببمە مسوڵمان؟

‫بڕیارەكە دوا مەخە!

‫هیچ پۆزشێك نییە بۆ ئەو كەسەی هەق ڕەتدەكاتەوە وشوێنی باوباپیرانی دەكەوێت

‫چی بكات ئەو كەسەی كە دەیەوێت مسوڵمان بێـت بەڵام دەترسێت لەوەی كەسە نزیكەكانی ئازاری بدەن؟

‫ئەی خوێنەری بەڕێز

‫ئایا ئامادەیت بۆ مەزنترن بڕیاردان لە ژیانتدا؟

‫چی بكەم بۆئەوەی ببمە مسوڵمان؟